بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


وێنەى تاڵەبانى،عەسایەک بۆ جڵەو گیرى

Saturday, 05/04/2014, 12:00




پێویست بە گێڕانەوەى مێژووى یەکیەتى ناکات،چونکە هەموان کەم تا زۆر شارەزاى باگراوندە مێژوویەکەى ئەو حیزبەین.بەڵام لێرەدا رەش کردنەوەى پەڕەى کاغەزەکان بۆ تێڕامانە لەو دەرکەوتنانەى وێنەى تاڵەبانى لە سکرینى میدیاکانەوە.
وەک دەزانرێت،ئەوە ماوەى ساڵێک زیاترە، "جەلال تاڵەبانى" سکرتێرى گشتى یەکیەتى بەهۆى نەخۆش کەوتنیەوە لە کوردستان غیابە.ئەگەر ماوەى چەند ساڵێکىتر هەر چاودێرێکى سیاسى شرۆڤەى بارودۆخى ئەو حیزبە بکات،ئەوا پێویستە مێژووەکەى بۆ دوو قۆناغ پۆلێن بەندى بکات:یەکەم/سەردەمى تاڵەبانى. دووەم/ سەردەمى دواى تاڵەبانى.
لەبەر ئەوەى من هەرگیز لەگەڵ ئەداى حیزبى "یەکیەتى" دانەبووم،هەر بۆیە نامەوێت نەخشاندنێکى پڕ لە وەێف بۆ مێژوویى ئەو حیزبە بکەم،هەر چەندە سەردەمى تاڵەبانى پڕیەتى لە پەڵەى ڕەشى مێژوویى لەسەر دەستى حیزبەکە،بەڵام پێم وایە سەردەمى تاڵەبانى ڕەو ڕەوەى سیاسى ئەو حیزبە زۆر زۆر ئەکتیڤانەتر لە ئێستا ڕێڕەوى خۆى گرتبوو،لەگەڵ کۆسپ و تەگەرەکانى بەردەمى لە گوزەرەکەدا ڕێى دەکرد. ئەویش بە هۆى ئامادەگى تاڵەبانى یەوە بوو.
لە ئێستادا سەیرکردنى تاڵەبانى وەک "سیمبولى زەمەن"لە مێژووى ئەو حیزبەدا و پرشنگدارى سەردەمى ئەو بەلاى ئەندام و لایەنگرانى حیزبەکەیەوە،بیرکردنەوەیەکى پوچ گەرایانەیە چونکە پێویستە سەرجەم ئەندام ولایەنگرانى ئەو حیزبە بە"کۆجیتۆى"دیکارتیانەى "من لە ئێستادا دەژیم،کەواتە من هەم".ئێستاو داهاتوى حیزبەکەیان بپێون و درێژە بە خەباتێک بدەن کە خاڵى بێت لە "ڕۆمانتیک" و نمایشکردنى ڕابردوو بۆ خەڵک.
هەڵگرتنى ناوى تاڵەبانى وەک"دووبارە نەبوویەکى مێژووى "لەخەیاڵدانى هەر ئەندامێکى یەکیەتى دا شتێکى ئاساییە،بەڵام پێویستە باوەڕ بەوە بهێنین کە حیزبى دایک،جارێکى تر بە "تاڵەبانی"یەکى ترەوە "حەمل" نابێتەوە.
ئێستاش کە تاڵەبانى ئامادەگى نى یە لەساحەى سایسى کوردستاندا. سینارێۆکانى ڕێکردنى ڕەو ڕەوە سیاسیەکەى یەکیەتى بەشێوەیەکى زۆر خراپ و نەرێنى نمایش دەکرێت.
ئەوە ڕاستیەکى حاشا هەڵنەگرەکە هەرەوەزى ئەو "نوخبە" یەى ناو حیزبەکە بۆ بەهەدەر دانى سامانى وڵات و دۆڕان لە سیاسەتدا بەرامبەر نەیارانى حیزبەکە و مانەوەى خۆیان خۆیان لەسەر "عەرشى ئەرستۆکراتیەت" ى خۆیان. زۆرێک لە ئەندامە خاوەن وەعیەکانى ناو حیزبەکەى نیگەران کردووە هەندێکیان لەبەر ئەوەى بە غەدرى دەزانن کە خەباتى ڕابردویان واز لێ بهێنن، هەر لە ناو ئەو حیزبە ماونەتەوە،هەندێکیشیان بە گوێ نەدان بە خەباتى ڕابردویان حزبەکەیان بەجێ هێشت.
وەک دەبینین لە ماوەى غیابى تاڵەبانیدا لەماوەى یەک ساڵدا،لەلایەن سەرکردایەتى یەکیەتى وە لە ڕێگەى میدیاکانى ئەو حیزبەوە،چەند جارێک وێنەى تاڵەبانى نمایش کرا.
ئەو ڕاستیەش لاى چاودێرانى سیاسى ڕوونە،کە پیشاندانى وێنەى تاڵەبانى، بوونى وەلاْ و خۆشەویستى یەکى بێ شومار بۆ تاڵەبانى و پاراستنى سەروەرى و هەیمەنە و شکۆمەندى ئەو حیزبە نى یە لەلایەن ئەو دەموچاوانەى کە ئێستا لە غیابى تاڵەبانى دا هەست بە "ماهیەت (چیەتى)" خۆیان دەکەن.
پێویستە لێرەدا ئەوە بخەینە ڕوو کە پیشاندانى ئەم وێنانە لەم کاتانەدا لەلایەن ئەو دەستە جەمعیەى سەرکردایەتیەوە، هیچ نى یە جگە لەو عەسایەى کە دەیانەوێت جڵەو گیرى بارودۆخەکەى پێ بکەن و باڵانسى لەدەستدانى جەماوەر لە چوار چێوەى حیزبەکەدا ڕاگرن.ئەو دەستە جەمعەى سەرکردایەتى دەزانن بەڵام نایانەوێت بیرى لێ بکەنەوە،کە بەردەوامیدان بەم مەهزەلە ئەو حیزبە بەرەو نەمان و لەناو چوون دەبات و لامان ئاشکرایە کە چەند ساڵێک دواتر، مالپەرە کەشف کەرەکەى "ویکلیکس" ساختەکارى پیشاندانى ئەم وێنانە لەلایەن سەرکردایەتى یەکیەتى یەوە بۆ جیهان دەخاتە ڕوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە