کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەجاڵەتى تۆین سلێمانى

Wednesday, 20/09/2017, 22:59


ئەوەى کە ئیمڕۆ لە سلێمانى روویدا،گەورەترین و بێ هاوتاترین سوکایەتى و بێ رێزى بوو بەخەڵکى ئەو شارە، هەقە خەڵکى ئەو سلێمانى ،لەپێشدا خۆم،سەرى لووتى خۆمان رەش کەین، ئەو شارە بەجێبهێڵین و، هەرگیزاو هەرگیز لەروومان نەیەت بەچاک و خراپ ناوى ئەو شارە پاک و بێگەردە پیس بکەین.ئاخر چ رەواى حەقە، کێ  هەست بەشەرمەزاریى ناکات، کاتێک خائین و پاشەڵ پیسێکى وەک مەسعودى زۆڵە کورد و خۆفرۆش، پێشتر گاڵتە و بێ رێزیى بە خەڵکى ئەوشارە و مانگرتوانى بکات، بەچەندین ساڵیش بەخەیاڵیا نەیەت و هەست نەکات کە ئەو شارە بەشێکە لەبەناو هەرێمەکەى،بۆ رابواردن و سوکایەتى پێکردن زۆر بێمنەتانە پێى بڵێت (چ دەکەن بکەن،هەڵدەپەرن دەردەپەرن) لەوەش زیاتر بەشى زۆرى چەورەو کاسەلێسەکانى  بڵێن سلێمانى بێ ساحێبە، کەچى ئەمڕۆ ئەو بێ شەرمە، ئەو ئابڕو تکاوە ، بێت بۆ سەردانى، خاکى پاکى پیس بکات، برینمان بکولێنێتەوە،کەچى ئێمەى بێ دەسەڵات ئێمەى دیل، ئێمەى دەستەمۆ، رێگەمان دا ئەو ناپاکە پێ بنێتە ئەو شارەوە،کەلاى من ئەوە گەورەترین بێ رێزیى و شکاندنى شکۆى تەواوى خەڵکە. کە ئەبوایە هەر لەسەرەتاى پردى قلیاسانەوە رێگریمان لێبکردایە، جادەو بانمان بگرتایە، هێلکەو تەماتە بارانمان بکردایە، تۆڵەى خیانەتى 31ى ئاب و کوژراوانى 17ى شوبات وقوربانیانى شەنگال و،هەموو بەد رەوشتیەکانمان لێبکردایەتەوە.بەڵام نەمانتوانى و نەمانکرد،کە ئەوە لاى من گەورەترین خەجاڵەتى و روزەردییە سەرەتا بۆمن، ئەوجا بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە خۆیان بە خەڵکى ئەوشارە ئەزانن.
ئاى سلێمانى چەند بێخاوەنیت، ئاى سلێمانى چەندە بێکەسیت، ئاى سلێمانى چەندە خوێرى و چەکل و هیچ و پوچت کرد بەشت، ئاى سلێمانى چەندە سوک وسەلیم  و چەورە و بێ ئابڕوت پێگەیاند. ئاى سلێمانى چەندە زۆڵە کورد و ناکەس بەچەت کرد بەناو و شۆرەت. تۆ سەیرکە، خوێرى و ئابڕو تکاوەکانى یەکێتى، کۆسرەتە مل خوار و مەلا بەختیار و پیرێژنە چرچە، چییان پێکردیت؟ چۆن کردیانیت بەمەخسەرە!!هەقە ئێمەش لەسبەینێ وە حەق و حیساب لەگەڵ ئەو پێرە دۆڕاو و هیچ و پوچەدا بکەین ،لەبەر ئەوەى ئەوانە کە بوونە بەربووک و بێحورمەت و پێڵاو دانەرى مەسعودى سەلکە زۆڵ ،هیچ کامێکیان خەڵکى ئەو شارە نین، بۆیان نى یە  لەناو ئەوشارەدا هیچ هەڵسوکەوت و جموجوڵێک بکەن، لاتان ئاشکراو روونە کەئەوانە لەمێژە خۆیان و یەکێتى و خوێنى شەهیدانیان بە مەسعود فرۆشتۆوە، بۆخاترى پۆست و کورسى، و مانەوەیان بەو زەلیلى و سەرشۆرییە ئامادەن ئەخلاق وئاکاریشیان (کەئەگەر هەیان بێت) بکەنە ساقە سەرى مەسعود، بەس بۆ ئەوەى ماوەیەک زۆرتر تەمەنى خیانەت و ناپاکیان درێژ بکەنەوە.
  لەمڕۆوە کوردایەتى لەسلێمانیدا مرد، لەمڕۆوە شار هەتیو کەوت و، کەوتە دەست کۆمەڵێک زۆڵ و بێ نرخ، بەڵام دڵنیام کە رۆڵە بەوەفاو جەربەزەکانى، نەوەکانى عەولە سیس و هەڵۆ بەگ و مامەیارە، ناهێڵین ئەو تەمى شەرمەزاریى و بێ ئابڕوییە تاسەر بەسەر ئاسمانى شاردا باڵ بکێشێت، ناهێڵین ئیدى ئەو ئابڕو تکاو دوو روو  و درۆزنانە،یارى بەهەست و کەرامەتى بکەن، سەرەتا لاى من مەعلومە یەکێتى دەپوکێتەوە و، لەسەر ئەرزى واقیع هیچ سەنگ و پێگەى نامێنێت، پاش ئەو خۆفرۆشى و بەیعەت دانە بەمەسعود و ئەو  رێگرى و بێ رێزى و بڵاو کردنەوەى ئەو سوپا بێشومارە،بۆ پاراستنى مەسعود  و،  تێهەڵدان و خەڵک زیندانى کردن و رێگرى لە ناڕەزایى و گردبوونەوە، سەرەتاى مەرگى خۆى بەیان کرد،هێندەى دیکە بێ نرخ و بەها بوو،کە دڵنیام لەرۆژانى ئایندە دا تاڵاوى ئەو کارە ئەنۆشێت، بەیەکجارى لەدووتوێ پارتیدا قاڵ دەبێتەوە وپێگە و جەماوەریى هێنَدە سووک و بێ کاریگەر دەبێت کە سەدان جار ئاوات بە سۆسیالیستەکەى حەمە بخوازێت. قایەر عەزیز پەلەى کرد یەک تۆز خۆى بگرتایە و چەند مانگ حزبەکەى بمایەتەوە،دڵنیا بووم تەواوى سەرانى یەکێتى دەستیان ماچ دەکرد کە بەئەندام لەحزبەکەى وەری بگرتنایە.
ئومێد ئەکەم کە خەڵکى بەشەرەفى سلێمانى،کە دڵنیام لەمن زیاتر بەو رووداوە نیگەران و پەستن، هەرچى زووە تۆڵەى خۆیان لەو کۆمەڵە چەورەو ناپاک و وڵات فرۆشانە بکەنەوە، لەپێ یان بکەن، بەگوێیان مەکەن، لێیان دووربکەونەوە و مەبنە پاڵپشتیان.ئامۆژگاریى کەسو کارى پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس بکەن، کەچیدى دوایان مەکەون، مەبنە دار دەست و پیاو کوژیان، بەبڕواى من ئەوەى دواى ئەوان بکەوێت ،ئەوەى بۆ ئەوان خۆى بەکوشت بات، ئەوەى پارێزگاریان لێ بکات، ئەوەى کە رێگرى لەمن و هاوڕى یانم دەکات، لەدژى خیانەت و ناپاکى هەڵوێست وەرگرین، زۆڵ وکوڕى زۆڵە و ئەگەر لەو پێناوەشدا تیا بچێت میللەت بەئەندازەى سەگێک خەفەتیان بۆناخوات، چارەنووسیان هەر وەک ئەمن و جاشەکانى  ساڵى 1991 باشتر نابێت .جا ئیدى نازانم، ئەو خەڵکە کوێرا ناپاکى و خیانەت و پیاوکوژى مەسعودیان بیر چۆوە؟! کوێرا ئەو هەموو سزا و ناهەقى یەى دەرهەق بەو شارە کرا فەرامۆشیان کرد؟! تاکەى کۆسرەتە مل خوار و لاڵە پەتە و  پارە پەرست و نۆکەرى مەسعود ناناسن؟؟! تاکەى نازانن کە مەلا بەختیار کێ یەو خاوەنى چ ناو وپێگەو شۆرەت و رابردوییەکە؟! تاکەى لەبیرى دەکەن کە پیرێژنەکەى تاڵەبانى بۆخاترى ئەوەى کە گیانە بێ رۆحەکەى تاڵەبانى وا بمێنێتەوە ،دیوەخانەکەى تاڵەبانى و یەکێتى یە پارچە پارچەکەى لەدەست نەچێت ،ئامادەیە ببێتە کەنیزە و جاڕیەى مەسعود!!
   هیوادارم کە رۆڵە بەئەمەک و گیانبازەکانى ئەو شارە خۆیان لەدەورى رێکخراو و یان پارتێکدا کۆبکەنەوە، ببنە فریاد رەس و رزگارکارى ئەو شارەى کە بەدەست ( یەکێتى و گۆڕان و کوڕى کەبابچى و بەرهەمى ترسنۆک و هەرزە سیاسى و فڵتە کۆنەکانەوە) زەلیل و داماو بووە،بەهیواى ئەو رۆژەو  بۆ گەڕاندنەوەى شکۆ و رێز و حورمەت بۆ ئەوشارە ئامادەى هەموو گیانبازیەکەم ئەگەر خۆ تەقاندنەوەش بێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە