کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قازەكانى كۆنگرە پێشتر تەنها دەیانقوقاند ئەم جارەیان هەلیشدەپەرن

Tuesday, 14/12/2010, 12:00



دیارە گۆرانكاریەكانى دوونیا زۆر بەتیژى تێدەپەرن بەتایبەتى سەبارەت بەوگۆرانكاریانەى لەكوردستان و عیراق بۆیە دەكرا پارتەكانى كوردستان گۆرانكارى بنەرەتى لەبەرنامەو پەیرەوى ناوەخۆیان بكەن بەتایبەتى بگونجێت لەگەل بارودۆخى ئیستاى دونیاوكوردستان
لەكۆنگرەى ئەم جارەى پارتى هەمان قەوانە كۆنەكەى سالانى زوو دووبارە دەكرایەوە دەیان بەناو گۆرانى بیَِژ لەهەموو شوێنەكانى دوونیا هێنراون بۆ بەسەر هەلدانى بنەمالە بۆ هەلپەراندنى قازەكانیان , خەلكى كوردستان هیوا خواز بوو بەوەى كۆنگرەى ئەمجارەى پاارتى جیاواز تر بێت لەكۆنگرەكانى پێشتر بەلام بەداخەوە كۆنگرەى حزبەكانى دوونیا هەلدەستێت بۆگۆرانكاریەكان بەرنامە رێژى خۆى دەكات بۆ خۆگونجاندن لەگەل هەموو ئەو گۆرانكاریانەى دوونیا وەهەروەها باشترین ئەندامى حزب دەبێتە ئەندامى كۆنگرە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەموو بابەتەكانى پەیوەند دار بە حزب وە زۆرجاران كۆنگرە دەبێتە جێگاى مشتومرى زۆر تا بگەن بەو رایەى كە خزمەتى حزب بكات كەچى ئەم كۆنگرەى پارتى لەجیاتى گفتوگۆ كردن بۆ بابەتەكان كەچى خەریكى سازكردنى ئاهەنگن بۆ گۆرانى گوتن بەسەر بنەمالە ,قازەكانى بووین بە ئەندامانى كۆنگرەش هەركە ناوى بارزانى دێت وەك ئەوە وایە كێچ بكەوێتە كولیان خۆیان بۆناگیرى هەرلەخۆیانەوە هەلدەپەرن ئەمەیە گۆرانكارى ,قازەكان ئەم جارە لەجیاتى ئەوەى بقوقێنن هەلیش دەپەرن پیرۆز بێت بەخوا گۆرانكارى بنەرەتی هەروا دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە