دیوەکەى ترى پەیامەکەى مەسعود
Monday, 23/08/2021, 18:54
سروشتى سیاسەت وایە نەدۆستایتى تا سەرە نەدوژمنایەتى، زلهێزەکانیش هەمیشە بەرژەوەندى خۆیان خستۆتە پێش بەرەژەوەندى هەمو گەل ومیللەتێکەوە، شتێکى نەفامانەو هەرزەکارانەیە گەر بڵێین ئەمریکا دۆستمانەو ئەمان پارێزێت و لەبەرخاترى چاوى کاڵى ئێمە سەرباز ومارێنزى بەکوشت ئەدات. ئەزموونى ئەفغانستان ئەو راستیەى بۆ گەڵاڵە کردین ، لەبەر ئەوە زۆر پێویست بە لێکدانەوە شرۆڤە و ئەملا وناکات.
هەر لەو سۆنگەیەوە مەسعود بارزایش بۆ خۆفشکردنەوە نیشاندانى بێ منەتى وبێ باکى بەئەمریکا و وڵاتانى زلهێز پەیامێکى بڵاو کردەوە،دەڵێت: کەئەگەر هاتوو ئەمریکا لەعێراق پاشەکشە بکات ئەوا پێشمەرگەو حکومەتکەى ئەتوانن پشت بەخۆیان ببەستن وبەرگرى بکەن و رێگە نەدەن دوژمن بێتە پێشەوە. تا ئێرە ئەگەر ئەو پەیامە بکرێت بەکردار ئەوپیاوە خاوەنى قسەى خۆى بێت و لەمەیدان هەڵ نەیەت و نەقووچێنێ شتێکى زۆر باش ودڵخۆش کەرە،بەڵام هەموو دەزانین کە لەکات و بارودۆخى واهەستیاردا هەمیشە پەیامەکانى مەسعود کۆد و نهێنیان هەبووە نەهامەتى و مالچوێرانى لەدوا هاتووە،، لەپێش خیانەتى 31 ئابدا هەموو پارتییەکان ئاگادارن کە ئەوکاتە پارتى لەگەورەترین تەنگژە وشپرزەیدا بوو، پارتى و هێزەکانى تەواو بێ هیوا بوو بوون، سەرلەبەریان خۆیان ئامادەکردبوو کە بچنەوە بۆ ئێران، بەڵام لە پەیامێکدا ناڕاستەوخۆ ئەوەى ئاشکرا کرد کەبەمزوانە رزگاریان دەبێت،ئەوە بوو پەیوەندى بەسەدامەوە کرد و ئەو کارەساتەى خوڵقاند، هەروەها لەسەروبەندى گرژى و ناکۆکى لەگەڵ بەغدادا مەسعود بارزانى پەیامێکى نارد بۆ سەرانى بە غدا گوتى دەبێت شتێک بگەین تەوەقوع نەکەن،ئەوە بوو موسڵ و شەنگالى تەسلیم بەداعش کرد،بۆیە پەیامى ئەمجارەش مەغزا و مەبەستى شاراوەى لەدوایە، چونکە مەسعود بارزانى کەسێکى درۆزن و دوو رووهەلپەرستە،لەپێناوى مانەوەى خۆى و بنەماڵەکەیدا لاى ئاساییە گەر لە کوردستان لافاوى خوێیش هەستێت، بۆیە تەمەننا دەکەم بەتایبەت پارتى و کۆیلە ودەربارەکانیان هەرگیز متمانە بەقسەى ئەو کورتە بنەیەنەکەن، چونکە بەدرێژایى تەمەنى شتێکى نەکردوە و، نەوتوە لەبەرژەوەندى کورد و میللەتەکەیدا بێت.
هەرچى تایبەتە بە کرۆکى ئەو پەیامە، پێم خۆشە کۆمەڵێک راستى بخەمە روو، مەسعود باسى داستەنەکانى پێشمەرگە دەکات،،کەهەموو پارتى ئەنجامى داوە، بۆ سوێندیش باسى گیانبازى و چالاکى هیچ حزبێکى ترى نەکردوە، ئەمەش بۆخۆى گەورەکردن و بردنە پێشەوەى پارتى و پەراوێزخستنى ئەوانى ترە، خاڵێکى تر مەسعود ئەڵێت نەکوردستان ئەفغانستانە نە پێشمەرگەش وەک سوپاى ئەوانە، بەڵام لە راستیدا یەک زەڕە جیاوازیان نى یە،بگرە کوردستان خراپترە، چونکە ئەفغانستان کە دەبەرابەر هەرێمى کوردستانە،هەموو هێزەکەى 300 هەزار چەکدارە، بەڵام کوردستان کە دانیشتوانەکەى 5ملیۆن ئەبێت نزیکەى ملیۆنێکى چەکدار وئاسایش و پۆلیس وزێرەڤانى یە، لەو ملیۆنە نیوەى زیاترى بن دیوارە. ئەوەى دەمێنێتەوە چەند هەزار پێشمەرگەیەکە، کە بەزۆر و ترس و تۆقاندن شەڕیان پێدەکەن، ئەوانى تریش هەریەکەو بەبیانوویەک لەشەڕ دووریان دەخەنەوە( شەڕى داعش و بەکوشت دانى پێشمەرگەى هەژار و بێ پشت و پەنا باشترین نموونەن) هەروابێتەوە سەرەتاى سەرهەڵدانى داعش و نزیکبونەوەیمان لەمەخمور بینى،کەچۆن مەسعود بارزانى ژیانى لێ تاڵ بوو بوو خۆى بەپێوە رانەدەگرت تا سەرەنجام ئێران و دژە تیرۆر هاتن بەهانایەوە، هەر ئەوشەوە نیوەى هەولێر شارى چۆڵکرد، مەسعویش سیاچارەو دەستەوەستان بوو نەیدەزانى چى بکات، لەکتێکدا بۆخۆى خاوەنى سەدان هەزار چەکداى هێزى بارزان و زێرەڤانى و لێواکانى مەنسور و مەسرورە.لەتازەترین هەواڵیشدا کە بیستومە ئەڵێن کونوسڵخانەى ئەمریکا لەرێگەى پەیامێکەوە ئاگادارى سەرجەم ئەو کەسانەى کردوەکە پێشتر لەگەڵ ئەمریکادا کاریان کردوە سەردانى کونوسلخانەکەیان بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى تایبەت، بۆ ئەوەى لەکاتى روودانى بەجێهێشتنى ئەمریکا، هاوشێوەى ئەفغانستان نەکەونە پەلەپڕوزێ و دووچارى رەخنەو گلەیى نێو دەوڵەتى نەبنەوە، سەربارى ئەوانەش ئێستا پاسپۆرتى دۆمنیکا خواستێکى زۆرى لەسەرەو هەرچى بەرپرسى سەربازى وسیاسى و دەوڵەمەند و کەسوکارى بەرپرسان هەیە کەوتونەتە کڕینى ئەو پاسپۆرتە بەجۆرێک رۆژانە نزیکەى سەد بۆ دووسەد کەس خەریکى مامەڵەو کڕینى ئەو پاسپۆرتەن.
جابۆیە میللەتى خۆشباوەر و هەش بەسەر ،خۆتان لەئێمە باشتر مەسعود و درۆ و تەڵەکەو فرت و فێڵى ئەزانن، ئەوان بەوقسانە ئەیانەوێت ئێوە فریو بدەن، بۆخۆشیان وەک ساڵى 74 و 88 قەل فڕى لێ بکەن ئێوە بەگورگ بسپێرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست