کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌فین شێخ محه‌مه‌دیش پیاوی پاراستن ده‌رچوو

Sunday, 09/08/2009, 12:00


له‌م ڕۆژانه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌نوسم کرد له‌ هه‌ولێر،به‌ شێوازێکی ئاسایی که‌وتینه‌وه‌ گفتوگۆ له‌ مشت ومڕی ئه‌مجاره‌ وتی باشتێکی سه‌ریر وله‌هه‌مانکاتدا چاوه‌ڕوانکراوت بۆ باسکه‌م،ئیتر به‌نده‌ گوێی شل کرد،وتی ده‌زانی سه‌فین شێخ محه‌مه‌دیش پیاوی قوڕمیشکراوی پاراستنی پارتیه‌و پارتیش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌کاری هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا،ئه‌م پیاوه‌ هاوشریکی نیهاد بارزانیه‌ له‌ ڕاوه‌ ژن وژنبازی وهاوشریکی کۆمپانیاکانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور،به‌ڵام تاکه‌ پرسیارێک که شایانی قسه‌ له‌سه‌ر کردن بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کابرایه‌ بۆچی خۆی هه‌ڵبژارد؟؟ 1- ده‌رخستنی دڵسۆزی ووه‌فاداری له‌لایه‌ن سه‌فینه‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌وه‌ی که‌ بتوانێت یاریه‌کی سیاسی ئه‌نجام بدات له‌و یاریه‌ش هه‌ندێک ده‌نگ کێش کات به‌وه‌ی که‌ ده‌نگی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی که‌م بکاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌ هه‌ڵبژدارنی سه‌فین ته‌نها ئه‌وه‌بوو هیچی تر 2- سه‌فین له‌ هه‌موو که‌س باشتر ده‌یزانی که‌ ئه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رناکه‌وێت به‌ڵام ته‌نها وه‌ک باسم کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان نه‌ده‌دا به‌ مه‌سعود بارزانی به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان ده‌نگ بده‌ن به‌ سه‌فین و یاریه‌کی دۆڕاوی بێمانا ئه‌نجام بدات له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌مال میراوه‌لی 3-خۆ هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ئامانجی تری به‌ دواوه‌یه‌ ئه‌وه‌تا ئێستا خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ پێکهێنانی لیستێک بۆ دژایه‌تی کردنی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێڕاقدا دیاره‌ ئه‌و خۆیشی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ دوو پارته‌که‌ بکات به‌ تایبه‌تی پارتی ده‌بێت ئه‌و کاره‌ بکات،جا له‌ هه‌موو سه‌ریرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕووی تواناو هزرو فکره‌وه‌ سه‌د پۆینت له‌ دوای فاریزه‌یه‌،ئیتر چۆن لیست وبه‌ره‌ی سیاسی پێکدێنێت ئه‌وه‌یان پارتی به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژێت وکاری بۆ ده‌کات،چونکه‌ لیستی گۆڕان له‌ ئۆپۆزسیۆن بوونی پێده‌چێت له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێڕاقیشدا به‌رده‌وام بێت،بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ویه‌کێتی سود له‌ ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ وه‌رگرن که‌ ده‌نگ ناده‌ن به‌ لیستی کوردستانی وله‌ پاڵیشدا گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی گۆڕان له‌ ئارادایه‌ ئه‌مه‌ش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ ده‌بێت سه‌فین شێخ محه‌مه‌دیش وه‌ک دامه‌ی داشه‌هاره‌ له‌ دژی لیستی گۆڕان به‌کاردێنن.خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ خودی سه‌فینیش له‌وه‌ دڵنیا بوو که‌ نه‌ له‌ ڕووی توانای فکری ونه‌ له‌ڕووی توانای سیاسی و نه‌ له‌ ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی نه‌بوو که‌چی وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کرد بۆ پارسه‌نگ کردنی مه‌سعود بارزانی خۆی هه‌ڵبژارد که‌ به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵێک نه‌فامیش ده‌نگیان پێدا،ئه‌مڕۆش پیاوی پاراستنی پارتی هه‌ڵده‌ستێت به‌ خۆ نمایشکردن جارێکی تر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌ڕبی تریش له‌ به‌د به‌ختی ئه‌م میلله‌ته‌ بداته‌وه‌ وخزمه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ بکات ئه‌وا من باس له‌ ئاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ ناکه‌م که‌ چۆن له‌ که‌ناڵی که‌ی ئێن ئین له‌ سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خۆی ڕیسوا کرد به‌وه‌ی نه‌یده‌زانی که‌ هیچ قسه‌یه‌ک بکات ته‌نانه‌ت کاتێک بێژه‌ره‌که‌ پرسیاری لێ ده‌کرده‌وه‌ هه‌موو قسه‌کانی له‌وه‌ کۆده‌کرده‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌من خۆم هه‌ربژاردیه‌ لۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم وده‌سه‌رات بگۆڕم،له‌وه‌ زیاتر نه‌یده‌زانی بڵێت هیچ ئه‌مڕۆش سه‌رله‌نوێ به‌ فه‌لسه‌فه‌ جوانه‌که‌ی جارێکی تر بێته‌وه‌ مه‌یدان بۆ ڕکابه‌ری کردنی لیستی گۆڕان وگۆڕانخوازان خۆ من گۆڕان نیم مه‌به‌ستم ئه‌و گۆڕانه‌ی که‌ ژماره‌که‌ی 57 بوو به‌ڵام نایه‌کسانی وگه‌نده‌ڵی ودزی وفزی سیخوڕی کردن کاری که‌سێکه‌ که‌ ته‌نها له‌ سه‌فین شێخ محه‌مه‌د ده‌وه‌شێته‌وه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ڕاگه‌یاندنی لیسته‌که‌شی بۆ په‌رله‌مانی عێڕاق گشت گه‌نده‌ڵی وشریکایه‌تیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستن ومه‌سرور بارزانی بۆ خوێنه‌ران به‌یان ده‌که‌ین به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو کورد ئه‌وه‌ بزانێت که‌ سه‌فینیش وه‌ ک سه‌رۆ قادر مه‌سینه‌ هه‌ڵگری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ وهیچی تر


8.ئابی 2009
[email protected]
‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە