بەراستى میللەتیکى نەخۆشین و خۆشمان نازانین چى ئەکەین و چۆن کیشە و دۆزەکەمان بەدنیا بناسێنین! بەسەدان کەسى ناپاک خائین ولات فرۆش، لەژێر ئاڵاى کوردستاندا وەک قارچک هەڵتۆقین و بوون بەشت،تا دوێنى دینار لەگیرفانیانا نەبو، ئێستا خاوەن کۆمپانیا و حزب و مۆئەسەساتن. بەهەزارانمان لەژیر ئەو ئاڵایەدا خیانەتیان کرد...
سروشتى مرۆڤ وایە کە بەردەوام حەزو خولیاى بۆنوێگەرى ومۆدێرنایەتى هەیە،لەهەوڵ و تەقەلادایە کە شان بەشانى گۆڕانکارى و پێشکەوتنەکان هاوتەریب بڕوات، ئەمە چەنێک بۆ تەواوى بوارەکانى ژیان پێویستە،ئەوا بۆ سیاسەت وئایدۆلۆژیا و هەنگاو نان بۆ هەزمکردن و تێگەیشتن لە سیاسەتى هاوچەرخ و قبوڵکردنى نوێترین...
پارتى کەلەرووى یاساییەوە شکست بهێنێت پەنا دەباتە بەر سیاسەت، کە لەسیاسەتیشدا شکستى خوارد پەنا دەباتە بەر شەڕ،گەر لەشەریشدا دۆڕا ، پەنا دەباتە بەر دوژمنان، ئەمە راستى و هەقیقەتێکە کەس ناتوانێت نکوڵى لێ بکات. ئێستاش کە تەواو تەنگە تاو بووە ولەئەنجامى ئەو فشار و خۆپشاندان ونارەزایانەى رووبەرووى بونەتەوە،...
هەرچى ناپیاوى وکردارى ترسنۆکانەو بێ ئاکارى هەیە لەپارتى دەوەشێتەوە، لەپێناوى سەلامەتى کورسى و پۆستى سەرۆک، هەرچى کارێکى ئابڕو بەرانەو ترسنۆکانە هەیە ئەنجامى دەدات.لاى من ئەوەى پارتى بێت، ئەوەى دۆست و لایەنگر و هەواداریان بێت، زۆر زۆر ئاست نزمە و لەهەموو روویەکەوە نوقسانە،هەمووان شینى ئەوەمان دەکرد...
كارم بەسەر حزبە دنيايى و عيلمانيى يەكانى كوردستانەوە نىيە،چونكە ئەوان بەقسەى خۆيان سياسەت دەكەن،سياسەتيش لەلاى ئەوان قابيلى گۆڕان و هەڵكشان و داكشان و، سازش و دانوستاندن و فڕوتوفێڵ و كۆمەڵێك هەڵسوكەتە، كە لەبەرخاترى بەرژەوەندى دونيا و دەستكەوتى مادى ،لايەنەكان لەسەرى رێك دەكەون يان خۆيان...
قسەو قسەڵۆك و دانيشتن و ديدار و كۆبونەوە لەژێرناوى سازان، بۆتە گەورەترين مشتو مڕو بابەتى رۆژ.هەموو هەوڵ و تەقلاكانيش بۆخاترى سەلامەتى پاراستنى كورسيەكەى مەسعودە و هيچى تر.بەكوردى و بەكورتى سازان واتە هەموو لايەن و حزبەكان بسازێن و، ئامادەبن بۆ ئەوەى جاريِكى ديكە مەسعودبچێتەوە سەر عەرشى دەسەڵات.. ...
بە زمانی کوردی ساڵانی بیستەکانی سەدەی رابردووحەقيقەتێكى زاهير و مەعلومە كە سەورەكانى ئەوروئا خصوصەن سەورەى فەرەنسا و روسياى حەمڕا،تەحتە دەور و تەئسيرى ئەهلى قەڵەم و سەقافەتدا تەوفيق بوو، گەشتە نيهايەتى مەتاف و فەوز.ئيجاب ناكات بەتوڵ و تەفصيل بەحسى دەور ومەهامى تەبەقەى موسەقەفين لەعمومى سەورەكانى...
هيچ كاتێك هەستم نەكردوە كە تۆ سەرۆكميت،هەرگيز وەك سەرۆكێكى بێ لايەن وداد پەروەر تەماشاى رەعيەتەكەت نەكردوە، هەموو كاتێك فەزڵى ناوچەى بادينان و بنەماڵەى بارزانيت داوە بەسەر هەمووكوردستاندا.ئەوەى بشڵێت وانى يە لەكەڵ رێزم درۆزنەو راست ناكات.سەرۆكى هەرێمى پڕ لەقەيران: ئەرێ تۆ رۆژنامە دەخوێنيتەوە؟ ئەرێ تۆ...
كەڵە نووسەرى بەرەگەز تورك و دۆستى دێرين و ناودارى كورد مامۆستار(ئيسماغيل بێشكجى) وتەيەكى هەيە يەڵێت (خراپترين ئيدارەى كوردى بۆخۆيان لەباشترين ئيدارەى تورك يان عەرەب يان فارس باشترە) هەتا چەند ساڵێكش تا ئەو دەمەى ترس و تارمايى دوژمنان و ديكتاتۆرەكان بونيان هەبوو، ئەم وتەيە لاى من لەوتە هەرە جوان...
تادێت ماوەی سەرۆكايەتی مەسعود بەرەو كۆتايی و ئاوابوون دەچێت، لەدوارۆژەكانی حوكمداری نزيك دەبێتەوە. بۆ ئەوەش پارتی هەرچی پيلان وپلان و موجازەفەيەك هەيە لەپێناوی پاراستنی كورسيەكەی سەرۆك دەيگرێتە بەر، تەنانەت شەڕو كوشتاريش بێت، وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان و، وتەبێژەكەی پارتی باسي دەكات. گەر رەوشەكە...
ناخوازم بەدرێژى باسى رۆڵى پەكەكەو خەباتى ئۆجەلان و هەڵساندنەوە و گيان بەبەرداكردنى مرۆڤى باكور بكەم،چونكە باسكردنى ئەو پرسە رۆچوون بەناو بابەتێكى لەو چەشنە و لەدوتوێى كورتە نوسينێكدا غەدر و ناهەقى و زوڵمە دەرهەق بە رۆڵ و خەباتى پەكەكە و ئۆجەلان.پاش شەرِ و پەلامارى داعش ناو و ناوبانگ...
جگە لە ناپاك و وڵاتفرۆشان هەموو كورد بەو سەركەوتنە مەزن و بەرچاوەكەى هەدەپە دڵخۆشە و ئومێد و هيوايەكى گەش لەو سەركەوتنە بەديدەكات، ئەو قەڵەمباز و وەرچەرخانە گەورە و بەرچاوەى باكوور، دەرئەرنجامى چەندين ساڵ خەبات و قوربانى و جينۆسايد و سياسەتى بەتورككردنە. بەدەر لەوەش هەر خودى ئەو پێشكەوتنە،...
شتێكى ئاشكرايە كە هەربزاف و لايەنێك، لەدژى داگيركارى ولەپێناوى ئازادى و سەربەخۆيدا خەبات بكات و، سەنگەر لەدوژمن بگرێت، بمانەوێت يان نا لەلاى گەل و ميللەت ئازيزوخۆشەويست و بەڕێزن و، جێگەى متمانە و باوەرى جەماوەرن، گەر پەكەكەو باكور بەنموونە بهێنينەوە، ئەوا لەگەڵ كۆمەڵێك سەرنج و تێبينى و رەخنەم...
گەلێ جار شۆڕش وسەرهەڵدان لەئەنجامى كارێكى بچووك و چاوەڕوان نەكراودا روو دەدات، و گۆڕانكارى و وەرچەرخانى گەورە دەخوڵقێنێت، وەك عەرەب دەڵێت (من الشرارە يندلع الهيب) . سەرەتاى بەهارى عەرەبى و يەكەم چەخماخەى ئەو شۆڕشە كە لەتونس رويدا هەڵگيرسێنەرەكەىتەنها (محمد البوعزبزى) بوو،كە بۆخۆشى چاوەڕوانى...
كەسێك نىيە ئەو راستيەى لەلا گەڵاڵە نەبوبێت كە تەواوى بەناو سياسيەكانى باشوور، بەتايبەت ئەوانەى ئەم رۆژگار وسەردەمەى ئێستا، هيچيان لەبارا نيە ،خاوەنى هيچ ئايدۆلۆژيايەكى كامڵو ژيرانە نين، هيچ دەمو كاتێك نە بونەتە وەڵامدەرەوەى رەوشەكە، هيچ ساتێك نەيان تواينوە وەك سياسى و خاوەن ديدو بۆچوونێكى رەوا خۆيان...