کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەربەخۆیى وریفراندۆم پیاوى خۆى ئەوێت

Monday, 19/06/2017, 2:25


ئەگەر لە نەفامترین و گێلترین خەڵکى ئەم وڵاتە بپرسیت کە ئایا پێت خۆشە سەربەخۆبیت و خاوەن کیان و ناسنامەى خۆت بیت؟ ،یەکە راست بێ سێ و دوو دەیان جار دەڵێت بەلێ. بێگومان ئێمەى کوردیش سەدان ساڵە بۆ بەدەست هێنانى ئەو مافە خەباتمان کردووە و قوربانبمان داوە ،بەدەیان هەزار رۆڵەمان گیانى بەخشیوە، بە هەزاران لادێ و شار وشارۆچکە لەو پێناوەدا خاپور کراون، بەسەدان جار تەنها لەسەر ئەوەى کوردین و داوى سوکە مفێکى خۆمان کردووە، ئاوارە و بێ لانە و دەربەدەر بووین.لەسەر ناوهێنانى کورد و ئازادى بەسەدان گەنج و جوان ملیان بەپەتا کراوە، ئەنفال کیمیابارن تەعریب و تەبعیس، هەمووى لەبەر خاترى ئەوەدا دەرهەق بەئێمە کراوە. ئێمەى کورد ئێمەى قوبانى دەر هەمیشە پشکۆى ئاگر و سەرمەشقى هەموو ئەو خەبات وتێکۆشانە بووین بۆ سەربەخۆیى و ئازادى، بەڵام بەداخ و کەسەرەوە کە سەرکردەیەک نەبووە، بە عەقلیەت و نیەتى پاک و ویژدانى زیندوە وە کار بۆ ئەوە بکات و میللەت بەرەو سەربەخۆى بەرێت، سەرلەبەرى بەناو سەرکردەکانى باشور،یان گاڵەتیان پێى هاتووە، یان پێیان شتێکى ئەستەم و نەکردە بووە،یان بۆخاترى دوژمنان و ئاغاکانیان هەمیشە ئەو خەونەیان مایە پووچ کردوە.

ئیمڕۆش کە پاش چەندین خیانەت وناپاکى و وابەستە بوون بەدوژمنان، وا جارێکى دیکە مەسعود بارزانى خۆیکردوە بەکەواسور، فڕو فیشاڵى ئەوە دەکات کە ریفراندۆم سازدەکات و هەنگاو بەرەو سەربەخۆى دەنێت..ئەوەى رۆژێک پارتى و بنەماڵەى بازرانى ناسیبێت ،چاک ئەزانێت کە ئەوکارە لەو ناوەشێتەوە،کورد واتەنى (پیاوى ئەوکارە نى یە) لەبەر ئەوەى سەربەخۆیى وشە و مانایەکى پیرۆزى هەیە، ئەوەى کە خۆى لەقەرەى دەدات ئەوەى کەهەوڵ بۆ بەدیهێنانى دەدات، دەبێت کەسیک بێت رابرودوو پەرێزى پاک بێت،گەردى ناپاکى و خیانەت لەسەر شانى نەنشتبێت،بەڵام ئاغاکەى ئێمە نەک یەک خیانەت و پێ هەڵخزان، بگرە دەیان و سەدان و هەزاران خیانەت و ناپاکى لە کورد کردووە،هەر لەسەردەمى کۆمارى کوردستان تا رۆژگارى ئەمڕۆمان ئەو حزب و بنەماڵەیە هەمیشە لەریزى خیانەت و ناپاکاندا خۆیان بینیوەتەوە، جارێک دەستى قازى محەمەدیان کردووە بەزاخا تەنیایان کردووە، جارێک سەرکردەو رابەرانى رۆژهەڵاتیان تەسلیم بەئێران کردۆتەوە، رۆژێک بەهاوکارى میتى تورک و ئیستیخبارات کارەساتى هەکاریان خوڵقاندوە،جارێک لە دژى شۆڕش وسەر هەڵدانى خەڵکى رۆژهەڵات و لەساڵى 1979 دا لەدژى کورد و راپەڕینەکەى چۆتە پاڵ رژێمى خومەینیەوە کوردیان کۆمەڵکوژ کردوە، جارێک کارەساتى 31 ئابى یان خوڵقاندوە، جارێک لە بەرخاترى تورکیا شەڕ و پیلانى لەدژى پەکەکە یان راگەیاندوە .جارێک شەنگال و مەخمور و دەووربەرى بەداعش فرۆشتوە، ، ئێستاش ئەوەتا بەهەموو شێوەیەک کەوتۆتە دژایەتى کوردانى رۆژئاواو بەچەندین شێوە تاوانیان بەرامبەر ئەنجام ئەدات، بۆیە دەپرسم ئایا کەسێک کە ئەوە رابردووى بێت،کەسێک کە جگە لەنەهامەتى و ناپاکى و خیانەت و کلکە لەقێ بۆدوژمنان، هیچ خێرێکى بۆمیللەتەکەى نەبووبێت،کەس هەیە باوەڕ بکات کە بەنیازى کارێکى وایە؟! وڵات بەرە و ئارامى سەربەخۆى دەبات؟؟ بێگومان نەخێر، ئەوەى مەسعود دەیکات، ئەوەى دەهۆڵى بۆدەکوتێت، تەنها وتەنها بۆ خۆزگارکردن و شاردنەوەى هەموو تاوان وخیانەتەکانیەتى و ،سپیکردنەوەى رووى رەشى خۆیەتى ، ئەخوازێت لەژێر ئەو ناوە پیرۆزەدا، شەرعیەت بەمانەوەى خۆى و بنەماڵەکەى بدات، لەبەر ئەوەى لەمێژە وادەى بەسەر چووە و، هیچ یاسا و رێسایەکیش رێگەى پێنادات کە جارێکى دیکە خۆى بەزۆر بسەپێنێتەوە ببێت بەسەرۆک، بۆیە ئێستا زۆر بێ شەرمانە ئەیەوێت لەژێر ئەو ناو و پەردەیەدا درێژە بەمانەوەى خۆى لەسەر کورسیەکەى بدات، ئەگەر نا لەکوێى ئەم سەرزەمینە بینراوە یان بیستراوە،کەسێک هەموو ژیانى لەخیانەت و ناپاکى بەسەر بردبێت، کەسێک بۆ یەک ساتیش خزمەتى گەلەکەى نەکردبێت،کەسێک هیچ لەخەمى میللەتدا نەبێت ، ئاگاى لەحاڵ و گوزەران و ژیایانیان نەبێت، پێى سووک و کەم وشورەیى بێت بێتە ناو میللەتەوە، کەچى زۆر بێ شەرمانە بۆ خۆڵکردنە چاوى خەڵک و ،بۆ ئەوەى رەواى بداتەوە بەدیکتاتۆریەتى بەفێڵ و تەڵەکەى ریفراندۆم دێنێتە ناوانەوە، پێم وابێت میللەت زۆر لەوە هۆشیارترە بە درۆ و بەڵێن و چەواشەکاریەکانى مەسعود فریو بخوات،ئەوێک بەدرێژایى حەفتا و پێنج ساڵ لە بەناو شۆڕش وحزبایەتى و بیست و پێنج ساڵ لە خۆسەپاندن بەسەر میللەتدا هیچى لەهەگەبەدا نەبووبێت، نەیتوانیوە لەساتە زێرین و دەرفەتە باشەکاندا بچووکترین دەستکەوت بەدیبێنێت، ئێستا خێرە بەم هەزاران قەیران و نەهامەتى وبرسێتى و پاشاگەردانیە، ریفراندۆم ئەکات بە باسى رۆژ خۆى ئەکات بەهەنارەشیرینە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە