حه‌مایل خان‌یش مه‌که‌ن به که‌ڵه‌گا
Friday, 29/07/2011, 12:00
نه‌گبه‌تی میلله‌ته به‌شخوراوه‌کان له‌وه‌دایه که سه‌رکرده‌کانیان کوڕ‌و کچ ودایک وژن وباپیرو هه‌موو فۆرمه خێزانیه‌کانیان به سه‌روه‌ر ده‌زانن به پیرۆز ده‌بینن له مێژووی ئه‌و میلله‌ته‌دا،به‌جۆرێک ده‌ست بردن بۆ فۆرمی خێزانگهریهتیهکه به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر بڤه‌یه ،ئه‌مه‌ش زیاتر مۆرکێکی خێڵه‌کیانه ودواکهتوانهیه له‌ناو ئه‌و سه‌رکرده‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و شتانه‌یان تیا به‌دی ده‌کرێت،کاره‌سات نیه وشتیکی تازه‌ش نیه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌مڕۆ حه‌مایل خانی سێیه‌م ژنی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ن به که‌ڵه‌گا له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی وبه سه‌رکرده‌و ژه‌نه‌ڕاڵیکی مێژووی به کوردی بفرۆشنه‌وه ،بارزانیه‌کان له بابۆوه بگره تا ده‌گاته فهڕاشێکیان جامانه‌ی سور ده‌به‌ستن له جامانهکهدا هێمای خێڵه‌کیانه‌ی سنوری بارزان به‌کار دێنن به‌ڕاده‌یه‌ک که زێباریهکانی ده‌ڤه‌ری ئاکرێ وئامێدی له خۆیان جیا ده‌که‌نه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی تر بن،بارزانیه‌کان وبنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا باکگراوندێکی دوور و درێژی خوێناویان هه‌یه له کوشتن وشهڕێ خێڵه‌کیانه له‌ناو مێژووی کورد دا شه‌ڕی خێڵه‌کیانه له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئاغای زێباری و کوشتنی فاخیر مێگهسۆری له به‌غدا و وئه‌نفال کردنی سه‌عید ئاغای شێتنێ له دوای ڕاپه‌ڕین وچه‌ندانی تر له مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا به ڕوونی دیاره له نێو چاوانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌شیکی زۆری کورد له ده‌ڤه‌ری ئاکرێ وموسڵ ناسنامه‌ی کورد بونیان فڕێ داوه‌و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان که‌وتوون یانیش دوای حکومه‌تی بێگانه‌کان که‌وتوون دڵدار زێباری جێگری پارێزگاری موسڵ که ده‌کاته برای ئه‌رشه‌د زێباری له‌و بنه‌ماڵانه‌ن که مێژووی چه‌ندان ساڵه‌ی دوژمنایه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ئه‌وه‌ی قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ده‌دا خه‌ڵکی کوردستانه ،من کوردبون هیچ له‌وه‌دا نابینم له دژی که‌سیکی تر به‌دوای دوژمنه‌که‌ی بکه‌وێت لێره‌دا مه‌به‌ستم پاساو هێنا نه‌وه نیه بۆ ئه‌ڕشه‌د زێباری که له سوریا وبه‌دوای به‌عسیه‌کان که‌وتووه ،ڕۆژی چوارشه‌مه‌ش که ده‌کاته 27.7.2011 حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعود بارزانی کۆچی دوایی کرد ئه‌و ژنه‌ی که له‌بری دوژمنایه‌تی درا به مه‌لا مسته‌فا له ساڵانی چله‌کاندا،ئه‌و ژنه له بنه‌ماڵه‌ی زێباریهکانه ده‌کاته خوشکی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاقی ئێستا،
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتری ورده کاری کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه
http://www.hawlati.co ئاساییه مردنی هه‌موو که‌سێک له‌و ژیانه ئه‌مه خودی ژیان هه‌ڵگری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه که‌سیش نکۆڵی لهوهناکا هیچ دین وپه‌یامێکی مرۆڤایه‌تیش ئه‌وه ڕه‌ت ناکاته‌وه به‌ڵام مردنی مرۆڤه‌کان که هه‌موومان له ژێر گڵ‌دا وه‌ک یه‌ک کۆده‌کاته‌وه ئه‌وه ڕه‌نگه له دینێکه‌وه بۆ دینێکی تر جیاواز بێت،که ئه‌مه کرۆکی باسه‌که‌م نیه له‌م نوسینه‌دا به‌ڵکو پرسیاری سه‌ره‌کی له‌م نوسینه‌دا که ده‌بێت بخرێته به‌ر باس به که‌ڵه‌گا کردنی حه‌مایل خانه وه‌ک ڕامبۆیهک وژهنهڕاڵیکی گه‌وره نوسه‌رێکی پارتی له نوسینێکدا نوسیویه‌تی دایکی ڕۆحی هه‌موو کورده وه‌ک چۆن به مه‌لا مسته‌فاش ده وترێت باوکی ڕۆحی هه‌موو کورد،جگه له‌وه‌ی چه‌مکه‌که تا سه‌ر ئێسقان هه‌ڵه‌یه له ڕووی ڕیزمانی وواتاوه له هه‌مان کاتدا که‌س نازانێت ئه‌و ناوه زلانه له کوێوه هاتوون وچۆن چۆنی بوون به باوک و دایکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد؟گه‌ر ئه‌وانه باوک ودایکی من بن ئه‌وا من وه‌ک ئه‌وانه خێڵه‌کی و دواکه‌وتوو نیم وه‌ک ئه‌وانه کورد کوژو ده‌بابه نانێرم منداڵانی سلێمانی پان بکه‌نه‌وه تانکه‌رو هه‌مه‌ر به‌ڕێ ناکه‌م که گه‌نجانی کورد پان بکه‌نه‌وه گه‌ر ئه‌وانه خۆیان به باوک و دایکی ئه‌و میلله‌ته ئه‌زانن چۆن منداڵانی کورد له‌به‌رچاوی ئه‌وانه له چه‌مچه‌ماڵ وکهلارو سلێمانی به فه‌رمانی ئه‌وان سنگیان پڕی فیشه‌ک کرا ؟ چۆن ئه‌وانه ئه‌مریان ده‌کرد به پیاوه‌کانیان یه‌کێکیان تانکه‌رو جه‌یش بنێرێت یه‌کێکیان باسی ده‌ست بڕینه‌وه‌ی خه‌ڵکی بکا؟
کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی تری ناپاکی زیاد کرد بۆ سه‌ر ڕابردووه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیه که له سه‌ر ته‌رمی حه‌مایل خان بزانن ده‌ڵێت چی
بارزانییه قاره‌مانه‌كان، به‌ڕێزان
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ خانمی یه‌كه‌می كوردستان هاوسه‌ری بارزانی نه‌مر له باوه‌شی (بارزان) ی قاره‌ماندا، له قه‌بری خۆی جێگای بۆ كرایه‌وه.
ئه‌م خانمه خانمێكی گه‌وره‌و مه‌زن بوو له كوردستاندا و ده‌ورێكی دیاری هه‌بوو له خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، مه‌زنیی و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه نه‌بوو كه هاوسه‌ری قاره‌مانێكی گه‌وره‌ی میللـه‌ته‌كه‌مان بوو، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو رۆڵه‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی بۆ په‌روه‌رده كردووین، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به‌وه‌ش بوو كه تێكۆشه‌رێكی كۆڵنه‌ده‌ر، دڵسۆزێكی كوردایه‌تیی، خانمێكی ژیر‌و هه‌ڵكه‌وتووی كورده‌واریی بوو، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی هاوكات له‌گه‌ڵ ژه‌نڕاڵ بارزانیدا خه‌باتی كردووه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان،
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی قسه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه
http://www.walapress.com مام جه‌لال وه‌ک چۆن یه‌کێتی کرده قوربانی کورسی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی ئاواش له دوا دوا ته‌مه‌نی خۆی گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،که که‌سیکی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی بڵێت بارزانیه قاره‌مانه‌کان وخانمی یه‌که‌می کورد،بۆ ژنێک که سێ چاره‌گی کورد ده‌م وچاوی نه‌بینیوه ده‌بێت خانمیهتی ئه‌و ژنه له کوێدا بوبێت تێناگه‌م ئه‌بێت کۆڵنه‌ده‌ری ئه‌و ژنه وخۆڕاگری ئه‌و ژنه له کوێدا بوبێت؟حه‌مایل گه‌ر ئه‌و پرسیاره بکه‌ین ئایا چه‌ند کوڕی شه‌هیده چه‌ند جار جه‌رگی سوتاوه چه‌ند جار بریندار کراوه له چه‌ند به‌ره‌ی جه‌نگ به‌ژداری کردووه ونه‌خشه‌ی کامه سه‌رکه‌وتنی کوردی داڕشتووه ؟؟ بۆ ئه‌بێت ژنێک له‌لایه‌ن که‌سیکی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی به‌س بۆ مه‌رام مه‌به‌ستی سیاسی له‌سه‌ر سکی کورد بکرێت به که‌ڵه‌گا؟ کامه‌یه تاڵه‌بانی وه‌فا وچاکه وبهتوانایی ئه‌وئافره‌ته ؟
سه‌ربازێکی به‌توانا بوو ؟ڕۆشنبیرێکی به مهعریفهبوو سه‌دان کتێبی بۆ جێهێشتووین له‌دوای خۆی؟چه‌ندان دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی وکۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌روه‌رده‌یی بۆ جێهێشتووین ؟ ئه‌و ژنه چی بۆ کردووین ئه‌وا کردوویانه به خانمی یه‌که‌م،ئاخر شه‌رم نیه بۆ مه‌سعود بارزانی پرسه‌ی دایکی له هه‌موو کوردستاندا بگێڕێ له کاتێکدا له سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵکی کوردستان نازانن ده‌م وچاوی دایکی چۆن بوو ئه‌وه ده‌بێت چ خه‌بات که‌رو شۆڕشگێڕێک بێت خه‌ڵکی نه‌زانن ده‌موچاوی چۆنه وبه‌ژن وباڵای چه‌نده ؟؟
کاره‌ساته‌که له‌وه گه‌وره‌تره که ئه‌و ژنه به خانمی یه‌که‌م ومنداڵه‌کانی به منداڵی یه‌که‌م ده‌فرۆشێنه‌وه به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه کار له‌سه‌ر به بارزانی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌که‌ن ووههمهکانیان به نه‌مری به خه‌ڵکی ده‌فرۆشنه‌وه شه‌رمه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی 51 ساڵ دژایه‌تی دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی جامانه سوره‌کانی کرد هه‌زاران قسه‌و باسی له‌سه‌ر کردن ئه‌مڕۆ بچیت پاکانه بکات بۆیان ئاخر چین تا جه‌لال بچیت ئاوا سه‌ریان بۆ دانه‌وێت مه‌گه‌ر ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وان نیه ئه‌وه‌تا له‌م دوو ڤیدیۆیه‌یه‌دا سه‌یری دوو فاقیه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بکه‌ن که چی ده‌کا بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
کاتێک گوڵی دانا له‌سه‌ر ته‌رمی حه‌مایل
http://www.youtube.com/watch?v=tG7310_Wh7U لێره‌دا سه‌یر بکه‌ن چۆن سوکایه‌تی ئه‌کا به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
http://www.youtube.com/watch?v=sx5ItUdtmrU&feature=related ئه‌مه ئیزدواجی و دوو ڕووی سه‌رکرده‌کانی کورده هه‌تا نه‌وه‌ی کوردیان به کوشت دا،ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ته‌رمی پیره‌ژنێکی مردوو قسه‌ی زل ئه‌که‌ن،ئاخر حه‌مایل خان چی بۆ کورد کردووه تا ئاوا زل بکرێت وبکرێت به که‌ڵه‌گا؟له نێوچاوانی حهمایلهوه کورد چ ده‌ستکه‌وتیکی هه‌یه تا ناوی ببرێت به خانمی یه‌که‌م ودایکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد؟بڕۆن سه‌رکرده‌کان خۆ فرۆشه‌کان سه‌یری کوچه‌کانی گه‌رمیان خۆشناوه‌تی بادینان که‌رکوک خانه‌قین بکه‌ن بزانن ئه‌وێ چه‌ندان ژنی کۆڵنه‌ده‌رو ئازا‌و بوێر له ژێر سایه‌ی حزبهکانتاندا جه‌رگیان ڕه‌ش بووه‌و باسی غهمهکانیشیان ناکه‌ن؟ چه‌ندان ژنی سیاسی له زیندانه‌کاندا له‌سه‌ر کورد بوون سوکایه‌تی پێکرا ئهتتکران و دهمو لوتیان بڕدرا ناوگه‌ڵیان پڕ خوێن کرا که‌چی ئه‌مڕ باس ناکرێن به‌ڵام پیره‌ژنێک له‌وه‌ته‌ی هه‌یه خێری سۆتهکه جگه‌ره‌یه‌کی بۆ کورد نه‌بووه ده‌کرێت به که‌ڵه‌گاو به کورد ده‌فرۆشرێته‌وه کامه‌یه مێژووی حه‌مایل؟؟ جاشایه‌تی کردنی ویان په‌روه‌رده‌کردنی کوڕه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که سوکایه‌تی بکه‌ن به کورد، کورد به کورد به کوشتن بده‌ن یان ده‌بابه‌کانی به‌عس بێنه هه‌ولێر یان تانکه‌ره‌کانیان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی منداڵانی سلێمانی نمایش بکه‌ن ؟؟
کامه‌یه مێژووی حه‌مایل؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست