کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەهەولێر بەبریارى مەسروو دارخاكەناس كڕا بۆلیدانى خۆپیشاندەران

Sunday, 06/03/2011, 12:00




خووشك و برایانى راپەریوى شارى سلیمانى هەستمان لەگەل هەستى ئێوەیە ئێمەش لەهەولێر ئاگادارى هەموو پێشێلكاریەكانى ئەو حكومەتەین بەتایبەتى دەسەلاتى پارتى بەلام ئێمە لە شارى هەولیرى داگیركراودا دەژین, داگیركراوە لەلایەن ئەوهێزە كەبەر لەجەندین سال یەكێك بوونە لە شەریكى ێدام حسین ئەوانیش كورەكانى مەلا مستەفاى بارزانى بوون وەك عبیداللە و لوقمان ى كورى مەلا , تكایە هەست بەئازارەكانمان بكەن ئێمە ئابلوقە دراوین لەلایەن هێزى داگیركراوى پارتى ئەوپارتەى كەزۆربەى هەرەزۆرى ئەندامەكانى كەسانى پاشماوە ێدام حسێنن ,خۆشیان وەك بنەمالە كەبێشەرمانە ببوون بە جاشى ئیران بۆ لێدانى پێشمەرگەكانى ئیران هینانى توركیا لەكاتى شەرەكانى ناوەخۆ بۆ كوشتنى كورانى كورد ,داگیر كراوین لەلایەن ئەوهێزەى كە لە 1991 تا رووخانى ێدامیش پەیوەندیان بەردەوام بوو لەگەل ێدام, ئەوهێزەى كە بێئەوەى شەرم بكاتەوە دەبابەكانى ێدامى هێنایەوە كوردستان بۆ داگیركردنى ئەوپەرلەمانەى كە هیچ نرخێكى نیە لاى ئەوان .
لە رۆژى 25/1 كەزانرا خۆپیشاندان دەكرى هەستان بەكرینى هەموو دار خاكەناسەكان لەدووكانەكانى شارى هەولیر كرٍى و كردیان بە دوو كەرتەوە بردران بۆ بنكە حزبیەكان وەبیدەنە خەلكانى خۆیان بۆلیدانى خەلك لەناو خۆپیشاندەران ئەوانیش پێك هاتبوون لەخەلكى حزبى و زیرەڤانى و ئاسایش بە جلى مەدەنى وەلێساندنەوەى هەموو ناسنامەكانى پارتى تاوەك لەگەل خۆپیشاندەران نەناسرینەوە كەئەوەش بەبریارى راستەو خۆى مەسرورى كورى مەسعود بارزانیەوە بووە , سەرەراى گرتن هەرەشە كردن لەهەموو ئەوكەسانەى كە دۆستى ئەوان نین. ئیتر بابەس بیت هیچى تر بەرى توانجەكانتان ناگرین هیچى تر ئازارمان مەدەن سەرەراى ئەوەى ئێمە بریندارین ئیوەش زیاتر برینەكانما قولتر مەكەن , چونكە ماناى ئەوە نیە ئێمە لەگەلتان نین ,ئیوە بەقەدەر ئێمە زەرەرمەند نین وە بەقەدەر ئێمەش خراپەكارى پارتى نازانن بەلام ئێمە بەندین لەسنوورى شارى داگیركراوى هەولیر ئێمە ئێمەخۆزگە خوازین كە نوزەیەكى ئازادیمان هەبووایە بۆئەوەى خۆپیشاندانمان بكردایە ئەو دەسەلاتە مافیایەى سەرى رەشمان لەبنا هەلتەكاندایە ,,,,,,,,,,لەگەلتانین ئازارمان مەدەن تكایە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە