ئەڤین ئاسۆ لە شەڕ نیە بۆیە شیرى تیژە
Thursday, 22/07/2010, 12:00
دیارە لەهەمووسەردەمانێك هێزى دەسەلات هەوڵى داوە بۆكۆنترۆل كردنى هەستى تاكەكانى نا كۆمەلگا هەرجارەو شتێك پیرۆز دەكەن بۆئەوەى لەپشتى پیرۆزیەكانەوە مەرامەكانیان جێبەجێ بكەن , لە كوردستاندا سەرەاى نەبوونى یاسا, یاسا بەپیرۆز ناودەبەن كەهیچ بنەمایەكى نیە لەنێو دەسەلاتدارانى كوردستان ئەوانن رۆژنامەنووسان تیرۆر دەكەن ئەوان سەروەت وسامانى گشتى بۆبەرژەوندى خۆیان بەكار دێنن ئەوان هاوینەهەوارەكان داگیر دەكەن ئەوان لەمالەكانیان تاقیكردنەوەكانى خوێندن ئەنجام دەدەن ئەوانن دكتۆرەكان لەمالەكانبان چارەسەرى نەخۆشەكانیان دەكەن ئەوانن جامى سەیارەكانیان رەشە ئەوانن ............هتد ,
سەرەراى هەبوونى كۆمەلێك كێشەى ئیدارى بۆ راپەراندى ئیشو كارەكانى هاولاتیان لە كوردستاندا وەهەروەها ئاستى ووشیارى تاكەكانیش هۆكارێكى ترە بۆ هەموو گرفتەكانى هاولاتیان بەتایبەتى لەناو دامودەزگاكانى حكومەتى هەرێم وەهەروەها هەبوونى رۆتین هۆكارێكى گرنكە بۆئەوەى ئیش و كارەكانى هاولاتیان وەك پێویست نەروات بەرێوە ,دیارە لەرۆژى 22/7/لەبەرنامەى ئەڤین ژن ویان لەتەوەرى رێزگرتن هاولاتیانى كوردستان وانیشاندا كەوا هەندێك لە هاولاتیان رێز لەفەرمانبەران ناگرن یابێرێزى بەوفەرمانبەرانەدەكەن كەلەبەر رۆژ چەندین سعات كاردەكات یان پۆلیسَك, پێویستە كەهەمووتاكێك رێزى بگیرى كارێكى رەوایە بەلام بەداخەوە ئەوانەى رێز لەیاسا دەگرن تەنها ئەوكەسانەن كەكەسى ئاسایى ناوكۆمەلگان ئەوانەى بێرێزى بەیاسا دەكەن هەمووكەسە بەرپرسەكانن, من لەئەڤین دەپرسم رۆژێ سەرەى گرتووە بۆ پشكنینى چاو بۆ مۆلەتى شۆفێر كەنزیكەى مانگێكى پێدەچێت كەپڕە لەرۆتین یان رۆژێك چووە بۆ دائیرەى نفوس بۆنوێ كردنەوەى یان هەردام ودەزگایەكى ترى كوردستان كەلەراستید هیچ پێویست نیە كەلەهەموودوونیا شتى وانیە, من لەئەڤین دەپرسم لەوكاتانەى كەلەسەرە بوو بۆراپەراندى كارەكانت لەدەزگاكانى هەرێم هیچ ژنە بەرپرسێك یان كوڕە بەرپرسێك یان بەرپرسێك یان پاسوانەكانى بەرپرسێك زابتێك یانى پۆلیسێك یان یەكێلەخزمانى بەر پرسێكت دیووە سەرەیان گرتبێت بۆ راپەراندنى كارەكانیان كەگومانم نیە جەنابیشتان ئەوتان نەكردوو . ئەگەر رۆژَك برۆیت بۆفەرمانگەیەك بەبێ هۆكار كارەكانت بۆ رانەپەرێندرێ یان كاكى فەرمانبەر لەسە مەزاج خۆى پێت بڵێت بەیان وەرەوە بێئەوەى بیر لە جەنجالى رێگاو بان بكاتەوە یان بیر لە كوشتنى هەمووئەوكاتانە بكاتەوە كەكەسێك تەرخانى كردووە بۆرێزى بگیرێ. ,ئەوانەى بێرێزى دەكەن ئەوان ئەكەسانەن كە لەسەر بنەماى حزبایەتى لەفەرمانگەكانى حكومەت دامەزراون یان بوون بە بەرێوەبەر یان بوون بە وەزیر یان هەر وەزیفەیەكى تر بێرێزى بەهاولاتیان دەكەن ئیش وكارەكانیان راناپەرێنن بۆئەوەى هەولى زۆركردنى واستەوواستەكارى رۆتین زیاتر بكەن ئەوانن رێز لەیاسا ناگرن.
خانمى بەرێ كاتى ئەم هەموو رۆتین وناعەدالەتیەت بینىگومانم نیە تۆش ئەكەسە دەبیت كەبێرێزیان پێدەكەیت ,خانمى بەرێز كورد راستى گوتووە ئەوەى لەشەڕ نەبێت شیرى تیژە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست