کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌په‌راوێزى قسه‌كانى مه‌سروردا

Sunday, 24/05/2020, 4:21


سه‌رۆكایه‌تى و حوكمدارى به‌كه‌سانێك ئه‌كرێت كه‌ هۆشیار و تێگه‌یشتو و دووربین بێت، شاره‌زایى له‌بوارى ژیان و ئابورى كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت،له‌میلله‌ته‌وه‌ نزیك بێت و، هه‌ر گله‌یى و كێشه‌ سكاڵایه‌ك ببیستێت یه‌كه‌و راست بچێت به‌ده‌نگیه‌وه‌. هه‌وڵى چاره‌سه‌ر و بنبڕكردنى بدات، به‌ڵام ماوه‌ى 29 ساڵ حوكمڕانى له‌باشوور، كه‌ زیاتر بنه‌ماڵه‌ى بارزانى تیایدا گه‌وره‌و باڵا ده‌ست بوون، بۆجارێكیش نه‌مان بینى فڕینه‌ گوله‌ وكورته‌ بنه‌یه‌كیان بێته‌ ناو خه‌ڵك وبۆچه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك گوێ بیستى كێشه‌و داواكاریه‌كانیان بێت.ئه‌وه‌ى كه‌ ئیمشه‌و 22/5ى مه‌سرور بارزانى وتارێكى كرچ  كاڵو بێ ناوه‌ڕۆكى دا، ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه‌ ئه‌و پیاوه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز دان به‌هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕى خۆیدا نانێت،هه‌رچى كه‌مته‌رخه‌مى وتۆمه‌ته‌ ئه‌خاته‌ سه‌ر كه‌سانى پێش خۆى و ده‌وروبه‌رى.خۆى لێ بێبه‌رى ئه‌كات. بێ منه‌تیشه‌ له‌خه‌ڵك له‌ چ بارودۆخێكدا بێت
مه‌سرور  كۆپى یه‌كى باوكێتى و جگه‌ له‌ كوشتن وتیرۆر و پیلاندانان هیچ شتێكى باش و چاكیان لێ ناوه‌شێته‌وه‌. كه‌س هه‌یه‌ باوه‌ڕبكات كه‌سێك هه‌مو ژیانى له‌ناو ده‌زگایه‌كى داپلۆسێنه‌رى وه‌ك پاراستن دا بووبێت  و به‌ده‌یان و سه‌دان كه‌سیان له‌سه‌ر بچوكترین وشه‌ سه‌ره‌نگون كردبێت، جگه‌ له‌خوێن و قامچى و بوتڵ تێبڕیین شاره‌زاى هیچ شتێكى دیكه‌ نه‌بێت، ئه‌كرێ ئه‌و دڕنده‌و پیاوكوژ و شه‌ق وه‌شێنه‌ ببێته‌ كه‌سێكى ئاسایى و به‌رپرساریه‌تى بگرێته‌ ئه‌ستۆ و حوكمى مه‌ده‌نى بكات؟؟

من وه‌ها پێشبینیم ئه‌كرد كه‌له‌پاى ئه‌و هه‌موو میحنه‌ت و ناخۆشى و تاڵى و هه‌ژارییه‌، مه‌سرور زۆر داواى لێبوردن له‌میلله‌ت بكات، له‌برى ئه‌وه‌ به‌جه‌ژنانه‌یه‌ك قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌(چونكه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وه‌ نه‌ریته‌ كه‌ له‌بۆنه‌ و جه‌ژنه‌كاندا سه‌رۆكه‌كان به‌ مژده‌ به‌خشینێك دڵى گه‌له‌كیان خۆش بكه‌ن)، كه‌چى ئه‌وه‌رینه‌دا،وتم ره‌نگبێَت له‌كۆتایى وتاره‌كه‌یدا جه‌نابى دان به‌ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕى و شكستى خۆى و حكومه‌ته‌كه‌یدا بنێت و راسته‌وخۆ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌و،داواى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ بكات، به‌ڵام ئه‌ڵێى چى له‌گه‌ڵ خه‌یاڵى من ،كیه‌نازانم دیكتاتۆر و پاوان خوازه‌كان، به‌زه‌برى شه‌ق وكوده‌تاو له‌ناوبردن نه‌بێت ده‌ستبه‌ردارى كورسیه‌كه‌یان نابن.
جه‌نابى باسى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ كاتێك پۆستى وه‌رگرتوه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى  برى 27 ملیار دۆلار قه‌رزداربووه‌، به‌ڵام ئه‌فه‌ندى باسى نه‌كرد كه‌ئه‌و قه‌رزه‌ هى چى یه‌و چۆنه‌ و له‌كێ كراوه‌ بۆچى كراوه‌؟،هه‌روابێته‌وه‌ سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى ،باوكى و نێچیرى ئامۆزاى بووه‌،كه‌واته‌ به‌ ناراسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و دوو كه‌سایه‌تى یه‌ به‌رپرس ودزى ئه‌و 27 ملیار دۆلاره‌ن،ئه‌گه‌رنا پاره‌یه‌كى وا به‌چى قه‌رزدار ئه‌بیت؟گه‌ر راستیش ئه‌كات و وه‌ك خۆى به‌یت و بالۆره‌ى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى لێده‌دات، با بفه‌رموێت دزه‌كان بداته‌ دادگا .
له‌وتاره‌كه‌یدا به‌ناراسته‌و خۆ ململانێ و كێشمه‌كێشى نێوان خۆى و ئامۆزاكه‌ى خسته‌ روو،كه‌ وتى سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وت فه‌شه‌لى هێناوه‌و،له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزه‌ى بۆى به‌جێهێشتووه‌،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ باشترین چاره‌ بۆ ئیمڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و رێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا. كه‌پێشتر چ باوكى چ نێچیر ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ نه‌بوو.به‌گه‌مه‌ى ریفراندۆمو سه‌ربه‌خۆى قوڕیان كرد به‌سه‌ر نیوه‌ى خاكى هه‌رێمدا.
توخوا مایه‌ى شه‌رمه‌زاریى و سوكى و ریسوایى نى یه‌، سه‌رۆكى حكومه‌تێك  بزانێت كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئیفلاسى كردوه‌،ناتوانێ موچه‌، خزمه‌تگوزاریى رۆژانه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ى دابین بكات،كه‌چى سوور بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات و، هێنده‌ بێ عار و ئابڕو تكاو بیتـ پاش وتاره‌كه‌ت پێبكه‌نیت و، هیچت به‌خه‌یاڵا نه‌یت. ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌دووشت ئه‌كات، یان مه‌سرور زۆر گه‌مژه‌و ده‌به‌نگ و نه‌فامه‌ وهه‌ست به‌هیچ شتێك ناكات،یان ئه‌و ره‌وش و گوزه‌رانه‌ى میلله‌ت تێ كه‌وتوه‌ لاى ئاسایى یه‌و پێكه‌نینى به‌ نه‌بونى و هه‌ژاریان دێت.
جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌ت كێشه‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌ نى یه‌ كه‌ مانگانه‌ چه‌ند ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ئه‌فرۆشرێت،داهاتى حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، پرسه‌كه‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌و هه‌موو داهاته‌ چى لێدێت و كێ حه‌په‌لوشى ئه‌كات.ئه‌ى له‌ فرۆشتنى نه‌وت گه‌ڕێ ئه‌دى داهاتى خاڵه‌ سنوریه‌كانى برایم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران،داهاتى باج وخه‌راج و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى هاتوچۆ و كۆمپانیاكان چیان لێدێت بۆكوێ ده‌برێن؟ ئه‌دى بۆ له‌وه‌ش ناپێچیته‌وه‌؟مام پیاو؟
له‌تۆ ئه‌پرسم حكومه‌تێك نه‌توانێت بۆماوه‌ى سى ساڵ ژێرخانێكى پته‌وى هه‌بێت.خۆى بۆ قه‌یران ونه‌هامه‌تیه‌كان ئاماده‌ نه‌كردبێت، هه‌ر خولێك كه‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ته‌واو بوو چه‌شنى یارى مناڵان هه‌موو داهات خێرو بێر بماشێته‌وه‌ و قاسه‌ى به‌تاڵ بۆ پاش خۆى به‌جێبێڵیت. شیاوى چى یه‌؟ هه‌قه‌ چى لێ بكه‌یت؟مه‌گه‌ر وه‌ك قه‌زافى پێش كوشتنى ئه‌تكى بكه‌یت ئه‌وجا سه‌رى پان بكه‌یته‌وه‌
بریا سه‌د بریا تۆش بچویتایه‌ته‌وه‌ سه‌ر مه‌لا مچه‌ى باپیرت و له‌ كۆتایى وتاره‌كه‌تدا ئاشبه‌تاڵت له‌حكومه‌ت بكردایه‌ و بت وتایه‌ (كارى من تمام شد) 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە