مژدە لە تۆ عالى جەناب(1) خۆش و بەتامتر لە كەباب حەلیفەكەى عەموو سەدام خائینەكەى 31ى ئاب تەشریفی هات ***** خەبەر بەرن بۆ خزمانى نزیك و دوور بۆ ئاوارە و لیقەوماوانى سەر سنوور بڵێن قدومى شوومى هات كورتە بنە كوڵە فیتنە بابى مەنسوور *** من پێشتر گومانم ئەكرد كە ئەمبیست سەرۆك بێ فیزە راست و رێك وەك دەرنەفیزە...
مرۆڤە دیكتاتۆر دروست دەكات،مرۆڤە كەسێكى بچوك و ئاست نزم و بێ بایەخ و گومناو و ریوەڵە مەزن دەكات و ئەیكات بە كەسى گەورەو پیرۆز و موقەدەس ،سەرجەم دیكتاتۆرەكان،هەموو پادشاكان،هەموو سەرۆكەكان،هەموو رابەر و سەركردە و پێشەواكان لە ئەزەلدا كەسانێكى سادەو ساكار و بێ َناوبوون، بەڵام مرۆڤەكان خۆیان وایان لێكردون...
3/12 ى هەموو ساڵێك كراوەتە رۆژى كەم ئەندامانى جیهان و ئەو رۆژە تایبەت كراوە بەوان، لەكوردستانیش كەم تا زۆر یادى ئەو رۆژە دەكرێتەوە ، بەڵام بەداخەوە جودا لەهەموو وڵاتانى جیهان ،لەبرى ئەوەى ئەو یادە تەرخانبكرێت بۆ چارەسەركردنى كێشەو گرفتى كەمئەندامان و لەنزیكە و ئاگاداربوون لە ژیان وبارو گوزەرانیان و...
لەسەر بڵاوكردنەوەى بابەتێكم لە كوردستانپۆستدا بەناونیشانى (بۆكێ شەڕ بكەم) گەلێك رەخنەو ناڕەزایى وتەنانەت جنێو قسەى ناشیرینیشم بۆهات كە زۆرێكیان بە خائین و پیاوى مالیكى و بەشێكیان وەكو پیشەى هەمیشەیان بەتابورى پێنج لەقەڵەمیان دام، لەبەرامبەریشدا من بچوكترین قسەى نابەجێم بۆهیچ كامێكیان نیە و نابێت، لە...
بڵێم چى ئەى وەزیرى پارەو پولەكەى حكومەتى كوردى جەنابى شێخ بایز كە ئێمە و مانان، ئێمەى فەرمانبەر و قورمساغى ئەم مەملەكەتەى پڕ لەوەزیر وگزیر و مەسئولە هێندە نەفام وهەست وشعورمان نیە و لەخۆڕا داواى شیرى چۆلەكەو هێلكەى هەڵۆ دەكەین، راست دەكەیت ئەوە ئەوپەڕى بێ شعورى و لوتكەى نەزانیە،بەس شێخە خرپنەكەى هەرێمەكەم...
ئاو وخاك و نیشتمانم بەقەدەر هەموو دونیا خۆش دەوێت، هەمووبستە خاكێكى لاى من كەعبەیەكە، هەموو سەوزایى و باخ ودارستان ومێرگێكى بەهەشتێكى ئەبەدییە،هەر دڵۆپ وتنۆكە ئاوێكى لاى من شیرینەچەشنى ئاوى كەوسەرو زمزمە، بۆ ئەوەش لەوەتەى هەم و بیرم كردۆتەوە خۆم و بنەماڵەو خزم وكەس و ناسیاوم خۆمان فیداى كوردستان كردوە،...
لەپاش روخانى رژێم و دروستبونى حكومەتى تازەى عێراق تا ئەم وەختە هەر زوڵم وزۆر و ناهەقى و كوشت وبڕ بەرامبەرمان دەكرێت، لەسایەى حكومەتى تازە و سەرۆكە كوردەكەمانەوە، ماڵى كورد لەجەلەولا و مەندەلى دەتەقێنرێتەوە، لەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەشێواز و رەنگ و روخسارى نوێوە تەعریب دەكرێن، ئەو مادەیەى كەبە سەدو...
ئێستاش ئەو لەتە حكومەتەى كەیەكێتى لەگەڵ پارتیدا شەریكە هەر حزب و مەڵبەند دەسەڵاتدارى یەكەمە ئەوەى كە بەناوى ئەنجومەنى وەزیران وپەرلەمان و كابینەو وەزارەتن هەرهەموویان كارتۆنی وپەیكەرن وهیچ سوڵتەو دەسەڵات ومافێكیان نییە،زۆربەیان رۆبۆت ئاسا كۆنترۆِلیان لەدەست هێرۆى تاڵەبانیدایە ،شەلڵا هێرۆش كەسێكى ژیر...
هەرچى بڵێت و هەرچى بنوسیت، ناتوانیت گوزارشت لەو هەموو ئێش و ئازار وخەم مەینەت حەسرەتەى ئەو مامەپیرەیە بكەیت،كە لەناوەڕاستى ئەو شەقامەدا چوارمشقى لێى دانیشتوە و چاوەڕێى فریادرەسێكە،رەنگ و روی پڕ لەحوزن و مەراقە،جل وبەرگى شڕۆڵە وپێلاوى لاستیكى هەرزان بایى و هەگبەى خاڵى و لەتەنانێكى وشكى ناو باوەشى بۆخۆى...
ساڵانێكى زۆرە وێڵ و عەوداڵى ئەوەم بزانم مەسعود و ههر یهکه له کوڕ و بنهماڵهکهی دەرچووى چ كۆلیژ و زانكۆیەكن و لەچى و چیدا خیبرە و شارەزایان ههیه، تا ئەم ساتهش نەگەیشتومەتە هیچ ئەنجامێك، بۆ ئەبەدیش ناگەم ، چونكە هیچ كامێكیان شەهادەیان نیە و بڕواشم وایە شەهادەى ویلادەشیان نەبێت یان تەزویر بێت،...
ماوەیەك برادەرێكى رۆشنبیرو بیروباوەڕ چەپ و ئەهلى قەڵەم و نوسەرى دیار و شیعر ئاگرین و تەنز وەشێن و قسە لەروو كەوتبووە گلەیى و رەخنە و سیخورمە هاویشتن لە حزبە كوردستانیەكان بەتایبەت هەردوو حزبى فەرمانرەِوا، ئەوەى كەبڵاویدەكردەوە من بۆخۆم زۆر بەتامەزرۆ و جۆش و خۆشیەوە دەمخویندەو زۆرجار شیعرو قسەكانیشم...
سەقەترین و خراپترین سیستەم لەم وڵاتەى ئێمەدا سیستەمى پەروەردە و تەندروستیە، هەر ئەمەشە وایكردوە كە بەشى هەرەزۆرمان بەردەوام نەخۆش بین و توشى جۆرەها نەخۆشى وەكو كۆلێرا و ئەنفلۆنزا و شێرپەنجە ببین،یان نەخۆشى نەزانى و نەخوێنەدەوارى و دواكەوتنى رۆشنبیری بەرۆكمان بگرێت، بێگومان هەروڵاتێك كە بوارى پەروەردەو...
بزوتنەوەى گۆڕان ئەوە فریاد رەسە نەبوو كە چاوەڕێمان دەكرد، ئەو فریشتەیە نەبوو كە هەموو خەون و خۆزگە و ئاواتەكانمان لە گەورەیى وسەركەوتنى ئەودا ببینیەوە، وەكو چەند جارێكى دیكە باسمكردوە ئەوان تەنها كۆپیەكى یەكێتین و زروف و زەمان و بارودۆخەكە وای خواستوە كەوا هەڵسوكەوت بكهن، دەنا لەناوەرۆك و جەوهەردا...
من هەمیشە ئەم حكومەت و ئیدارە و وەزارەت و شتانەم وەكو تەمسیل و یارى مناڵان هاتۆته پێش چاو. دەڵێم رۆژێك دێت كۆتایى بهم یاریی منداڵانهیه بێت و تێك بچێت. تۆ سەیربكە بۆ پۆست و سەرۆك و وەزیر و شتى زل هەموو خۆیان بەگەورە و رابەر و سەركردە ئەبینن، بۆ خۆ فشكردنەوە و پۆزلێدان بەسەرماندا خۆیان بە كوێخا...
لەم وڵاتەدا هەموو شتێك بووە بەمەهزەلە و گاڵتە بازاڕیی، ئێستا پەتایەكى دیكە تەشەنەى كردووە ئەویش سازكردن و دروستكردنى پەیكەرە بۆ هەركەسێك كە خۆمان بمانەوێت، بەبێ ئەوەى رەچاوى هیچ شتێك بكەین بزانین ئەو كەسایەتیە شایەنى ئەوەیە ئەو كارەى بۆبكرێت یان نا؟ ئایا هێندە مەزن و گەورەو لێهاتوو بووە تا ئێمەش بەو...