کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ڵه‌گاییزم له‌ ئه‌قڵیه‌تی تاڵه‌بانیدا

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


کاتێک مرۆڤ باس له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌کا و باسی وه‌همیه‌تی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی لای مرۆڤایه‌تی ئه‌کا ئه‌که‌وێته‌ ناو دنیایه‌ک پرسی بێ وه‌ڵام ئه‌و پرسانه‌ی که‌ له‌ فێنده‌مێنتالیه‌تی دیندا وه‌ڵامیان بلۆک کراوه‌وهه‌مان شێوه‌ش له‌ سوپه‌ری مه‌یسی بونی ده‌روونیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدا له‌ قاڵب دراون،گه‌وجیه‌ لامان وابێت مرۆڤ چۆک دائه‌دا له‌به‌رده‌می پایه‌گای ده‌سه‌ڵاتدا چونکه‌ هه‌ر مرۆڤێک که‌ چووه‌ پایه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وانی ژێر خۆی ئه‌چه‌وسێنێته‌وه‌ بۆیه‌ نابێت له‌ قسه‌که‌ی سوکرات دوورکه‌وینه‌وه‌ که‌ ئه‌ڵێت نه‌که‌ن کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵتان خه‌ڵه‌تێنێت چونکه‌ کورسی ده‌سه‌ڵات دواتر ئه‌تان کات به‌ کورسی له‌ ئه‌قڵدا بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌ خوار خۆتان نه‌گرن،
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ دایک بووی 1933 له‌ که‌لکانی ناوچه‌ی بناری کۆسره‌ت ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌ به‌ ڕێڕه‌وگه‌یه‌کی سیاسی قوڵدا تێپه‌ڕی کردووه‌و تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ قسه‌ کردن له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ندی له‌ وه‌همێکی گه‌وره‌دا ده‌بینرێت له‌ ڕاستیدا وانابینرێت،چونکه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر یه‌کتر گه‌وره‌ ئه‌که‌ین دواجار خۆمان مرۆڤه‌کان ئه‌که‌ین به‌ دیکتاتۆر گه‌ر ئێمه‌ی کورد ڵه‌ ساڵی 1963 و1964 جه‌لال تاڵه‌بانیمان له‌سه‌ر شان دانه‌نایه‌ونه‌مانوتابا جه‌لالیزم مرۆڤی سه‌رده‌م ئه‌مڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ده‌بوو به‌ که‌ڵه‌گایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی،
7.3.2011 جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌م هه‌وادارنی له‌ سلێمانی له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌که‌یدا جارێکی تر نمایشی ماسولکه‌کانی کرده‌وه‌و ئه‌یویست به‌ خه‌ڵکی پیشان باته‌وه‌ که‌ هه‌ر ئه‌و مام جه‌لاله‌یه‌ که‌ گه‌نجان له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له‌ له‌ زیندانه‌کانی ئه‌منه‌ سوره‌که‌ وهه‌یئه‌و نوگره‌ سه‌لمان له‌ سێداره‌ ئه‌دران ئه‌یویست به‌ نه‌یارانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ودوژمنه‌ دێرینه‌که‌ی ودۆسته‌ درۆزنیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پارتی وته‌یاره‌ ئیسلامیه‌کان پیشان بات که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری وڵاتێکی عه‌ره‌بی هه‌ڵگری ئایدیه‌کی یۆتوپیایه‌ بۆ میلله‌ت وحزبه‌که‌ی .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌موومان ئه‌زانین که‌ ئه‌و جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ له‌ ڕێگه‌ی حزبه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستی سور بوو به‌ کوشتنی هاوڵاتیانی خۆی وهه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی لاوه‌کی وبه‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت سامانی وڵات وداڕماندنی ئابوری وبنیان نانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌مکیه‌تی بمپه‌رسته‌ وحزبه‌که‌م به‌ ئه‌تژیێنم وچه‌ندان مۆرکی تر که‌ بوون به‌ مێژوویه‌کی ناڕۆشنن بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی
لێره‌دا پرسی هه‌ره‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سلێمانی چی به‌ خه‌ڵک بڵیت؟باسی 20 ساڵ حوکمی حزبه‌که‌ی بکا له‌ ڕووتاندنه‌وه‌ وچه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تدا؟
باسی بیست ساڵ دزی وگه‌نده‌ڵی خۆی وحزبه‌که‌ی بکا که‌ به‌رامبه‌ر میلله‌تی هه‌ژاروهاوڵاتیان کردی؟
باسی چی بکا باسی هێنانی سوپاگه‌لی تورکیا وئێران له‌ ساڵانی 1992و1996و1999و2001 بۆ ناو خاکی کوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی؟
ئایا جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌یوسیت چی به‌ نه‌یاره‌ هه‌ر دێرینه‌که‌ی پارتی بڵێت وچی به‌ نه‌یاره‌ تازه‌که‌ی گۆڕان بڵێت له‌و ڕۆژه‌دا؟
گه‌ر بمانه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسانه‌مان ده‌ست که‌وێت سیاسیه‌ ناپاکه‌کانی دونیا بۆ ئه‌وه‌ له‌ پرسی مێژووی ڕه‌شی ڕابردوو خۆ بدزنه‌وه‌ به‌هانه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان ڕیز ئه‌که‌ن ودواجار له‌به‌رده‌م ڕووی خۆیاندا پاک ده‌رئه‌چن،
سه‌یریه‌تی سیاسیه‌کانی ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ کورسیه‌کیان گرته‌ ده‌ست به‌ری ناده‌ن ئه‌یانه‌وێت له‌و کورسیه‌ ماره‌ بکرێن مام جه‌لال ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قامه‌کانی سلێمانیدا هه‌زاران گه‌نج سنگی داوه‌ته‌ به‌ر لوله‌ی چه‌کدارانی حزبه‌که‌ی دژی گه‌نده‌ڵی وڕاو و ڕووت وپاتاڵی که‌چی لای ئه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ هیچ ڕووی نه‌دابێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌ دژی حزبه‌که‌ی وهاوپه‌یمانه‌که‌ی نه‌بن که‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌رجاده‌ چه‌مکی بڕوخێیان به‌رزکردۆته‌وه‌ چونکه‌ له‌ ئه‌قڵی مام جه‌لالدا ئه‌و مه‌فهومه‌ خۆی بنیات ناوه‌ که‌ پێی ئه‌وترێت من هه‌م منی که‌ڵه‌گا که‌ ئه‌مه‌ لای زۆرێک له‌ سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست هه‌یه‌دا ئه‌وه‌تا قه‌زافی وکیم یونگ لی له‌وانه‌ن که‌ جومگه‌کانی پشتی میلله‌تیان خستۆته‌ ژێر ده‌سته‌کانیان ویاری له‌سه‌ر پشتی ئه‌و هاوڵاتیانه‌دا ئه‌که‌ن،
گه‌ر سه‌یر ئه‌قڵیه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بکه‌ین بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات پێ ئه‌نێت به‌ هه‌رچی ده‌ماره‌کانی جه‌سته‌ی هه‌یه‌ واتا بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی نه‌یاره‌کانی پارتی وگۆڕان ویه‌کگرتوو باته‌وه‌ سه‌ر له‌ نوێ یه‌ت نمایشی جه‌سته‌ی ئه‌کا وقسه‌ی بریقه‌دار ئه‌کا بۆ هه‌وادارنی به‌ڵام نایه‌ت گوێ له‌ ده‌نگی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بگرێت وه‌ک له‌و وێنه‌یه‌دا دیاره‌ منداڵێک دوو په‌نجه‌ به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ بۆ ئازادی بۆ نان په‌یدا کردن بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی


ئه‌مه‌ خۆی ده‌لاله‌تیکه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نه‌خۆش بوون به‌ ده‌سه‌ڵات وا له‌و سه‌رکردانه‌ ئه‌کا ده‌نگی هاوڵاتی له‌ به‌های ئه‌و کاغه‌زانه‌ گرنگتر نه‌بێت که‌ ڕێککه‌وتنه‌ سیاسیه‌کانی له‌سه‌ر مۆرکراوه‌و دواتر ئه‌سوتێنرێن،جه‌لال ته‌ڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان سێ چاره‌گ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و و حزبه‌که‌ی وهاوپه‌یمانه‌که‌ی ڕاپه‌ڕیوون که‌وابێت قسه‌ کردنی مفت له‌سه‌ر سه‌کۆ ومه‌نه‌سه‌کان جگه‌ له‌ نه‌خۆش بوون که‌ڵه‌گایی ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵات چیتره‌ ؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە