هەواڵەكەى بەڕیوەبەرى ئاوى دەوروبەرى سلێمانى توشى شۆكى كردین
Monday, 25/10/2010, 12:00
لە دواى هەوالى بڵاو بوونەوەى شیاوى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان بە پێویستم زانى چەند ووشەیەك لیرەوە بخە پێش چاوى بەڕێزیان بۆ ئەوەى بە تەواوەتى دڵنیابین لەسەر شیاوى ئاوى خواردنەوەكەمان ، بەڕێز ئەوە چەندەمین جارە بەرپرسان لەبەر ئەوەى توانایان نییە دەربەندیخان لەو قەیرانە دەربكەن ئەم ووتەیەیان بە گوێماندا داوە ، دڵنیات دەكەمەوە من ژیانى خۆم لەسەر قسەى جەنابت ناخەمە مەترسیەوە لە بەرئەوەى تۆ دەلێیت گومان دەكرا شیاو نەبێت ، بە دڵنییایەوە شیاو نییە چونكە هەردوو مادەى (جیوە و سرینیۆم و سیدیۆم) ى تیدایە ، وە لە تاقیگەى بەكترۆلۆجى لە بەڕیوەبەرایەتى تەندروستى دەربەندیخان پشكنراوە كە دوو جۆرى میكرۆبى تیدایە (ئیكۆلاى ، كۆلى فۆم) ، ئەم زانیاریانە لەسەر بەڵگەى ناو نەخۆشخانە و دەزگا حكومیەكانەوە وەرم گرتووە ، تۆ پێت نەوتوین من خۆم بەكارى دەهێنم بەڵام جیگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان كابینەى پێنجەم هاتە شارەكەمانەوە و پێى ووتین من خۆم بە دڵنیاییەوە بەكارى دەهێنم بەڵام لە ڕاستیدا شیاو نەبوو چونكە چارەسەرى پێنەبوو ئەوەى بە باشترین زانى كە بیلێت ، بەپرسێكى حكومى ڕاییگەیاند " لەسەرەتاى دەست پێكردنى قەیرانەكەوە هەموو كۆبوینەوە كە پێكهاتبوو لە (قایمقام ، لێپرسراوى مەڵبەند ، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە ....) بۆ ئەوەى چارەسەرێك دابنین بۆ شارەكەمان ، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە پێى باش بوو كە بە ئۆتمبیلەكانى فریا گوزارى لە ڕێگەى بڵند گۆوە هاوڵاتیان ئاگادار بكرێنەوە بۆ ئەوەى بەكار نەهێنن بەڵام بەڵام هەندێك لە بەرپرسانى حكومى و حیزبى ووتیان نەخیر لە بەرئەوەى بەدیلمان نییە نابێت كەس بزانێت ئاوەكە پیس بووە ، دواتر وەزارەتى تەندروستى عیراقى و بەشى كیمیا لە زانكۆى سلیمانى هاتنە ناو مەوزوعەكەوە بڕیار درا كە ڕابگەینرێت كە شیاوى خواردنەوە نییە ،
ئەوكات وەزارەتى تەندروستى عیراقى پێشنیارى چارەسەرێكى كاتى دەكەن بۆ ئەوەى ئاوى هاوڵاتیان دابین بكەن كە ئەندازیارێكى عیراقى پاڵاوگەیەكى سەفەرى بهێنن بۆ شارەكە تا پاڵاوگەكە تەواو بڕیارى لەسەر دەدرێت بەڵام نەكرا ، دواتر زیاتر لە 3 -4 ساڵە هەر بڕیار دەدرێت و 3 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە بۆ دروست كردنى پاڵاوگە بەڵام بەداخەوە ماوەیەكى كەم كارییان كرد بەڵام كۆمپانیاكە چەند خەزانێكى دەستى دووى بەكەڵك نەهاتووى هێنا ئاشكرا بوو پرۆژەكە ڕاگیرا ، خەزانەكان دیار نەمان كەسیش نابینین كە كار بكات و خەزانى نۆێ بهێنێت ، زۆر دەترسم ئەم گۆڵكردن بێت لەخەڵك لەبەر ئەوەى نەتان توانى پاڵاوگەكە دروست بكەن .
بەڕاى من ئێستا چارەسەرتان نەماوە و گیانى هاوڵاتیانتان لا مەبەست نییە بەڕێز بۆیە ئەو فەتوایە دەدەن ، ئەگەر بەتەواوەتى لەو پشكنینە دڵنیاى فەرموو یەك پەرداخ ئاوى ئەو بەنداوە بخۆرەوە ، ئەگەر بەڕێز توانین لە نزیكەوە سەردانێكى ماڵە هەژارەكانى دەربەندیخان بكە بزانە بە چ جۆرە نەخۆشیەك توش بوون ، سەردانێكى نەخۆشخانەى هیوا بكە ئاماری نەخۆشەكانى دەربەندیخان بەراورد بكە بە قەزاكانى تر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست