بێ ئابڕوویه بۆ من بڵێم بارزانی سه‌رۆکمه
Sunday, 26/06/2011, 12:00
له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ئه‌و وڵاتانه‌ی که جامانه‌و که وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان وڕه‌مزو ده‌مانچه‌و شمشێرو بڕنۆ ونازانم چی حوکم ئه‌کا له‌و وڵاتانه یاسا لاستیکێکه به‌ده‌ست سه‌رکرده‌کانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ژووره داخراوه‌کاندا بڕیار ده‌ربکه‌ن،سه‌رکرده‌کان خۆیان له چه‌شنی فۆرمالیزه‌یه‌کی سه‌نتڕاڵی دا ده‌بینه‌وه‌و خۆیان حوکم ئه‌که‌ن له وڵاتی مه‌غریب که مه‌لیکیه‌ت به‌ڕێوه‌ی ئه‌با پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی وه‌ک بریتانیا وهۆڵه‌نداو دانیمارک که مه‌لیکیه‌ت نیشانه‌یه‌کن بۆ جوانی مانه‌وه‌ی وڵاته‌که له‌وێ له مه‌غریب دوای هه‌ره‌س هێنانی سێ چاره‌گی وڵات له ئیداره‌کردنی سه‌رۆکی مه‌غریب بڕیاری گۆڕینی کۆمه‌ڵێک یاسای دا به‌ڵام له هه‌موو گۆرانکاریه‌ک که وه‌ک ئه‌وه وایه کارتۆنێک به کارتۆنێک بگۆڕی مه‌لیکیه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وه‌ک بڤه وان وکه‌س بۆی نیه باسیان بکا وه‌ک چۆن له‌سه‌ر جاده کاتێک دوکانی شوتی فرۆشێک ده‌کرێته‌وه ده‌بێت ئه‌و شریته‌که‌ی ببڕێت و وه‌ک چۆن سه‌رۆک کۆمارێک هاته وڵاته ئه‌و پێشوازی بکا ئاوا له به‌رده‌ستێکی قوتابخانه‌وه تا ده‌گاته قاپ شۆرێکی چێشتخانه‌که‌ی ده‌یه‌وێ له گوێ ئه‌ودابن وبه شێوه‌یه‌کی تۆتالیریزمی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی ژیان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بگرێت.
گه‌ر سه‌یرێکی کرده‌ی ژیانی ئه‌و سه‌رکردانه بکه‌ی که ئاوا به هه‌ڕه‌مه‌کگیری وڵاتی پۆلیسی وسه‌نتڕاڵی خێڵه‌کیه‌ت وئاغایه‌تی و ڕێساکانی فیودالیزمی دروست ئه‌که‌ن بکه‌ری خۆشگوزه‌رانی نین بۆ میلله‌ت ووڵاته‌که‌یان له سه‌ره‌وه نمونه‌ی مه‌غریبم هێنایه‌وه که سه‌دا 58 مه‌غریب له بێکاریدا ده‌ناڵێنێت وبه‌ڕێژه‌یه‌ک به‌ڕه‌ڵایی و له‌شفرۆشی جه‌سته‌یی وماده بێهۆشبه‌ره‌کان له ئه‌غادیرو مه‌راکیش زیادی کردووه که حوکمه‌ت کارێک په‌یڕه‌و ئه‌کا که خه‌ڵکه‌که برسی بکا بۆ ئه‌وه‌ی بیر له ڕووخانی پیرۆزه‌کانی مه‌لیک نه‌که‌نه‌وه ،له کوردستانیش ئه‌وه‌نده‌ی بارزانی خه‌ریکی چاندنی تۆوی خێڵه‌کیه‌ت و ماره‌کردنی دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت وحزبه له سه‌ر کوڕ‌و نه‌وه وکه‌سانی ناو بنه‌ماڵه‌که‌ی نیو ئه‌وه‌نده له خۆشگوزاره‌نی خه‌ڵکی کوردستاندا نیه ئه‌و به شێوه‌یه‌ک ئه‌یه‌وێ کوردستان بکا به هه‌رێمێک وڵاتێک که هه‌مووی جامانه‌ی سور و به بارزانیزمی قسه بکرێ،به ڕاده‌یه‌ک ئه‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی پته‌و بکا که له‌ناو هه‌موو ماڵێکدا جاسوسێک وله‌ناو هه‌موو جاسوسێکیشدا جاسوسێکی تر دروست بکا که ئه‌مه ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه که دیکتاتۆری خێڵه‌کی وجه‌هالیزمی به‌ڕێوه‌ی ده‌با،
دۆناڵد ماک گانۆن گه‌وره ئه‌کادیمی ئه‌مریکی ئه‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تی پێگه نیه به‌ڵکو کرداره به‌ره‌و به ئاراسته بردنی کۆمه‌ڵگا بۆ ژیانێکی باشتر ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه که هه‌یه له کوردستان بارزانی سه‌رۆکێکه که جگه له مۆنۆپۆلکردن وکاولکردن وڕووخاندنی که‌سایه‌تی تاکی کوردی هیچی تری نه‌کردووه باکگراونده پڕ خیانه‌تکاریه‌که‌ی به ڕاده‌یه‌که که مرۆڤ قێز له خۆی ده‌کاته‌وه بڵێت بارزانی سه‌رۆکمه ته‌نانه‌ت له شووێنێکی وه‌ک مه‌سیف که له پێش ڕاپه‌ڕین بارزانیه‌ک له‌وێ نه‌بوو ئێستا سۆرانیه‌کان له‌وێ بن ش‌وت شوتێنه‌یان پێ ده‌کرێ وده‌رده‌کرێن که ئه‌مه خۆی له داگیرکردنی خاکی وکوردستاندا ده‌بینێته‌وه
بۆیه گه‌ر بێین باس له‌وه بکه‌ین ئایا بارزانی وخێڵه‌کیه‌که‌ته‌ی چ ڕۆڵێکیان بینی له به دامه‌زراوه‌کردنی دام وده‌زگاکانی وکوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کوردستان ئه‌بێت وه‌ڵام بده‌ینه‌وه بارزانیه‌ک که له هه‌رێمێکدا به‌س خه‌ریکی دروست کردنی خێڵه‌کیه‌ت و وعه‌شائیریه کامه‌یه دامه‌زراوه پێشکه‌وتووه‌کانی که دروستی کردوون کامه‌یه ئه‌و حکومه‌ته‌ی که بارزانی شانازی پێوه ئه‌کا که له خزمه‌تی میلله‌تی دابێ ؟؟ ئاخر تاوه‌کو ساڵی 2001 سه‌رۆک خێڵکی بارزان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده بوو له مێرگه‌سۆر که سڵق و خوێندنی لێک جیا نه‌ده‌کرده‌وه جا پیاویک ئه‌وه دامه‌زراوه‌کانی بێت که پیاوه‌کانی به ده‌بابه سه‌ری منداڵانی کورد پان بکه‌نه‌وه‌و به بیکه‌سی جه‌سته‌یان هه‌ڵبدڕن ده‌بێت چ سه‌رکرده‌یه‌ک بیت ده‌بێت چ که‌سایه‌تی وچ دیکتاتۆرێک بێت ؟؟
جۆن ئاده‌مزی ئه‌مریکی ده‌ڵێت حکومه‌تی یاسای نه‌وه‌ک حکومه‌تی پیاوو وه‌همه‌کانی،به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌ی بارزانی نه‌وه‌ک هه‌ر هی یاسا نیه به‌ڵکو پڕه له منداڵ بازو و چه‌قۆ کێش وجه‌لادو سه‌ر سه‌ری پڕه له که‌سایه‌تی نه‌فس نزم وبنه‌ماڵه‌یی که‌وابێت کامه‌یه بارزانی که باسی چاکسازی وپاکسازی ئه‌کا ئه‌وه ئه‌کا له کێی ئه‌کا له کام دز ئاخر سه‌رۆک دز به دزێک بڵێت دزی مه‌که ده‌بێت چی لێ ده‌ربچێت خه‌ڵکینه ده‌قیق ئه‌مه وایه بارزانی بانگی که‌ریم سنجاری خێڵه‌کی ئه‌کا که دزی نه‌کا به‌ڵام که خۆی گه‌نده‌ڵ وفه‌رهود خۆر وڕاو وڕوت چی بێت که‌ریم سنجاری چۆن به قسه‌ی ئه‌کا وچۆن ؟
کێشه له کوردستان ئه‌وه نیه کام دز لا ئه‌برێت وکام دزی تر وکام گه‌نده‌ڵ وچه‌لاخۆری تر ده‌هێنرێته جێگای به‌ڵکو کێشه لابردنی ئه‌و ده‌م چاوانه‌یه که کۆمه‌ڵگایان داگیرکردووه‌و کۆمه‌ڵگایان کردووه به پۆلیسی بۆیه تاکو کوردستان داگیرکراوی بارزانی وسه‌ر سوره‌کان بێت تاکو کوردستان له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه سوکایه‌تی پێ بکرێ من به بارزانی به‌تور فرۆش ئه‌زانم نه‌وه‌ک سه‌رۆک.
25.6.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست