گۆڕان بۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کۆده‌بێته‌وه ؟
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ یه‌کێتی وه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه باس ئه‌کرێ به په‌له قاژه له‌لایه‌ن هێرۆی برایم ئهحمهدو مه‌لا به‌ختیار دلێری سه‌ید مه‌جید خۆیان داداوه به ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا،به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له ئارادان وباس ئه‌کرێ گۆڕان ویه‌کێتی له‌یه‌که‌وه نزیک بوون له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان له ئارادان،قسه‌ی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌بێت گۆڕان ویه‌کێتی به‌یه‌که‌وه له‌وکاته‌دا دابنیشن؟
پارتی ویه‌کێتی وگۆڕان و ئه‌وانی تر هه‌ڵوێستیان چی بوو سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ئارادان ؟
پارتی که‌وتۆته ناو قه‌یرانیکی سیاسی قوڵه‌وه بارزانی له ئیتالیا له گه‌شته‌و هه‌رێم وحزبهکهشی که‌وتونه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵک وهاوڵاتیانی کوردستان له‌لایه‌ک باره‌گاکانیان ڕه‌جم ئه‌کرێن وبه دروشمی بڕۆخێ بڕۆخێ خه‌ڵکی ئه‌یه‌وێ بیان کاته‌و ده‌ره‌وه له‌لاکه‌ی تره‌وه گۆڕان ویه‌کێتی خه‌ریکی فرت‌و فیڵێن له میلله‌ت ده‌یانه‌وێت له ڕێی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه گورز له پارتی بوه‌شێنن،دوێنێ پارتی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک هه‌موو حزبه‌کانی ئاگادار کرده‌وه له هه‌ر ئه‌گه‌رێک که ڕوو بدا له هه‌ولێر که پێشبینی باردوخێکی خراپ ئه‌کرێ له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی وچونهوهی کۆسره‌ت بۆ ناو هه‌ولێر ئاماژه‌یه‌که بۆ ئهوهوئهمڕۆش نه‌وشیروان وهێرۆ کۆبونه‌وه‌ته‌وه خه‌ڵکیش له به‌رده‌رکی سه‌را نوێژیان کرد،چه‌ند هاوکێشه‌یه‌کی زۆر شاراوه له ئارادان
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سه‌رکرده‌کانی پارتی ویه‌کێتی هه‌مان ڕۆژ واتا 17.2.2011 وتی ئه‌وانه‌ی باره‌گاکانی پارتیان به‌رد باران کردووه گێره‌شێوێنن هه‌مان شت پارتی ویه‌کێتی ئه‌و قسه‌یان کرد که‌واته فازیل میرانی وئازاد جوندیانی ونه‌وشیروان له‌یه‌ک قسه یه‌کیان گرته‌و ه‌که هاوڵاتیان گێره‌شێوێنن،له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بچێته ناو خۆپیشاندان وجڵهوی ئه‌و خه‌ڵکه بگرێت وهانیان بدات به‌رده‌وام بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به گێره‌شێوێن ناوبرد،له‌سه‌ر شاشه‌کانی تهلهفۆفزیۆنی گرده‌که‌ش قسه‌ی زل زل له ئارادان ڕۆژانه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌ڵک وهاوڵاتیان ئێستا ئه‌زانن که گۆڕانیش وه‌ک سه‌رانی پارتی ویه‌کێتی میلله‌ت هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن وخه‌ریکی گیرفان پڕ کردنن،
گه‌ر دوومانگ به‌ر له ئه‌مڕۆ به هێرۆی برایم ئه‌حمه‌دت بوتبا با سه‌ردانی نه‌وشیروان وگردهکه بکه‌ین به خیانه‌تی ئه‌زانی به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی وبنه‌ماڵه هه‌ڕه‌شه له‌وان ئه‌کا خۆیان دادایه‌وه به گرده‌که وخه‌ریکی پاکانه کردنن،
سه‌ره‌تا با نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه بزانێت که گرده‌که یه‌که‌م ڕۆژ وه‌ک کاردانه‌وه باره‌گاکانیان سوتێران له هه‌ولێر ئیتر بۆ ئه‌وان شتیک نه‌ماوه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت خۆ باره‌گایان نیه له هه‌ولێر تا پارتی جارێکی تر بیه‌وێت بیسوتێنیت سپلیته‌کانی به‌سه‌ر ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا دابه‌ش بکا،دواتر یه‌کێتی له‌سه‌ر شاشه‌کانیان چی نه‌ما به گۆڕانی نه‌که‌ن ئێستا له‌وه‌ته‌ی باره‌که‌یان لارتر بووه خه‌ریکی پاکانه‌ن بۆ نه‌وشیروان،
من له‌و نوسینه‌مدا ناومهوێ پاکانه بۆ نه‌وشیروان بکه‌م وهێرش بکه‌مه سه‌ر پارتی ویه‌کێتی لای من هه‌رسێکیان ده‌رچووی یه‌ک قوتابخانه‌ن که گه‌نده‌ڵی پاره‌خواردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌کێتی و گۆڕان کۆده‌بنه‌وه گه‌ر بپرسین بۆ کۆده‌بنه‌وه ؟
ته‌نها هۆکارێک بۆ ئه‌وه شریک بوونیانه له گه‌نده‌ڵی گۆڕان له کۆبونه‌وه‌دا داوای پێکهێنانی حکومه‌تی ته‌کنۆکرات ئه‌کا له کاتێکدا ئه‌وان خۆیان ئۆپۆزسیۆنن چۆن باسی پێکهێنانی حکومه‌تی ته‌کنۆکرات ئه‌که‌ن ئه‌وان کاریان چاودێریه یان پێکهێنانی حکومه‌ت.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که نه‌وشیروانه له‌یه‌که‌م ڕۆژی پهیدابونیهوه یاری به ئه‌قڵی خه‌ڵک ئه‌کا هه‌ردووکیان واتا یه‌کێتی وگۆڕان هه‌ڵگری یه‌ک سیناریۆن که به‌ژداری کردنه له گه‌نده‌ڵی،
هه‌رچی خۆپیشاندانه ئه‌وه ئێستا بۆوته موڵکی خه‌ڵک وخه‌ڵک بڕیار ئه‌یا چۆن خۆپیشاندان بکا نه‌وه‌ک گۆڕان چونکه گۆڕان وپارتی ویه‌کێتی له‌یه‌که‌مه‌وه ڕۆژه‌وه دژی ئه‌و پرۆسگهله وه‌ستاونه‌ته‌وه به گێره‌شێوێن ئه‌و خه‌ڵکه ناو ئه‌به‌ن که‌وابێت گۆڕانیش له‌به‌ره‌ی ئه‌واندایه نه‌وه‌ک به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌بوو گۆڕان ئه‌وه‌ی بزانیایه که ئه‌وان به ده‌نگی خه‌ڵک چوون بۆ په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ده‌نگیان لێ ئه‌سه‌نێته‌وه ڕیسوایان ئه‌کا وه‌ک پارتی ویه‌کێتی،به‌ڵام گۆڕانیش بۆ ئه‌وه له فرسهتهکاندا پارووی چه‌وری ده‌ست بکه‌وێت ئاماده پاشه‌کشه بکا له‌و دروشم وبهڵینانهی که به‌خه‌ڵکی دابوون ئه‌وه‌تا له کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وه به ئاشکرا دیاری دا،خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که چه‌نده یه‌کێتی وپارتی هه‌ڵگری تۆوی گه‌نده‌ڵی بن ئه‌وا گۆڕانیش دوو ئه‌وه‌نده چونکه به‌ناوی به‌ره‌ی خه‌ڵک وجه‌ماوه‌ره‌وه خیانه‌ت ئه‌که‌ن له جه‌ماوه‌رو خه‌ڵک ئه‌چنه پاڵ به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ویه‌کێتی،له‌و ناوه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بێت به قوربانی هاوڵاتیانن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست