کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

چەتۆ بینایی: من و یەکێتى لەدوو سەرگوزشتە و مێژوى جیاوازدا

ساڵى هەشتاکان ئەو دەمەى تازە سەرو سەودام لەگەڵ سیاسەتدا دەست پێکردبوو، پێم وابو کە ئایدۆلۆژیاى کۆمەڵە هاوتاى قورئان بەرز وپیرۆزە و سەرانى یەکێتیشم  هەریەکە بە خەلیفە و ئەولیا و ئەسحابەیەکى پاک و بێگەرد ئەبینى.خەباتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و سەنگەر گرتنیشى لەدژى دوژمن، لام لە کار و ئەرکە هەرە لەپێشینەکان...

چەتۆ بینایی: کوردستانپۆست دوژمنە

دەیان ساڵە لەم ماڵپەرەوە هاوار لە تاڵانچیەکان دەکرێت، رۆژانە چەندان  گەندەڵى و دزى و خیانەت و ناپاکى دەسەڵات دەخرێتە روو. بەروونى شەفافى  خەوش و کەموکوڕى و عەیب و عارەکانى  دەسەڵات و پارتەکانى باشوور دێننە زمان . زۆریان بەدەسەڵات وت ئیدى بەسە، سنورێک بۆ پاوانخوازى وتاکڕەوى و دیکتاتۆریەت...

چەتۆ بینایی: چارەسەر تەنها راماڵینى ئەو دەسەڵاتەیە

بیست وشەش ساڵە جگە لەدرۆ و فریودان چ دەستکەوتێکیان هەبووە؟، تەمەنێکە جگەلە دزى و پِرکردنى قاسە وبانکەکان چ خێرێکیان بۆ ئەم میللەتە هەبووە؟. دەیان ساڵە چیان بۆ خەڵک و هاوڵاتیان کردوە؟ مانگانە بەملیۆنان دۆلاریان دەست دەکەوێت، بەڵام کوا چیان کردوە، ئایا بەو هەمووداهاتە توانیویانە پرۆژەیەکى بچوکى ئاو دروست...

چەتۆ بینایی: خولەسەنگاوى و قوباد یەکێتى ریسواتر ئەکەن

دز و پیاو خراپەکان کان هەموویان  تەبا و هاوبەشن   تا ئەو دەمەى  لەسەر پشک و داهات ناکۆکى ئەکەوێتە نێوانیان،ئیدى  کە تێکچوون، ئەوەى خوا پێى ناخۆش بێت بەیەکترى ئەکەن، هەریەکەیان خۆى لەدزى  و بێ ئابڕوى و  تاوان ئەدزێتەوە، ئەیهێنێت بەسەر هاوبەش و هاوکارەکەیدا. وەک ئەو بەزمەى...

چەتۆ بینایی: بێ خەمى ئێمە ئەوانى کرد بەزاڵم

ئەو کاتەى کەشتى تایتانیک نوقوم بوو دوو هاوڵاتى ژاپۆنى لەو کارەساتە رزگاریان بوو،کاتێک کە گەیشتنەوە  وڵاتى خۆیان،  گاڵتەو سوکایەتیان یێ کرا کەبۆچى ئەوانیش نەخنکاون و نەبوونەتە هێما و سیمبول بۆ وڵاتەکەیان. هەروەها لەجەنگى جیهانیدا کاتێک ئەفسەرێکى پلەبەرزى ژاپۆنى  لەقۆڵێکەوە توشى شکاندن ...

چەتۆ بینایی: وڕێنە و هەلەق و مەلەق

1- لەسەرانسەرى ئەم جیهانە پان و بەرینەدا خەڵک شێت و عەوداڵى ئاشتىیە، کەچى ئێمەى کورد، کە ئەیبنین لێى را ئەکەین.2- ئەڵێن کۆسرت لەداوى ئەوەى بۆری و بیرە نەوتەکانى دەستى بەسەردا گیرا، ئەم ئێوارەیە لەداخا ریخۆڵەشى گیرا و عەیب نەبێ سێ رۆژە عەعەى بۆنەکراوە. ئیمڕۆ بەقەڵەم و چەکوش توانیان  پیسایەکەى بشکێنن...

چەتۆ بینایی: حزبەکان زاڵمن یان خۆمان گەمژەین؟!

شکست لەپاش شکست، تەسلیم بوون، خیانەت، دۆڕان، بەزین، سەرشۆڕى،ملکەچى، ناپاکى، گەندەڵى، بێ ئابڕویى، زەلیلى، ویژدان فرۆشنن  سەرسەرێتى، دزى، هەلپەرستى، هیچ و پووچى، بى مۆڕاڵى ، لەسیما دیار و ناوازەکانى حزبابەتى و سیاسەتى باشوورە،حزب و سیسیەکانى ئەم وڵاتە جگە لەقەیران و نەهامەتى و سەرگەردانى وبرسێتى و...

چەتۆ بینایی: هەرکەسێک عەوداڵى ئەوەیە کە لە دەستیداوە! ئێمە مووچە و ئێوەش شەرەف و کەرامەت

وەڵامێک بۆ(هەستى کەمال) جاش قەڵەمى بنەماڵە کە لە هەفتەنامە رووزەردەکەى (وشە ژمارە 208) دەلێت (سلێمانى بۆمووچە دوومانگ لەسەر شەقامن، بەڵام لەبەرامبەر دەستدرێژى کردنە سەر ژنانى کورد بێدەنگن).-------------------------------------چەند ساڵە بەناوى  پاشەکەوتەوە ژیانتان لەم خەڵکە کردۆتە دۆزەخ.بیست و شەش...

چەتۆ بینایی: سلاو لە پارتى و لەکوتەک وەشینەکانى

سلاو لە پارتى و لەکوتەک وەشینەکانىکوان ئەو نەفامانەى پێیان وابوو،کە پارتى  حزبێکى دیموکرت خوازە؟ کوان ئەو بى دەماغانەى کە ئەیانووت  پارتى شکۆى نەتەوەیە،لەکوێن ئەو کۆیلانەى کە لایان وابو مەسعودى جاش خائین وڵات بەرەو کەنارى ئارامى و سەربەخۆیى  ئەبات. ئەوە ئیمڕۆ بەچاوى خۆتان بینیتان کە کۆیلەکانى...

چەتۆ بینایی: حیزبایەتى و سیاسەت لە باشوور بە واتای چی دێت؟

ئەم پارتانەی باشوور وایان لێکردین کە بەم شێوەیەی خوارەوە پێناسەی سیاسەت و حیزبایەتی بکەین!حیزبابەتى لە باشوور واتە وەک مۆتەکە سواربوونى میللەت، تا هەناسەی لەبەر دەبڕێت، ماشینەوەى سەر و ماڵ و موڵکی هاوڵاتی، دەست خستنە بینەقاقاى خەڵکی! حیزبایەتى واتە رەفتاری بێ نامووسى و بێ ئابڕوییانە، بەرەڵایى و بێ ئەخلاقى....

چەتۆ بینایی: بزوتنەوەى گۆڕان: ئەرک و بەرپرسیاریەتى و ئیحراجى

لەسەرانسەرى جیهاندا ئۆپۆزسیۆن و نەیار،چقڵى چاوى دوژمنانە،هەمیشەو بەردەوام لەدژى دەسەڵات وخراپەکانى لەسەنگەردان،چاوەڕێى بچوکترین هەڵەو کەموکوڕین،تا بەهۆیەوە بیکەنە هەلڵا و دونیاى لێ تێبگەیەنن،هەمیشە و بەردەوام لەهەوڵ و کارى ئەوەدان، کەدەسەڵات شکست بخوات و بەرەوناخ بچێت،تائەمان ببنە شوێنگرەوەى ودەسەڵات...

چەتۆ بینایی: مەسعود شپرزە بووە بەهانایەوە مەچن!

بیست و شەش ساڵە لەهەولێرى دیل و ژێردەست، جگە لە سرودى پێشمان کەوە بارزانى،گوێمان لەهیچ نەبووە، چارەکە سەدەیەکە لەو پایتەختەى بەناو دیموکراتییە جگە لە رێپێوان و خۆپیشاندان بۆمەسعود و پارتى و بنەماڵەکەى کەس نەیوێراوە بە ئاوازێکى دیکە دەنگ هەڵبڕێت. ئەرێ تێناگەم ئەو پیاوە کورتە بنەو خائین و نەفامە، کەى دێتەوە...

چەتۆ بینایی: کاتى ستۆپە

خیانەت لەسەر خیانەت، ناهەقى ،زوڵم،کوشتن،خەڵک سەرەنگوم کردن،،دزى، ماڵوێرانى، گەندەڵى، ناپاکى، زیندان و ئەشکەنجە، بوونەتە ناسنامەو بەرگى دەسەڵات، تۆ تەماشا لەماوەیەکى کورتدا سەدان پێشمەرگە بەکوشت دران، لەشەو رۆژێکدا نیوەى خاکى کوردستان بێ تەقە چۆڵکرا و درایە دەست عەرەب.کەچى ناپاک و جاش مەسعود مێش میوانی...

چەتۆ بینایی: چ دەبێت باببێت؟

دیسان شەنگالێکى تر،دیسان شکاندنى شکۆى کورد و پێشمەرگە، دیسان ئاشبەتاڵ،دیسان شکاندنى کەسایەتى کورد، لەسایەى سەرى مەسعودو سیاسییە گەمژە و ناپاکەکانەوە، زۆرمان وت نەکەن دانیشن، ریفراندۆم بۆ ئەم کاتە نابێت،یارى بەئاگر مەکەن، دۆخەکە هەستیارە و کاتەکە گونجاو نى یە، کەچى ئەو هەرزە سیاسییە ئەو خائین و ناپاکە...

چەتۆ بینایی: لە پەراوێزى مەرگى تاڵەبانیدا

مردنەکەى تاڵەبانى زۆر شتى بۆدەرخستین کە پێشتر لامان شاراوە ونەزانراوبوو،،لەسەرو هەموو شیانەوە دەرخستنى کەسانى بن دیوار و دەستەمۆى حزب، کە تادوێنى لاى ئێمە ومانان قسە و جنێویان بەیەکێتى وتاڵەبانى دەوت، بەڵام زۆرێک لەو کەسانەمان بینى کە بۆ ئەو مەرگە سەرى خۆیان لەقوڕنا بوو، و شین و شەپۆڕیان دەکرد، لەبەردەم...