کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبەکان زاڵمن یان خۆمان گەمژەین؟!

Tuesday, 07/11/2017, 23:26


شکست لەپاش شکست، تەسلیم بوون، خیانەت، دۆڕان، بەزین، سەرشۆڕى،ملکەچى، ناپاکى، گەندەڵى، بێ ئابڕویى، زەلیلى، ویژدان فرۆشنن  سەرسەرێتى، دزى، هەلپەرستى، هیچ و پووچى، بى مۆڕاڵى ، لەسیما دیار و ناوازەکانى حزبابەتى و سیاسەتى باشوورە،
حزب و سیسیەکانى ئەم وڵاتە جگە لەقەیران و نەهامەتى و سەرگەردانى وبرسێتى و ئاوارەیى و ماڵ وێرانى، هیچ نموونەیەکى جوانیان پێشکەش نەکردوین، کارەسات و روداوەکانى چەندین ساڵى رابردوو، بێدەنگى و بێ خەمى پارتە کوردییەکان لە ئاست پرسگەلە هەستیار و چارەنوس سازەکاندا، سەلمێنەرى ئەوەن کەسەرلەبەرى ئەو حزبانە،جگە لەکۆمەڵێک چەتەو مافیا و بازرگان و درۆزن وساختە چى هیچى ترنین،لەوە بترازێت  هیچ ئامانج و مەبەست وبەرنامەیەکیان لەهەگبەدا نى یە. نەک ناتوانن هەرێمێک بەڕێوەبەرن،بگرە تواناى ئەوەشیان نى یە فەرمانڕەوایى کوێرە لادێیەکیش بکەن. ئەزمونى 26 ساڵى باشوور ئەوەمان پێدەڵێت کە حزب بۆتە کارخانە  ،کارى تەنها  خستنەوەى کەسانى ورگ زل و، دز و،خائین و ئاست نزمە. گەرچى بەشى زۆرى حزبەکان لەناوى زل و بەرنامەى قەبە  بێ کرداریان لێک جیاوازن، بەڵام لەرووى ناوەرۆک و کار و گەندەڵى یەوە هەموویان لەیەک خاڵدا بەیەک ئەگەنەوە، کە تاکە ئامانج و بەرنامەیان، پڕکردنى هەگبەى خۆیان و، برسیکردن و چەوساندنەوە زوڵم وناهەقى یە بەسەر میللەتدا .کە لەوپەڕى چەپەوە بۆ ئەوپەڕى ئیسلامى،لەوسەرى نێو نەتەوەیى یەوەو بۆ ئەوسەرى نەتەوەپەرستى، هەموویان لەئاست داواو خواستى میللەتدا کەڕ و کوێرن.
شتێکى بەڵگە نەیویستە کە ئەم پارتانەى باشوور ناتوانن هیچ گۆڕانکارى وپێشکەوتنێک بکەن،چەنێک ژمارەیان زیاد بێت،ئەوا زیاتر قورسیایى و بارگرانى دەخەنە سەرمیللەت. لەبەر ئەوەى تەواوى ئەو حزبانە لەیەک کەش و هەوا و دۆخى سیاسیدا هاتونەتە بوون،  دەرچووى یەک حوجرەى سیاسین و لەلایەن یەک کۆلکە مەلاوە وانە دراون، بۆیە هەرگیز بەوە دڵحۆش و خەنى مەبە، کاتێک دەڵێن گۆڕان یان بەرەى نوێ، یان هەرلایەنێک ،کە خۆى ئیعلان دەکات دەیەوێت شتێک بۆمیللەت و خەڵک  بێنێتە بوون. نا هەرگیز وانى یە،خۆت بەو وتە وقسانە مەست و حەیران مەکە، چونکە سەر لەبەریان لەکانى خیانەت  و ناپاکى ئاودراون، بەو هەوایە گۆشکراون.
   نەفامى گەمژەیى ئێمە لەوەدایە ،لەپاش ئەوشکست و ماڵوێرانى و قوربەسەریەى بەسەرماندا هاتووە،کەچى هەر دا کۆکیان لێدەکەن و پشتگیر وپشتیوانیانین،تا هەنوکە پێمان خۆشە هەر دەستیان لەسەرمان زیاد بێت، هەر زاڵبن بەسەرماندا. پێمان خۆشە هەمیشە شەق و زەبرى ئەوانمان لەسەربێت.بەگیرفان بەتاڵ و برسێتى و نا ئارامى رازین، ئێستاش خەونى حوشترى بەوەوە دەبینین پێمان وایە لەسەر زەمین بەهەشتێکى رازاوە و بێ خەوشمان  بۆدێننە دى!!
 تۆ تەماشاى رۆژنامە و روو زەردەکان، ماڵپەڕەکان،پەیجى کۆیلەکان بکە، تێدەگەیت بۆچى تا ئێستا بەرەو خراپ وخراپتر دەچین!!،کەبەشى زۆرى ئەو حزب و لایەنانە بۆخۆیان باوەڕ و متمانەیان بەسیاسەتى خۆیان نەماوە، لەمیللەت تۆقیون، شەو تابەیانى لەترسا ناوێرن لەماڵى خۆیاندا بخەون، زۆریان هەیە بارگەو بنەى پێچاوەتەوە و، بەنیازە هەڵبێت و تێ بقوچێنێت، کەچى  لەولاوە قەڵەم فرۆشان، شاعیرە درۆزنەکان، نووسەرە  بێ نرخەکان،دێن پەرێزیان بۆپاک دەکەنەوە ،بە قەڵەمى رەشیان ئەو راستی و خەوشانەیان بۆ  جوان و رازاوە دەکەن.، بەشان وباڵیان هەڵدەدەن، وشانامە و داستانیان بۆ دەهۆننەوە..
    زۆر بەزەیم بەحاڵ و ئەقڵى تاکى کورد دا دێتەوە، کەلەپێناو حزبێکى فاشى و دیکتاتۆرو داماڵراو لەهەموو بەها ئەخلاقى و سیاسى یەکان،دێت خۆى ناشیرین دەکات و بەرگریان لێدەکات،.پێى وایە فڵان حزب لە فڵان باشتر و بەرەوشت ترە. بەرنامەى ئەمیان لەوى تریان جوانتر و راسترە، کەلە جەوهەردا وانى یە ، هەموویان میللەت وەک ولاغ و چوارپێى لێدەخوڕن. بۆیە  هەرکێ پێى وابێت گۆڕان لە یەکێتى چاکترە، یان یەکێتى لەپارتى باشترە. ئەوا جگە لە گەمژەو هەرزە و کاڵفامێک هیچى تر نى یە.داکۆکى کردن لەهەریەک لەوانەو  پشتوانى، یان پاڵپشتى کردنى هەر حزبێکى باشوور و، رەوایى دان بە زاڵمیەت  و چەوساندنەوەى خەڵک هیچى دیکەى لێ شین نابێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە