کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەنێک وردە سەرنج لەسەر شەهیدبونى دیار غەریب

Saturday, 13/07/2019, 20:19


مێژووى ئاشنایەتى و ناسینم لەگەڵ دیار غەریب ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1996 و پاش کارەساتى 31 ئاب. کەپێکەوە ساڵانێک لە ناو رێکخستنى خوێندەڤانان و یەکێتى نەتەوەیى و پارتى کرێکاراندا ،کار و خەباتمان کردووە ، شەهید کەسێکى  هۆشیار و کورد پەروەر و خۆشەویست ولەخۆ بردوو بوو، زۆر رۆچوبوە ناو شۆڕش و خەباتەوە و داکۆکیکارێکى سەر سەختى پرسى نەتەوەیى و پارتى کرێکاران بوو. بەداخەوە بۆ گیان بەختکردنو شەهید بوونى
شەهید بوونى کەسێکى ئاوا و لەپۆستێکى وا هەستیار دا جێگى مشتو مڕ و تێڕامانە، بەتایبەت لەنێوقوڵایى دەسەڵاتى پەکەکەدا،جگە لەوەش نارۆشنى لە بەروارى گیان لەدەستدانى، کەکەسێکى نزیک و باوەڕ پێکراو پێى راگەیاندوم کە شەهید  لە پێش ئەو بەروارە شەهید بووە، واتە ئەو کاتەى کە فڕۆکەکان ى تورکیا بۆردومانى کورتەکیان کردو ئوتومبیلەکەى دیار غەریب کرا بەئامانج هاوکات خێزانێکى کوردیش کە نزیکى رووداوەکە بوون لەناو چوون. بەڵام راگەیاندنى پەکەکە بۆ ئەوەى خەڵک نەڵێن هۆکارى تیاچوونى ئەو خێزانە کوردە بەهۆى ئوتومبیلى ئەوانەوە بووە، هاتوە بەروارى شەهید بوونەکەى گۆڕیوە بۆ 5/7.
جوداى ئەوەش کەزیاتر توشى سەرسوڕمانى کردووم ئەوەیە کە دیار غەریب، ئەندامى کۆنسەى سەرۆکایەتى پەکەکە بوو،کەباڵاترین دەسەڵاتە لەناو پەکەکەدا، کەچى  زۆر بەئاشکراو بێ پەردە و بەشێوەیەکى رەسمى ساڵانى پێشوو سەردانى تورکی کردووە ،لەگەڵ عوسمان بایدەمیر و محەمەد ئۆجەلان و، زۆرێک لە سەرانى هەدەپە گفتوگۆ و چاوپێکەوتنى کردووە،پاشانیش بەبێ هیچ کێشەو رێگرییەک گەڕاوەتەوە بۆ باشور. هەموو ئەزانین رژێمى ئەتاتورک چەنێک قین لەدڵ و شوفێنى وتاوانکارە بەرامبەر بەکورد.
راستە دیار غەریب ئەندامى کۆنسەى سەرۆکایەتى بوو، بەڵام لەچاو بەرپرسەکانى وەک( جومعە و قەرەسو، کالکان  و قەرەیڵان و...) بەرچاو نەبوو زۆر نەکرابووە ئامانج.هەروا بێتەوە هاوشێوەى ئەوان لەناو شۆڕش و خەبات و پەکەکەدا  قاڵ نە بوبۆوە،کەمتر ناسرابوو، بەڵام بۆچى و لەبەرچى کرایە ئامانج لەو شوێنەدا کە بەشى زۆرى بەرپرسانى پەکەکەى لێنە،سەیرە، لەوەش سەیرتر وەک دەڵێن لەلایەن سیخور و بەکرێگیراوەوە شوێنەکەى ئاشکرا کراوە،دەى باشە سیخورێک بتوانێت بگاتە قوڵایى قەندیل و لەنزیکەوە ئەندامانى باڵاى پەکەکە ببینێت،خۆ دەیتوانى  سەرکردەکانى پەکەکە ئەوانەى کە خەڵکى باکورن و لاى تورکیا زۆر مەبەستن ببینێت و شوێن و جێگەیان ئاشکرا بکات!! بۆزانیاریشتان چەندین هاوڕێى وبرادەرم هەبووە چونەتە  قەندیل بۆ دیدار لەگەڵ جومعە و قەرەیڵان و کالکان، بەڵام  بەبیانوى نائارامى و رەوشى ئەمنى ناوچەکە ،پەکەکە قایل نەبووە بە دیدار و چاوپێکەوتن.
پەکەکە سەرەتا گومانى لەیەکێتى وبازگەى یەکێتى هەبووکە لەسەروسەنگەسەرە. گوایە لە دواین بازگەى دەسەڵاتى یەکێتى  پاش تێپەڕبوونى پازدە خولەک بەتێپەڕبوونى لەو ببازگەیە،لەئەو کارە سیخوڕیەکراوە، بەڵام پاشان سەد وهەشتا پلە بایان دایەوە ،پارتى و دەزگاى پاراستنیان تۆمەتبار کرد،رایان گەیاند کە بەهاوکارى و چاوساغى سیخوڕانى پارتى ئەو کارە کراوە و تاوانکارانیش ناسراون.
ئەوەى کەزیاتر سەرنجى راکێشام ئەوە بوو لەپرسەکەیدا هیچ بەرپرس کەسێکى باڵاى پەکەکەم بەرچاو نەکەوت، وتم رەنگبێت لە ترسى پیلان و بەئاماج گرتنیان حزوریان نەبووە. شتێکى ئاساییە، جگە لەوەش پەکەکە لەمیدیا و راگەیاندنەکانیدا  زۆر قسە لەسەر یەکێتى نیشتمانى  و ئاسایش و دەسەڵاتى دەکات و،بە بەکرێگیراو  ناپاک و چاوساغى تورکیان ئەناسێت،کەچى لەرۆژانى پرسەى ناوبراودا،کەناڵەکانى سەر بەپەکەکە،لەناو هۆڵى پرسەکەدا بەدواى بەرپرسانى یەکێتى یەوە بوون یەک لەسەر یەک وێنەیان دەگرتن و لەماڵپەرکانیاندا بەشانازییەوە بڵاوییان دەکردەوە کە گوایە فڵان بەرپرسیش ئامادەى پرسەکە بووە، لەولاشەوە بەدەیان خەڵکى هەژار و کە ئەندام وگوم ناو کە وەک هاو خەم و دڵسۆزى چووببون، وەک ئەوان تەماشا نەدەکران.، 
ئیمرۆش لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر لەهاوڵاتى شوێنە جیاجیاکانى باشوور  چوین بۆ سەرمەزارى شەهید نەمانبینى  هیچ کام لە سەرانى پەکەکەم ئامادەگیان هەبێت و پێشوازى لە خەڵکى بکەن و،ورەى میللەت بەرز بکەنەوە، وتار  ولێدوان بدەن لەبرى ئەوان کەسێکى دیکە وتارى کۆنسەى سەرۆکایەتى خوێندەوە.هیوادارم کە بوچون و شرۆڤەکەى من راست نەبێت ، هیچ گومان  و نارۆشنیەک لەوتاوانەدا نەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە