ژه‌نه‌ڕاڵی پایز ومسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره دوو هه‌ڵوێستی مێژوویی
Monday, 07/03/2011, 12:00
بیرمه‌ندان وفه‌یله‌سوفان وڕۆشنبیرانی فڕه‌نسی زۆربه‌ی کات له‌به‌رده‌م پرسگهلهکانی وڵاته‌دا خاوه‌نی هه‌ڵوێستن و له‌به‌ره‌ی میلله‌ته‌وه قسه ئه‌که‌ن نه‌وه‌ک بچنه دژی به‌ره‌ی میلله‌ت وله پاڵ ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه‌ی زل بکه‌ن،سارته‌ر وکامۆ وڤالێری له بیرمه‌ندانه‌ن تاکو ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت گوێی نه‌بیت له ئاست سه‌دای هاوڵاتیانیدا ئاوا ئه‌وان ده‌قه‌کانیان ئه‌ژی له‌ناو به‌ره‌ی هاوڵاتیان وله‌دژی ده‌سه‌ڵاتدا،سارته‌ر له شۆڕشی فره‌نسی ساڵی 1968 سنگی وه‌ک گه‌نجێک ئه‌دایه به‌ر لوله‌ی ده‌بابه‌کانی حکومه‌ت وله‌گه‌ڵ قوتابیانی زانکۆی سۆربون به شه‌قامه‌کانی پاریس‌دا ئه‌سوڕانه‌وه وهوتافی دژه ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وه‌شان،
له کوردستان دوای شۆڕشی ڕێژوان له 17.2.2011 زۆرێک له ڕۆشنبیرانی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌یان توانی ههڵوێستکیان هه‌بێت وخۆیان بخه‌نه ناو به‌ره‌ی ئازاد بونی گه‌ل وبه‌ره‌ی ئازاد بونی کۆمه‌ڵگای کوردی،دوای چونی فه‌رهاد پیر باڵ بۆ سلێمانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیووی شار له قسه‌کردنێکدا له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆی له ته‌ک حه‌مه عومه‌ر عووسمان ده‌رکه‌وت من له نوسینێکمدا ئه‌و پرسه‌م ئاراسته‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ کردووه خوێنه‌ر ئه‌توانێ کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکا بۆ خوێندنه‌وه‌ی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=25081fcf دوابه‌دوای بڵابونه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگێکی زۆری هاوڵاتیان وڕۆشنبیران و هه‌وادارانی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵ له کارێکی بوێرانه‌و جوامێرانه‌دا ناسنامه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که ناوی نوسه‌رانه‌و به‌س نوسه‌ری تیادا نین فڕێدایه زبڵدان وچۆ به‌ره‌ی میلله‌ته‌وه ،من یه‌که‌م ڕۆژ چاوه‌ڕێم ئه‌کرد ژه‌نه‌ڕاڵ کاری له‌وجۆره بکا چونکه ژه‌نه‌ڕاڵ میلله‌ت وده‌قی ئه‌ده‌ب ومرۆڤگهلی ئه‌ده‌ب دۆستی له پشتن گه‌ر که‌سێکی ئاوا له به‌ره‌ی میلله‌ت نه‌بێت ئه‌بێت کێ بێت له‌به‌ره‌ی میلله‌ت ؟؟مه‌لابه‌ختیار نه‌وه‌کانی بێگومان نه‌خێر.
بۆ بینینی ده‌قی قسه‌کانی ژه‌نه‌راڵ کلیک له‌سه‌ر ئه دوو ڤیدیۆیه بکه که چۆن ڕه‌خنه ئه‌گرێت لهونوسهران وئه‌و ڕێکخراوه کاتێک بیانه‌وێت به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوکراوه‌یه‌ک ده‌ربکه‌ن ئه‌بێت خاڵی بکه‌ن له‌و وشانه‌ی که حزبه‌کان برینار ئه‌کات وهه‌ستی هاوڵاتیان ئه‌وروژێنێت وه‌ک نوسینه‌که بکرێت به نوسینێکی حزبی
http://www.youtube.com/watch?v=wIxi3CJCGhk http://www.youtube.com/watch?v=hXa_gc8VAzA&feature=related مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌ش وه‌ک به‌رپرسی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی چاک له دانیمارک ده‌ستی له کار کێشایه‌وه چونکه هه‌ڵوێستی ڕێکخراوه‌که‌ی له ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به قسه‌کانی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری له په‌رله‌مان وئهندامێکیان له گه‌رمیان به په‌سه‌ند نه‌زانی،هه‌ڵبه‌ت من 2008 مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌م ئاگادار کرده‌وه که بۆ ئه‌و دروست نیه له هیچ ڕێکخراوێک ئه‌ندام بێت, هەڵبەتە قسه له‌سه‌ر پرسێک ئه‌که‌ین که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ههڵپهساردنیهتی ئه‌ندامیه‌ت له ڕێکخراو وپارت وحزبه کوردستانیه‌کان وهه‌ڵوێست وه‌رگرتن نه‌بۆته مۆدیلێک هه‌ر که‌سه له ئاست خۆیه‌وه له ئاست به‌رپرسیاره‌تی خۆیدا هه‌ڵوێست وه‌رگرێت و جا به‌هه‌ر جۆرێک بێت گه‌ر یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی ڕێژوانیهکان له سلێمانی به پاڵپشتی چه‌ندان نوسه‌رو ڕۆشنبیر بوایه ئه‌مڕۆ باردوخێکی تر بوو له کوردستان. ئێستاش هه‌قی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له هه‌ردوو ژه‌نه‌ڕاڵی پایز ومسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره بکه‌م چونکه ئه‌وان زوو یان دره‌نگ هه‌ڵوێستێکی جدیان وه‌رگرت وه‌ک جیاوازتر له پێشتر که ته‌نها نوسین وهاندان بوو به‌ڵام بۆ ئێمه گرنگه که هه‌موومان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن له هه‌ر گروپ وڕێکخراوێک که ناچنه به‌ره‌ی جه‌نگان دژی ده‌سه‌ڵات وبه‌ره‌ی هه‌ژاران وڕهشوڕووتانی میلله‌ته‌وه جیاوازیان پێنه‌که‌ین وئه‌وانیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد وه‌ک ئه‌نفالکه‌رانی کورد له قه‌ڵه‌م بده‌ین.به‌ڕاستی لای من جێگای ده‌ست خۆشیه بۆ هه‌ردووکیان چونکه کارێک که کرا شایانی ده‌ست خۆشی بوو ئه‌بێت لێی بکرێت دوور له هیچ په‌یام ونامه‌یه‌کی تایبه‌تی.
کاتێک ئه‌مریکا له عێڕاقی دا فۆکۆیاما وتی ئه‌مریکا که‌وته زه‌لکاوێک له ڤێتنام خراپتر‌و ناتوانێت لێی ڕزگار بێت،ساموێل هانتیگتۆنیش وتی ئه‌مریکا که‌وته یاریگایه‌که‌وه نازانێ یاری بکا،ئه‌وانه له‌و خه‌ڵکانه بوون که هانی گه‌نجانی زانکۆکانی نیۆیۆرک وهارڤاردیان ده‌دا تا ئه‌مریکا ناچار بکه‌ن له عێڕاق نه‌دا بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ جێگای خۆیه‌تی که هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ڕه‌نگ بچینه به‌ره‌ی میلله‌ت وله دژی ده‌سه‌ڵات بجه‌نگین.
تێبینیه‌کان:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی قسه‌کانی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره کلیک له‌سه‌ر ئه‌م دوو لینکه بکه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fa01468f
http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=34551&cat=1 بۆ زانیاری له‌سه‌ر قسه‌کانی هانتیگۆتن کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه
http://www.danielpipes.org/1763/samuel-huntington-and-american-purposes-in-iraq بۆ قسه‌کانی فۆکۆیاما کلیک له‌سه‌ر ئه‌مه بکه
http://www.spiegel.de/international/0,1518,407315,00.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست