کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست ئه‌لجه‌زیره‌ی کوردستانه‌ ؟

Wednesday, 23/02/2011, 12:00




یه‌کێک له‌ کێشه‌ هه‌ر گه‌وره‌کانی ئه‌مڕۆی کوردی نه‌بونی ده‌زگای سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندنه‌ له‌سه‌رێکه‌وه‌ کڵۆڵکردنی مێشکی خه‌ڵکیه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌ به‌ناوی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ ،دوابه‌دوا ساڵی 2003 ودروست بونی ژێرخانی ئابوری تازه‌ له‌ کوردستاندا ده‌نگۆی بڵاو بنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن هاته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام وه‌ک باکگراوند ده‌مێک بوو له‌ ئارادابوو،له‌ 6.12.2006 نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سی دووه‌م له‌ ناو یه‌کێتی نیستیمانی کوردستان ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ ئه‌وکاته‌ی ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌ زۆر قسه‌ ئه‌کران به‌ڵام ڕووداوه‌ سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پان هه‌ندی له‌ قسه‌کانیان ئاوه‌ژوو کرده‌وه‌و نه‌وشیروانیان به‌ ئاراسته‌یه‌کی تر گۆڕی،له‌ 25.7.2209 نه‌وشیروان به‌ لیستێک به‌ژداری له‌ هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا کرد وتوانی به‌سته‌ڵه‌کیه‌تی سیاسی له‌ کوردستاندا بشکێنێت،به‌ڵام وه‌ک خۆ ئاماده‌کاریه‌ک بۆ جڵه‌و گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات جا به‌ هه‌ر ناوێکه‌وه‌ بێت،ژێرخانێکی ڕاگه‌یاندنی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ دروست کردبوو که‌ له‌ کۆمپانیای وشه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت کۆمپانیای وشه‌ ده‌ستپێکی ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ یان ئۆپۆسیۆن نیه‌ له‌ کوردستاندا به‌ڵکو ئینته‌رنێت وڕۆحی هاوڵاتیان یه‌که‌م ده‌زگای ئۆپۆزسیۆن وسه‌ربه‌خۆییه‌ له‌ کوردستاندا،کوردستانپۆست یه‌کێکه‌ له‌ سایته‌ ئه‌لیکتڕۆنیانه‌ی که‌ ساڵانێکه‌ بێ به‌رامبه‌ر کار ئه‌کات وکۆمه‌ڵێ که‌سیش له‌و سایته‌دا خۆبه‌خشانه‌ کار ئه‌که‌ن،قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌و سایته‌ کێ به‌ڕێوه‌ی ئه‌با،چونکه‌ زۆر قسه‌ له‌لایه‌ن ناحه‌زان وکه‌سانی نزیک له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ کراون،به‌ڵام کرۆکی پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ به‌ناوی سه‌ربه‌خۆ وئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ کار ئه‌که‌ن چ ڕۆڵێکیان بینی له‌ ڕووداوه‌کانی 17 فه‌بریوه‌ری 2011دا؟؟
گه‌ر له‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌م که‌ کۆمپانیای وشه‌ ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بێت و ساڵانێک بێت له‌ ژێره‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی گۆڕان پاره‌یان بۆ له‌ ده‌سه‌ڵات مفت کردبێت ئایا ڕۆڵی ئه‌رینی بینی ئایا دروسته‌ سپێده‌و که‌ی ئێن وئێن وپه‌یام وئه‌وانیتری ئۆپۆزسیۆن بێنه‌ ڕیزی کوردستانپۆسته‌وه‌ ؟ ئایا کوردستانپۆست ڕۆڵیکی ئه‌رێنی گێڕاوه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنی چه‌مکی ئازادی هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاکی کوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی لێی ئه‌کرێ؟؟ئایا کوردستانپۆست بووه‌ به‌ که‌ناڵیکی وه‌ک ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری وچۆته‌ ناو دڵی خه‌ڵکیه‌وه‌ ؟ ئایا کوردستان پۆست له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ یارمه‌تی ئه‌درێ گه‌ر نا کوردستانپۆست چۆن به‌ڕیوه‌ ئه‌برێ ؟
بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕاشکاوانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر پرسه‌کان بکه‌ین وده‌ست بخه‌ینه‌ سه‌ر برینه‌کانی جه‌سته‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی که‌ ڕۆڵیکی زۆر باشی نه‌گێڕا به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن له‌ کوردستان ئه‌بێت ڕووداوه‌کان شیته‌ڵ بکه‌ین
له‌ حه‌ڤده‌ی فه‌بریوه‌ری سلێمانی مێژوویه‌کی نوسیوه‌ که‌ ئه‌و مێژووه‌ ده‌ستپێکی هه‌نگاوێکی تازه‌بوو له‌ سیاسه‌تی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا وله‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵکی سلێمانی ڕاپه‌ڕین وچه‌کدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و خه‌ڵکه‌یان خڵتانی خوێن کرد،بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون زۆر ئه‌سته‌م بوون ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆی ببینین له‌ ڕێگای ئه‌و که‌ناڵانه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه‌ که‌ به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ناو ئه‌برێن تاکه‌ که‌ناڵیکی ئه‌لیکترۆنی کوردستانپۆست بوو که‌ بتوانێت زۆرترین هه‌واڵ وزۆرترین زانیاری بگوازێته‌وه‌ وئه‌و که‌ناڵانه‌ی که‌ به‌ناوی نازانم چی وچیه‌وه‌ هه‌واڵیان ئه‌گواسته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ په‌خش و ئه‌دای ڕاگه‌یاندن وزۆرجاران بۆ ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاستمان ده‌ست بکه‌وێت ناچاربووین سه‌ردانی لینکی کوردستان پۆست بکه‌ن.
سه‌رکرده‌کان هه‌ڵاتوه‌کانی تونس ومیسر یان سه‌رکرده‌ فه‌ناکراوه‌کانی تونس ومیسر حوسنی مباره‌ک وزین بن عابده‌ین یه‌که‌م ده‌زگایه‌ک که‌ تاونباریان کرد به‌وه‌ی په‌خشی خۆپیشاندانه‌کان ئه‌گوازێته‌وه‌ هانی هاوڵاتیان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌ خۆپیشاندان که‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری بوو،ئه‌وه‌نده‌ی که‌ جه‌ماوه‌ر وره‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی تا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت کۆڵ نادا دوو ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و وره‌یه‌ له‌ جه‌زیره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ئه‌و که‌ناڵه‌ش له‌ ڕێگای ئه‌و په‌یامنێرو سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیانه‌ی که‌ له‌ناو خۆپیشاندانه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌گواسته‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان وهانی هاوڵاتیانی ئه‌یا به‌وه‌ی به‌رده‌وام و خۆڕاگر بن له‌ دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ملهوڕه‌ی که‌ هه‌یه‌ ،له‌ کوردستانی خۆشمان ئه‌وه‌نه‌ی کوردستانپۆست له‌ ڕێگه‌ی خه‌ڵکی خۆبه‌خشه‌وه‌ هه‌واڵ وزانیاری به‌ده‌ست گه‌یشت توانی ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی زانیاری وڕاست نیه‌ گه‌ر هه‌ر که‌سێک یان که‌م که‌سه‌ هه‌یه‌ له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا سه‌ردانی کوردستانپۆست نه‌کردبێ چونکه‌ ته‌نها که‌ناڵیکی ئه‌لیکتڕۆنی خێرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بگوازێته‌وه‌ کوردستانپۆست بوو من له‌و نوسینه‌دا نامه‌وێ بێم به‌ شان وباڵی کوردستانپۆست هه‌ڵبده‌م چونکه‌ کوردستانپۆست موڵکی هه‌موو مانه‌ هه‌موومان خاوه‌نین وپێویست به‌وه‌ناکا من که‌س له‌و سایته‌ بکه‌م به‌ڕامبۆ به‌ڵکو کوردستانپۆست ده‌نگی دایکی شه‌هیدوگه‌نجه‌ خۆپیشانده‌ره‌کانی شه‌قامه‌کانی سلێمانی وهه‌ولێر وکه‌رکوک ودهۆکی خامۆش کراوی کوردستانه‌ کوردستان پۆست ده‌نگی نوزه‌ی ئه‌نفال وزیڕه‌ی منداڵه‌ شه‌هیدوگریانی ئه‌و دایکانه‌که‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵێ ونایه‌کسانی وچه‌وساندنه‌وه‌دا ئه‌چریکێنن،بۆیه‌ش گرنگ نیه‌ کێ له‌ پشت کوردستانپۆسته‌وه‌ بێ گرنگه‌ که‌ کوردستانپۆست به‌کاره‌کانی خۆی هه‌ڵبستی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی وه‌ک ده‌زگایه‌ک که‌ ره‌خنه‌ ئه‌گرێ بیگرێ له‌سه‌ر ئێمه‌ش پێویسته‌ که‌ هاوکاروپاڵپشتی کوردستانپۆست بین،چونکه‌ جه‌لادانی حزب وبنه‌ماڵه‌کان له‌ کوردستان به‌س خه‌ریکی تانه‌و تاشه‌ر دانن له‌ کورستانپۆست وهه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ناوی کرێگرته‌یه‌که‌وه‌ ناوی ئه‌به‌ن،به‌ڵام کوردستانپۆست که‌ من دووباره‌ ئه‌یڵیم نامه‌وێ لێره‌ به‌ شان وباڵی هه‌ڵبه‌م چونکه‌ هه‌ندی ڕاستی هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ پێویستی به‌وه‌ نیه‌ که‌ من باسی بکه‌م به‌ڵکو خۆی هاوار ئه‌کا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کوردستانپۆست بووه‌ به‌ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی واکه‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رده‌وام خه‌رکین چاڵی بۆ لێده‌ده‌ن له‌پێناوی ئه‌وه‌ی که‌موکوڕی وگه‌نده‌ڵیو دزی وخۆفرۆشیه‌کانیان به‌یان نه‌کا؟
له‌وه‌یه‌ خوێنه‌رێکی ئاسایی بپرسێت کێ له‌ پشت کوردستانپۆسته‌وه‌یه‌ یان کێ به‌ڕیوه‌ی ئه‌با،بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیکی زۆر ئاسایی ئه‌وانه‌ بده‌مه‌وه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ من وتم ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم ڕه‌ئی خۆمه‌وه‌ نه‌وه‌ک هی که‌سی ناو کوردستانپۆست به‌وه‌ک که‌سیکی من له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا 674 بابه‌تم بۆ کوردستان پۆست نوسیوه‌ وتا ده‌ستیشم نوسین بگرێ کوردستانپۆست پێویستی به‌ من و ئه‌وانی وه‌ک من بێ به‌رده‌وام ئه‌بین واتا تا ڕه‌خنه‌ هه‌بێ به‌چه‌کوشه‌ی که‌ بووه‌ به‌ هێمای کوردستانپۆست دژی گه‌نده‌ڵێ ئێمه‌ش ئه‌بین.
ماوه‌یه‌کی زۆر گۆڕان هه‌وڵی ئه‌یا وا له‌ خه‌ڵکی بگه‌یێنێ چونکه‌ ئه‌وانیش وه‌ک پارتی ویه‌کێتی وده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆگه‌نه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستان هه‌یه‌ یان هه‌واڵی وا بده‌ن که‌ ده‌ستێکیان هه‌یه‌ له‌ پشت کوردستان پۆست به‌ڵام ڕه‌خنه‌ چه‌کوشیه‌کانی کوردستانپۆست ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌رتاکێکی کوردی بپرسیت که‌ به‌ سه‌رکرده‌یه‌ک بڵێ گه‌نده‌ڵ ئه‌وا ئه‌و وشه‌یه‌ له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ به‌ر گوێی که‌وتووه‌ چونکه‌ ئه‌وکاته‌ی کوردستانپۆست ده‌ستی دایه‌ ئه‌و چه‌کوشه‌ کوردستان له‌ ململانێی گه‌نده‌ڵ بوونی به‌رپرسه‌کان غه‌رق بوو بوو ئێستاش ئه‌و چه‌کوشه‌ بووه‌ به‌ هێمایه‌ک سه‌دان گه‌نجی کوردستان خۆی به‌ قوربان ئه‌کا ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵک خۆبه‌خشانه‌ کاری بۆ ئه‌کا و ئاماده‌یی ده‌رئه‌بڕێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که‌ کوردستانپۆست ده‌زگایه‌که چوته‌ ناو دڵی خه‌ڵکه‌وه‌ ووه‌ک چۆن جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری لای زۆرانێک له‌ گه‌نجی میسرو تونس وبه‌حرێن ویه‌مه‌ن ولیبیا خۆشه‌وسیته‌و ڕۆژانه‌ گه‌ر سته‌لایت سه‌یر بکه‌ن باز ناده‌ن به‌سه‌ر کوردستانپۆستدا هه‌مان شت ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی نوێ نه‌وه‌ی ناو ئینته‌رنێته‌و گه‌ر ئنیته‌رنێت بکاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی سه‌یری ماڵپه‌ڕی نوێژکردنی ئیمه‌یله‌که‌ی بکا سه‌یری کوردستانپۆست ئه‌کا تاوه‌کو بزانێت کوردستانپۆست چ گه‌نده‌ڵه‌کی تر بڵاو ئه‌کاته‌وه‌
هه‌رچی که‌ناڵه‌کانی تره‌ که‌ من به‌ پاشکۆی حزب وپارته‌کانیان ئه‌زانم نه‌وه‌ک نه‌یان توانی ڕووماڵی ڕووداوه‌کان بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وانیش بوون به‌ مشه‌خۆر له‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ هه‌ر وتیان واده‌که‌ین وواده‌که‌ین به‌ڵام له‌ چیان کرد کام که‌ناڵ توانی ڕووداوه‌کان ڕاسته‌وخۆ بگوازێته‌وه‌ کام که‌ناڵ توانی ڕۆژانه‌ 10 کاتژمێر له‌ناو شه‌قامه‌کانی سلێمانی باسی کوشتنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بکا که‌ بیکه‌یسی ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵک ئه‌کرد؟؟
بێگومان هیچیان نه‌ که‌ی ئێن ئێنو سپێده‌و په‌یام وئه‌وانی تر،با واز له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی حزبه‌کان بینین به‌ خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ریان ئه‌وت گێره‌شێوێن،بۆیه‌ من لێره‌ ده‌ست خۆشێ له‌ کوردستان پۆست ئه‌که‌م هیوام به‌رده‌وامبن‌و بۆ ئێمه‌ش گرنگه‌ که‌ هه‌موومان له‌ پشت ئه‌و چه‌کوشه‌وه‌ بین که‌ به‌رزی کردۆته‌وه‌


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە