کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەنیا بە راماڵینى دەسەڵات چارەى مووچە ئەکات

Saturday, 31/03/2018, 19:54


سوکایەتى کردن بەمامۆستا، پەلاماردانى خۆپشاندەران و بریندارکردن و، بردنى مۆبایل و شکاندنى دەست و قاچ و سەرو پۆتەڵاکى خەڵکى ناڕازیى، یەکێکە لەسیما دیار و بەرچاوەکانى تەواوى دیکتاتۆرەکانى جیهان،کەبۆ سەرکوتکردن و تۆقاندنى خەڵکى راپەڕیو ناڕازیى دەیگرنە بەر. ئەم کارەش بە کەسانى سوک و ئاست نزم داماڵراو لە هەمووبەهاو رەوشت کەسایەتیەکان ئەسپَرێت، ئەگەرنا لەکوێى ئەم سەر زەمینە هەبووە خەڵکێک لەسەر داوا و مافى خۆى لەسەر ئەوەى قوتى ئەدزن، لەسەر ئەوەى لە سەرەتاترین مافى ژیانى پێبەش دەکرێت.بدرێتە بەر شەق و بۆکس و بێ حورمەتى پێ بکرێت، جگە لە پارتەکەى مەسعودى خائین و خۆفرۆش؟! بیرمان نەچێت کە ئەو ئاکار و سوکایەتى و بەکەم تەماشاکردنى خەڵکە دیارى و میراتى مستەفا بارزانى گەورە خائین و باوکى مەسعودە، گەر تەماشاى مێژووى رەش و تاڵى بکەن، ئەبین کە ئەوبێ رێزى و بێ حورمەتى وئاکارە لەتەواوى ژیانیدا رەنگى داوەتەوە. بێجگە لەوەش گوزەرێک بەناو بنەماڵەى بارزانیدا بکە. بزانە کەسێکى ناودار و خاوەن بڕوانامە ئەبینیتەوە؟ بۆیە لاى نەخوێنەوار و گوندى و نەفام  کەسانى مامۆستا و خاوەن بڕوانامە و پلەبەرز بەو شێوەیە تەماشا دەکرێت،  وەزۆریشیان پێ ناخۆشە کە خوێندن و خوێنەوارى و رۆشنبیرى لە نێو خەڵکدا بڵاوبێتەوە، هەمیشە هەوڵى ئەوە دەدەن کە میللەت لەنێو گێژاوى نەفامى و جەهلدا خول بخوات، بۆ ئەوەى خۆیان گەورە و سەروەر و باڵا دەست بن. خەڵکیش وەک مێگەل بدەنە پێش خۆیان.
بۆیە هەقى خۆیەتى کە خۆپیشاندان وبایکۆت کردن  و ناڕە زایى لەسنورێکى بچووک و  چەند داواکارییەکى سادە وسەرەتایى کە ساکارترین مافى هاوڵاتیە پەنگ نەخوات. بەڵکو  داواو ئامانج و دروشمەکان گەورە بکەن، بۆ روخاندن و مل شکاندنى ئەو دەسەڵاتە دز و گەندەڵ و مافیایەى کە بیست و حەوت ساڵە جگە لە سەرگەردانى و نەهامەتى و قەیران و شین و رۆ رۆ هیچ شتێکیان  پێ نەبووە.( ئەوەى کە دەکرێت لەبایکۆت و نەچونە سەرکار و خێمە هەڵدان، شتێکى لاوەکى یە،لەبەر ئەوەى لەسەرێک حکومەت بۆخۆى پێى خۆشە کە ئەو ناڕەزایەتیە لەوە نەترازێت، بۆشتى دیکە و ئاڵۆزى  ترس و پیم تەشەنە نەسێنێت وکورسى و دەسەڵاتیان نەخاتە مەترسیەوە ، لەسەرێکى دیکەشەوە وەک خۆخاڵى کردنەوە و رژاندنى قین و غەزەبى جەماوەر باشترین  بژاردەیە تا بۆماوەیەکى دیکە و دواى هەڵبژاردن میللەت مەست بکەن و بەناو و درۆى ئازادى خۆپیشاندان و  پیادەکردنى دیموکراسى بیست و ئەوەنەساڵى دیکەش  بمان رەتێنن.
ئەوەى کە بەناو حکومەتى هەرێم ئەنجامى ئەدات و پەیڕەوى ئەکات  بەچەقۆ کێش و دەمانچە هەڵگر ناومان دەبات شتێکى زۆر ئاسایى و سروشتیە، لەبەر ئەوەى بەناو سەرۆکى حکومەتێک کە نەفام و نەخوێنەوار و هیچ بڕوانامەیەکى نى یە،ئەوە پەیام و  لێدوانى بێت، ( بەوە خۆى ناساندوە پێناسەى خۆى کردوە)هەروەها جێگرەکەى کۆنە فیتەر و هەرزە سیاسى و کوڕى ژنێک بێت ک تا خوا حەزکات گەمژەو نەفام و  کەلەرەق و هیچ لەبارابوو بێت، ئەبێت حاڵى حکومەت و دەوڵەتمەداریەکەیان چى بێت..جگە لەدرۆ لەسەر درۆ و خۆڵکردنە چاوى خەڵک و فریودانیان، هیچیان پێ نەبوە ،هیچیشیان پێ نابێت،ئەوەى ئێستا دەسەڵات زیاتر کەیف  خۆش و دڵنیا دەکات ئەوەیە کە خۆپشاندان و ناڕەزایى دژى پۆست و دەسەڵات و یان نى یە، ئەوان تەنها لەخەمى ممووچەدان و قایلن بەمانەوەو حوکمدریان یان بۆ چەندین ساڵى دیکە. جابۆیە گەر بەو حاڵو ژیان و نەهامەیتە رازى بین و  هەڵوێستمان نەبێت،  شین و هاوارمان تەنها بۆ موچەو پاشکەوت بێت ئەبێت  بیست و حەوت ساڵى تریش شان بەرینە بەر ئەو ژیانەى بۆیان نەخشاندوین. گەر پێشمان قبوڵ نى یە و چیتر بەوە قایل نابین، ئەو راماڵین و لەگۆڕانان و سڕینەوەى ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر عەرشى دەسەڵات نەک ئەرکە بگرە فەرزە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە