دهۆکیش ڕاده‌په‌ڕێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا
Monday, 14/03/2011, 12:00
کاتێک به‌شێک له قاهیره ڕاده‌په‌رین وبه‌شێکی تر له قاهیره که گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندو مه‌سوله‌کان وخه‌ڵکه جیل به‌رزه‌کان بوون فشه‌یان ئه‌هات به ڕاپه‌ڕینی مه‌یدانی ته‌حریر وهه‌ندێ جار ئه‌وانه‌یان به گێره‌شێووین ناو ئه‌برد به‌ڵام دواجار ئه‌وانیش بوون به به‌شێک له‌و ڕاپه‌ڕینه‌و چۆکیان داده له‌به‌رده‌م هاژه‌ی خه‌ڵک وپشتیان کرده ده‌سه‌ڵات بوون به به‌شێک له پرۆسگه‌لی خه‌ڵکی ته‌حریر ده‌ستیان دابۆیه بۆیه سه‌یرکردنی مێژوو ئه‌وه‌مان بیر ئه‌خاته‌وه که له شه‌قامه‌کانی پاریس‌دا هه‌مان شت ڕوویداوه کاتێک چه‌ند قوتابیه‌کی زانکۆی سۆربون ڕووه‌و جاده‌کانی شانزه‌لیزه ڕۆیشتوون له ڕێگا هێواش هێواش خه‌ڵک ڕژایه ناویانه‌وه له زانکۆکانه‌وه په‌یتا په‌یتا قوتابی خۆیان کرد به‌ناو خۆپیشاندان وڕاپه‌ڕینه‌که که‌سه دیاره‌کانی وه‌ک سارته‌ر بوون به پێش ڕه‌ویان،ئه‌مه شۆڕشێکی به‌رهه‌م هێنا که به شۆڕشی قوتابیانی فڕه‌نسا ناسراوه له ساڵی 1968 و تا مێژوو هه‌بێت ئه‌و شۆڕسه ئه‌ڵێته‌وه .
له کوردستانیش دوای ڕووداوه‌کانی 17 فه‌بریوه‌ری ودوای ڕاپه‌ڕینی گه‌نجه ڕێژوانیه‌کان له سلێمانی وبه‌ردباران کردنی باره‌گاکانی حزبه‌کان وبه‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی بڕوخێ وبڕۆ ده‌ره‌وه به‌رزکرایه‌وه ،کوردستان که‌وته ناو سه‌نتڕاڵێکی تری سیاسیه‌وه که ئه‌وه‌ی سه‌رکرده بێ باکه‌کانی کورد ئه‌گه‌ری ڕوودانیان بۆ نه‌کردبوو ئه‌وا ڕوویدا،دوای سلێمانی به‌شێکی زۆری کوردستان له هه‌رێمی سه‌وز ڕاپه‌ڕین وه‌ک چه‌مچه‌ماڵ وکه‌لارو ده‌ربه‌ندیخان وڕانیه‌وزه‌ڕایه‌ن چه‌ندان شوێنی تر به‌ڵام هه‌رێمی زه‌رد ته‌نراوه به گه‌له جه‌یش وسوپا وسیخوڕ له ترسی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه‌ک که ڕووبدا،هه‌ڵبه‌ت دهۆکیش یه‌کێکه له‌و شارانه‌و به بێده‌نگ ناسراوه به‌ڵام که بێده‌نگی شکاند دهۆک شارێکه له هه‌موو شاره‌کانی تری کوردستان زیاتر ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێ.
پارتی له یه‌که‌م ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌وه دهۆکی ته‌نیوه‌ته‌وه به سوپاگه‌ل وسه‌ربازگه ونه‌یاری سه‌ره‌کیان بزووتنه‌وه‌ی ئاینده سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد‌و پێشتریش یه‌کگرتوویان له هه‌ر ئه‌گه‌رێک ئاگادار کردۆته‌وه به‌وه‌ی چه‌ند ساڵیک به‌ر له ئێستا ئاگریان به‌ر دا له باره‌گاکانی یه‌کگرتوو بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌کگرتوو به‌شێک نیه له‌و پرۆسگه‌له‌ی به‌ناوی ڕاپه‌ڕینی چاکسازی هاتۆته ئاراوه به‌ڵکو زیاتر خۆیان ده‌خه‌نه به‌ره‌وی ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ک ئۆپۆزسیۆنیان ته‌نها به قسه‌یه نه‌که‌وتۆته ناو کرداره‌وه ،
بۆیه‌ش یه‌کگرتوو هه‌ڵگری ئه‌و هێزه نیه که بتوانێت دهۆک له مه‌نگی بشڵه‌قێنێت،به‌ڵام فاکته‌ره‌کانی شڵه‌قانی دهۆک حزبه‌کان نین جیا له‌وه‌ی له شاره‌کانی تر ئه‌بینرێت،دوێنێ سایتی هاوڵاتی به مانشێتێک ئه‌نوسێت خه‌ڵک ئه‌بردرێت بۆ کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له شاری دهۆک،پێشتریش چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که پارتی چه‌ند ئه‌ندامێکی گۆڕانیان ده‌ست به‌سه‌ر کردووه‌و ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که باره‌گاکانی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سوتێنران،به‌ڵام هێزی جه‌ماوه‌رو ڕۆڵی که‌سایتیه دیاره‌کان له دهۆکدا پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ڕووبدا به‌شێکی زۆری دۆسکیه‌کان ومزوریه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ناکۆکیه‌کی له پێشینه‌یان هه‌یه تاکو ئێستاش هه‌ر ماوه به‌ڵام وه‌ک ته‌قینه‌وه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه هه‌بوونی ئه‌و زێباریانه‌ی که له ناوچه‌ی دینارته‌و شه‌نگال وشێخانه‌وه ڕوویان کردۆته دهۆک یه‌کێکه له‌و پاڵنه‌رانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ڕووبداچونکه پارتیش هاتۆته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی که له دهۆک ڕاپه‌ڕینی له دژ ئه‌کرێ بۆیه ئه‌یه‌وێ پیشانی نه‌یاره‌کانی بدا که ئه‌وان دهۆکیان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆ کردووه به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ناواخنی شتێکی تره چونکه پارتی ئێستا ماڵ به ماڵ کۆڵان به کۆڵان وسه‌رۆک خێڵ به سه‌رۆک خێڵ ئه‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵنه‌بڕن تا ئه‌و بارگرژیه ئه‌نیشێته‌وه به‌ڵام ئایا دهۆک هه‌روا مات ده‌بێ؟
وه‌ڵامی ئه‌وه له چه‌ند ڕۆژی داهاتووه دیار ده‌که‌وێ له ڕۆژی 24.2.2011 پارتی چه‌ند قوتابیه‌کی زانکۆی دهۆک له به‌شی ناوخۆیی وهه‌ندێکی تریشیان له زانکۆ بزر کران دواتر به سه‌رو گوێلاک شکاوی به‌ڕه‌ڵا کران بێ ئه‌وه‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه باس بکرێ چونکه ئه‌وانه ترسێنراون،که ئه‌مه خۆی له‌و سته‌مه‌دا ده‌بینێته‌وه که پارتی ئه‌نجامی ده‌دا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی بۆیه له زانکۆی دهۆک له چاو ساڵی پار قوتابی خه‌ڵکی سلێمانی نابینرێن که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێک بوو له‌و خاڵانه‌ی که پارتی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه کردی بۆئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک وه‌ک له ئه‌مڕۆدا دیار ده‌که‌وێ به‌ڵام ئێستاش یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که پارتی سه‌خڵه‌ت کردووه هه‌بوونی ژماره‌یه‌ک قوتابیه له زانکۆی دهۆک ئه‌وانیش له ترسی پارتیه‌وه به دزیه‌وه خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردنن بۆ ڕاپه‌ڕین به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی دهۆک ئه‌مجاره که به‌شێکی زۆری له قوتابیان وهه‌ژار نشینه‌کان ئه‌بێت من لاوام وایه کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پارتی دێنێت له دهۆک چونکه به‌عس چۆن خه‌ڵکی کرد به سیخوڕ وجاسوس له‌سه‌ر یه‌کتر پارتیش له ڕێگه‌ی پاره‌وه هه‌مان شت ئه‌کا وه‌ک چۆن به‌عس چۆکی دادا به ئه‌رزدا ئاواش پارتی چۆک دائه‌دا له دهۆک هه‌موو ئه‌و شووێنانه‌ی که پارتی ده‌یه‌وێت خه‌ڵکه‌که‌ی بکات به کۆیله‌وده‌سته‌مۆ،به‌ڵام که‌ی ئه‌و ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی که له ئارادا ده‌بێ بۆ ڕوودانی وه‌ک باسم کرد له چه‌ن خاڵێکدا هه‌بوونی کێشه خێڵه‌کیه‌کانی بارزانیه‌کان له‌گه‌ڵ چه‌ند خێڵێکی دهۆک وهه‌بوونی کێشه خێڵه‌کیه‌کانی کورده‌کانی موسڵ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک هه‌رکی وزێباری که ئێستا به‌شێکی زۆر به هۆی ناخۆشی وخراپ بونی ژیان له موسڵ ڕوویان کردۆته ده‌هۆک وهه‌روه‌ها هه‌بوونی جیله قوتابیه‌کی پارێزگای سلێمانی که ئه‌وانیش سه‌ریان ئه‌خورێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین له دهۆک،
بۆیه دهۆک له بارودخۆێکی تایبه‌تیه وه‌ک سلێمانی نیه وه‌ک هه‌ولێریش نیه گه‌ر له سلێمانی به هۆی که‌می نفوسی وله هه‌ولێر به‌هۆی پاره جه‌یش وکرێگرته‌وه ده‌رکه‌وتبێ ئه‌وا له دهۆک به کێشه خێڵه‌کیه‌کانیانه‌وه خۆی گلداوه‌ته‌وه ئه‌و کێشانه ئه‌مڕۆ ڕۆژگاریانه بۆ ئه‌وه‌ی بته‌قنه‌وه دروست بونی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و کێشه خێڵه‌کیانه‌یه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک با چاوه‌ڕێ یبن بزانین ڕاپه‌ڕین چۆن کۆتایی دێنێت به ده‌سه‌ڵاتی پارتی له دهۆک ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست