کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میللەتێک ئەوە رەفتارى بێت هەر شیاوى ئەوەیە مەسعود گەورەى بێت

Monday, 25/09/2017, 21:51


 ئەمجارەش بارزانى گرەوەکەى بردەوە،توانى زۆر فێڵبازانە خۆڵ بکاتە چاوى تەواوى حزبەکان و، بەدرۆ و فیشاڵى ریفراندۆم و سەربەخۆیى چەند ساڵێکى تر بۆخۆى مسۆگەر بکات، ئەوەى تۆزێک هەستى هەبێت و خۆى لەگیڵى نەدات، ئەزانێت کە  فڕو فیشاڵ و درۆى ریفراندۆم، تەنها وتەنها پارتى موڵکى بوو، ئەو لەهەمووان زیاتر خۆى بۆ  سەرقاڵ کردبوو ، لە بانگەشە و هات و هاوار و بەخشینەوەى پارەو پول و شمەک. چونکە شینەکەى پارتى بۆ خاترى کورسى و پۆستەکەى  مەسعود بوو نەک سەربەخۆیى. توانیشى ئەوە بکات بەبەڵگەو ئەمرى واقیع،  کە بە هەموو لایەک بڵێت ئەوەى کە ئەتوانێت حوکمدارى هەرێم بکات،ئەوەى ئەتوانێت شەقام بجوڵێنێت ، ئەوەى کە ئەتوانێت بەبێ رکابەر ببێت بەکوێخاى هەرێم،تەنها و تەنها منم، ئەوەش نمونەکەیەتى. لەولاشەوە پارتەکان بەگشتى جگە لە مل کەچى و سەرشۆڕى و شان دانە بەر خواست و داواکەى مەسعود هیچى دیکەیان نەچنینەوە،  کە ئەمەش ئەو پەڕى زەلیلى و داماویى خۆیان دەرخست و ،سەماندیان کە لەگۆڕەپانەکەدا هیچ سەنگ  قورسایى و بوونیان نى یە، ئەوەى کە هەیە جگە لەپاشکۆ بوونى پارتى هیچى دیکە نین.
بۆیە سەرت دەبڕین چونکە وەکو مەڕەکان دەنگ بە ریفراندۆمەکە نادەیت
 ئەوەى کە مایەى شەرم و شورەیى و نەنگییە، هەڵوێست گۆڕینى هەر یەک لە کۆمەڵى ئیسلامى وبزوتنەوەى گۆڕان  و بادانەوەیانە بەلاى پارتى و ریفراندۆمدا،کە من بۆخۆم لە و هەڵوێستە تووشى شۆک بووم، تا دوا سات  و دوا دەرەفەت  ئەو پرۆسەیان رەد دەکردەوە، بە شتێکى گاڵتەو  زیان بەخش پێناسەیان ئەکرد، کەچى بۆ بەیانى زۆر بێشەرمانە، بێ ئەوەى رێز لە رەئى و دیدو بۆچونى خۆیان بگرن، بێ ئەوەى هیچ رێز وحورمەتێک بۆ کەسایەتى خۆیان  وتەکانیان دابنێن، روویان کردە سەر سندوقەکانى دەنگدان وزۆر چاو و، روو قایمانە دەنگیان دا، بەوەشەوە نەوەستان و بۆ ئەوەى هیچ نەبێت لاى پارتى حسابى پوشێک، یان پەڕە سیغارێکیان بۆ بکات، داوایان لەخەڵک کرد کە بە بەڵى دەنگ بدەن، کە ئەمە لوتکەى بێ ئابڕویى و تروپکى بێ ئاکارییە.کە دڵنیاشم ئەو هەڵوێستە دۆڕاو شەرمنانەیان جگە لەوەى کە لەپێش چاوى خەڵک و جەماوەریان سوک و چروک دەبن، لەلاى پارتیش هیچ قیمەت و نرخێکیان نامێنێت و زۆر رەزیل و بێ ئەرزش دەبن.
لەوانەش ناخۆشتر لاى من دەنگدانى ئەو خەڵکە بوو، ئەو میللەتەى کە نەفرەتى لە مەسعود وسیاسەتى باشور و حکومەتەکەى دەکرد،کەچى وەک نە بایان دیبێت نەباران ، ئەچوون بۆ دەنگدان، کە لەسەدا پەنجا بۆ سەرى ئەوانەى دەنگیان دا،کەسانى فەرمانبەر و مووچە خۆربوو ن، ئاخر تۆ ئەوە ناو دەنێیت چى؟! سێ ساڵە میللەت لەقیراندایە، هەریەک لەو فەرمانبەر و مووچە خۆرانە نزیکەى دە بۆ دوانزە ملیۆن دینار پارەى پاشەکەوتیان لاى حکومەتە، کە دڵنیام چاویان بەیەک فلس ناکەوێت، هەریەک لەو دەنگدەرانە دووساڵە یەک لیتر نەوتیان بەچاوى خۆیان نەبینیوە، ئەمساڵێش نایبینن،هەریەک لەوکەسانەى کەچوونە سەر سندوقەکانى دەنگدان ئەمساڵە لەبەر بێ ئاو و کارەبایى وگەرما،کفرى دونیایان کرد، سەدان و هەزاران جنیو قسەى سوکیان بۆ مەسعود و حکومەتەکەى نارد، هەریەک لەوبەشدارانە کوڕێکیان یان لەپێشمەرگایەتیدا کوژراوە ،یان ناسیاوێکیان لەداخى مەسعود وحکومەتەکەى سەرى خۆى هەڵگرتووە ولەئاوى ئیجەدا خنکاوە، یان هەرنەبێت بەشى زۆریان بەهۆى خیانەت و ناپاکى و شەڕى براکوژى مەسعودو 31 ئابەوە ماڵو حاڵیان بەتاڵان براوە.کەچى ئەم میللەتە ساویلکەیە، ئەو خەڵکە خۆش باوەڕە هەموو ئەو نەهامەتى و قەیران ونارەِحەتیانەیان لەبیر چوو، بەدوو درۆ و قسەى لەخشتەبەرى مەسعود هەمویان لەبیر کرد... ئاى کەمیللەتێکى سەیرین،ئاى کە خەڵکێکى خۆش باوەڕین..بۆ ئەوەش پرسیارم لەزۆرێک لەخەڵکان کرد کە بۆچى دەنگتان داوە، یا بۆ بەبەڵى دەنگتان داوە،؟؟!تاکە پاساویان ئەوەبوو کە دەنگدانى ئەوان نەک بۆ مەسعود و حزب  نەبووە بەڵکو بۆخاترى سەربەخۆیى و سەربەستى بووە، کە زۆر بەجوانى و لێزانى لەخشتە براون.بۆ مەگەر نازانن  یان لەبیریان چووە کە لە هیچ فەرهەنگ و مێژوویەکدا نەبووە ونەبینراوە  وناشبێت، کەسى خائین و ناپاک و دوژمنى گەل هەوڵى سەربەخۆیى دابێت و، میللەت بگەیەنێتە کەنارى ئارام، ئەوەى کە بوو لەو ریفراندۆمە گاڵتە ئامێزەدا مەسعود ئامانجى خۆى پێکا، مانەوەى خۆى  لەدەسەڵات و هەوڵ دان بۆ ئەوەى بنەماڵەو خێڵەکەى بکاتە فەرمان رەِوا و پادشاى کوردستان  کردە راستى  و، هیچ کەسیش نەیتوانى و ناشتوانێت تازە بەرى پێبگرێت. میللەتیش مادام هێندە خۆش باوەڕە ،هێندە ساویلکە و فریو دراوە، سەرکردەیەکى واى پیرۆز بێت و، قابیلى وەش خراپترە. ئەبێت پاش راگەیاندنى ئەنجامى ساختەى ئەو پرسە خۆتان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە بکەن، پێم سەیر بوو،دوێنى شەو تا بەرەبەیان خەڵک لە سەرەى بەنزیندا بووون، لەمارکیتەکان خەریکى زەخیرە کڕین بوون،لەترسى راکردن و برسێتى و ئابڵوقەى حکومەت و دەوروبەر، هەموویان بە بێزارى و جنێوەوە قسەیان بە مەسعود وریفراندۆم ئەوت، بڕیاریان دابوو کە بەنەخێر لووتى مەسعود بشکێنن،کەچى عەرەب دەڵت(ونقلب سحر و على ساحر)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە