کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو شتێک حیزب و حیزب هەموو شتێک

Friday, 04/01/2013, 12:00


ڕەنگە ساڵانێکى زۆر لە پێش ڕاپەڕیندا چەندەها هاوڵاتى ئەم هەرێمە،خەونى بەڕزگاربوون لەدەسەڵاتى حیزبى بەعسى دیکتاتۆر و لە ڕەگ و ڕیشە هاتنى ئەو حیزبەوە بینیبێت بەڵام بەهەر هۆکار بووبێت لەژیاندا نەما و بەدیهاتنى ئەو خەونە گەورەى بەچاوى خۆى نەبینى هەموو ئەوکەسانەشى کەلە ژیاندا مانەوە لەدواى ڕاپەڕین ئازادبوونى ناوچە کوردییەکان لە ژێر دەستى ڕژێمى بەعس و نەمانى دەسەڵاتى بەعس لە کوردستاندا و وەلە دواتردا و لەساڵى2003دا گۆڕ بەگۆڕ بوونى میللەتى کورد بە یەکجارى لە ژێر دەستى ئەو حیزبەدا و دروست بوونى حکومەتى کوردى و دامەزراندنى یەکەم پەرلەمان لەکوردستاندا بەچاوى خۆیان بینى هەموان هیوایان دەخواست کە بۆ هەتا هەتایە و بۆ نەوەکانى داهاتوشیان دەسەڵاتى حیزبى دیکتاتۆر بەچاوى خۆیان نەبینن،لەو هەمووە نهامەتى و تەنگ و چەڵەمەیە و ئازارەى کە ژیانى هەر تاکێکى کوردى وەک تاڵە مویەک لێ کردبوو ڕزگاریان بێت و ئاواتە خواز بوون چیتر نەوەکانى میللەتى کورد خوێنیان نەکرێتەکاسەوە و هەموو پێکەوە لە نیشتیمانێکدا بژین لەچوارچێوەى جوگرافیایەکى دور لەزوڵم و ستەم و زۆردارى و چەوساندنەوە.لەگەڵ هەموو ئەمانەدا هەروەک باسم کرد لەدواى ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان دژى دەسەڵاتى بەعس و هاتنە خوارەوەى پێشمەرگەى حیزبەکان بۆ ناو شارەکان و چەکەرەکردنى لاسکەکانى درەختى ئەحزابى کوردى لە خاکێکى بەپیت بە مەعدەنى هەموو عەقڵە سادە و ساکارەکان،هەر لەو کاتەى کە وردەوردە مۆدێلى دروست بوونى جەستەى حیزبى کوردى لەکوردستاندا لەسەر حیسابى سادەیى تاکەکانى کورد و نەبوونى هۆشیاریەکى بەرز،پەلوپۆى لەکوردستاندا داکوتا.خەڵکى خێر لەخۆنەدیوى ئەوکاتى کوردستان لەتاو ڕزگاربوون لەدەسەڵاتى بەعس وەک تاکە فریاد ڕەس دەیان ڕوانیە حیزبى کوردى،وایان دەزانى ئەم حیزبانە دیاریەکى خوداین لەکڵاو ڕشنەى ماڵەکانیانەوە بۆ یان کەوتوونەتەخوارەوە،وایان دەزانى ئەم کارەکتەرە قەڵەوانەى حیزب کوردستان ئاوێزانى بەهەشت دەکەن،وایان دەزانى کەحیزبى کوردى دەوڵەتى کوردیان لە چوارچێوەى کوردستانى گەورەدا بۆ دادەمەزرێنێت،وایان دەزانى کوردستان لەلایەنى حیزبەوە دەبرێتە ڕیزى دەوڵەتە پێشکەوتووەکانى دنیاوە،وایان دەزانى خەڵکى کوردستان لەبرسێتى ڕزگاریان دەبێت و چیتر بەدواى ناندا ڕاناکات،چیتر یادگارى ئاوارەبوون لەوڵاتانى دراوسێیاندا لەیادەوەریاندا بۆ هەتا هەتایە دەسڕێتەوە،وایان دەزانى چیتر تاکى کوردى ناکوژرێت و کوشتن دەهێنرێت و بەبەرچاویانەوە سەر دەبڕرێت،وایان دەزانى میللەتى کوردیش وەک هەموو ئەو وڵاتانەى ئەوروپا کەلە هەردوو جەنگە جیهانیە کەدا زیانمى گەورەیان پێگەیشت و چەکیان فڕێدا ئەمیش چەک فڕێدەدات و هەنگاوى پێشکەوتن دەنێ،وە چەندین هەستکردنى تریان هەبوو کەوا هەستیانکرد کە کارەکتەرەکانى حیزب بۆیان بەدى دەهێنێت،بەڵام ئەمانە هیچ نەبوون جگە لەکۆمەڵێک مەخلوقى شەیتان ئاسا کەوەک بەکریایى مشەخۆر بەسەر خەڵکى سادە و ساکار و ناهۆشیارى ئەوکاتەى کورستانەوە ڕەگیان لەناو هەموو کایەکانى ژیانى کۆمەڵگەدا داکوتا،ئەمانە کەلە دواى ڕاپەڕین لە شاخەوە هاتنە خوارەوە سەرەتاکاریان لەسەر ئەوەکرد کەچۆن ڕێگایەک بدۆزنەوە بەناوى دڵسۆزى بۆ میللەت و خۆش ویستنى خاک و شانازى کردن بەڕابردویانەوە هەرچى سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە هەیە بۆ خۆیانى بەرن و بە هۆیەوە لەسەر پێى خۆیان ڕاوەستن ئەمەیان کرد،ئەوەبوو لەنەوەدەکانى سەدەى ڕابردوو دا،لەبەر ئەوەى تازە لەشاخ هاتبوونەخوارەوە،بەپەلە هەرچى بەدەستایندا گەیشت بەتاڵان بۆ خۆیانیان بردوو هەندێکیشیان ئاودیوى بانکەکانى دەرەوە کرد،پاشان دوابەدواى ئەوەش بەهۆى زیاد بونى ویست و خواستى هەریەکەیان بۆ زیادکردنى دەسەڵاتى خۆى و دەست بەسەرەگرتنى هەموو کوردستان و لەناو بردنى ئەوى بەرامبەرى بەیارمەتى دەستى دەرەوە شەڕى ناوخۆیان بۆ ئێمەى کورد بەدیارى هێنا کەبە هۆیەوە چەندەها هاوڵاتى کوردى بوویەقوربانى و چەندەهاى تریشى بێسەر و شوێنکرد کە تائێستاش چارەنوسیان دیارنیە هەر لەم کاتانەشدا هەر لەسەر بردنى پارە و سامانى ئەم هەرێمە بەردەوام بوون،حیزبەکان لەمیاەى شەڕى ناوخۆدا یادگاریەکى وایان بۆ تۆمارکرین کەتائێستاش لەناخى هەر تاکێکماندا بۆ هەتا هەتایە ناسڕێتەوە،بەبەرپاکردنى ئەو شەڕە (دۆزەخیان)لەم هەرێمە دا بەرپاکرد،هەرچى ڕۆحیەتى تاکى کوردى هەیە کوشتیان و لەدەرەوەى ماناى (خەلق کردنى خوداى) سەرلەنوێ لەجۆرە مادەیەکى بارگاوى بە(وەعى) حیزبى دروستیانکردەوە لەدوایشدا دواى تێپەڕینى چەندین ساڵ بەسەر ئەو هەمووە نەهامەتییەى کەبەسەر کوردیاندا هێنا،سیاسیەکان زۆر ڕوقایمانە تائێستاش دێنە سەر شاشەکان و ئەو پەڵە ڕەشەى نێوچەوانیان کەمەبست شەڕى ناوخۆیە،وەک هەڵەیەکى زۆر سادە،کە منداڵێک لە یارى منداڵانەدا کردبێتى باس دەکەن،ئەو سەردەمەى شەڕى ناوخۆ بەسەردەمى ساوایەتى حکومەتى هەرێم و خۆنەگرتنى ئەو حکومەتە ناودەبەن،لەکاتێکدا بەهۆى ئەم لاوازیەیى عەقڵیەتى سیاسەتى کوردى و بەرپاکردنى ئەو جەنگە نەگریسە و پاشان لە دوادوایدا دەرکەوتنى ئەو هەمووە گەندەڵییە ڕەگ و ڕیشەییە لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە لە هەرێمى کوردستاندا و دست بردنى حیزب بۆ هەموو کایەکانى ژیان و ڕۆچونە خوارەوەى بۆ ناو هەموو ناوەندەکانى داموو دەزگاى حکومەت...هتد.بویە هۆى ئەوەى کەبە هەزارەها نەوەى نوێ ى ئەم هرێمە کەبە هۆى کرانەوەى بەڕوى دنیادا،هەرگیز ئەم ژیانە(ئاژەڵ) ئاسایەیى پێ قبوڵ نەکرێت و نیشتیمانى خۆى بەجێ بهێڵێت و ڕوو لە تاراوگە بکات،ئەوانەشى کەلە کوردستاندا مانەوە هرگیز نەیانتوانى خۆیان لەگەڵ ئەم بارو دۆخەدا ڕابهێنن و خۆڕاگربن بەرامبەر بەسیاسەتە کانى دەسەڵات وحکومەت ئەوە بوو بۆ چەندین ساڵ هەر چاوەڕێى گۆڕانکارى گەورەیان دەکرد لە سیاسەتە هەڵەکانى حکومەت،تا سەرەنجام جامى توڕەییان پڕبوو،لە17ى شوباتدا لێى ڕژا و توانیان ئەو پەیامە بدەن بەسیاسیەکانى ئەم هەرێمە و پێیان بڵێن کە ئێوە هەڵە بوون نەتان زانى موو مارەسەى سیاسەت بکەن و عەقڵیەتى سیاسیتان زۆر لاواز بوو،بەهۆى نەزانى ئێوەوە ئەم هەرێمە بەم هەمووە نەهامەتیە گەیشت.لێردا ئەمەوێت ئەوەش بڵێم کە هەتا پێش 17ى شوباتیش مل ملانێیەک لەنێوان نەوەى کۆن و نەوەى نوێدا هەبوو،هەمیشە نەوەى کۆن سەر زەنشتى نەوەى نوێ یان دەکرد بەوەى کە گوایە ئەوان ئینتیمایان بۆ هیچ پیرۆزیەک نەماوە،ئەوان ئەو ئازارەیان نەچەشتووە کە ئێمە لەلایەن حکومەتى بەعسەوە چەشتمان لە بەرئەوە قەدرى ئەو ئازادییە نازانن کە ئێستا خەڵکى کوردستانى تێدایە،ئەوان لەبەرئەوەى فلاش باگێک نیە ڕابردوو یان پیشان بدات ئەوا لە ئێستادا لە تەواوى ژیانى خۆشیان و هەموو شتێک یاخین،ئەمانەو هەزارەها ڕەخنەى تر کە لێرەو لەوێ هەر نوسەر و ڕۆشنبیر و سیاسیەکى نەوەى کۆن کە دەهاتە سەر شاشەى تەلەفزیۆنەکان لە ئێمەى نەوەى نوێى دواى ڕاپەڕینى دەگرت،بەڵام بەهۆى ڕودانى ڕوداوەکانى 17ى شوبات بویە هۆى هێنان بە چۆکاى زۆرێک لە کەسایەتیە ناودارەکانى نەوەى کۆن،بۆنموونە چەندین شاعیری وەک(شێرکۆ بێکەس)ه.كه هاتە سەر ئەو بڕوایەیى کە نەوەى نوێى دواى ڕاپەڕین ناهەقیان نیە لە هەمووشتێک یاخى ببن.باشترین نموونەش بۆ ئەم ملدانە بۆ هاتنە سەر بیر و بۆچوونى نەوەى نوێ ،لە دیوانە شیعریە نوێکەى شێرکۆ بێکەسدا دەر دەکەوێت بەناوى (ئێستا کچێک نیشتیمانمە) کە بە پێچەوانەى کارە ئەدەبیەکانى پێشوویەوە، هەستا بەسڕینەوە و پێچەوانە کردنەوەى هەموو دەلالەتەکانى پیرۆزى نیشتیمان، کە نەوەى نوێش لە ئێستادا هەمان بیرو بۆچوونى هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە