دیوه شاراوه‌كه‌ی سوتاندنی باره‌گای پارتی له‌به‌غدا
Sunday, 18/10/2020, 22:28
ئه‌وه‌ی گه‌مژه و كۆیله‌ی پارتی نه‌بێت چاك ده‌زانێت كه سووتاندنی باره‌گای پارتی له‌به‌غدا سیناریۆ و گه‌مه‌یه‌كی دروستكراوه له‌نێوان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پارتی دا،له‌م سووتانه‌شدا دوو مه‌به‌ستی گرنگ ره‌چاو كراوه، كه قازانجی هه‌ردوولای تێدایه و به‌هۆیه‌وه چ پارتی و چ حه‌شد ،ئه‌خوازن له‌و رێگه‌یه‌وه فۆڕماتی خۆیان بكه‌نه‌وه ،میلله‌ت ولایه‌نگرانیان كه‌لێیان ره‌نجاون و لێان ته‌كیونه‌ته‌وه‌ئاشت بكه‌نه‌وه.
مه‌به‌ستی یه‌كه‌م: پارتی ئه‌خوازێت له‌رێگه‌ی سووتاندنی باره‌گاكه‌ی له‌به‌غدا كه به‌هۆی قسه و هێرشه‌كانی هۆشیار زێباری بۆسه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كردی دڵی حه‌شدی شه‌عبی بداته‌وه. ئه‌گه‌رنا كه‌س هه‌یه ئه‌و راستی یه نه‌زانێت كه ئه‌و قسانه‌ی زێباری كردنی و پاشان لێی په‌شیمان بۆوه‌له‌خۆڕا نییه ،زێباری منداڵ و ساویلكه و هه‌رزه نییه تانه‌زانێت چی ده‌ڵێت وله‌كوێوه قسه ده‌كات!، ئه‌و كه‌سێكی سیاسی یه ماوه‌یه‌كی زۆریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا بوو،ئایا كه‌سێك له‌ئاستێكی ئاوا باڵا‌و دیبلۆماسیدا بێت، ئه‌كرێت شتێك بڵێت به‌نه‌زانی؟ یان نه‌زانێت مه‌به‌ست و مه‌رامی چی یه و، چه‌ند ئامانج ده‌پێكێت؟
مه‌به‌ستی دووه‌میش: پارتی وه‌ك هه‌میشه ئه‌خوازێت له‌رێگه‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه موزایده بكات و بڵێت كه ئاڵای كوردستان له‌لای پیرۆزه، هه‌موو ده‌زانین تاكه شتێك كه‌لای پارتی و بێ نرخ و سووك چروك بێت ئاڵای كوردستانه هه‌رله‌ساڵانی 1946 و كۆماری كوردستان،كاتێك بارزانی سه‌نگه‌ری چۆڵكرد و هه‌ڵهات بۆ رووسیا،تا چه‌ندین ساڵ نه‌یوێرا تووخنی كوردستان بكه‌وێته،كه‌چی شایه‌ر و دهۆڵ كوته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج و سۆزی خه‌ڵك بجوڵێنن، درۆی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه گوایه قازی محمد ئاڵای كوردستانی داوه‌ته ده‌ست بارزانی. كه‌هیچ ئه‌سڵ و راستیه‌ك له‌و شته‌دا نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه له‌ژێر ناوی ئاڵادا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بگه‌وجێنێت و هه‌ست و سۆزی لایه‌نگرانی بجوڵێنێت، ئه‌مه‌ی ئیمرۆش كه كردی دریٍژكراوه‌ی ئه‌وه یه،گه‌رته‌ماشا بكه‌ین ئێمرۆ له‌عێراق حه‌شدی شه‌عبی ورده ورده له‌كایه‌ی سیاسی و سه‌ربازی دوور ده‌خرێته‌وه،پاش هاتنه سه‌ركاری حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی خه‌ریكه خۆری حه‌شدی شه‌عبی ئاواده‌بێت،چ ئه‌مریكا و چ كازمی ئه‌خوازن ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی سنوردار وبه‌رته‌سك بكه‌نه‌وه، چونكه لای ئه‌وان هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ حزبوڵا و سوپای قودس نییه،هه‌روه‌ها پارتی و حكومه‌ته شكست خواردوه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور كه ورده ورده خه‌ریكه به‌ره‌و پوكانه‌وه ونه‌مان ده‌چێت و، تادێت له‌لای خه‌ڵك بێزراو ناشیرن ده‌بێت، له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه شكستی خواردوه، ناتوانێت سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه په‌یڕه‌و بكات،ناتوانێت ده‌وڵه‌تداری بكات، نغرۆی هه‌زاران قه‌یران و كێشه‌و گرفتی سیاسی ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی ملمڵانێ ناوخۆی پارتی بووه، پێویستی به‌فریادره‌سێكه تا په‌لی بگرێت و له‌و زه‌لكاوه رزگاری بكات، ئه‌وه‌ی كه كردیشیان به‌لای ئه‌وانه‌وه باشترین كار بوو، بۆ گه‌لحۆكردنی خه‌ڵك ،تۆ ته‌ماشا هه‌رئێمرۆ كۆمه‌ڵێك كۆیله كادری پارتی له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌وه‌ك په‌رچه‌كردارێك ئه‌وانیش كه‌وتنه سوتاندنی ئاڵای عێراق.
هه‌موو ئه‌زانین كه كازمی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردن له عێراق ساز بكات، به‌نیازی لیستێكی به‌هێزه، ره‌نگبێت بتوانێت زۆرینه‌ی كورسیه‌كان بباته‌وه له‌ولاشه‌وه شیعه‌كان به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی له‌ئێستاوه له‌و هه‌ڵبژاردنه تۆقیون، چونكه باش ئه‌زانن به‌درێژایی ده‌یان ساڵ حوكمڕانی هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه بچوكترین خزمه‌ت به‌میلله‌ت بكه‌ن،روویه‌كی جوان و راستگۆیانه پیشانی خه‌ڵك بده‌ن، جگه‌له‌دروشم و قسه‌ی زل و باق و بریق، بۆیه هه‌روولا ئه‌خوازن له و رێگه‌یه‌و هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك بجوڵێنن و بتوانن له‌رێگه‌ی ئه‌و كاره‌وه به سوتاندنی باره‌گا و ئاڵا، میلله‌تی ساویلكه‌و خۆشباوه‌ڕ به‌لای خۆیاندا به‌رنه‌وه. خیتابی قه‌ومی و تائیفی كوردایه‌تی و شیعه گه‌رم بكه‌نه‌وه. به‌مه لایه‌نگرو هه‌وادار و زیویربووه‌كان ئاشت بكه‌نه‌وه.
پێتان سه‌یر نه‌بێت كه‌چه‌ند رۆژێكه پارتی هه‌واڵی هه‌یه وئه‌زانێت كه باره‌گاكانی له‌مه‌ترسیدایه و، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هێرشی بكرێته سه‌ر، باشه بۆچی پارتی نه‌هات ئاڵای كوردستان و وێنه‌كانی مه‌سعود به‌رێته ده‌ره‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه‌هه‌ڵهات ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ببردایه ،بۆ ئه‌وه‌ی شكۆی پارتی و كوردستان نه‌شكایه، یان بۆچی پارتی وه‌ك چۆن له‌سه‌ر شكاندنی دووشووشه له لقی چواری سلێمانی هێزی زێره‌ڤانی سوپای بارزانی جووڵاندو،كه‌وته گیانی خه‌ڵكی سڤیل و بێ چه‌ك، و به‌دۆشكه بی كه‌ی سی وه‌ڵامی خه‌ڵكی دانه‌وه، گوتیان كه هێرشكردنه سه‌رباره‌گاكانی پارتی هێڵی سووره، ئه‌دی بۆچی له‌وێ هێڵی سوور نه‌بوو، ئه‌ی كوا پاڵه‌وانه‌كان بۆ وه‌ڵام په‌رچه‌كرداریان نه‌بوو؟
من تێناگه‌م پیرۆزی ئاڵا له‌چیدایه؟ ئاڵایه‌ك كه له‌ژێر سایه‌یدا جۆره‌ها بێ حورمه‌تی پێ بكه‌یت،ئاڵایه‌ك كه له‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه قوربانی بۆده‌دات،كه‌چی هه‌میشه و به‌رده‌وام كۆمه‌لێك ملۆزم و ورگ زل و جامانه سوور له‌سێبه‌ریدا بونه‌ته گه‌وره و بازرگان، له‌ولاشه‌وه ئه‌وه‌ی كه له‌پێناویدا خوێنی به‌خشی، ماڵویرَان وقوڕبه‌سه‌ر و بێ ماڵ حاڵ و لانه‌یه،كه‌سو كاره‌كه‌ی به‌له‌ش فرۆشی و سواڵكردن ئه‌ژین؟تۆ سه‌یركه له‌وه‌ته‌ی بیرمان دێت عه‌ره‌ب هه‌رخه‌ریكی سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیلن، كه‌چی جوله‌كه چونكه خاوه‌ن بیر‌ورا وسه‌ركردایه‌تیه‌كی راستگۆ‌و بوێرن، هه‌تادێت گه‌وره وگه‌ورترده‌بێ، له‌ولاشه‌وه عه‌ره‌ب و ئاڵا وسوتێنه‌ره‌كان مایه پووچ و ده‌ست به‌تاڵ ده‌بن. رێك ئه‌و چیرۆكه‌م بیردێته‌وه ده‌ڵێن ئیسرائیل خاوه‌نی كارخانه‌یه‌كی دروستكردنی ئاڵایه ورۆژانه به‌سه‌دان هه‌زار ئاڵای ئیسرائیل دروست ده‌كات و ده‌ینیرَێت بۆ فه‌له‌سین، به‌نرخی گران پێان ده‌فرۆشێت،ده‌ڵێت ئێوه پاره‌كانتان له‌كڕینی ئاڵادا خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین، قیروسیا حه‌ز ئه‌كه‌ن رۆژی ملیۆنان ئاڵا بسوتێنن
كۆیله‌كانی پارتی ئایا ده‌زانن له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا پارتی و بنه‌ماڵه بونه‌ته خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلار و،هه‌موو كوردستانیان داگیركردوه، هه‌رچی وه‌به‌رهێنان وداهات و كۆمپانیایه بۆخۆیان قۆرخیان كردوه،تۆش به‌وپه‌ڕی نه‌فامی وگێلی به‌م مانگی ده‌یه چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی چواریت. پێنج دانه ساڵه له‌ناو وڵاتی پڕ له‌نه‌وتدا چاوه‌ڕوانی به‌رمیلێك نه‌وتی،ئاگاداری چۆن خه‌ڵكیان دووچاری هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناره‌حه‌تی و برسێتی كردووه، هه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا رۆژانه چه‌ندین كه‌سی وه‌ك سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆده‌كه‌ن و ده‌یانی وه‌ك شیروان شیرۆانی و مامۆستا به‌ده‌ل به‌رورای له‌سه‌ر سه‌ره‌تاترین مافی خۆی له‌زیندان ده‌خه‌ن، هه‌ر له‌ژێر سێیبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌دا رۆژانه پارتی خیانه‌ت ده‌كات سوپای داگیر كه‌ران دێنێته سه‌رمان؟ هه‌رله‌ژێر ناو وپیرۆزی ئه‌و ئاڵایه‌دا نه‌بوو مامۆستا كه رابه‌ری میلله‌ت و پێشه‌وای زانسته له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا درایه به‌رشه‌ق،؟ هه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌دا نه‌بوو، مامۆستای ئاینی تیرۆركرا،؟ریشی سوتێندرا ؟له‌زیندان نرا،كرا به‌تیرۆریست؟لای من ئاڵا هیچ پیرۆز نییه،جگه‌له‌پارچه په‌ڕۆیه‌ك هیچیمانایه‌كی دیكه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی پیرۆز و خاوه‌ن به‌هایه و پێویسته هه‌موومان به‌گه‌وره‌و مه‌زن و پیرۆزی بزانین ته‌نها و ته‌نها هه‌ر مرۆڤه و هیچی تر. بیریشمان نه‌چێت هه‌رچی پارتی به‌ناوی نه‌ته‌وه خاك و ئاڵا‌و ده‌یكات گاڵته‌تان پێ بێت ،كام فه‌رهه‌نگ و ئاین و مه‌زهه‌ب خائین و نیشتمان په‌روه‌ر كۆده‌كاته‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست