هەرکەسێک عەوداڵى ئەوەیە کە لە دەستیداوە! ئێمە مووچە و ئێوەش شەرەف و کەرامەت
Sunday, 05/11/2017, 0:04
وەڵامێک بۆ(هەستى کەمال) جاش قەڵەمى بنەماڵە کە لە هەفتەنامە رووزەردەکەى (
وشە ژمارە 208) دەلێت (سلێمانى بۆمووچە دوومانگ لەسەر شەقامن، بەڵام لەبەرامبەر دەستدرێژى کردنە سەر ژنانى کورد بێدەنگن).
-------------------------------------
چەند ساڵە بەناوى پاشەکەوتەوە ژیانتان لەم خەڵکە کردۆتە دۆزەخ.بیست و شەش ساڵە پێشمەرگە بۆتە خزمەتکار و پارێزەرتان، ئێوە لە ماڵى سۆزانی و یانە شەوانەکان رادەبوێرن ئەوانیش تا بەرە بەیان ئێشکتان دەگرن، بیست و شەش ساڵە بەناوى درۆى دیموکراتى و کوردایەتى و سەربەخۆیى یەوە دەمان رەتێنن، بیست و شەش ساڵە چاوەڕوانین رۆژێکى خۆش بەسەر بەرین، بەڵام هەمیشە دوێنێمان لەمرۆ باشتر بووە. چارەکە سەدەیەکە، کۆمەڵێک باند و دزو مافیا دەستیانگرتوە بەسەر خێروبێرى وڵاتدا بۆخۆیان دەیدزن و لەبانکەکانى ئەوروپا و تورکیا سەفتەى دەکەن، کاتێکیش ئێمە بۆمافى خۆمان بایکۆت دەکەین ،سەرۆکە ژیر وزیرەک و خاوەن نیوسەدە خەباتەکە لەبرى گوێگرتن لێمان و، هاتن بەدەم کێشەکانەوە زۆر بێ شەرمانە ئەڵێت چدەکەن بکەن.
باشە پێم ناڵێن ئێوە چیتان بۆ کورد کردوە؟!، حەفتاو دووساڵە پارتى هەیە، ئادەى حەفتاکەى لابەرە، دوو کردەوەى چاکى ئەو پارتەم پێ بڵێن تامنیش ببمە پارتى و جامانەى سور لەسەربکەم. لەپاش راپەرینەوە چیتان کرد؟ جگە لەزۆرکردنى دز و گەندەڵ وبێ حورمەتەکان، ئێوە کەهاتن چیتان هەبوو؟!،جگە لەچەند سەیارەیەکى شڕى سەربازى و جوتێک پێڵاوى لاستیک و دەستێک جڵى شڕ و دڕاو، ئەى ئێستا چیتان هەیە؟ ئێوە شەرەف و ناموس ئابڕو وەفا و راستگۆیى و دڵسۆزى کوردایەتیتان لە میللەت دزى، ئێوە بێ حورمەتى و بێ رێزیتان بەمیللەت کرد، ئێوە ئێمەتان بەم رۆژە گەیاند. ئێوە بوون بەهۆى سەرکێشى و نەفامى و،تاک بڕیارى، دیکتاتۆرى خۆتان لێ ببوو بە هیتلەر و ستالین ئەتانویست بە چەند پێشمەرگەیەکى گیرفان بەتاڵ و برسى و بە کۆمەڵێک چەکى خراپ و لەکار کەتو،بچن بەگژ ئەمریکا دا وەک دەڵێن( روسیا خاوەنى چەندین هەزار کڵاوەى ئەتۆمییە ،لەئەمریکا ئەترسێت وحسابى بۆدەکات،کەچى ئێمە بەکلاوێکى سورەوە حساب بۆ ئەمریکا ناکەین) شەڕیش لەپێناو چى؟ لەپێناو پاراستنى بیرە نەوتەکان، کەمیللەتى هەش بەسەر سێ دانەساڵە یەک لیترى وەرنەگرتووە.
ئێوە هەموشتێکتان بێ بەها کردـ ئێوە شکۆى پێشمەرگەتان شکاند، ئێوە بست و شەش ساڵە لەنەهامەتى بۆنەهامەتیمان دەبەن، لە دزى بچوکەوە بۆ گەورە دەچن، لەتاوانەوە بۆ کارەسات مل دەنێن، ئێوە هەمیشە بیرتان لە گیرفانى خۆتان و بنەماڵەتان کردۆتەوە، ئادەى پێم بڵێن کامە بچوکى بنەماڵەیە لەماڵەکەیدا بەسەدان پارچە چەکى جۆراوجۆرى ئەمریکى وئەڵمانى وروسى نەبێت، کە بۆجوانى و رازاندنەوە دایان ناوە، کەسەرجەمیان هاوکارى بوون بۆ پێشمەرگە، بەڵام بەدەست پێشمەرگە نەگەیشت وبەهاى هەر چەکێک لەوانە دەیان هەزار دۆلارە. ئادەى پێم بڵێن کامە گزگل و کاڵفامى بنەماڵەیە کە تەمەنى لەخوار چواردەوەیە پلەکەى ئەفسەرى گەورە نەبێت؟َ ئادەى پێم بڵێن کام کەسە کە بەخوێى چێشتییش بەبنەماڵە ئەگاتەوە خاوەنى دەیان کۆمپانیا و سەدان هەزار دۆلار نەبێت؟! ئادەى پێم بڵێن کامە بچوک و بێ بایەخى بنەماڵەیە خاوەنى بیرە نەوت نەبێت، لە گومرگى برایم خەلیل و کۆمپانیاى جیهان و کۆرەک تیلیکۆم و چى و چى پشکى نەبێت؟! ئادەى پێم بڵێن کام بێ نرخ و سوکى بنەماڵەیە بۆ سوکە هەڵامەتێک نەچێتە تورکیا و ئەوروپا؟ ئادەى پێم بڵێن لەو دزى وداهاتەى کە رۆژانە دەستان دەکەوێت کە خۆى دەدات لەملیار دۆلار، چەند لەخەمى میللەتدا بوون چەندتان بۆ ئەوان سەرفکرد؟!. ئادەى پێم بڵێن بۆ ئەبێت ئێمە باجى هەڵە و گەمژەیى سیاسییەک بدەین کە خۆى لێ بۆتە هەرقل و ئەیەوێت بەپشتیوانى ئێمە خۆى گەورە بکات. چەندین ساڵى تر لەناو گێژاوى قەیران و نەهامەتیدا نغرۆمان بکات؟!
ئێمە کەچوینەتە سەرشەقام داواى مافى خۆمان ئەکەین، داواى پارەى دزراومان ئەکەین، داواى موچە ئەکەین، ئەگەر سەرکردەکەت باش بوایە تۆزێک شەرەف و کەرامەت و ویژدانى هەبوایە، پاش ئەوە کارەساتە خۆى دەکوشت ( بەڵام بەداخەوە ئەو پیشەى پیاوە مەردەکانە نەک خوێریلە) باشە خۆ سەرکردەکەت خۆى بەدرۆ پێشمەرگە بوو، کوڕەکانى یەکى یەک دونیا داڵ ونەجمەیان لەسەر شانە و فەرماندەى زل زلن، ئەى ئەوان بۆ لەسەر ئەوەى کەباسى دەکەیت بۆناوێرن ورتەیەک بکەن، با بچن شکۆ و کەرامەت و ئابڕوى باوکیان بکڕنەوە، تۆزێک لەسەنگەرەکان نزیک ببنەوە،کە ئێستا هێندە تۆقیون وەک پێشوو بۆ سیڵڤى گرتنیش ناوێرن نزیک بکەونەوە.
تۆ پێش ئەوەى سلێمانى تاوانبار و تەخوین بکەیت، پێش ئەوەى هیچ قسەیەک بکەیت، تۆزێک،هەر تۆزێک لە ناپاکى و ماستاو چێتى و کۆیلەیەتى دور بکەوەرەوە، بەعەقڵى خۆت بیر بکەرەوە ،بەچاوى خۆت راستییەکان ببینە. ئەوجا حوکم بدە، من پێت دەڵێم دەیان پێشمەرگەم پێ شک دێت کە ژنەکانیان بەدزى یەوە بۆ بژێوى ژیان ناچارن لەش بفرۆشن،کەئەوە گەورەترین سوکایەتى و بێ
ئابڕوییە بەمەسعود، چونکە یەکەم: ئەویش خۆى بەپێشمەرگە دەزانێت ودوەمیش: سەرۆکی یانە وبەرپرسیانە.. باشە ئەم بێ عەقڵى بێ دەماغییە تاکەى،؟!تاکەى بیر ناکەنەوە . ئەرێ لەراهى خوا کۆنە جاش و خائین وکۆیلە چۆن ئەتوانیت وڵات بەرەو سەربەخۆیى
بەرێت؟!. تا تۆ خاوەنى ئەو عەقڵەت بێت ئەوها لەخەمیان بیت و پشتیوانیان بکەیت، ئەویش بەس لەتورکیا خاوەنى 55 ملیار دۆلارى خەوتوبێت، ، بۆ ریفراندۆمێکى سەقەت و دۆڕاو شکست خواردو کە سەرى خۆى لەقوڕنا بڕى(25)ملیۆن دۆلار خەرجکرابێت ،کەئەتوانرا بەو پارەیە سەدان پڕۆژەى پێ بکرێت، ئەوە حاڵمانە، ئەى بۆچى بۆ ئەو شتە سەقەتانە پارە هەیە، بۆ بۆموچە نى یە، بۆچى بۆ رابواردن و قومارى مەنسور پورە هەیە بۆ میللەت نى یە؟! بۆ پێشبڕێکى فۆڕمۆلا وەن هەیە کە ساڵانە هەتیوچەکەى مەسعود بە ملیار دۆلار دادەنیت هەیە. بۆچى بۆ خەڵک وبنەمالەى پێشمەرگە نى یە. ئەوەى میللەت و خەڵکى بەم رۆژە گەیاند، مەسعودە ئەو بەرپرسە لە بەدەنگەوەهاتنى ئەوانەى لەسەر قسە و درۆى ریفراندۆم خانە خراپ بوون و زوڵمیان لێ کرا، نەک ئێمە هاوڵاتى و موچە خۆر. گەر ئەو گرگنە یەک تۆز شەهامەت و پیاوەتى تیا بوایە، بەدرێژایى ئەو ماوەیەى کە بەناو سەرۆک بوو شتێکى بۆ میللەت و خەڵک بکردایە، ئێمەش تۆزێک پشتیوانمان لێدەکرد، بەڵام بەڕێزم شینەکەى تۆ بۆ ئەوە نى یە(کە خەڵکى سلێمانى بۆموچە لەسەر شەقامن بەڵام بۆدەستدرێژى لەسەر ژانى کورد بێدەنگن) نا بەڵکو وەک تێڵاوەشێنەکانن کە بەزۆر وشەق مەسعود لەسەر کورسى دەرکراوە و، چارەنوسى بەرەو خراپ وتاریکى ئەڕوات،دێن ئەو شین و گەڕە بەخەڵکى سلێمانى دەکەن، لەکاتێکدا ئەو باجى کردەوە خراپ و تاوان و تاکڕەوییەکانى خۆى ئەدات ،بەدوریشى مەزانە سبەى رۆژ لەسەر ئەوەى کەجەنابت و کۆیلەکانى بنەماڵە بێدەنگن و رازین بەحوکمى ئەوان و پشتگیریان دەکەین،زۆر لات ئاسایى بێت کە چارەنووسى ئێوەش هاوشێوەى چارەنوسى بەعس و ئەمنەکانی سەدام بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست