کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با پێڵاو بگرینه‌ بارزانی هه‌مومان

Monday, 21/02/2011, 12:00


گه‌ر بۆ خه‌ڵکی میسر 25ی ژه‌نیوه‌ری وگه‌ر بۆ خه‌ڵکی تونس 17 ی دیسمه‌به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ بن که‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی کۆتایی هێنان بوون به‌ ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌نه‌کان و دیکتاتۆره‌کان ئه‌وا 17 شوبات ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ کۆتایی هێنا به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی و بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستاندا،ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ په‌ستی وناره‌حه‌تی 20 ساڵ له‌ چرکه‌ساتێکدا ته‌قیه‌وه‌ وبه‌ ده‌موچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانیان وت له‌م خاک ونیشتیمان بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئێره‌ وڵاتی ئێوه‌ نیه‌ ئێره‌ فیرعه‌ونستان ودیکتاتۆرستان نیه ئێره‌ وڵاتی ناپاک ودزو گرگن وچه‌ته‌ وڕێگرو گیرفانپڕ پاره‌ که‌ر نیه‌ ،ئه‌و ڕۆژه‌ مێژوویه‌ک خۆی نوسیه‌وه‌ که‌ به‌ خوێنی گه‌نجانی سلێمانی وڕێژوانه‌کان نوسرایه‌وه‌ .
ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ دروشمی بڕوخێ و به‌رزکردنه‌وه‌ی پێڵاو وه‌ک ڕه‌مزیک بۆ ڕیسواکردنی بارزانی وله‌گه‌ڵیشیدا تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن گه‌نجانی سلێمانیه‌وه‌ به‌رزکرایه‌وه‌ .
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دوێنێی فیرعه‌ن بوون چه‌ند ڕاستیه‌کمان بۆ ده‌رئه‌خا وه‌ک ئه‌وه‌ی پارتی له‌مڕۆدا توشی تێکشکانێکی ده‌روونی گه‌وره‌و سوکایه‌تی پێکردنێکی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ پارتی هه‌ست ئه‌کا ڕیسواکراوه‌ له‌ کاتێکدا پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێڕاقدا زیاتر له‌ هه‌موو حزبه‌ کوردستانیه‌کان کورسی په‌ر‌له‌مانی هه‌یه‌ که‌ 32 کورسیه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌ هه‌موو حزبه‌کان زیاتر پارتی ڕووبه‌ڕووی نه‌فره‌ت بونی خه‌ڵک بۆته‌وه‌ ،گه‌ر سه‌یری ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌ڵێت کاری زۆر ڕه‌خنه‌ی زۆره‌ ئه‌وا ناشیت ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی بچیته‌ ئه‌و قاڵبه‌وه‌ که‌ پارتی له‌ خۆی بگریت به‌ڵکو ده‌شێت به‌ سۆنگه‌ی تر پێناس بکرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی میسردا که‌ له‌ 28 نۆڤه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌ چوو پارته‌گه‌نده‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ته‌فروتوناکراو حوسنی موباره‌ک له‌ سه‌دا 81 ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا گه‌ر سه‌یری ئه‌و ژماره‌یه‌ بکه‌ین ئه‌بێت بڵێین که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ سه‌رۆکه‌که‌ پیرۆزه‌که‌یان خۆش ئه‌وێت گیان له‌سه‌ر ده‌ستن بۆی به‌ڵام ڕاپه‌ڕین وخۆپیشاندانه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندا که‌ دزینی ده‌نگ وکڕینی ده‌نگی هه‌ژار به‌ پاره‌ ودیکتاتۆریه‌ت ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌و بۆیه‌ش هه‌ر ئه‌و سه‌دا هه‌شتاویه‌که‌ی ده‌نگی بۆ دابوو له‌ دژی وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دوای زیاتر له‌ دوومانگ و دوای قوربانیه‌کی زۆر کۆتاییان به‌و‌ ده‌سه‌ڵاته‌ هێنا که‌ سی ساڵ ته‌مه‌نی بوو،له‌ هه‌ڤده‌ی فه‌بریوه‌ری خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌وه‌یان نیشانی پارتیدا که‌ ئه‌و سی وئه‌وه‌نده‌ کورسیه‌ی هێناویه‌تی ده‌ره‌نجامی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک نه‌بووه‌ به‌ڵکو ده‌ره‌نجامی دیکتاتۆریه‌ت و گه‌نده‌ڵی و دزینی ده‌نگی هاوڵاتیان بووه‌ گه‌رنا حزبێکی ئاوا له‌ناو جه‌رگه‌ی شاردا نه‌ده‌که‌وته‌ به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵک وبه‌ پێڵاو وخڕکه‌ به‌ردو دروشمی بڕوخێ وداوای ده‌رکردنی باره‌گا وڕوخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان نه‌ده‌کرد،پارتی وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خه‌ڵک بترسێنێ و وه‌ڵامی هاوڵاتیان بداته‌وه‌ هه‌ڵسا به‌ سوتاندن و ته‌فروتوناکردنی باره‌گاکانی گۆڕان له‌ هه‌ولێرو دهۆک وشه‌قڵاوه‌و سۆران،من له‌م نوسینه‌مدا به‌رگری له‌ گۆڕان ناکه‌م ئه‌وه‌ کاری من نیه‌ به‌س وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسیانه‌ ئه‌و نمونه‌یه‌م هێناوه‌ هه‌ڵبه‌ت سوتانی ئه‌و باره‌گایانه‌و به‌ڕێکردنی گه‌له‌جه‌یش وخۆپیشاندان وه‌ک ملهوڕ وچاوسوکردنه‌وه‌ له‌ گه‌نجان ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی تیرانی به‌ڕیوه‌ی ئه‌بات له‌وڵاتانی وه‌ک گامبیا وگینیا ونایجریا وبۆتسوانا وله‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئه‌وه‌تا له‌ به‌حرین ولیبیا و،پارتی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بێت داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵک بکا به‌رپرسه‌کانی بداته‌ دادگا دێت هاوڵاتیان به‌ گێره‌شێووێن ناو ئه‌با،تێناگه‌م له‌ کوێی دونیادا هه‌بووه‌ بته‌وێت ده‌سه‌ڵات بگۆرێت وبته‌وێت چاکسازی بکه‌یت له‌ڕیگای خۆپیشاندانه‌وه‌ هێمنانه‌بوبێت؟؟
خۆپیشاندان بۆیه‌ ئه‌کرێت چونکه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ڕێز له‌ ده‌نگی ئه‌و هاوڵاتیه‌ ناگرێت که‌ ده‌نگی بۆداوه‌ بۆیه‌ هه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌ردبارانی بکا که‌ داوای ڕووخانی بکا که‌ هه‌رشتێک بۆی ئه‌کرێ بیکات،ئیتر به‌هانه‌ هێنانه‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ بارودۆخی کوردستان ناله‌باره‌و دوژمنمان زۆره‌ ڕه‌وا نیه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک که‌وی بکا وله‌ ماڵه‌وه‌ لای لایه‌ی بۆ بکا وبیخه‌وێنێ وهه‌رشتێک خۆیشی ویستی بیکا،دوێنێ جارێکی تر ڕۆشنبیرو نوسه‌رو هاوڵاتیان ڕژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام به‌ ده‌سه‌ڵاتیان وت سه‌رده‌می چاوسوکردنه‌وه‌ وهه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ به‌سه‌ر چووه سه‌رده‌می ئه‌وه‌ به‌سه‌رچووه‌ که‌ هه‌ر پارتیه‌کی بنه‌ماڵه‌ هه‌ر جه‌لالیه‌کی سک ئه‌ستور هاته‌ ژوورێکه‌وه‌ هه‌موومان له‌به‌ر هه‌ڵبستین سه‌رده‌می ئه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کتان ویست بیکه‌ن وهه‌رچیه‌کتان به‌دڵ نه‌بوو ڕه‌تی بکه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ش جیگایه‌تی خۆیه‌تی که‌ هه‌موومان ده‌نگمان بخه‌ینه‌ پاڵ ڕۆسنبیران و نوسه‌ران وڕۆژنامه‌وانوسان وهاوڵاتیان ویاخیبوو خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بین له‌و ڕاپه‌ڕینه‌و هه‌ر له‌هه‌ر شوێنێ له‌ هه‌ر کوچه‌ییی وێنه‌یه‌کمان بینی بکه‌ بارزانی وتاڵه‌بانی وسه‌رکرده‌ گه‌نده‌ڵه‌کان بوون پێڵای بهاوێژنه‌ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ ڕێگه‌ ئه‌یه‌ن چه‌کداره‌کانیان خه‌ڵکی ئاسایی بده‌ به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ک وڕێژوانیه‌کانن خه‌ڵکی خوین ئه‌که‌ن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە