کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان له‌به‌رده‌م هاوکێشه‌کانی له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا

Thursday, 28/07/2011, 12:00






له‌ مێژووی سیاسی کورد دا به‌ قه‌د ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ململانێی سیاسی نه‌بووه‌ به‌ کارێکی سه‌نتڕاڵی و له‌ده‌ره‌وه‌شدا نه‌بووه‌به‌ مۆدیلێکی گشتگیری،دوابه‌دوای ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ 6.12.2006 ده‌روازه‌یه‌کی سیاسی تر سه‌ری هه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ ململانێ سیاسیه‌کان ئاراسته‌ی تر وه‌ربگرن و به‌ره‌و ئاقارێکی تر بڕۆن،نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر مه‌به‌ستێکی گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت ئاسایی بوو چونکه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی وبازنه‌ی جه‌لالیزمی یه‌کێتی چۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ دوای ئه‌و مێژووه‌دا،چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو یه‌کێتی و به‌خۆی پۆلێک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی وبه‌رپرسانی عه‌سکه‌ری،یه‌کێتی ڕووبه‌ڕووی دژواریه‌کی تری سه‌خت کرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌که‌ی که‌ پارتیه‌ ،دوای به‌دوای ئه‌وه‌ نه‌وشیروان که‌ ناکرێت ڕاسته‌وخۆ به‌ پاڵپشتی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕه‌وته‌ دابنرێت که‌ پێیده‌وترا ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی(ڕه‌گ)به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وته له‌ 8.10.2008 وه‌ک ڕه‌وتێکی تازه‌ له‌ناو یه‌کێتی سه‌ریان هه‌ڵدا یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانیان داڕشتنه‌وه‌و فۆرمێکی تازه‌ بوو به‌ مۆرکی یه‌کێتی پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونی هه‌ڵۆی ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌د لابه‌لا ده‌نگیان هه‌بوو وه‌ک چاکسازیه‌ک له‌ناو یه‌کێتیدا،له‌م نوسینه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر قه‌یرانه‌کان وئاریشه‌کانی ئه‌وکاتی یه‌کێتی ناکه‌م به‌ڵکو وه‌ک باکگراوندێکی گۆڕان دێینه‌ سه‌ر یه‌کێتی،
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی ڕه‌گ کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌
http://www.kurdistantext.com/ku/sereta.php?dreje=103

ئه‌کرێت دامه‌زراندنی ڕه‌گ ببێت به‌ هه‌نگاوی دووه‌می نه‌وشیروان مسته‌فا دوای یه‌که‌م هه‌نگاوی له‌ ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی،هه‌ڵبه‌ته‌ به‌شیک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئه‌وکات به‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه‌ نامه‌یه‌کیان وه‌ک پێشنیار وه‌ک چاره‌سه‌ر وه‌ک هه‌ر ناوێکی لێبنرێ به‌ر له‌ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نارد بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڵام نامه‌که‌ ئیفلیج بوو به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان مۆنۆپۆلیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی ڕێگربوو له‌به‌رده‌م چاکسازیه‌کانی ئه‌وکاتی ناو یه‌کێتی وه‌ک له‌نامه‌که‌دا ده‌رکه‌وت دواتر،دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌گ ومه‌نفی کردنیان له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌ ڕه‌گیه‌کان خۆیان ئاماده‌ کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.7.2011 وئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ دوای نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌ستیان له‌ کارکێشایه‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌نگۆی بڵاو بونه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ری هه‌ڵدا له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا یانیش دوای ڕه‌گ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو که‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه‌دابێت که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا دروستی ده‌کا به‌ڵام چه‌ند هۆکاریکی سیاسی ده‌کرێت بڵیت تاکه‌که‌سی ڕێگر بوون له‌وه‌ی که‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بکه‌وێته‌ ناو ئه‌و به‌ره‌یه‌وه‌ ،هاتن ونزیک بوونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشبڕکێ وململانێی سیاسه‌کان له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر زیادی کرد وشه‌قامی کوردی خرۆشانیکی تری بۆخۆیه‌وه‌ بینی و شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ وبجگوڕکاری ده‌ستی پێکرد،سیاسیه‌کان له‌ کورسیه‌کانیان هاتنه‌وه‌ خواره‌وه‌و ڕژانه‌ سه‌ر جاده‌کان بۆ ئه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌ جۆریک خۆی وا نیشان بده‌ که‌ فریاد ڕه‌سه‌ بۆ کۆمه‌ڵگاو هه‌ریه‌که‌یان به‌ جۆرێک له‌ فه‌لسه‌فه‌که‌ی خزمه‌تی زیاتر به‌ کۆمه‌ڵگا ئه‌کا
ڕۆژی 25.7.2011 ڕۆژێکی مێژووی بوو دوای چه‌ندین ساڵ له‌ به‌سته‌ڵه‌کی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی خزانده‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ وتوانی بیست پێنج کورسی له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌سته‌به‌ر بکا گه‌رچی قسه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ده‌نگدان وپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ به‌ڵام دوای ئه‌وکاته‌ ڕه‌وتێکی تازه‌ یانیش ژیانێکی تازه‌ له‌ ژینگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌ری هه‌ڵدا دوای به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان گۆڕان ویه‌کگرتوو به‌شیک له‌ ئیسلامیه‌کانی تر چونه‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ئه‌مه‌ وه‌رچه‌رخانێکی تازه‌ بوو له‌ کوردستاندا ڕوویدا،وه‌ک پاڵپشتی کردن خه‌ڵکانێکی زۆر له‌ناو حزبه‌کاندا پاڵپشتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ تازه‌یان کرد،که‌ ناوی خۆی نا گۆڕان،یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ بوون به‌ به‌شیک له‌ گۆڕان ڕه‌وتی ڕه‌گ بوو به‌ قسه‌ی یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌گ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان بونی کاڵ بویه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین بوون به‌ به‌شیک له‌ گۆڕان،
بۆ خوێندنه‌وه‌ی قسه‌کانی یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌گ هه‌ڤاڵ کوێستانی کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌

http://www.sbeiy.com

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ گۆڕان چه‌ندین جار که‌وته‌ ناو شه‌ڕی ده‌روونی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌لایه‌ک وپارتیش به‌لاکه‌ی تردا،ده‌رکردنی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی گۆڕان له‌ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت وبێ کارکردنی زۆرانێک خه‌ڵکی پاڵه‌په‌ستۆی خسته‌ سه‌ر گۆڕان که‌ کار بکا وه‌ک یه‌که‌م خاڵی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌کاره‌کانیاندا ده‌رکراون به‌ هۆی بیروباوه‌ڕی سیاسیه‌وه‌ که‌ گۆڕان له‌وکاته‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا خاڵێکه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌کا،پرسی سازکردنی کۆنگره‌ و داڕشتنی سه‌رکردایه‌تی وئه‌نجومه‌نێک له‌ناو که‌سه‌ دیاره‌کانی گۆڕاندا بوو به‌ مقۆ مقۆ ونه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ند جاریک باسی له‌وه‌ کرد که‌ هه‌ر کاتێک مۆڵه‌تی یاسایان وه‌رگرت هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که‌ کڵێشه‌یه‌کی سیاسی بۆخۆیان دروست بکه‌ن،ئه‌وه‌بوو له‌ 3.6.2010 گۆڕان وه‌ک پارتێکی سیاسی له‌ کوردستاندا مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرت،که‌ ئه‌مه‌ ڕێگه‌یه‌کی تری خۆش کرد بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ پێی یاسای حزبه‌کان بودجه‌ له‌ حکومه‌ت وه‌ربگرێ تا بتوانن ئیداره‌ی خۆیانی پێ باشتر بکه‌ن،ئه‌مه‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان گوڕوتینی زیاتری به‌خشی به‌ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی کاراتر ده‌ربکه‌وێ،

کلیک له‌سه‌ر ئه‌و سایته‌ بکه‌ بۆ خویندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی گۆڕان له‌ میدیادا

http://www.bakrajoo.com/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=1236:are&catid=58:application-syasi&Itemid=87

گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێڕاقدا له‌ 6.3.2010 به‌ژداری تری کرد ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دووه‌م هه‌ڵبژاردن بوو که‌ گۆڕان به‌ژداری بکا سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتنی گۆڕان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ گرنگیه‌تی تری هه‌بوو له‌ قه‌باره‌ی گۆڕان له‌وکاته‌دا گۆڕان له‌ سلێمانی شه‌ش کورسی وله‌ هه‌ولێر دوو کورسی ده‌سته‌به‌ر کرد ئه‌مه‌وای کرد که‌ گۆڕان هه‌شت کورسی هه‌بێت له‌ په‌رله‌ماندا،گه‌رچی گۆڕان ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌کی زۆر بۆوه‌ له‌لایه‌ن هه‌وادارانی خۆیان به‌وه‌ی که‌ ده‌نگێکی کوردی زۆریان به‌ فیڕۆ دا له‌ که‌رکوک پارێزگای دیاله‌ به‌ڵام گۆڕانیش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی واتا هه‌ردوو پارته‌که‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی خه‌تابار ده‌کرد له‌و بواره‌دا،ئه‌م ململانێ سیاسیه‌ به‌ زه‌ره‌ری کورد شکایه‌وه‌ له‌ سنوری ئه‌و پارێزگایه‌دا به‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ کورد نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار ده‌نگێکی فه‌وتا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا،
یه‌که‌م هه‌نگاوی گرنگ که‌ گۆڕان ڕووبه‌ڕووی ده‌بۆوه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ردوو په‌رله‌مان یاسای خۆپیشاندان بوو چونکه‌ کارتی سه‌ره‌کی هێزی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن له‌ خۆپیشاندان وجه‌ماوه‌ردا خۆی ده‌بینێ،گه‌ر بێت به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان ئازادیه‌کانی خۆپیشادان به‌ر ته‌سک بکرێنه‌وه‌ ئه‌وا گۆڕان وه‌ک هیزێکی ئۆپۆزسیۆن ئه‌که‌وێته‌ به‌ر ئه‌و بچوک بونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر‌یه‌ ،دوا به‌دوای ئیمزاکردنی ئه‌و یاسایه‌ له‌ 12.12.2010 له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ گۆڕان که‌وته‌ ناو چوارچێوه‌یه‌کی سنورداره‌وه‌ بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ی بۆی کراو کردی له‌ ڕێگری کردن له‌و یاسایه‌ وه‌ک چاو پێ خشانده‌وه‌ وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان
بۆ خویندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له‌ ده‌نگی ئه‌مریکاوه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌

http://www.voanews.com/kurdish/news/kurdish-regions/panorama_dec17-112068804.html

دوای په‌سند کردنی یاساکه‌ وبێبه‌شکردنی گۆڕان له‌ حکومه‌تی عێڕاقی هه‌رایه‌ی سیاسی ناوه‌ندی شه‌قامی کوردی به‌ جۆرێک شاره‌کان خرۆشان وداوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاساکه‌و هه‌موار کردنه‌وه‌ی یاساکه‌یان ده‌کرده‌وه‌ جارێکی تربۆ په‌رله‌مان،گۆڕان زۆرێک له‌ هێزی جه‌ماوه‌ری خۆی ئه‌وکاته‌ خسته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی ده‌سه‌ڵاتی بدا که‌ ئه‌و زه‌مه‌نه‌ به‌سه‌ر چووه‌ که‌ هه‌ر شتیک ده‌سه‌ڵاتی ویستی بکرێ وبه‌ بێ ده‌نگی و که‌س نقه‌ نه‌کا بکرێ وبڕوا،
دوابه‌دوای ئه‌و کارادانه‌وانه‌ که‌سی دووه‌می ناو پارتی نێچیرڤان بارزانی له‌ چاوپێکه‌وتنی ڕووداو وتی : گه‌ر هه‌موو لایه‌کان پێیان وابێ یاسای خۆیپشاندان خراپه‌ ئه‌کرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ،
بۆ خویندنه‌وه‌ی ده‌قی قسه‌کانی نێچیرڤان کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه
http://rudaw.net/kurdish/index.php/hevpeyvin/4604.html

هه‌ڵبه‌ت کاریگه‌ریه‌ هه‌رێمیه‌کانیش له‌و کاته‌دا به‌ئاراسته‌ی به‌رژوه‌ندی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوو،دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌نجان له‌ تونس ومیسر کوردستانیش له‌و یاخی بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بێ به‌ش نه‌بوو ئه‌وه‌بوو له‌ 17.2.2011 که گه‌نجان وخه‌ڵکی سلێمانی ڕاپه‌ڕین وشه‌قامه‌کانیان به‌ دروشمی بڕوخێ وئێره‌ کوردستانه‌ مه‌رگی گه‌نده‌ڵکارانه‌ پڕ کردو دواتر به‌ردباران کردنی لقی چوار و کوژران وبریندار کردنی خه‌ڵکی ئاسایی له‌ لایه‌ن لقی چواره‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ی به‌ره‌و ئاقاریکی تر برد له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی نه‌کرد به‌ خاوه‌ن ئه‌و شۆڕشه‌ گه‌لیه‌ که‌ من ئه‌وه‌ به‌ خاڵیکی لاوازی گۆران ده‌زانم که‌ ده‌بوو له‌گه‌ڵ له‌سه‌ر جاده‌ بوایه‌
بۆ خویندنه‌وه‌ی قسه‌کانی محمه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وه‌ک خۆی بێبه‌ریکردنیان له‌ خۆپیشاندان کلیک له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بکه
http://www.sbeiy.com

دوا به‌دوای ئه‌وه‌ شه‌قامه‌کانی شار وکوچه‌کانی سلێمانی بۆ ماوه‌ی 62 ڕۆژ بوون به‌ مه‌یدانی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له‌و خۆپیشاندانانه‌دا چه‌ندین که‌س کوژراو بریندار کرا به‌جۆرێک جڵه‌ویستی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی خسته‌ به‌ر گومانه‌وه‌ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌ زه‌بری چه‌ک وجبه‌خانه‌ وگه‌له‌جه‌یش هه‌وڵی سه‌رکوت کردنی خۆپیشاندان دا هه‌وڵی چاکسازی هه‌رێم و که‌وته‌ به‌رباس و دیدی خه‌ڵکیه‌وه‌و گۆڕان له‌ ڕۆژانی خۆپیشانداندا به‌ جۆریک له‌ جۆره‌کان که‌وته‌ ناو خۆپیشاندان به‌ڵام وه‌ک هه‌ڵسوڕاوی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌کان نه‌بوو ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌کانی گۆڕان به‌شیکیان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کان نه‌بوون به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی،
به‌هه‌موو خاڵه‌ باشه‌کانیه‌وه‌ گۆڕان له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا به‌ کۆمه‌ڵیک هه‌ڵه‌ی ستراتیژی تێپه‌ڕی کرد که‌ده‌کرێ لێره‌دا کورتیان بکه‌مه‌وه‌
1- گۆڕان دوا به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.7.2009 وه‌ک هێزیکی ناوچه‌یی خۆی هێشته‌وه‌ نه‌یتوانی په‌رته‌ بکاته‌ ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان وئیداره‌ی زه‌ردی پارتی بۆخۆی کێش بکا،زیاتر له‌ جموجۆڵیکی ناوچه‌یی ده‌رکه‌وت
2- دروست کردنی ناکۆکی وکوتله‌کاریه‌ک له‌ناو ناخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا و به‌ جۆریک له‌ جۆره‌کان پیشاندانی ڕووێک له‌ناوخۆی گۆڕاندا که‌ ئه‌وانیش ڤایرۆسی کوتله‌کاری ناشارانه‌وه‌ له‌ناوخۆیاندا، خه‌ڵکی وگۆڕانچیه‌کان جیاوازی نێون دوو جیلیان چواند به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا من وای ده‌بینم کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات وخزم خزمێنه‌ بوو که‌ ڕۆڵیکی تری بینی له‌وه‌دا ده‌توانم دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئاواتی شیخ جه‌ناب وعومه‌ری سه‌ید عه‌لی له‌ که‌سه‌ دیاره‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ وه‌ک نمونه‌ بهێنمه‌وه‌
بۆ خویندنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکانه‌ بکه
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=15877

http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=14494

3- کێشه‌ وململانێکانیان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کان جارجاره‌ش تێوه‌گلاندنی پارتی له‌و شه‌ڕه‌ ڕاگه‌یاندنه
کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌ بۆ هه‌ندێک زانیاری تر
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=12577

4- ئاشکرا نه‌کردنی بودجه‌و سه‌رچاوه‌ داراییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وکه‌سه‌ دیاره‌کانی ئه‌مه‌ هانی ڕکابه‌ره‌کانی گۆڕانیدا که‌ ئه‌وان کێش بکه‌ن بۆ پرۆسه‌یه‌کی قوڵی شه‌ڕێ ڕاگه‌یاندن به‌وه‌ی ئه‌وان به‌شیک بوون له‌ دروست کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کی موزه‌فه‌یدا
کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌ بۆ خویندنه‌وه‌ی نوسینێکی مه‌حمود ڕه‌زا له‌سه‌ر بودجه‌ی حزبه‌کان که‌ مه‌حمود ڕه‌زا که‌سیکی دیاری ناوی گۆڕانه‌ به‌ڵام باس له‌ گۆڕان وبودجه‌که‌ی ناکا ویانیش خۆی ده‌دزێته‌وه‌
http://www.sbeiy.com

5- خۆ به‌خاوه‌ن نه‌کردنی گۆڕان له‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی 17.2.2011 دواتریش پشت کردنه‌ شه‌قام دانیشتن ومساوه‌مه‌ کردن به‌ شێوازێک له‌ شیوازه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ به‌ژداری له‌ حکومه‌تدا بکات له‌ کاتێکدا ده‌بوایه‌ گۆڕان له‌یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌وه‌ خۆی بکردبا به‌ خاوه‌نی گه‌ر خاوه‌نیشی نه‌بوو نه‌زانراوه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ خۆپیشانداندا خۆی بدزێته‌وه‌ یان خۆی بێبه‌ری بکا.
ئێستا دوای دوو ساڵ وچه‌ند ڕۆژێک له‌ دامه‌زراندنی گۆڕاندا گۆڕان ئاراسته‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌تی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌وئاراسته‌یه‌کی تر بردوه‌ گه‌ر گۆڕان پاسپۆرتی قه‌یرانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی پێ نه‌بوێ من لام وایه‌ به‌شیک له‌ کێشانه‌ که‌ له‌دوای 2003 سه‌ریان هه‌ڵدا له‌ناو جڤاکی کوردیدا گه‌وره‌ی کردن خستنیه‌ ناو په‌رله‌مان وسه‌رجاده‌ که‌ ئه‌مه‌ خاڵیکی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌ ئایا گۆڕان هه‌ر له‌ کوچه‌ کۆڵانه‌کانی سلیمانی ئه‌مێنێته‌وه‌ و بازناداته‌ بادینان وپه‌لوپۆکه‌ی له‌ هه‌ولێر فراژوو تر ناکا؟یان گۆڕان چ به‌رنامه‌یه‌کی هه‌یه‌ بۆ هه‌ودارانی له‌ داهاتوودا له‌ کاتێکدا ڕووبه‌ڕووی زۆرترین ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا که‌وته‌ گفتۆگۆ وپشتی کرده‌ شه‌قام؟
 



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە