بەدانانەوەى كادیرە بێتواناكانتان لەمەلبەندى (3) دووا رۆژتان وەك (زیدان زرارى) دەبێت
Wednesday, 08/09/2010, 12:00
ئەگەر سەیرى رابردووى مەلبەندى (3) بكەین دەبینین مەلبەندیك بووە هەمیش جیگاى شانازى یەكێنى بووە لەتەمەنى دورست بوونیدا تائەوكاتەى ململانەى تەكەتل و دانانى كادیرانى لەسەر بنەماى نزیك بوون لەكەسە پەیوەنى دارەكانى ناو تەكەتل رۆژ بەرۆژ مەلبەنى (3) بچوك دەبێتەوە بەتایبەتى پاش هەلبژاردنى سالى 2006 كەزۆرێك لە خەلكى ناحزبى و ناوشیار لەرووى فكریەوە هەلبژێردران وەك كادیر بەپالپشتى هەنێك بەرپرس لەسەر بنەماى تەكەتل لەناومەلبەندەكان هەریەكەو بۆخۆ بردنە پێش لە بالە پالپشتیكەرەكەى كەوتنە ململانەى یەكتر وەك دوو حزبى جیا لەسەر بنەماى یەكتر قەبوول نەكردن وەهەروەها لەزۆر شوێنى ترى كوردستان ئەم ڤایرۆسە بلاو بۆوە لەناو دەزگاكانى یەكێتى ئەمانەى باسم كرد كۆمەلێك هۆكارى سەرەكى هەبوون كە زۆر پێویست نیە بەباس كردنى چونكە زۆر باس كراوە , بەلام ئەوەى مەبەستە لێكدانى هەرچوار مەلبەندى هەولێر بۆ یەك مەلبەند ئەمەش كارێكى ئاسان نیە وەزۆرێك لەوكادیرانەى كە هیچ جۆرە سیفاتێكى كادیریان تیدا نیە ئەمرۆ بوونەتە بەلایەك بۆ یەكێتى هەرئەوان بوون بوونە هۆى لەدەست دانى هەزاران ئەندامى یەكێتى لەئەنجامى ناشارەزاییان لەكارى رێكخستن وەرگرتنى دەستكەوتى مادى بەناوى رێكخستنەوە بۆ گیرفانیان وە درۆى زەبەلاح بەتایبەتى لەئاماردا كەبەهیچ شێوەیەك راستیان تێدا نەكردووە , ئەمانەهەمووى بەلایەك رێخستنەوەى مەلبەند كەپێشتر ئاماژم پێدا كارێكى قورسە بەلام لەهەولێر پێویست گرینگى تەواوى پێبدرێت چونكە مەلبەندى (3) جیاواز نرە لەمەلبەندەكانى تر وەهەروەها هێزى بەرامبەر دەیەوى تەرازووى هێز بگۆرێت لەهەولێر جا پێویست دەكات گرینگى تەواوى پێبدرێت بەدانانى كادیرى بەتوانا نەك ئەوكادیرانەى كە بوونەتە مایەى قێز لە ناو رێكخستنەكانداى, بۆدووبارە هەلسانەوەى رێكخستن بەتایبەتى لەناوچەى شەمامك بەرانەتى وخەبات و ناو هەولێر , ئەوەى ماوەبلێم بەگوێ بیست بوونم بەدانانى بەرپرسێك بۆ شەمام بەناوى (م,ِش) تەنها كەسێكى درۆزن بووە لەكارى رێكراوەیدا بێسوود بووە بۆیەكێتى وە دانانى بەرپرس بۆ كۆمیتەى خەبات بەناوى (و,س) پیاوێكى دزە خۆبەزل زانە كەپێشتر لە حزبێكى تر كاركردووە بەردەوام دژایەتى یەكێتى كردووە تا دووا جار بەهۆى كێشەیەكەوە بۆتە یەكیتى, جار وەبیرتان دێنمەوە ئەگەر نا وەك (زیدان زرارى) هەرجارەى بەبیانووەك یەكێكتان تیرۆر دەكەن ئەوانەى منیش ناوم هێناون دێنە سەرگۆرەكانتان شەرعیەت بەكوشتنەكانتان دەدەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست