کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی له‌ دهۆک ده‌یه‌وێت سوکایه‌تی به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بکا؟!

Saturday, 12/03/2011, 12:00


مۆڕاڵیه‌تی سیاسیه‌ت له‌ هه‌ندێ ژینگه‌ی سیاسیدا به‌جۆرێکه‌ که‌ سیاسیه‌کان هه‌موو جۆره‌ ڕێگایه‌ک ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کار له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی یه‌کتر بکه‌ن بۆیه‌ ئه‌و مۆڕاڵیه‌ته‌ ده‌گاته‌ خوار پله‌کانی سفر وهه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان بۆ مێزی دیالۆگ بلۆک ده‌بن.
گاڵته‌جاڕیشه‌ لامان وابێت له‌ وڵاتانه‌ که‌ وێنه‌ ئه‌په‌رسترێن وکه‌ وێنه‌ی مردووه‌کان حوکم ئه‌که‌ن باس له‌هه‌بوونی ده‌نگ وڕه‌نگی جیاواز بکرێت چونکه‌ له‌و وڵاتانه‌دا مردووه‌کان به‌ زیندووی به‌ گه‌ل و وڵات ئه‌فرۆشرێنه‌وه‌و قسه‌کانی ئه‌و مردووانه‌ ئه‌بن به‌ ئایه‌ت وده‌رخواردی کۆمه‌ڵگا ئه‌درێن که‌وابێت شته‌ جیاوازه‌کان ئه‌بێت له‌ناو ببرێن تا مردووه‌کان له‌ حوکم به‌رده‌وام بن تا ئایه‌ته‌کان تامیان بمێنێت که‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دیکتاتۆری وپه‌تای گه‌نده‌ڵی زیاتر هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت.
له‌ هۆڵی جزیری له‌ شاری دهۆک ماوه‌یه‌که‌ هه‌موو پێنج شه‌ممه‌یه‌ک شانۆگه‌ری بخیل پێشکه‌ش ئه‌کرێت،له‌وشانۆگه‌ریدا که‌ 11 ئه‌کته‌ر ڕۆڵ ئه‌گێڕن له‌گه‌ڵ ستافێک وعادل حه‌سه‌ن وشێرزاد عه‌بدوڵا وه‌ک ده‌رهێنه‌ر له‌ پشت ئه‌و شانۆگه‌ریه‌وه‌ن وله‌لایه‌ن ڕێڤه‌ریا ڕۆشنبیریا گشتیا دهۆکێ سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرێت وبودجه‌ی پاره‌که‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ سه‌رف ئه‌کرێت که‌ بڕی 19 ملیۆن دیناره‌ ،ئاساییه‌ وڕوانگه‌یه‌کی پێشکه‌وتنه‌ به‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ شانۆمان خۆش بوێت وئاشقی شانۆ بین وبتوانین له‌ هۆڵه‌کاندا کۆببینه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت شانۆ فه‌زایه‌که‌ له‌ ئازادی وپیاده‌کردنی جومگه‌کانی دیموکراسیه‌ به‌ڵام نه‌وه‌ک ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی که‌ گه‌نده‌ڵی بکات به‌ یه‌کسانی ودیکتاتۆری بکا به‌ دیموکراسی،
له‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کاندا له‌ وڵاتانه‌دا که‌ سه‌رکرده‌ حزبیه‌کان وسه‌رۆک خێڵ وخێڵه‌کیه‌ت به‌ڕێووه‌یان ئه‌با وێنه‌ ودروشمه‌کانیان دزه‌ی کردۆته‌ ناو هه‌موو پایه‌کانی ژیان وله‌ کۆمه‌ڵگایانه‌دا سه‌رکرده‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌رچی بونه‌وه‌ر هه‌یه‌ له ژێر ده‌ستیان بێت به‌ جۆرێک سایکۆلۆژیه‌تێکیان هه‌یه‌ که‌ کار له‌سه‌ر به‌ فه‌ردی بونی خۆیان ئه‌که‌ن به‌ناو کۆمه‌ڵگادا،
له‌و شانۆگه‌ریه‌ی که‌ له‌ دهۆک هه‌یه‌ پێشکه‌ش ئه‌کرێ کۆمه‌ڵی ئه‌کته‌ر له‌ ڕێگه‌ی لقی یه‌کی پارتیه‌وه‌ هه‌ڵئه‌سن به‌ ونمایشه‌و به‌ناوی وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیریه‌وه‌ کار له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ که‌سه‌ دیاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌که‌ن من کارم به‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا وبزووتنه‌وه‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مڕۆ هه‌ڵگری چ که‌سایه‌تیه‌کن هه‌ڵگری چ ئایدیۆلۆژیه‌تێکن ئه‌مه‌یان باسێکی تره‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌ی من قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌م بۆ پارتی ئه‌یه‌وێت کار له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ سیناریۆیانه‌ بکا؟




شاراوه‌ نیه‌ که‌ هه‌موو شانۆی گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆ که‌وتۆته‌ ناو شڵۆقیه‌تێکه‌وه‌ به‌وه‌ی نه‌وه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌را له‌ سه‌رکرده‌ وبه‌پرسانه‌ ڕاپه‌ڕین که‌ خۆیان کردووه‌ به‌ هه‌یمه‌نه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵک وده‌نگی شه‌قامیان به‌و ئاراسته‌یه‌ برووه‌ که‌ خۆیان ئه‌یانه‌وێت،به‌رده‌رکی سه‌را شۆڕشی ڕێژوانیه‌کان له‌ سلێمانی کۆتایی به‌ کۆمه‌ڵی چه‌مکی نه‌گۆڕ هێنا که‌ پارتی هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌مێکه‌ به‌ نه‌مر به‌ خه‌ڵکی ئه‌فرۆشنه‌وه‌ بۆیه‌ش پارتی دێ‌ت له‌و شاره‌ی که‌ خۆی به‌ زۆرینه‌ی ئه‌زانێت کار له‌سه‌ر تێکشکاندن وناشیرین کردنی که‌سه‌کانی تر ئه‌کا،ماوه‌یه‌ک پارتی هه‌ڵی کوتایه‌ سه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی ودواتر بزووتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وله‌و دوادوایانه‌ش باڵی ئاینده‌ که‌و ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌یه‌کی تازه‌ دروست بووه‌ له‌ دهۆک،
یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستپێکی خۆپیشێندانه‌کان له‌ سلێمانی باره‌گای گۆڕان سوتێنراو که‌لوپه‌له‌کانیشان فه‌رهود کرد دواتر پارتی که‌وته‌ ڕیکلامی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌خێر ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و سوتاندن وتاڵانکردنه‌ نین سه‌رکۆنه‌ی ئه‌که‌ن دواتر له‌ ڕێگه‌ی شه‌ڕێکی ده‌روونیه‌وه‌ هه‌وڵیان دا وئێستاش ده‌یده‌ن به‌وه‌ی که‌ تانه‌ بده‌ن له‌ خه‌ڵکی سلێمانی وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ونه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ یه‌کێکی تره‌ له‌و سیناریۆیانه‌ی که‌ پارتی دژ به‌ گۆڕان به‌کاری ئه‌هێنێ وکار له‌سه‌ر که‌سایه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌کا له‌ بادینان،که‌ ئه‌مه‌ زیاتر مۆرکی خێڵه‌کی ناوچه‌گه‌ری به‌دواوه‌یه‌ نه‌وه‌ک شتی تر
له‌و شانۆگه‌ریه‌دا که‌سایه‌تی نه‌وشیروان به‌جۆرێک شێوێنراوه‌ به‌وه‌ی که‌ که‌سێکی تێکده‌ری ناو کۆمه‌ڵگای کوردیه‌و هانی گه‌نج ولاوان ئه‌دا به‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن وسوکایه‌تی بکه‌ن به‌ هه‌رچی پیرۆزی هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌دا،بۆیه‌ش ئه‌و که‌سه‌ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا نابێت جێگای ببێته‌وه‌ چونکه‌ که‌سێکه‌ له‌ ژوورێکدا دانیشتووه‌ وا ئه‌کا خه‌ڵکی وه‌ک پێغه‌مبه‌ر بیپه‌رست ویانیش وه‌ک مارکس دوای ده‌قه‌کانی که‌ون،نه‌وشیروان مسته‌فا وا نیشان ئه‌درێ له‌ هۆڵه‌کانی شاری دهۆکدا به‌وه‌ی که‌سێکه‌ له‌ پشت هه‌موو ئه‌و گه‌نج ولاوانه‌یه‌و ئه‌وانیش به‌ گێره‌شێوێن ناو ئه‌برێن،سه‌یری له‌ودایه‌ که‌ ئه‌وه‌ی پارتیش نه‌بێت له‌و شانۆگه‌ریدا ئاماده‌ نابێت چونکه‌ پارتیه‌کان خۆ به‌خۆ دائه‌نیشن سیناریۆی له‌م جۆره‌ دروست ئه‌که‌ن،گه‌ر پارتی بیه‌وێت کارێک بکا له‌سه‌ر سایکۆلۆژیه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ وا نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بدات که‌ ئه‌وان ڕزگاری که‌ری کۆمه‌ڵگای کوردین هه‌ر ئه‌وانیش له‌ کۆمه‌ڵگایه‌دا ئه‌توان ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ به‌رن به‌ڕێوه‌ ئه‌ی بۆ ناپرسێت له‌ خۆی بۆ باره‌گاکانی به‌رد باران ئه‌کرێن وبۆ ناپرسێت له‌ خۆی که‌ بۆ سلێمانی که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ وزه‌ڕایه‌ن هه‌وڵی ته‌فروتوناکردنی باره‌گاکانی ئه‌درێن؟؟
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رئه‌خات که‌ پارتی له‌ دهۆکیش متمانه‌ی به‌ خۆی نه‌ماوه‌ بۆیه‌ دێت سیناریۆ دروست ئه‌کا له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ووا نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دا که‌ ئه‌وانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ئه‌که‌ن گێره‌شێوێن ولاده‌رن له‌ ڕێساکانی کۆمه‌ڵگای کوردی پاساویشی بۆ ئه‌مه‌ هه‌بونی دوژمنی زۆر وکاریگه‌ری ناوچه‌یی وهه‌رێمیه‌ له‌سه‌ر کوردستان،بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌و قه‌یرانه‌ی که‌ تێی که‌وتووه‌ دێ‌ت کار له‌سه‌رهه‌موو شتێک ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسی خۆی ڕاست بکاته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و پارتیه‌ ئه‌ترسێت ڕۆژێک ئه‌و دهۆکه‌ش ڕاپه‌ڕێت وبه‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیه‌ک له‌وێ دروست ببێت به‌وه‌ی وێنه‌ ودروشمه‌کانی بارزانی ببن به‌ په‌نگ وبه‌رد باران بکرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی کرا له‌ سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵ وکه‌لار وناوچه‌کانی تر




هاوڕێ ڕه‌ش
12.3.2011
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە