کۆتایی دیسپۆتیزم وڕه‌هه‌نده‌کانی (بارزانیزم وه‌ک نمونه)
Monday, 28/02/2011, 12:00
دوای حه‌ڤده‌ی وفهبریوهری ودوای کوژرانی ڕێژوان حاجی عه‌لی فه‌لسه‌فه‌ی خۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتداران وسایکۆلۆژیهتی تیرانیزمی له کوردستان که‌وته له‌قی ولهنگیهوه وه‌ک چۆن که‌شتیه‌ک که‌وته ناو قوڵایی ده‌ریا کاتێک وه‌ستا ئه‌که‌وێته هه‌ڵبه‌زودابه‌ز له هه‌وڵی خۆ هێورکردنهوهدایه هه‌مان شت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بیست ساڵ ئه‌و که‌شتیه‌یان هێناو پڕیان کرد له زه‌خیره بۆ دوا ڕۆژیان به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌شتیه له‌ناوه‌ندی ده‌ریایه‌ک ئاهی خه‌ڵکدا وه‌ستاوه خه‌ریکه نقوم ئه‌بێ،تیرانیهکان ئه‌وجاره که‌وتنه به‌ر هوژمهتی خه‌ڵک و‌دروشمی بڕۆخێ بڕۆخێ بوو به وێردی سه‌ر زمانی گه‌نجانی کوردستان وسلێمانی،
گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پادشایهتیهکی حزبی له کوردستاندا له چه‌شنی تیرانیهت ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دا ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر هه‌موو کاتێک له‌به‌رده‌م سوپهرمهیسی بونی کورسی ده‌سه‌ڵاتدا دڕندهیهکهو ئه‌و سوپهرمهیسی بونه ئه‌کات به چوکلاتێک به‌رگه‌که‌ی ئه‌خاته زبڵدانه‌وه گه‌ر خواستی بێت،
هه‌ڵسان وڕاپه‌ڕینه یه‌ک له‌دوایه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباشوری ئه‌وروپا وه‌ک ئه‌لبانیاو هه‌ندێ وڵاتانی تری وه‌ک تایلهندوبهنگلادێش ئه‌وه‌ی سه‌لماند که سوپهرمهیسی بونی ده‌سه‌ڵات لای ده‌نگی هاوڵاتیه له شه‌قام نه‌وه‌ک له کۆشکی پاشایه‌تی وسهرۆکایهتیدا،
بارزانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که خه‌ڵکی سلێمانی له پێش ساڵی نه‌وه‌ده‌کان به دروشم وڕێبازگهلێکی کۆڵنه‌ده‌ریان ئه‌چواند وچه‌ندان گه‌نجی شار ڕه‌مزیه‌تی بارزانیان وه‌ک دڵسۆزی بۆ یه‌ک ئه‌هێنایه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی گه‌نجیان به‌رهه‌م هێنا وێنه‌ی بارزانی به‌رز ئه‌که‌نه‌وه ئه‌ڵێن بڕوخێت،لێره‌دا ئه‌بێت دوو هاوکێشه‌ی سیاسی تێکههڵپچڕاو هه‌ڵوه‌شێنین بۆ که‌سێک ئه‌که‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵک ویان بۆ خه‌ڵک داوای ڕووخانی ئه‌کا؟
فرانسین فۆکۆیاما ئه‌ڵێت :
دیموکراسی نیه بێ که‌سی دیموکرات * ئه‌مه ده‌روازه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ واڵا ئه‌کا بپرسین له کوردستان دیموکراسی هه‌بووه که هه‌بووه بۆ بارزانی ده‌سه‌ڵات له بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه وه‌رئه‌گرێ ؟ دیموکراسی ودیسپۆتیزم چۆن به‌ریه‌ک ئه‌که‌ون وچۆن دیموکراسی کۆتایی دێنێت به دیسپۆتیزمی؟
بێ قسه کردن له‌سه‌ر دیموکراسی قسه کردن له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌و تیرانیهگهرایی ودیسپۆتیزمی مانایه‌کی پوچه‌ڵه چونکه هه‌ردووکیان له زۆربه‌ی کاته‌کاندا ده‌رهاویشته‌ی یه‌کترن له دژی یه‌ک کاتێک تاکشین شیناواتره به زه‌بری پاره توانی ده‌سه‌ڵات له تایله‌ند وه‌ربگرێ سه‌روه‌ت وسامانی وڵات بخاته گیرفانیه‌وه وه‌ک که‌سێکی چینی وهه‌ر ئه‌وکه‌سه بیه‌وێت که باند وگروپی دژه ده‌سه‌ڵات دروست بکات وئه‌و خه‌ڵکه بجهوسێنێتهوه به زه‌بری پاره وگروپی شۆڕشی سوری هه‌ڵته‌کێنێ که‌واته له‌و وڵاته دیموکراسی په‌یڕه‌و ناکری بۆیه که‌سێک به ئاره‌زووی خۆی سامانی وڵاته ئه‌خاته باخه‌ڵی وهاوڵاتیانی سه‌ر شه‌قامیش له برسان قۆڕه‌یان بێت،له میسر‌و تونس ومه‌غریب وگامبیا وگانا ونایجیریا هه‌مان شت ڕۆژانه ڕووئه‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆکه ئه‌و هاوکێشانه دوای 17ی دیسمبه‌ری 2010 ی تونس گۆڕانیان به‌سه‌رداهاتووه وبه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان ئه‌چن،له‌وکاته‌دا بێ ئه‌وه‌ی دیموکراسی په‌ناگه‌یه‌کی پاڵنه‌ر بێت خۆی ئه‌بێت به بکه‌ری ڕاسته‌قینه‌و خۆی کاره‌کان به‌یان ئه‌کا،چونکه خه‌ڵکی بۆ ڕژانه سه‌رشه‌قام تا بژێوی ژیان دابین بکه‌ن کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته بێنن که خه‌ڵک ئهچهوسێنێتهوهو چه‌وسێنه‌ره‌کانیش له ژووره‌کاندا قسه‌ی زل ئه‌که‌ن،ئه‌مه ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دا که ئه‌و خه‌ڵکه هه‌وای دیموکراسی بوون هه‌ڵئه‌مژێ ودژی دیکتاتۆریه‌ت وملهوڕیهتی ده‌سه‌ڵات ئه‌چێت به گژ تابۆته پیرۆزه‌کانیان،دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا بونی نیه که له چیاکانیدا ئۆپۆزسیۆنی جه‌نگ هه‌یه له کۆڵانه‌کانیدا زیندانی تاکه‌که‌سی هه‌یه وه‌ک تورکیا و ئێران مه‌غریب وسودان وئیسپانیا وڕوسیا،گه‌ر شرۆڤه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت که دیموکراسی که‌می و زۆری هه‌یه من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایهدانیم و به‌ڵکو له‌سه‌ر قسه‌که‌ی سارته‌رم که ئه‌ڵیت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م ناوێت که من ده‌نگم بۆی نه‌دابێت،چونکه من دیموکراسیم ئه‌وێ ئێستا سبه‌ی باشتر هه‌بوو ئه‌وم ئه‌وێت به‌ڵام که من ده‌نگم بۆ نه‌دا دیاره دیکتاتۆریه بۆیه من نامه‌وێ،که‌واته ئه‌وکاته دیموکراسی ودیسپۆتیزمی به‌ریه‌ک ئه‌که‌ون که له وڵات‌دا هه‌ریه‌که‌یان جێگایان نابێته‌وه به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێ دژ به‌یه‌ک ئه‌وه‌ستن یان ئه‌بێت بارزانی له‌کۆشکه‌که‌ی بێته خواره‌وه یان ئه‌بێت بارزانی به‌زه‌بری چه‌ک ده‌نگی هاوڵاتی بێده‌نگ بکا وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌ولێرو دهۆک دا کردی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ؟
یانیش وه‌ک حوسنی مباره‌ک درک به‌وه بکا که سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌ل وگه‌نج ده‌سه‌ڵاتداره‌و چینی بنه‌ماڵه گه‌رایی ڕووه‌و هه‌ڵدێر ئه‌ڕوا یان ئه‌بێت هێز به‌کاربهێنێت له‌وه‌ی که ده‌نگی ئه‌و هاوڵاتیانه کپ بکا،له هه‌ردوو باردا که بارزانی بیه‌وێت ده‌نگی سه‌رجاده کپ بکا ڕاسته‌وخۆ دیموکراسی ئه‌مرێ ودیسپۆتیزمی دیکتاتۆریه‌ت سهرههڵئهیا،
گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که ئایا کوردستان به دیموکراسی ئه‌ڕوا ودیموکراسی تیایدا په‌یڕه‌و ئه‌کرێ یان نا؟ئه‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه به‌وه بده‌ینه‌وه بڵێین ئایا نه‌هه‌نگ له جۆگه‌دا مه‌له‌ی بۆ ئه‌کرێ؟
له هه‌ردووکیان وه‌ڵام نه‌خێره ،چونکه له ساده‌ترین ناساندی چه‌مکی دیموکراسیدا ده‌نگی جه‌ماوه‌ر وبنهمائابوریهکان وسیسته‌مه یاسایه‌کان بڕیارده‌رن نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵاتگه‌لی ژووره داخراوه‌کان وپرۆگرامی حزبه کۆنه ته‌قلیدیه‌کان،له کوردستاندا دوای ساڵی نه‌وه‌د ویه‌ک ئه‌و هه‌رێمه به قسه‌ی سیاسیه‌کان به ڕێڕه‌وێک ئاڵوگۆڕی سیاسیه‌وه بگره تا ده‌گا به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سلێمانی له 17ی بهفریوهریتێپهڕیوه ،له هه‌ڵبژاردن ساخته بێماناکه‌ی ساڵی 1992 وشه‌ڕی حزب وپارته کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران له ساڵی 1992 به‌و لاوه شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌و یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی ودیموکرات ویه‌کێتی به‌لاکه‌ی تر‌و دواتر پارتی دیموکرات وپارتی کرێکاران له 1995 و1996 ودواتر پارتی دیموکرات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه له حاجی ئۆمه‌ران 1997 وله‌گه‌ڵ حزبه‌کی ئه‌دهه‌م بارزانی له چۆمان 1996 ودواتر شه‌ڕی پارتی وحزبه تورکمانیه‌کان ساڵی 1998 و1999 له هه‌ولێرو شه‌ڕی پارتی ویه‌کگرتوو له دهۆک وههولێروبهردهوامیهتی شه‌ڕی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کیتی به ڕاگه‌یاندن ودژه یه‌کی تا ساڵی 2006 وشه‌ڕی یه‌کێتی و بزووتنه‌وه جاریکی تر له 1994 وکۆمه‌ڵی ئیسلامی وپارته ئیسلامیه‌کان له ههوروامان وپارتی کرێکاران له 2001 وچه‌ندان ڕووداوی ناخۆشتری وا که ده‌نگی هاوڵاتی تیایدا ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بووه به‌ڵکو هاوڵاتی وه‌ک کاڵیه‌ک بۆ کوشتن به‌کارهاتووه که‌وابێت کام دیموکراسی هه‌بووه له کوردستاندا؟ بێگومان نه‌بووه ئه‌و قسه‌یه‌مان بۆ لینگاو قوچ ئه‌کاته‌وه که باسی هه‌بوونی دیموکراسی ئه‌کا له‌کوردستان،
بارزانی وزۆربه‌ی سه‌رکرده کورده‌کان له ڕێگای ده‌نگ وسندوقی ده‌نگدانه‌وه نه‌هاتوون بۆ سه‌ر پایه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو زیاتر به ڕێکه‌وتنی سیاسی بووه‌و وا له هاوڵاتی کراوه که ده‌نگی بۆبدات چونکه ئه‌و سیاسیه میلله‌ت به‌ره هه‌رێمێک ئه‌با که برسیه‌تی چیه واتا ئه‌و دروشمه‌ی که ده‌نگم بۆ ناده‌ی ناتوانی بژیته
بارزانی ده‌سه‌ڵاتی باوکی به‌کارهێناو باوکیشی هی باپیری واتا له ناوچه‌گه‌ریتی ومیرات ڕۆڵی گێڕاوه نه‌وه‌ک سندوق ئاڵۆگۆڕی که‌سه‌کان ئێستاش بارزانی کار بۆ کوڕه‌که‌ی ئه‌کا وکوڕهکهشی بۆ کوڕه‌که‌ی خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات لایان پیرۆز بێت خرابێته ناو چوارچێوه‌یه‌که‌وه که له‌ده‌سه‌ڵاتیان نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه سوکرات له ناساندنی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ڵیت مرۆڤ نه‌خۆشی کورسیه که چۆ بۆسه‌ر کورسی دانیشت ئاقڵه‌کان له‌وێدا نه‌زۆک ئه‌بن و به‌ری نایه‌ن چونکه کورسی مرۆڤ ئه‌قڵدار ناکا به‌ڵکو مرۆڤ ئه‌کا به چه‌وسێنه‌ر،هه‌مان ڕه‌وگه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا دیار ئه‌یا ڕۆژانه گه‌ر سیسته‌می ده‌نگم بۆ به یان له‌گه‌ڵم به ئهتژیێنم نه‌بێت سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ بۆ بارزانی ناده‌ن به‌ڵام خودی بارزانی شتێک پهیرهوئهکا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ناچار بکا که دوای بکه‌ون ئه‌مه‌ش زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه که ده‌سه‌ڵات تاپۆی چه‌ن کهسێکهومرۆکهی لای خۆیان داناوه ،
به‌ڵام دوای 17ی فهریوهری سلێمانی بارزانی که‌وته به‌ر شاڵاوی خه‌ڵک وداوای کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌کرێ هه‌ڵبه‌ت بارزانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه وئه‌و خه‌ڵکه به گێره‌شێوێن ناو ئه‌با وبه خه‌ڵکی لادهرهو تێکده‌ر ئه‌چوێنێت چونکه ئه‌وان نایه‌نه‌وێت ئه‌و کورسیه لابه‌ن له ژێر قاچه‌کانیان که ده‌میکه له‌سه‌ری دانیشتوون،به‌ڵام ئایا ئه‌و شۆڕشه‌ی که سلێمانی بڵێسه‌ی دا کۆتایی به دیسپۆتیزمی برسیه‌تی وزیندانه فه‌ردیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی دێنێت له کوردستان یان بارزانی خۆی ئه‌و کورسیه جێدڵێت ؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌نده بۆ به‌رده‌وامیه‌تی خۆپیشاندن وڕاپه‌ڕینی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی کوردستان بۆ چۆکدانه‌دان وبه‌رده‌وام بوون بۆ کۆتایی هێنان به‌و هه‌رێمه‌ی که ئهچهوسێنریتهوه
تێبینیه‌کان
* بۆ قسه‌که‌ی فۆکۆیاما بڕوانه په‌ڕتوکه‌که‌ی
The end of history and the last man
Francis Fukuyama
Published by arrangement with the free press
ISBN 0-380-72002-7
بۆ زانیاری له‌سه‌ر شیاناواتره سه‌ردانی ئه‌و لینکه بکه‌ن
http://en.wikipedia.org/wiki/Thaksin_Shinawatra هاوڕێ ڕه‌ش/زانکۆی ستراسبۆرگ
28.2.2011
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست