با پارتى و رووداو k24دڵنیابن عفرین ئەبێتە گۆڕستانى دوژمن و ناپاکان
Monday, 19/03/2018, 18:12
سەرەنجام عەفرین لەلایەن نەوەکانى ئەتاتورک و زۆڵ و خائینان داگیر کرا، ئەوەى کورد بێت و تۆزێک هەستى نەتەوەیى لەدەماریدا گوزەر بکات، بەو داگیرکارى و هۆڤیەتیەى تورک پەست و نیگەران و دڵ پڕ لەماتەمە، لەرژێمێکى سەرکوتکەر و میلیتاریەت ودیکتاتۆرى وەک تورکیا لەهەمبەر کورد و دۆزەکەى لەوە خراپتریش چاوەڕوان دەکرێت، لەبەر ئەوەى ئەردۆغان و دەسەڵاتدارانى تورک نەوەو پاشەڕۆى دەسەڵاتى عوسمانى و ئەتاتورکن، ئەوانیش بەدرێژایى مێژوو بەردەوام هەوڵیان داوە کورد جینۆ ساید بکەن وەک ئەتاتورک لە سەردەمى سەرکوتکردنى شۆرشى شێخ سعیدى پیران و لەسێدارەدانیان وتى(کوردى باش ئەوەیە کە مردوە) بەو واتایەى کورد هیچ کامیان باش نین..
من وەک خۆم هێندەى لە بێ هەڵوێستى و خۆ گێل کردن و خۆبەخاوەن نەکردنى دەسەڵاتدارانى باشوور لەسەرئەو هێرش و پەلامارو کۆمەڵکوژییەى کرایە سەر ئەو شارە نیگەران و پەستم ،نیو ئەوەندە لەسەر دڕندەیى و پەلامارى داگیرکارى تورک نیگەران نیم،ئاخر کوردەى بێ خەم و خەیاڵ تۆ دەزانیت کە بەدرێژایى مێژوو ئەوە بەشت بووە، هەمیشە ماڵ وێرانى و ئاوارەى بۆتە بەشێک لەژیانت،هەمیشە زلهێزان وەک کارتێکى گوشار وهێزێکى بەکرێگیراو بەکارى هێناویت ،شەڕو کوشتارى پێکردویت،بەڵام کە کارى پێت نەماوە، وەلاى ناویت وخۆى لێت نەکردوە بەخاوەن. کە بەداخەوە ئەم سیاسەتە هەڵەیە بەسەر هەموو حزب و لایەنەکاندا بەرجەستە بووە. نەمانتوانیوە ئەزمون لە رابردوو وەربگرین و جارێکى دیکە نەکەوینە هەمان هەڵەوە. بۆخۆشمان لەبەرامبەر دوژمنان و داگیرکاراندا بێ خەم و پەرتەوازە و بێ هەڵوێست بوون، لەگەلً ئەوەى سور لێمان روونە کە شکست ونەمانى هەرکیانێک یان لەدەست دانى هەر بەشێک لەخاکى وڵاتەکەمان، کاریگەریى زۆر خراپ ومێژوویى بۆ سەر تەواوى کوردستان دەبێت،کەچى زۆر بێباکین ،لەگەڵ ئەوەى دەزانین کە مادام وڵاتانى زل هێز لە بەرامبەر داگیرکارى وکۆمەڵکوژیمان ورتە ناکەن و هێچ هەڵوێست وپەرچە کرداریان نى یە ،کە ئەمەش زیاتر دەستى داگیرکاران کراوەتر دەکات بۆتاوانى زیاتر و زۆرتر،ئیمڕۆ عەفرین بوو سبەى نۆرەى ئێمە. پێویستە هاو دەنگ و هاو هەڵوێست بین،کەچى بیر لە ئایندەو چارەنووسى خۆمان ناکەینەوە. بەباى خەیاڵمانا نایەت.
بەڕاستى من وەک خۆم هیچ لۆمەو سەرزەنشتێکى داگیرکارى تورکیا ناکەم، لەبەر ئەوەى ئەو دوژمنى سەرسەخت وزاڵمى کوردە، ئاشکراشە کە دوژمنەکەت هەمیشە قێزەونترین و نامرۆڤانەترین تاوانت دەرحەق دەکات.ئەوەى کەزیاتر سوێ ئەکاتە دڵمەوە تەواو شێت و پەرێشانم ئەکات، روزەردى و ناپاکى وخیانەت و سەرشۆڕى پارتى و پیلانە ژەهراویەکانیەتى( کە ئەوەى عفرینیش دەرئەنجام پیلانى ئەو ریفراندۆمە پڕ خیانەت و ناپاکییەى مەسعود بوو،کە تەواو بیانوى دایە دەست دوژمنانى عەرەب و تورک،تا بەروونى بێتە بەهانەیەک بۆ کۆمەڵکوژکردنمان، هەروەها بێ حورمەتى و ناپاکى وتاوانکارى کەناڵەکەى نێچیر(رووداو) کەبەسپۆنسەر و هاوکارى تەواوى تورکیا پەخش دەکرێت، کەزیاتر و زۆرتر لە ئەردۆغان و کەمالیستە شۆفێنیەکان بەو داگیرکاریە خۆش حاڵ بوون، سات بەسات ئەو هەواڵەیان ئەگواستەوە، تا ورە و مۆڕاڵى کورد بڕوخێنن، بەوەشەوە نەئەوەستان، راستەخۆ موژدەى داگیرکارى عەفرینى لەزارى ئەردۆغانەوە ئەگواستەوە، بە داگیرکارى و کاولکاریەى تورکیاى ئەوت کۆنترۆِڵکردنەوە.سەربارى ئەوەش لەسەر زارى پارێزگارى سلێمانى ماتەمینى بۆ داگیرکارى عەفرین رادەگەینرێت کەچى ،ئەوکەناڵە بێ شەرمە ئەڵێت پارێزگار دەسەڵاتى ئەو کارەى نى یە.
من زۆر دڵنیام کە عفربن بۆ تورکیا و جاش و هاوپەیمانەکانى ئەبێتە گۆڕستان، چۆن شێرە کوڕانى کورد لەقوڵایى خاکى تورکیا ژیانیان لە داگیرکارى تورکیا کردوە بەدۆزەخ، ئەوهاش لەعفرین دەگوزەرێت. ئەوەى کە رویداوە، نەشکستە و نەبەزینە، ئەوە تاکتیک و پلانێکى نوێ یەو رۆژگارو دۆخەکە واى دەخواست، هەروەها نابەرابەرى چەک و هێزیش لەنێوان پەیەدەو تورکیا هەرگیز بۆ شەڕێکى بەرەیى ناگونجێت و زیانى زۆرتر و زیاتر ئەبێت، هەمووش دەزانین کە پەیەدە ئەزمون و شێوازى هێرش و شۆڕش و خەبات و پەلامارى لەپەکەکەوە وەرگرتوە لەشەڕى گەریلایدا چ گورزێکى کەمەر شکێن و تۆقێنەرى لەتورکیا داوە، بەدڵنیایشەوە هەمان چارەنووس وئاکام لەوێش چاوەڕێیان دەکات. با ئەوانەشى بەو داگیرکاریە دڵخۆشن بونەتە پاشکۆ و جاش و ئەڵقە لەگوێى تورکیا،(بەتایبەت کەناڵى رووداو، کاتێک کە پەیەدە لە بۆسەیەکدا دەیان سەربازى تورکى کوشت، ئەوانیش وەک هاوخەمییەک سەراپایان بەرگى رەش و ماتەمینیان پۆشى، لەوە دڵنیابن وبیریان نەچێتەوە، کە ئەبێت بۆ چەندین جار رەنگە بۆهەتایە بەرگى رەش بەباڵایان ببڕن،) عەفرنێک خاوەنى ئەو دایکانە بێت کەلەبرى پرسە و شین بۆ شەهید بوونى رۆڵەکانیان، خەنەبەندانى شەهید بکات و بەهەلهەلە وپیرۆزبایى وەڵامى دوژمن بداتەوە، ئەبێت شکست چ ماناو واتایەکى هەبێت؟ ئەوانەى کە لەعفرین دەجەنگن و گیانبازى دەکەن، هەمان ئەو گەریلاو گیانفیدایانەن کە شەڕى کۆبانیان کرد، گەر بیرمان بێت لەتەواوى کۆبانى بستە خاکێک ،ماڵێک ،خانویەک، نەمابوو بەدەست شەڕڤانانەوە، بەڵام سەرەنجام بە قارەمانى و گیانبازى دڕندەترین دوژمنى سەرزەوى(داعش) کە بە ئەمریکا و روسیا و بەریتاینا و فرەنسا وئەڵمانیا تەواوى هێزى سەرزەمین، نەیانتوانى شکستى پێ بێنن، کەچى شەرڤانان و نەبەردانى کورد لوتیان شکاندن و ئەوێ و منبج یان لێکردنە گۆڕستان. بۆیە من وەک خۆم زۆر گەشبینم و باوەڕى تەواوم بە پەیەدەو شەڕڤانان هەیە و درەنگ یان زوو تورکیاش هەمان تاڵاوى داعش دەچێژێت.. بەڵام یەک داوام لە تەواوى کوردانى بەشەرەڤ و خاوەن هەڵوێست و ئازادیخوا هەیە، بۆهەتایە پارتى چەشنى شەیتان رەجم بکەن و بیخەنە لیستى ناپاکان وخائینانەوە ،لەسەر ئەو هەموو تاوان و کارە شەرم ئامێزانەى پارتى هەڵوێستمان هەبێت و هەریەک بەرێگەى خۆى تۆڵەیان لێ بکاتەوە. هەروەها هەریەک لەلاى خۆمانەوە چى کەناڵى پارتى هەیە، لە ئامێرى سەتەلایتەکەمان بیسڕینەوە بایکۆتیان بکەین. هەر درۆ و قسە و هەواڵێکى چەواشەکاریان بڵاو کردەوە بەدرۆیان بخەینەوە.لەپێش چاوى هەمو جیهان بیان ناسێینن رووى تاوان وپیس و ناپاکیان هەڵماڵین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست