په‌كه‌كه كه‌ی دێته‌وه هۆش خۆی؟
Saturday, 10/10/2020, 19:30
ئەو ناونیشانە نووسینی جەمال عەبدوڵایە کە لە باس نیوز بڵاوی کردۆتەوە.
https://www.basnews.com/so/babat/640286
كورته وه‌ڵامێك بۆ جه‌مال عه‌بدوڵای خۆفرۆش و قه‌ڵه‌م فرۆش ئاكار فرۆش
پێم خۆش نه‌بوو وه‌ڵامی كه‌سێكی دۆڕاو ونابووت و رابردوو پیس وداماڵراو له ئه‌خلاقی وه‌ك جه‌مال عه‌وڵا بده‌مه‌وه، به‌ڵام كه‌بینیم زۆر زۆر نامه‌ردانه‌و دوور له‌هه‌موو عورف و ئادابێكی كۆمه‌ڵایه‌تی رشاوه‌ته‌وه، بۆیه ناچاربووم كه به‌كورتی سووكه وه‌ڵامێكی بده‌مه‌وه، هیوادارم كه ئیدی ده‌ستبه‌رداری خۆبچوكردنه‌وه و كلكه له‌قێ بۆ یه‌كێتی و پارتی ببێت و، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ماوێتی وه‌ك مرۆڤ به‌سه‌ری به‌رێت، چونكه پێم خۆش نی یه ئه‌ویش هاوشێوه‌ی مهاباد قه‌راغی گه‌رچی به‌ناو راوێژكاری مه‌سرور بوو به‌ڵام، زۆر بێ حورمه‌تانه‌و و بێ رێزانه‌كتێك مرد ،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شه‌رمنانه به‌خاك سپێردرا،
سه‌ره‌تا هه‌قه جه‌مال هه‌تا ماوه نانێك بخوات و دووان بكات به‌خێر بۆ په‌كه‌كه، چونكه سه‌ره‌تای كاری سیاسی و فێربوونی ئه‌لف و بای سیاسه‌ت له په‌كه‌كه‌وه فێر بووه، په‌كه‌كه گوێچه‌كه و چاوی كرده‌وه كردی به مرۆڤێك كه راست و چه‌پی خۆی بناسێت و په‌ی به‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ببات، ئه‌گه‌ر ئێستاكه‌ش له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه تۆزێك گرنگی و بایه‌خی پێده‌درێت ،به‌هۆی ئه‌و پاشخانه‌وه‌یه‌تی ،ئه‌گه‌رنا ئێستا له‌كه‌سێكی دۆراو و به‌زیوو خۆفرۆش زیاتر هیچی تر نی یه،وه‌ك مه‌یموونی سێركی لێهاتوه ،كام لا شاباشی زیاتری باتێت بۆ ئه‌و سه‌ما ده‌كات.
جه‌ماله فه‌ندی باسی ئه‌وه ده‌كات كه پاش 42 ساڵ له‌ته‌مه‌نی په‌كه‌كه كه‌ی دێته‌وه هۆش خۆی، هه‌ق بوو پێشتر ئه‌و پرسیاره‌ی له‌خۆی بكردایه بیگوتایه،منێك كه ته‌مه‌نم له‌په‌نجا هه‌ڵكشاوه،بومه‌ته ده‌سه‌كه‌لا و رۆبۆت ،كه‌ی دێمه‌وه هۆش خۆم، و ناسنامه و پێگه‌و ناوێك بۆخۆم بونیاد ئه‌نێم، تاكه‌ی ئه‌م سوكایه‌تی و په‌ت په‌تێن و خۆفرۆشیه،تاكه‌ی وه‌ك سه‌گی پاسه‌وان هه‌ر خه‌ریكی كلكه له‌قێ بم، رۆژێك بۆ یه‌كێتی و عومه‌ر فه‌تاح، رۆژیكیش بۆ پارتی بنه‌ماڵه، ئایا ژیان ئه‌وه‌ی پێده‌وێت مرۆڤ ئاوا خۆی بۆ چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێك بدۆڕێنێت؟ پاشان ئه‌وپرسیاره‌شی له‌ناخی خۆی بكردایه،كه‌ئایا پارتی به‌درێژایی حه‌فتاو پێنج ساڵ ته‌مه‌نی چی بۆكورد كردوه؟كوا شانازی و سه‌ربه‌زیه‌كانی؟ تا چه‌ند میلله‌تی به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی بردوه؟جگه له‌كوشتن و سه‌ره‌نگوم كردن، دزی و تاڵانی وپاوانخوازی ، ئه‌وه نی یه‌له سایه‌ی هه‌تیوه‌كه‌ی مه‌سعوده‌وه ، پاش ساڵێك حوكمڕانی كه هیچ بازرگانی و وه‌به‌رهێنانمان نه‌كردوه، هه‌ر نه‌وتمان فرۆشتوه كه‌چی بوینه‌ته خاوه‌نی 28 ملیار دۆلار قه‌رز، ئه‌ی باشه جه‌مالی مام پیاو كه یاساییه و، خۆی به‌سیاسی ده‌زانێت، بۆناوێرێت ئه‌و پرسیاره له پارتی و مه‌سرور بكات، بڵێت ئه‌و پاره‌یه چی لێهات چۆن قه‌رزداربوین، كوا به‌ڵگه‌نامه‌و پسوله و شته‌كان؟ یان ئه‌ویش بۆته كۆیله‌و ده‌رباری پارتی ته‌نها بۆی هه‌یه یه‌ك شت بكات ئه‌ویش ستایش و پیاهه‌لدانه به‌شان و باڵی بنه‌ماڵه‌دا،له‌وه‌زیاتر هه‌رچی بڵێت قه‌پۆزی ئه‌شكێنن.
جه‌ماله فه‌نی باسی رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات كه گوایه په‌كه‌كه به‌و رێكه‌وتنه سه‌غڵه‌ته ونازانێت دوو لایه‌ن رێك كه‌وتوون له‌ونێوه‌نده دا په‌كه‌كه چ كاره‌یه؟ بۆ ئه‌وه‌ش هه‌قه جه‌ماڵ پێش ئه‌وه‌ی عاره‌قی شه‌رمه‌زاری بڕێژێت و هه‌ست به‌خه‌جاڵه‌تی بكات،ته‌ماشایه‌كی ئه‌م ڤیدیۆیه بكات كه چۆن پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كاتی هاتنی داعش كلك له‌ناوگه‌ڵ رایان كرد و كونه مشكیان لێ بوبوبه‌قه‌یسه‌ری. له‌تاوا شه‌ڕواڵ و تفه‌نگ و هه‌موو شتێكیان فڕێده‌دا.
ئه‌وه‌ی كه‌مابۆوه پارێزگاری له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ده‌كردته‌نها ته‌نها په‌كه‌كه بوو، ئاده‌ی جه‌ماڵ ئه‌گه‌ر ویژدانت هه‌یه و تۆزێك هه‌ستی مرۆڤایه‌تیت تێدایه ناوی تاكه یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی پارتیم پێ بڵی یه‌ك فیشه‌كی ته‌قاندبێ، به‌سووكی برینداربووبێ، ئه‌توانیت ئێستاش بچیت پرسیار بكه‌یت بڵێت كاتێك شه‌نگال ته‌سلیم كرا كام هێزه پارێزگاری له خه‌ڵگ ده‌كرد و ژیانی ده‌پاراستن، بڕۆ راپرسی بكه بزانه خه‌ڵكی ئه‌وێ كام هێزه‌یان ئه‌وێت، متمانه‌یان به‌كامیانه. ؟یان ئه‌و رێكه‌وتنه جورێكی تری فشاری توركیا و ئه‌ردۆغانه بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ،تامه‌ترسی په‌كه‌كه و گه‌ریلا له‌خۆی دووربخاته‌وه، پارتیش وه‌ك هه‌موو جارێك وه‌كیلی توركیا وئه‌ردۆغانه‌و وه‌ك كویله‌یه‌كی گوێڕایه‌ل فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێده‌كات.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم شه‌رت نی یه هه‌موو هات و هاوار و قاو قیژێك، به‌رئه‌نجامی هه‌بێت ،زۆر جار گوێدرێژ نیوه‌شه‌و ده‌زه‌ڕێت كه هیچ مه‌به‌ستێكی نی یه، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه پێی خۆشه خه‌ڵك بێزار بكات و خه‌ڵك جنێو قسه‌ی بۆبنێرن. دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه تۆزێك وه‌ره‌وه هۆش خۆت ، حزبه‌كان ته‌نها و ته‌نها ئه‌وه‌نده ئێوه‌یان ده‌وێت تا كلكه له‌قێیان بۆده‌كه‌ن و به نه‌یاره‌كاینان ده‌وه‌ڕن، به‌ڵام كاتێك ده‌نگتان گیرا و پیربوون یان مردن، ئیدی له‌پێش ئه‌وان ئه‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌ت و له‌عنه‌ت و لێشاوی جنێو، مهاباد قه‌راغی باشترین نمونه‌ی زیندووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست