کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرنجێک لەسەر تەقاندنەوەى سایلۆکەى سلێمانى

Saturday, 03/02/2018, 22:16


دواجار سایلۆکەى سلێمانى روخاو کرایە قوربانى گیرفانى کۆمەڵێک بەرپرس و کۆمپانیا، لێرەو لەوێ گوێبیست دەبین کە گوایە خەڵک ناڕازییە. بە وکارە مێژو و سیماى شار دەشێوێنرێت. خەریکە بەم کارە مێژوو رابردومان بەتەواوى بسڕێتەوە..
من وەک خۆم بۆ ئەو کار پێم ناخۆش بوو، خەفەتم بۆخوارد، بەڵام کاتێک بینیم کە ئەو سایلۆیە دەیان ساڵە پەراوێز خراوە، کەس ئاوڕى لێناداتەوە. هاوینان کاتى کڕینەوەى گەنم، تا پایزان درەنگ کە دەبینم ئەو هەموو گەنمە لەسەر ئەو زەوییە کەوتوە و لەولاشەوە سایلۆ بى نازە و ناتوانێت یەک دەنک گەنم ئەمبار بکات، هەزار جار نەفرەتم لەحکومەت و دەسەڵات دەکرد. کە لەپاڵ ئەو گەنمەدا، پاڵاوگەى نەوت هەیە و زۆرجاران نەوت و گەنم تێکەڵ دەبون، پێم خۆش بوو. کە لەو دیمەنى و پیسبونى گەنمە رزگارم بوو..
ئەوانەشى کە دەڵێن سیماى و جوان شار و مێژووى شار خەریکە دەسڕێتەوە، لەسەر ئەوە هاتونەتە وەڵام . شین دەگێڕن، ئەى باشە خۆ ئەوان دانیشتوى شارن و ئاگادارن کە چارەکە سەدەیەکە دەسەڵاتداران خەریکى وێرانکردنى شارن و هەرچى کەلەپور و بالًەخانەو  ئاسەوارى دێرینى شار هەیە هەمویان لەناوبردوە،ئەوەتا گردە جوانەکانى شار، وەک مامەیارە، دەباشان و زەرگەتە، گردى جۆگە و.. هەمو کراونەتە گۆڕستانى بەرپرسان، ئەى بۆ کەسێک قسە ناکات، ئەوەتا پارتە ئۆپۆزسیۆن و سەرکردە خاکەیەکە سەدان دۆنم زەوى لەگردى زەرگەتە (غاباتەکە)داگیر کرد،بۆ کەس هیچى نەوت، ئەى لەکاتى روخاندنى ئامادەیى فریشتە لەلایەن دکتۆر بەرهەم و کۆمپانیاى قەیوانەو، بۆ هیچمان نەوت؟ ئەى  بۆنیوەى کارگەى جگەرە کرابە ئوتێل رامادا بۆ هەڵوێست نەبوو؟! ئەى بۆیانەى سلێمانى تەخت کرا هیچ ناڕەزایەتیەک نەبوو، ئەى بۆ کە بەندیخانەى سلێمانى کە زۆر لەو دێرینتر بوو، پڕاو پڕ بوو لیادەوەر مێژوى  کەس ناڕازیى نەبو؟! ئەى  ئەو ساڵەى کە یانەى سیروان کە کاتى خۆى خوێندنگەیەکى زۆر دێرینى شار بوو کرا بەتەلارى سیروان بۆ قسەمان نەکرد؟ ئەى بۆ کە بیناى ناسنامەووبارى شارستانى بەرامبەر مزگەوتى گەورە لەلایەن( فەرەیدون عەول قایەر) کڕدراو کرا بە کاۆس مۆڵ، هەمو قڕو قەپمان لێکردبوو..سەربارى ئەوانەش ئەوەتا رۆژانە دەبینن لەلایەن بەڵێندەرێک بەناوى ( زاهیرى کەریمە رەش) هەرچى بینا و باڵەخانەى سەد ساڵ و پترى شارى سلێمانى یە دەکردڕێتەوە بەنرخى هەرزان ،پاشان پەراوێزى دەخات تا بەتەواوى ئەروخێت با وبۆران ئەتلسێنێتەوە وهەرەس دێنێت  پاشان  ئەیکات بە بازار و شوێنى بازرگانى ،کە ئەوە ئاسەوارى دێرین و کەلەپورى زۆر کۆنى شارە. برۆن تەماشاى گەڕەکى مەڵکەندى، کانى ئاسکان، سابونکەران  قەزازەکان ..بکەن بزانن چەند بیناى مێژووى و کۆن و ناوازەى شار لەلایەن ئەو بەڵێندەرەوە  خاپورکراوە کردوێتى بە مۆڵ و ئاپارتمان، کەچى کەس ورتە ناکات، لەسەرو هەمووشیانە بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و مۆزەخانەى شار.مێش میوانیان نى یە. بۆیە پێم خۆشە پێش ئەوەى رەخنە و گلەیى لەروخانى سایلۆکە بگرن، بچن بەدەم ئەو گرفتە گەورەیەوە، لەبەر ئەوەى ئەو شوێنە (سایلۆکە) هەموى چیمەنتۆ و قسڵ و گەچە و هیچ مێژوو مانا و شتێکى واتادار نابەخشێت بەشارـ بەڵام ئەو خانوو بینا کۆنانە، کە میراتىمیرنشینى  بابان و  ناودارانى سلێمانى بوون، پڕ لەنەخش و نیگار و جوانکارى بوون، ئەوانە بەچى دروست و قەرەوبوو دەکرێتەوە.؟؟ بۆیە با تەنها لەدورە و لێرەوە قسە نەکەین، ئەگەر شارمان خۆش دەوێت، ئەگەر دڵمان بەشار و سیما و جوانیەکەى ئەسوتێت، با ئەو دەسەڵات  تاوانکارانە رابماڵێن کە هاوکار و پشتیوان و کار ئاسانکار و هاوبەشى ئەو کەسانەن کە ئەو تاوانانە ئەنجام ئەدەن، کەبەدڵنیایەوە سەرلەبەریان خەڵکى شار نین و بۆیە هیچ دڵیان بەشار و مێژوو کەلەپورەکەى ناسوتێت. هەتا بشمێنەوە لەسەر کورسى دەسەڵات لەخراپەوە بۆخراپتر ئەڕۆن.دەساڵى تر هەرچى ئاسەوار وکۆنینەى شار لەسایەى سەرى ئەو دەسەڵاتەوە بۆ دەرمانیش نامێنێت، بۆیە قسە کردن و رەخنەگرتن عەرەب دەڵێت( ئەزعەفول ئیمان)ە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە