کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌رگی دیکتاتۆره‌کان(ئه‌مجاره‌یان بارزانیه‌ ؟)

Saturday, 05/03/2011, 12:00




کاتێک شۆرشی گه‌ل له‌ کۆڵانه‌کانی بوزه‌یده‌وه‌ ده‌ستی پێکرد بڵێسه‌کانی هه‌موو شاره‌کانی تونسی ته‌نیه‌وه‌ دوای دوو ڕۆژ له‌ قسه‌کردنێکدا سه‌رۆکی تونس زین بن عابدین چه‌ندین به‌ڵینی زه‌خم زه‌خمی دا،چونکه‌ هاته‌ سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی که‌ گڕ له‌خۆ به‌ردانی محمه‌د بوعه‌زیزی وابه‌ئاسان به‌ناو خه‌ڵکی تونسدا تێناپه‌ڕێت،هه‌مان شت له‌ میسریش حوسنی موباره‌ک ده‌ستی به‌رز کرده‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی میسردا وتی سوپاس گه‌نجه‌ ئازاکانی وڵاته‌که‌م ئێوه‌ ئه‌و وڵاته‌تان خۆش ئه‌وێ بۆیه‌ داوای چاکسازی وپاکسازی ئه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌کردبۆوه‌ جێهێشتنی کورسیه‌که‌ی بوو،
دوا به‌دوای شۆڕشی ڕێژوان له‌ حه‌ڤده‌ی به‌فریوه‌ری له‌ کوچه‌کانی سلێمانی به‌جۆرێک سایکۆلۆژیه‌تی سیاسیه‌کان بۆ ده‌نگی شه‌قام وهاوڵاتیان گۆڕا،بارزانی له‌ ئیتالیاوه‌ وتی ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌ له‌ کوردستان جێی نابێته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ هه‌مان قسه‌م بیر ئه‌خاته‌وه‌ که‌ قه‌زافی خه‌ڵکی به‌رهه‌ڵستکاری لیبیای ئێستا به‌ به‌کرێگیراو ناوبرد و وتی ئه‌وانه‌ له‌ناو وڵاتدا جێگایان نابێته‌وه‌ ،له‌ میسریش حوسنی موباره‌ک هه‌مان قسه‌ی کرد وله‌ تونسیش زین بن عابدین هه‌مان ڕسته‌ی وته‌وه‌ به‌ڵام دواجار ده‌نگی هاوڵاتی ئه‌بێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌و سیاسیانه‌دا،
بارزانی گه‌ر بپرسین لێی بۆ ئه‌ڵێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ جێگای نابێته‌وه‌ له‌ کوردستاندا ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ دروست بکا؟ئایا ئه‌وانه‌ ئاژاوه‌چین یان شۆڕشگێر ؟؟ به‌ڵام له‌ حزب وکادیره‌کانی وتفه‌نگ به‌ده‌سته‌کانی لقه‌کانی سلێمانی که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ وزه‌ڕایه‌ن ناپرسێت که‌ بۆ لوله‌ی بیکه‌یسی ووچه‌ک ئاراسته‌ی ڕووی خه‌ڵک ئه‌که‌ن؟؟
ناپرسێت چونکه‌ گه‌ر بپرسێت وه‌ڵامێکی ده‌ست ناکه‌وێت یه‌که‌م ڕۆژ واته‌ 17.2.2011 فازیل میرانی وه‌ک مه‌کته‌بی سیاسی که‌وته‌ قسه‌کردن بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی وتی من له‌یه‌که‌م چرکه‌وه‌ ئاگاداری بارودۆخی ناو لقی چوارم وبه‌ ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ براده‌رانی ناو لق کردووه‌ ،ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رئه‌خات که‌ به‌رپرسی لق له‌ کوشتارگه‌که‌دا پرسی حزبه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ بۆیه‌ بارزانی ئه‌خاته‌ به‌رده‌م وه‌ڵامێکی ئێجگار قورسه‌وه‌ ،
دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بارزانی هه‌مان قسه‌ی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌یان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و زنجیره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ بوو که‌ له‌ ڕۆماوه‌ کردنی هه‌مان قسه‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ ئێستاش داوای هه‌ڵبژاردن ئه‌کا هه‌ندێ قسه‌ی وه‌ک چاکسازی به‌ پڕۆژه‌و ده‌ست نیشانکردنی که‌م و کوڕی وگه‌نده‌ڵی که‌ ئه‌مه‌ له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه‌ باسی ئه‌کا،به‌ڵام نه‌و‌ه‌ک نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ریان بکا به‌ڵکو ویژدانی میلله‌تی کردووه‌ به‌ گۆڕه‌پانێک بازبازێنی تیا ئه‌کاو یاری به‌ چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌کا،
دیکتاتۆره‌کان ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌کان کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی شۆڕش وبه‌رخودانیان بۆ ئه‌که‌ن گه‌ر جێگای بڕوایان نه‌بوو ئه‌وا سڕگومیان ئه‌که‌ن ئه‌مه‌ له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عس له‌ ساڵانی 1968 1969 به‌ولاوه‌ له‌ عێڕاق له‌ میسر له‌ 1984 و1985 دا دیاریدا،بۆیه‌ دیکتاتۆره‌کان که‌سه‌ نزیکه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌ی خۆیان له‌ ده‌سه‌ڵات نزیک ئه‌که‌نه‌وه‌ وکورسیان پێ ئه‌ده‌ن نه‌وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی ناو وڵات،گه‌ر سه‌یری باکگراوندی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین ئه‌بینین که‌ له‌ناو حکومه‌تدا که‌ پارتی ویه‌کێتی پێکیان هێناوه‌ زیاتر ئه‌وکه‌سانه‌ ئه‌بینرێن که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌کانه‌وه‌ نزیکن،چونکه‌ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ هه‌موو کاتیک ئه‌گه‌ری ڕووخان له‌به‌رده‌می خۆیاندا ئه‌بینن وبڕوا به‌ که‌سی تر ناکه‌ن ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دای هاوڵاتی کپ بکه‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ له‌ خۆیان نزیک ئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌یانکه‌ن به‌ سیخوڕ به‌سه‌ر یه‌کتردا،به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ی که‌ دیکتاتۆره‌کان ئه‌یکه‌ن له‌به‌رده‌م هوژمه‌ی جه‌ماوه‌ر کڵۆڵ ئه‌بێت وچۆک دائه‌دا گه‌ر وابوایه‌ هه‌رچی دیکتاتۆری دنیا هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتیان به‌ میرات ئه‌به‌خشیه‌وه‌ بۆ کوڕه‌کانیان ونه‌وه‌کانیان ووڵات وده‌سه‌ڵات له‌ناو چه‌ند که‌سێکدا ئاڵوگۆڕی پێئه‌کرا،به‌ڵام ڕووخانه‌ یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی دیکتاتۆره‌کان له‌دوای ساڵانی هه‌شتاکان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه‌ بگره‌ بۆ ناوچه‌کانی به‌ڵقان وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ید ه‌رخست که‌ کۆتایی ومه‌رگی دیکتاتۆره‌کان له‌ نزیک بونی یه‌کجاره‌کی دایه‌ وه‌ ئه‌و پرنسیپه‌ی که‌ گه‌نده‌ڵه‌ دیکتاتۆره‌کان کاری له‌سه‌ر ئه‌کرد بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌سی هێنا له‌به‌رده‌می ده‌نگی خه‌ڵکدا،گه‌ر دیکتاتۆری خۆسه‌پاندن وتاپۆکردنی کردنی کورسی بێت ئه‌وا هه‌مان چه‌مک که‌ دیکتاتۆریه‌ له‌ ڕێڕه‌وه‌که‌یدا بنه‌ماکانی چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ت وگه‌نده‌ڵی وناچارکردنی خه‌ڵک بۆ کڕنۆش بردن ئه‌بینرێن چونکه‌ که‌سی دیکتاتۆر نایه‌وی میلله‌تێکی هه‌بێت تێر وزیندوو بێت پێویستی به‌ ئه‌و نه‌بێت به‌ڵکو دیکتاتۆر ئه‌یه‌وێت هه‌موو کات خه‌ڵک بکا به‌ میلیشیای خۆی وبرسی بکا تا ئه‌ویش وه‌ک خوا نانی باتێ له‌به‌رامبه‌ردا بیژیێنێ.
زۆرجار دیکتاتۆره‌کان مه‌رج نیه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بن به‌ڵکو هه‌ندیکیان به‌چه‌ن ساڵێک ڕژێمکی تۆتالیتاری ومیلیشاگه‌رایی په‌یڕه‌وئه‌که‌ن که‌ وڵاته‌که‌ به‌ره‌و قاتو قڕیه‌تی ئه‌با وله‌ دیدگا سیاسیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌ بچوکی ئه‌که‌نه‌وه‌ بۆ دیدگایه‌کی تایبه‌تی دیکتاتۆری،که‌ئه‌م ڕێک له‌ کۆریای باکوردا هه‌یه‌ وکیم یون لی له‌ ساڵی 2000 وئه‌و وڵاته‌ کردووه‌ به‌ کۆیله‌ی حه‌زه‌ تیرانیه‌کانی خۆی،له‌ کۆریای باکوردا که‌ 24 ملیۆن که‌سه‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆنی کراوه‌ به‌ میلیشیا وچه‌کی دراوه‌ته‌ ده‌ست به‌ هه‌ردووی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ نێرو مێ که‌واته‌ سێ چاره‌گی وڵات کراوه‌ به‌ چه‌کدار ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رئه‌خات که‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا دیکتاتۆریه‌تێکی گه‌وره‌ سه‌ری هه‌ڵدا،هه‌مان شت له‌ کوردستان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌ له‌ 2005 و وه‌ک سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌و‌ حزب له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ،هه‌ڵبه‌ت من کوردستان وکوریا و هیچ شوێنێک به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک به‌راورد ناکرێت ونایکه‌م هه‌ر وڵاته‌ هه‌ڵگری پێکهاته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی.
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و20 ساڵ له‌ حوکمڕانی هه‌رێمی حزبه‌که‌ی بارزانی ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دا که‌ بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کاولکردنی کوردستاندا ده‌ستێکی باڵای بینی دوای 2003 هه‌مان شیوه‌ ڕۆڵیکی گه‌وره‌تری بینی له‌ به‌ میلیشاکردنی حزبه‌که‌ی وزیادکردنی نفوس بۆ حزبه‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ردا برسی کردنی خه‌ڵک وهه‌ژاری وبه‌رپاکردنی گه‌نده‌ڵی وڕاوڕووت له‌کاره‌ گرنگه‌کانی بوون بۆیه‌ بارزانی جۆره‌ دیکتاتۆریه‌تێکی بنیاد نا جیا له‌وه‌ی هه‌یه‌ ستالین وکاسترۆ وموباره‌ک کردیان،بارزانی له‌ ڕێگه‌ی کرینی خاک وموڵک وماڵی هاوڵاتیان وبه‌ میلیشاکردنی گه‌نجه‌وه‌ توانیوه‌یه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر نیوه‌ی کوردستاندا بگرێت،بۆیه‌ش دوای شۆڕشی ڕێژوان که‌ من به‌و ناوه‌ی ناو ئه‌به‌م بارزانی وسه‌رده‌میه‌ته‌ دیکتاتۆریه‌ته‌که‌ی که‌وته‌ لێژی وبه‌ره‌و ئاوابوون ئه‌ڕوا،ئه‌وه‌تا چاو له‌ خه‌ڵک سور ئه‌کاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌کا له‌ کاتێکدا گه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و وحزبه‌که‌ی بوایه‌ یه‌که‌م ڕۆژ خه‌ڵک فیشه‌ک باران ئه‌کرا،به‌ڵام خۆڕاگری خه‌ڵک ئه‌وه‌یان نیشانی بارزانی دا وه‌ک چۆن موباره‌ک وعابده‌ینیش هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یان کرد به‌ڵام مێژوو ئه‌وان وده‌سه‌ڵاته‌که‌یانی کرد به‌ په‌نگ وڕه‌وانه‌ی زبڵدانه‌که‌ی خۆی کردن ئاواش بارزانی له‌ لێواری ئاوابوونه‌ ڕۆژێ داوای هه‌ڵبژاردن ئه‌کا ڕۆژێ داوای چاکسازی ئه‌کا ڕۆژێ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌کا هه‌مان سیناریۆکانی موباره‌ک دووباره‌ ئه‌کاته‌وه‌ وه‌ک قه‌زافیش نامه‌نتقیانه‌ چه‌کداره‌کانی خه‌ڵکیان دایه‌ به‌ر ڕێژنه‌ی فیشه‌ک به‌ڵام بارزانی وئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیر ئه‌که‌نه‌وه‌ هه‌موویان دان به‌و ڕاستیه‌دا دائه‌نێن که‌ مه‌رگی دیکتاتۆره‌کان به‌ ڕێگاوه‌یه‌ بۆ گشتیان،بۆیه‌ش بۆ مانه‌وه‌یان هه‌موو ڕێگایه‌ک ئه‌گرنه‌ به‌ر



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە