کێ کوردستانپۆست به‌ڕێوه ئه‌با ؟
Friday, 11/03/2011, 12:00
ئه‌و پرسه‌ی ڕۆژانه له ده‌نگی چه‌ندان هاوڵاتیه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌وئه‌پرسرێ بێگومان هه‌موو هاوڵاتیه‌ک که مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بپرسیت له سایته‌که ئه‌ری کێ کوردستان پۆست به‌ڕیوه ئه‌با؟
ئه‌م پرسه له چه‌ندین بابه‌تی تردا وروژاندومه‌وه باسم کردووه‌و چونکه ڕۆژانه ئه‌وه دووباره ئه‌بێته‌وه کاتێک سایتی نیشتیمان نێت دامه‌زرا به‌نده له نوسینێکی دا به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و هاک وهاکبازاڕیه‌ی که له دنیای ئینته‌رنێتدا هه‌یه‌و ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ئه‌وکاته له سه‌ر کوردستانپۆست هه‌بوو ئه‌و بابه‌ته فه‌وتاوه‌و له‌ناو ئه‌رشیفی کوردستان پۆست‌دا نه‌ماوه ،له‌و نوسینه‌دا باسی ئه‌وه‌م کرد که کوردستان پۆست بۆچی هه‌یه‌و بۆ پێویسته وکێ له پشت کوردستان پۆسته‌وه‌یه هه‌ڵبه‌ت من نه ئه‌وکات ونه ئێستاش نه پارێزه‌ری کوردستان پۆست نیم به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌رده‌بڕم له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤایه‌تیه وله دیدگای په‌رۆشیه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی،شاراوه نیه ئه‌و شۆڕشه‌ی کوردستان پۆست ده‌ستی پێ‌کرد به‌رهه‌مه‌که‌ی له کۆڵانه‌کانی سلێمانیدا و له‌به‌رده‌رکی سه‌ردا دیار ده‌که‌وێ،
6 ساڵ به‌ر له ئێستا کاتێک له مێرمنداڵێکی کوردت بپرسیبا ناڕازی بوو سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی به‌ڵام ڕێگاکانی ده‌ربڕینی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌و شیوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ئه‌زانی سه‌یر بکه‌ن ئه‌مڕۆ له کوردستان له پیرو مێردمناڵێک بپرسه به ده‌ست چه‌پڵه بۆ له‌ناو چونی گه‌نده‌ڵی لێده‌دا وئاماده‌یه سنگی بداته به فیشه‌ک بۆ ئه‌وه دژی گه‌نده‌ڵی ودژی جه‌رده‌یی وپاتاڵی حزبه‌کان وده‌سه‌ڵاتداران بوه‌ستێته‌وه ،گه‌ر شانازیه‌ک هه‌بێت بۆ کوردستان پۆست ئه‌وه بۆ نوسه‌رانیه‌تی که کۆڵ ناده‌ن ئه‌و چه‌کوشه‌ی به‌رزیان کردۆته‌وه دیاره من مه‌به‌ستم نیه که‌س له‌و نوسینه‌دا بکه‌م به فریاد ڕه‌س وکه‌س به‌سه‌ر که‌سدا فه‌ڕز بکه‌م به‌ڵکو ڕۆچونه بۆ ناو پرسێکی ده‌نگی هاوڵاتی چونکه کوردستان پۆست موڵکی هاوڵاتیانه نه‌وه‌ک هی هیچ که‌س و ده‌سه‌ڵات وحیزب وسه‌رۆک خێڵ وئاغاو ده‌ربه‌گێک له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بپرسێت وهه‌موو که‌سێکیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵام باته‌وه چونکه وه‌ک وتم کوردستانپۆست له‌هاوڵاتی وبۆ هاوڵاتیه ،
کاتێک سایتی ویکلیکس له چواری ئۆکتۆبه‌ری 2006 هاته تۆمار کردن مێژوویه‌ک له به‌ڵگانه نهێنی ودۆکۆیۆمێنته شاراوه‌کانی ناو جه‌نگ وفرت وفێڵه سیاسیه‌کان هاته ئاراوه کاتێک جولیان ئاسان ئه‌و سایته‌ی په‌ره پێداو گه‌یاندیه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ماڵ ودائیره‌ی سیاسی نه‌ما که باسی له ویکلیسکس نه‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که سیاسیه‌کان له ژووره ساخته‌کاندا ده‌یکه‌ن،من نامه‌وێ هیچ ده‌زگایه‌ک به‌راورد بکه‌م به کوردستان پۆست وه ناشمه‌وێ به شان وکه‌وی کوردستان پۆست‌دا هه‌ڵبده‌م به‌ڵکو ئه‌وه ڕاستیه‌کی مێژوویه که کوردستان پۆست ئه‌مڕۆ بووه به ده‌زگایه‌ک که هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری خستۆته به‌رده‌م هه‌ژانه‌وه چه‌ندان نوسه‌ری کوردستان پۆست لێیان دراوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌و چه‌ندان که‌س زیندانی کراوه به‌ڵگه‌و نمونه‌کان زۆرن با ناوی که‌س نه‌به‌م له‌و نوسینه‌دا من ماوه‌ی پێنج ساڵ زیاتره له‌و سایته به دابڕان ودانه‌بڕانه‌وه ئه‌نوسم ئه‌وه‌ی بینیم له‌و سایته‌وه ئه‌وه‌تا له به‌رده‌رکی سه‌را بڵێسه‌دا ئه‌دا ئه‌وه‌نه‌ی خوینه‌ری کورد ڕۆژانه سه‌ردانی ئه‌و سایته ئه‌که‌ن هیچ سایتێکی تر نیه ڕۆژانه ئه‌وه‌نه سه‌ردانی بکرێ بۆیه ئه‌و پرسه‌ی هاوڵاتیان که ئه‌پرسن کێ کوردستان پۆست به‌ڕێوه ئه‌با ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه‌و به‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد ده‌نگی هاوڵاتی ده‌نگی ڕه‌خنه ده‌نگی دژه گه‌نده‌ڵی ده‌نگی دزه ڕاوڕوتی له پشت به‌ڕێوه بردنی کوردستانپۆستن له کوێ دوو که‌سی ئازاد هه‌بوون له‌وێ کوردستان پۆست هه‌یه له کوێ شه‌قامی جه‌ماوه‌ر وسه‌دای خه‌ڵک هه‌ڵسا دژی ده‌سه‌ڵات کوردستان پۆست له‌وێیه ،له ساڵی 2006 کاتێک به هه‌وڵی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ودوای سه‌ردانی فازیل میرانی بۆ شانشینی یه‌کگرتوو کوردستان پۆست هاککرا بۆ چه‌ند کاتژمێرێک چاودێری سایته‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار به مانشیتێک نوسیبوی سایته دۆرزنه‌که‌ی کوردستان پۆست داخرا،به‌نده دوای خویندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که وپه‌یوندی کردن به که‌مالی جه‌مال موختاره‌وه ئه‌وم بۆ ده‌رکه‌وت که ئه‌وکات به منی وت سبه‌ی نیوه‌ڕۆ کوردستان پۆست ئه‌که‌وێته‌وه ئیش ئێواره‌ی دواتر کوردستان پۆست پرسیاری ئاراسته‌ی سایتی چاو‌دێر کرد به‌ڵام شێره مردووه‌کانی یه‌کێتی نه‌یان وێرا وه‌ڵام به‌رنه‌وه له‌وکات وپێشتریش وچه‌ندان جار سایت وده‌زگای تایبه‌ت دژ به کوردستانپۆست دروستکران بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن وهه‌وڵی هاک کردن وبلۆککردنی ئه‌و سایته بده‌ن،به‌ڵام به هیممه‌تی خێرخوازان وئازادی دۆستان ونوسه‌رانی بازوو ئه‌ستور ئه‌و سایته ڕۆژه سه‌خته‌کانی بڕی وشۆڕشێکی به‌رپا کرد که نه‌وه‌ی داهاتوو به‌رهه‌مه‌که‌ی جوانتر ئه‌بینی بۆیه ساده‌ترین وه‌ڵام بۆ ئه‌و بۆره حزبیانه‌ی که ڕۆژانه خه‌ریکی تانه‌ن له کوردستان پۆست ئه‌وه‌یه کوردستان پۆست ده‌نگی خه‌ڵکی ئازاد وده‌نگی خه‌ڵکی به هیمه‌تی کوردستانه ده‌نگی ئه‌وانه که دژی نایه‌کسانین دژی چه‌وساندنه‌وه‌ن
تێبینی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ویکیلیسک کلیک لسه‌ر ئه‌مه بکه
http://en.wikipedia.org/wiki/WikiLeaks
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست