کوده‌تاو شۆڕش لێکدانه‌وه‌یه بۆ هه‌ردووکیان
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
کوده‌تا وشۆڕش جیاوازیان چیه ئه‌مه پرسیارێک بوو له‌و پرسیارانه‌ی که سایتی کوردستان پۆست ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵێک ونوسه‌رو ڕۆژنامه‌وانی کردبوو له ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه هه‌ڵبه‌ت بۆ به‌نده‌ش هاتووه ،سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بخه‌مه ژێر تیشکه‌وه هه‌ر پرسیارێک شایه‌نی دوان وگفتۆگۆی زۆر هه‌ڵده‌گرێ ولێکدانه‌وه‌ی له شێوه‌یه‌کی فۆرماڵیدا زۆر شت له خۆی کۆده‌کاته‌وه ده‌ست خۆشی ئه‌که‌م له کوردستان پۆست بۆ ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه بۆ خه‌ڵکی ڕون بێته‌وه جیاوازیه‌کان،
کوده‌تا وشه‌یه‌کی لادتینی کۆنه‌و له زمانی فڕه‌نسی دا به‌و شێوه‌یه ده‌نوسرێ
(Coup D'etat)
هه‌روه‌ها له زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی
coup
زیاتر به‌کار ئه‌هێنرێ وله زمانی عه‌ره‌بی انقلاب وله‌زمانی تورکی
Darbe
به‌کارده‌هێنرێ،گه‌رچی وشه کوردیه‌که له وشه فڕهنسیهکهزۆر نزیکه‌و ده‌توانم بڵێم هه‌ما ده‌نگیان هه‌یه له خوێندنه‌وه‌دا هه‌رچی وشه شۆڕشه له ئینگلیزی و فڕه‌نسی ئاوا ده‌نوسرێ
Revolution,Rvolution
هه‌روه‌ها له زمانی عه‌ره‌بی پوره ده‌نوسرێ وبه تورکی
devrim
ئه‌وه وه‌ک لێک جیاکردنه‌وه وشه‌کان،له ناوه‌ڕۆکیشدا هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڵگری مانایه‌کی جیاواز وشیتهڵیهکی جیاواز له خۆ ده‌گرن گه‌رچی ده‌کرێت له زۆر ڕوودا له‌یه‌که‌وه کۆبکرێنه‌وه به‌ڵام کۆمه‌ڵێک خاڵ هه‌یه که له‌یه‌کیان جیا ده‌کاته‌وه کوده‌تا وه‌ک ناساندن ده‌کرێت بوترێت که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گروپێکه له گروپێک وکه‌سێکی تر یانیش ده‌وڵه‌تێک،واتا کوده‌تا ناکرێت به ته‌نیا به که‌سێک بکرێت به‌ڵکو ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوی که‌سێکیشدا بێت به‌ڵام به یارمه‌تی چه‌ندانێکی تره‌وه‌یه ، له کوده‌تادا زمانی دیالۆگ تاڕاده‌یه‌ک لاوازه و هه‌ندێ جار ده‌کرێ بوترێ هه‌ر بونی نیه وئامانج له کوده‌تاش گرتنه ده‌ستی جڵه‌وه‌ی فه‌رمان ڕه‌واییه جا سیاسی بێت یان عه‌سکه‌ری،له کوده‌تا فۆڕمه‌کان زیاتر له دیکتاتۆری‌دا خۆیان ده‌نوێن و وه‌ک له دیموکراسیدا،هه‌رچی شۆڕشه ده‌شیت ئامانج تیایدا بونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان میلله‌تێک نه‌وه‌ک تاکه‌که‌سه‌کان ده‌کرێت به پاڵپشتیوانی میلله‌تێکه‌وه بتوانرێت شۆڕش ئه‌نجامبدرێ نه‌وه‌ک وه‌ک کوده‌تا به پاڵپشتی چه‌ند که‌سیکی به‌رز له ده‌سه‌ڵاتدا کوده‌تای به‌عسیه‌کان له ساڵی 1963 له دژی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم وله‌ناو کوده‌تا چیهکاندا هه‌بوونی سه‌ددام حوسێنی که‌سی دیار ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه بۆ مۆنۆپۆلیهتی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چهندانێکهوه بۆ چه‌ند ئامانجێکی دیاری کراوی چه‌ندایه‌تی ده‌شێ ئه‌وه له شۆڕشدا نه‌بوبێ هه‌رچه‌نده ناکرێ بڵێین کوردی شۆڕشی کردووه من قسه‌م هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵام ئه‌کرێ شۆڕشی جه‌زائیریه‌کان بکه‌ین به نمونه له چۆک دانهدانیان به‌رامبه‌ر به فڕه‌نسا له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه تا وه‌کو ساڵی 1961 که‌وابێ کوده‌تا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و به‌ره‌نگاریه‌تی چهندانێکه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه‌ن له ده‌سه‌ڵات واتا نه‌وه‌ک ئه‌وانه‌ی لهسهرووهن له پۆستی به‌رزترن کوده‌تا بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وان دژیان ده‌کرێ،
له تورکیا کاتێک ژه‌نه‌ڕاڵ که‌نان ئه‌ڤره‌ن سه‌رافه‌تی کوده‌تای 12 سێپتمهبهری 1980 کرد له‌گه‌ڵ خۆیدا کۆمه‌ڵێک ژه‌نه‌ڕاڵی تر هه‌بوو له دژی ده‌سه‌ڵاتدا ئهوکودهتایه له تورکیا ئه‌وکاته سێیه‌م کوده‌تا بوو دوای کوده‌تاکانی ساڵی 1960 و1971 له‌گه‌ڵ خۆیدا که‌نا ئه‌ڤره‌ن و چوار له هاوه‌ڵانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر باڵاخانه‌ی کۆشکی کۆماری و سقوتیان کرد به سه‌رۆکی کۆمار سوله‌یمان ده‌میرێل،
هه‌رچی شۆڕشه له فۆرمی خه‌بات وتێکۆشانه نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا خۆی پێناس ده‌کا ده‌کرێ به که‌سێکی وه‌ک گیڤارا بوترێ شۆڕش گێڕ به‌ڵام ناکرێ به که‌سیکی وه‌ک مه‌لا مسته‌فا یان جه‌لال تاڵه‌بانی یان مه‌سعود بارزانی بوترێ شۆڕشگێڕ چونکه ئه‌وانه ئه‌وه‌ی له ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییدا بونی هه‌بووبێ ناشێت به‌جێیان گه‌یاندبێ ناشێت بارزانی بکرێت به سیمبولی شۆڕش له‌ناو کورددا من هه‌ر خۆم له و چه‌مکه واتا شۆڕش گومانم هه‌یه چونکه کورد زه‌مه‌نێکه ئه‌ڵێت شۆڕش به‌ڵام کورد شۆڕشی نه‌کردووه بۆیه دیکتاتۆرو جه‌لادو میلله‌ت خۆری دروست کردوون که‌سێک شۆڕش گێڕ بێ به ده‌بابه‌کانی منداڵان ناکوژێت که‌سێک شۆڕش گێڕ بێ میلله‌ته‌که‌ی به‌یه‌کتر به کوشت نادا وه‌ک ئه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌سعود بارزانی کردیان،که‌وابێ سه‌رکرده‌کانی کورد شۆڕشگێر نه‌بوون به‌ڵکو کوده‌تا چی بوون تا ڕاده‌یه‌ک له دژی یه‌کتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی باڵی جه‌لالیه‌کان له ساڵانی شه‌سته‌کان ومه‌لا به‌ختیار له هه‌شتاکان ودواتر کوده‌تاکه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌کێتی بۆ به‌ده‌ست هێنای کورسی ده‌سه‌ڵات بوو نه‌وه‌ک له پێناوی میلله‌تدا،بۆیه ناشیت ئه‌وانه شۆڕشگێڕ بن ئه‌شیت شتی تر بن.
خاڵێکی تر جگه له کوده‌تای سیاسی ئه‌کرێ کوده‌تای کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوریش جۆرێکی تر له شێوازێکی تر ئه‌وه‌ی له تورکیا ڕوویدا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵاوسانێکی ئابوری چه‌ند ساڵه بوو دوای دووهه‌مین کوده‌تا له ساڵی 1971 وچاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه سیاسیانه‌ی که له‌ناو وڵات‌دا مابوونه‌وه ئه‌مه جگه له هه‌ڵاوسانه ئابوریه‌کان که هانی ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانیان دا که وڵات به‌و ئاقاره به‌رن که بتوان سود له‌و ده‌نگه ناڕازیه‌ی ناو کۆمه‌ڵ وه‌ربگرن،له دوای ساڵی 1952 له عێڕاقیدا له‌ناو کۆمه‌ڵگای عێڕاقدا هۆکارکهگهلێک هانده‌ر بوون بۆ ئه‌وه کوده‌تایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووبدا له ساڵی 1958 بۆیه ده‌شێت کوده‌تا له فۆرمی ئابوریش سه‌رخۆی بنوێنێ وه‌ک ئه‌وه‌ی له ساڵی 2009 له گینیا بیساو ڕوویدا ده‌ره‌نجامی هه‌ژارو نه‌دار میلله‌ت ڕووتانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی وڵاته‌وه کۆمه‌ڵیک له ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان ده‌ستیان گرت به کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا،هه‌مان شت له مه‌دغه‌شقه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 کوده‌تایه‌کی زیاتر له فۆرمی ئابوری به خۆیه‌وه بینی،
هه‌رچی سه‌باره‌ت به شۆڕشه ئامانجه‌کانی ددهشیت له به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرێ بدرێن یانیش و له‌گه‌ڵ میلله‌تدا ببینێرێنهوه ناکرێت مۆرکی تاکه‌که‌سی خۆی له‌و شۆڕش ببینێ و هه‌وڵی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له پێناوی خۆیدا بدا چونکه میلله‌ت کۆمه‌ڵیک ئامانجی ئه‌وێ که شۆڕ‌شیان بۆ ئه‌کرێ نه‌وه‌ک دروست کردنی دیکتاتۆر و مافیا وه‌ک ئه‌وه ئێستا له‌ناو کورددا هه‌یه
28.6.2011
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر کوده‌تاکانی تورکیا ئه‌توانی سه‌ردانی ئه‌و لینکانه بکه‌ی
http://www.mustafaakdag.net/20052005/21-12-eylul-1980-darbesi-analizi-ve-turkiye-sosyal-siyasal-yapisina-etkileri/
http://www.kadinlarkulubu.com/turkiyede-son-yuzyilin-olaylari/230601-12-eylul-darbesi-1980-ihtilali.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست