پارتى حەیاى رژاوە پێیى خر ناكرێتەوە
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
زۆر پەرۆشى ئەوسیناریۆیە بووم كەماوەكە چاوەروانم دەكرد كەپاراستنى پارتى لەراگەیاندنەكانى خۆیدا یلاوى بكاتەوە سەبارەت بەكوشتنى سەردەشت عوسمان كەماوەیەكى زۆرە بەرنامەى بۆدادەۆێزێت یەلام وادیارە تاقەتى نووسینى سیناریۆیان نەماوە یا ئەوەتا سینارۆستەكان گرینگیان نەداوە بەم كەیسە بۆیە زۆر بێشەرمانە تاوانەكەیان خستە پال ئەنسار الاسلام و لەهەمان كات رۆژنامە نوس سەردەشت عوسمانیشیان تاوانبار كرد بە كەسێكى تیرۆرست .
خۆدەكرا بەهەمان شێوەى شێخ زانا سیناریۆیەكیان دورست بدردایە پاشان هەموویان لەسێدارەدابایە.
گریمان سەردەشت عوسمان ئەوكارانەى انسار اسلامى جێبەجى نەكرد وەیان پەیوەندى پیانەوە هەبووە بەلام ئەۆكەكانى جێبەجێ نەكَردووە دەبێ بەرۆژى رووناك لەپێش زانكۆ برفێدرێت بكوژرێت ئەى رۆژانە راگەیاندنەكانى هەرێم باس لە ئەمن وئاسایش دەكەن كە لەكوردستان ئارامە كە ئەو شوێنەى شەردەشتى لیرفێنرا كە قەلەبالخ ترین شوێنە لەهەولێر هیچ كەسێك بەئاسانى ناتوانێت بەئاسانى گوزەر بكات بەلام دەبێت خەلكى كوردستان هەمووكات لەوەبترسێت كەپاش كوشتنى كەسەكانى ئەوان بریار لەسەر كوشتنى دەدەن تاوانیاریش دەكرین چونكە ئەوانە حەیایان رژاوە لە 31 ئابەوە كوردیش دەلێت حەیا قەترەیەك ئاوە كەرژا خرناكرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست