کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منداڵەکانی فیرعەون (بارزانی) ... نەوزاد هادی وەک نمونە

Monday, 13/02/2012, 12:00


تۆماس گ .ماساریک دەڵێت : دیکتاتۆرەکان تا دوا چرکە خۆیان وەک فریشتە نیشان دەدەن
کاتێک دێین قسە لەسەر مۆڕاڵی سیاسەت و شیتەڵکاری هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناو دەسەڵاتی کوردی دەکەین توشی لێکدانەوەی قوڵ و ڕامانی بەدخوویی دەبین،دەسەڵات لە کۆمەڵگای کوردی و لە ژێر چەناگەی فیرعەون و بنەماڵە خێڵەکاندا هەڵگری باکگراوندو فەلسەفەیەکە پڕە لە تۆقاندن و چەوساندنەوە وتیرانیزم،پڕە لە تاریکی و کوشتن و ژێرخۆڵ کردن،گومان لەوە ناکرێت کە دەسەڵاتی کوردی لە ژێر ئەمری فیرعەونەکاندا ڕۆژانە وەرگژاوەتە جەستەی ڕووت بووەوەی خاک و خەڵک، فیر عەونەکان بۆ مانەوەیان لەسەر کورسی پەنا بۆ هەموو ئەگەرەکان دەبەن جومگەکانی کۆمەڵگا لەناو پیاوانی خۆیاندا دەبەش دەکەن کڕکڕاگەی فەقەراتی کۆمەڵگا ئەخەنە دەستی خۆیانەوە بۆ ئەوەی هەر کاتیک ویستیان بیشکێن وبیگوشن ..وردی کەن، لە هەموو شی سەیرتر ئەوەیە کە فیرعەونەکان لە پێناوی مانەوە و تاپۆکردنی کورسیەکانی دەسەڵات خاکیش ئەفرۆش مزایەدە بە سەری خەڵکیشەوە ئەکەن،ئەوان زۆریان بەلاەوە ئاساییە کە خاک ببێتە موڵکی بێگانەکان،تەنها بەرژەوەندیەک لەو بەینەدا دەست نەبردن بێت بۆ بڤەکانی ئەوان،
لەم ڕۆژانە لە سایتی پەیامنێر بە مانشێتکی گەورە نوسرابوو :
هه‌فته‌ی داهاتوو داواكاری هه‌ولێر بۆ بوون به‌ پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری عه‌ره‌بی پێشكه‌شده‌كرێت
بۆ خویندنەوەی لینکەکە بەتەواوی و بینینی نەوزاد هادی وەک پاڵەوانی فرۆشتنی خاک سەیری ئەم لینکە بکە خوینەری بەڕێز:

http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=266092

نەوزاد هادی دەرچووی کۆلیژی ئەندازیە یەکێکە لە کۆنە بەعسیەکان ئەوەی خەڵکی تەیراوەی هەولێری بێت ئەوەی ڕۆژێک لە هەولێریش ژیابێت لەساڵانی هەشتاکاندا دەزانێت کە نەوزاد هادی کێ بووەو چ کارەبووە، ئەم زاتە ناموحتەڕەمە ئەیەوێت شاری هەولێر بکاتە پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی،سەرەتا نەوزاد هادی شەرم لە خۆی ناکا کە باسی عەرەب بوون دەکا، کامەیە عەرەبیەتی شاری هەولێر کامەیە ڕەمز ونیشانەی عەرەبوون لە هەولێردا منارەکەی کە (مزەفەردین ئەیوبی) دروستی کرد ؟یان قەڵاکەی هۆلاکۆی بەزان ؟ بە چ ڕوویەک دێن و مساوەمە ئەکەن لەسەر خاک چۆن وبە چ هەقیک دین باسی بە عەرەب بوونی هەولێر دەکەن،گەر گەمژەیی و گەلحۆیی نەبێت بۆ سەرۆکێکی بودەڵەی سەر سور چ خزمێک ئەکا بوون بە پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی؟
لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە کە بارزانی ومنداڵەورتکەکانی ڕۆژانە خەریکی فرۆشتنەوەی کوردایەتین بە خەڵکی،دەوڵەتی کوردی کوردستانیان کردووە بە بنێشتە خۆشەی سەر زاری خەڵکی لە کاتێکدا عەرەب دێنن لە کوردستاندا بەسەر سکی خاکدا پیاسە بکەن ئەو خاکەی کە هەزاران کەس لە پێناویدا شەهید بوون هەزاران کەس لە پێناویدا بە زیندووی زیندەبەچاڵ کران... فەرموون سەیر بکەن ئەسیل نجێفی چی دەکا لە ڕواندز ؟

ئێستا برۆ لە نەوزاد هادی بپرسە دەڵێت بۆ کارێکی حزبی نەتەوەیی چوزانم سیاسی هاتبوو لە کاتێکدا خودی مەسعود ونەوەکانی مستۆ و قەرەجەکانی پارتی ئەسیل نەجێفی بە دوژمنی کورد لە قەڵەم دەدەن ؟؟ کە من ئەوانە ئەمسالی وەک نجێفی لە سەدام پیستر دەبینم بیرمان نەچیت ئەسیل نجێفی ئەو پیاوە بوو کە بە دەبابەکانی لە ماڵەکوردەکاندا خەڵکی بە شەق هێنایەدەرەوە لەبەر چاوی خەڵک سوکایەتی کرد بو کورد
ئێستا مەسعود ومناڵەکانی چی بە خەڵکی کوردستان دەڵین ؟ چۆن پەنچەریەک ئەدەن لەم هەوابەربونەش ؟ ئەوان وەک ئەوەی هیچ ئیش کاریان نەبێت تەنها کاریان ئەوەبێت کە کوردستان بفرۆشن و تەعریبی بکەن،نەوزادی پاڵەوانی تەعریب کردنی هەولێر ونەوەی مەسعود ودڵسۆزی نێچیر ئەوەیە ئیش وکارەکانی ئەوەیە دڵسۆزی وکورد پەروەری ئەوەیە لاف وگەزافی خاک خۆش ویستنی؟؟ خەڵکینە خۆتان ببین وقسە بکەن مناڵەکانی فیر عەون خەریکی چین لە کوردستان ؟
هاوڕێ ڕەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە