کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی شایه‌نی مه‌دالیای سیاسییه‌کی بێموراڵه‌؟

Saturday, 18/06/2011, 12:00


له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وانی ده‌ستیان له‌ناو خوێنی میلله‌ته‌کانیدا گه‌وز ئه‌دا زۆرانێکن وبه‌ پێی ئه‌و ڕۆژگاره‌ش ئه‌وانه‌ که‌وتونه‌ته‌ به‌ر لێشاوی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان،نمونه‌ باوه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا زۆر زه‌قن و به‌ ئاشکران هاوار ده‌که‌ن،زۆرێک له‌و سه‌رکردانه‌ به‌ ئه‌قڵیه‌تی تۆتالیریزمی وپێ نان به‌ قوڕگی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان هاتونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات گه‌ر سه‌ره‌تا له‌ فۆرمی شۆڕشگێڕو دواتر له‌ فۆڕمی دیکتاتۆردا خۆیان نواندووه‌ ،بارزانیش یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ گه‌نجانی به‌رده‌رکی سارا وێنه‌که‌یان به‌رز ده‌رکرده‌وه‌و داوای ڕوخانیان ده‌کرد هه‌ر ئه‌و بارزانیه‌ش که‌ جامانه‌که‌ی ده‌سوتێنرا هه‌ر ئه‌و بارزانیه‌ واژوو کۆده‌کرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ سه‌ری ڕه‌ش جێبێڵت،ئه‌و پیاوه‌ له‌ناو مێژووی کورد له‌گه‌ڵ هاوتاکه‌ی تاڵه‌بانی دوو خائینترین سه‌رکرده‌ن ودوو ده‌ست سورترین که‌سن به‌ خوینی کورد ودوو خاکفرۆشترین که‌سن له‌ مێژووی کورددا.
له‌دوای 2005 بارزانی له‌ ژووره‌که‌ی خۆی که‌ داگیری کردووه‌ له‌سه‌ری ڕه‌ش به‌ته‌واوه‌تی توانی کوردستان له‌ ڕووی ئیداره‌یه‌کی دیکتاتۆری گه‌نده‌ڵی بخاته‌ ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت گه‌وجیه‌تی تاڵه‌بانی وحزبه‌که‌ی له‌وێدا ڕۆڵێکیان باشیان هه‌بوو له‌وه‌ی که‌ کوردستان وده‌سه‌ڵاتی ئاوایان لێبێت،دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌تری ئۆپۆزسیۆن وه‌ک له‌ پێشتر یانیش دروست بونی نه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی سه‌ر شه‌قامی ناڕازی به‌ده‌سه‌ڵات له‌ 25.7.2009 بارزانی هه‌ر وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم مایه‌وه‌ به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ به‌رهه‌می ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ خزم خزمێنه‌و حزبیه‌ بوو که‌ ساڵانێکه‌ له‌ کوردستاندا په‌یڕه‌وی ده‌کا،به‌رهه‌می ئه‌و دیکتاتۆریه‌ تیرانیه‌ بوو که‌ ساڵانێکه‌ له‌ کوردستان له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌بینرێت،
بارزانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌ته‌که‌ی له‌ سۆنگه‌ی خێڵه‌کیه‌ت وعه‌شیره‌ت گه‌ریه‌وه‌ تێپه‌ڕ ناکا هه‌رچه‌ندی ئه‌کا ناتوانێت ئیداره‌ی دوو شار بکا بۆیه‌ زرێپۆش وتانکه‌رو ده‌بابه‌ به‌کاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی به‌رده‌رکی سه‌را وبن قه‌ڵاتی هه‌ولێر بێده‌نگ بکا،ئه‌وه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌و وڵاتاندا هه‌یه‌ که‌ دیکتاتۆریه‌ به‌ ڕاده‌یه‌که‌ که‌ سه‌رکرده‌کان بۆ مانه‌وه‌ی کورسی ژێر خۆیان ئاماده‌ن میلله‌ته‌که‌یان بکه‌ن به‌ قوربانی بارزانی و پیاوه‌کانی وده‌بابه‌کانی منداڵانی سلێمانیان خڵتانی خوێن وکرد ئه‌ویش له‌بری سزادانیان پله‌کانیان به‌رز کرده‌وه‌ له‌ بری لێپێچینه‌وه‌ پاداشتی کردن،ئه‌بێت سه‌رکرده‌یه‌ک که‌ خائین وخۆفرۆش نه‌بێ چی بکا له‌وه‌ زیاتر،سه‌رکرده‌یه‌ک گه‌نده‌ڵ وڕاوڕوت چی ودز ومافیا نه‌بێ چۆن خه‌ڵکی مافیه‌وی وپاتاڵ خۆر وشه‌قاوه‌ له‌ده‌وری خۆی کۆئه‌کاته‌وه‌
گه‌وره‌ شاعیر وبیرمه‌ندی کۆنی ڕۆمانی ئۆڤید ئه‌ڵێت:
هه‌موو شته‌کان به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی ونایه‌کسانی ئه‌چن کاتێک ئه‌قڵیه‌تێک هه‌بێت ئه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ به‌رێت که‌ سه‌رکرده‌کان بن،که‌وابێت بارزانیش مادامێک له‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تیک کار ئه‌کا که‌ خێڵه‌کی وجه‌لادیه‌ ئه‌وه‌ی له‌و جه‌مسه‌ره‌و له‌ فۆرمالیزه‌یه‌ نه‌بێت له‌ باره‌گاکه‌ی ئه‌و جێگای نابێته‌وه‌ له‌و مزه‌گه‌وته‌که‌شیدا ناتوانێ نوێژ بکا،له‌وه‌ته‌ی بارزانی هه‌یه‌ که‌سیک له‌ حزبه‌که‌ی وله‌ ئیداره‌که‌ی نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی بچوک بگرێت لێی چونکه‌ ئه‌وه‌ ئه‌قڵیه‌تی دیکتاتۆره‌کانه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ نه‌وه‌ک ئه‌ترسن به‌ڵکو ئه‌و ده‌نگانه‌ش بنبڕ ئه‌که‌ن که‌ باسی ڕه‌خنه‌ ئه‌که‌ن ئه‌وان له‌ مێشکیاندا ته‌نها خۆیان وچه‌مکی من هه‌موو شتێکم هه‌یه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ هه‌موو شتێک لایان له‌ درۆیه‌کی زه‌به‌لاح ئه‌چیت هه‌ر خۆشیان خوێندنه‌وه‌ بۆ خۆیان ئه‌که‌ن،له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ بارزانی سه‌رکرده‌ی یه‌که‌می هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ بوو سه‌ره‌تا تورکیا گوێچکه‌کانی گرت وشه‌ڕی پارتی کرێکارانی پێ کرد دواتر به‌ خۆ به‌ یه‌کێتی خه‌ڵکیان هێنایه‌ سه‌ر جاده‌ شه‌ڕی کۆڵان وجاده‌ ماڵه‌و ماڵیان ده‌ست پێکرد هه‌ر خۆیان له‌ ئه‌مریکا له‌ 17.9.1998 به‌یه‌کتر ئاشت بونه‌وه‌ هه‌ر خۆیان ماده‌یه‌کیان بۆ که‌رکوک دروست کرد له‌ دوای 2003 وهه‌ر خۆیان چون سنوره‌کانی کوردستانیان بچوک کرده‌وه‌ ئه‌مه‌و چه‌ندین فاوڵی وا که‌ جگه‌ له‌ خاکفرۆشی خائینی وقسه‌ زلی بارزانی شتێکی تر نیه‌ که‌ بتوانێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌رێت بارزانی گه‌ر شه‌رمی هه‌بوایه‌ گه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌خلاقی سیاسی هه‌بوایه‌ کاتیک له‌ ئیتالیا مه‌دالیای وه‌رده‌گرت وجه‌لاده‌کانی منداڵانی سه‌رجاده‌یان ده‌کوشت کاتیک وتی په‌نجا که‌س ئیمزا کۆبکاته‌وه‌ من ده‌ست له‌ کار ده‌کێشمه‌وه‌ ده‌بوو کێشابایه‌وه‌ به‌ڵام چوار په‌نجا هه‌زاریش ئیمزا کۆکرایه‌وه‌ که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی قسه‌ی بۆ منداڵه‌ ورتکه‌کانی خۆی کردبێ هه‌ر له‌بیری خۆی برده‌وه‌ ،بۆیه‌ جێگای خۆیه‌تی له‌مه‌ودوا گه‌ر مه‌دالیای سیاسیه‌ بێ ئابڕوه‌کان مه‌دالیای سیاسه‌ درۆزنه‌کان مه‌دالیای خاکفرۆشان مه‌دالیای خائینه‌کان هه‌بێت ئه‌بێت یه‌که‌م که‌س بارزانی وه‌ریبگرێت چونکه‌ که‌س له‌ناو کوردا وه‌ک بارزانی نه‌ خاکی فرۆشتووه‌ نه‌ کوردی کوشتووه‌ نه‌ که‌سیش له‌ناو کوردا ئه‌وه‌نده‌ سیاسیه‌کی بێ ئابڕو خێڵه‌کی ودرۆزنه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و سیفه‌تانه‌ له‌ هاوتاکه‌ی جه‌لال ته‌ڵه‌بانی دا هه‌بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە