کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتى خۆى چى و ناوەندى بڕیارى چى؟

Saturday, 15/10/2016, 17:58


 ئەوەى لەناو یەکێتى رویدا ئەبوایە ساڵانێک لەمەوپێش ئەنجام بدرایە، پێش ئەوەى ناکۆکیەکان بگەنە خاڵى تەقینەوە، هەوڵ و چارەسەرى جددى بۆ بدرایە، ئەوەى کەئێستا ئەکریًت و باڵەکان کۆبونەوەى بۆدەکەن ،جگە لە مردوویەکى بێ گیان هیچ شتێکى دیکە نى یە، باوەڕ ناکەم لەسەدا سفرى کێشەو کرفتەکان چارەسەر بکات. لەبەر ئەوەى بێ شک و ئەملا و لا،ئەوەى ناوەندى بڕیار(کۆسرەت و تەکەتولەکەى) ئەیکەن، بۆ شکست هێنانى رێکەوتنى یەکێتى و گۆڕانە،کە پارتى لەناخەوە پێى ناخۆشە و سەغڵەت بووەـ ئەیانەوێت  وەک جاران یەکێتى نزیکبێت  لەپارتى  تەسلیمى ئیرادەو خواستى ئەوان بێت ،ئەویش بۆخاترى ئەوەى بەرژەوەندى و موڵکەکانى کۆسرەت و بەرهەم، لەهەولێر زیانیان بەرنەکەوێت و لەلایەن پارتیەوە دەستى بەسەردا نەگیرێت. جوداى ئەوە ئەو ناوەندى بڕیارە جگە لەخۆلکردنە چاوى خەڵک و فریودانى میللەت هیچ واتایەکى نى یە  ،سەرانیشى  جگە لەکۆمەڵێک  کەسى بەرژەوەندخواز، کە بەردەوام خەریکى گلەیى و گازندە و هاش و هوشى سیاسین  هیچى دیکەنین،دڵنیاشم بە پێدانى کۆمەڵێک پۆست و پلەو ئیمتیاز،لەلایەن باڵى دەست رۆیشتوى یەکێتى، ئاو دەکرێت بەئاگردا کەف و کولًەکە دادەمرکێتەوە.
بەدەر لەوانەش ئێستا کام پارت و حزب و رێکخراوەى کوردستان ،بۆتە جێگەى متمانەى خەڵک؟ لەگرفت و کێشەو داواکارییەکانى پرسیوەتەوە؟ لەنەهامەتى و قەیران و گرفتەکاندا هاوسۆز و هاوخەمیان بووە ؟لاى من  یەکێتى بەهەموو باڵەکانییەوە، هەروەها سەرلەبەرى حزبەکان بەهاو نرخى یەک کولێرەیان نى یە، چونکە سەرلەبەریان بۆخاترى قایمکردنى پێگەى خۆیان، و پاوانخوازکردنى دەسەڵاتە و هیچى تر،ئەوەى کە دەڵێن حزب لەخزمەتى گەل و میللەتدایە لەدرۆیەکى شاخدار بترازێت هیچى دیکە نى یە، پێم وابێت میللەتیش هاتۆتەوە هۆش خۆى و پەى بەو راستیانە دەبات. بۆیە پێم خۆشە لەناو یەکێتیدا روبارى خوێن هەستێت، سەرلەبەریان  لەناوبچن.چونکە بەلەناوچوون و نەمانى ئەو کۆمەڵە باند و مافیایە، ئەوجا کوردستان دەرووى خێرى لێدەکرێتەوە و هەنگاو بەرەو ئایندەى روون و سەرفراز دەنێت.
پێکەنینم دێت کەدەڵێن ناوەندى بڕیار، بۆ لەناو یەکێتیدا کەسى ژیر و وریاى تیایە تا بڕیار بدات.؟یەکێتى تا ئێستا چ بڕیارێکى خۆى پەیڕەو کردوە وا ئێستا ناوەندى بڕیارى بۆ دروست دەبێت؟ کە جگە لە پاشا گەردانى و قسەى باق و بریقى کۆمەلێک پیاو کوژ و دز چى دیکەمان گوێ لێبوە؟ بۆلە ناو یەکێتیدا ئۆرگان و پلەو کەسى یەکەم  و دووەم بوونى هەیە، تا بیکەنە ناوەندێک بۆ بڕیاردان؟ئایا دز ،پیاو کوژ، سۆزانى، تەزویرچى، پاشەڵ پیس،خائین،شان ئارداوى، ناکەس بەچە، سەلکە زۆڵ، خۆیان چین تا بڕیار لەسەر ئایندەى حزبێک بدەن؟
 کەم تا زۆر لەگەڵ هەندێک خاڵ و گلەیى و گازندەى ئەو بەرپرسانەدام، کە بەم ئاخرى عومرەیان زاتیان کردووە بە دوو دێر نەک بەکردەوە لەدژى هێرۆ و باڵەکەى هەڵوێست بنوێنن و،  ئەو باڵەیان لێبۆتەوە،ئەخوازن رێگە چارە و دەربازبوونێک بۆئەم قەیرانەى ئێستاى یەکێتى بدۆزنەوە( چاکترە بڵێن بۆ ئەو گیرفان بەتاڵى و پەراوێزخستنەى خۆیان بدۆزنەوە)، بەهەمان شێوەش لەدژى  بەشى زۆرى ئەو کەسانەدام کە هەستاون بە واژو کردنى ئەو بەیاننامەی ناوەندى بڕیارە، لەبەر ئەوەى بمانەوێت یان نا ،پێمان خۆش بێت یا نا، تا ئەم ساتە ئەوان لەناو یەکێتیدا پۆستیان هەیە و، لەهەر هەڵەو کەم کوڕى و ناتەواو ییەکى یەکێتى پشکیان هەیە و، بەشى خۆیان بەرپرسیارن. بۆ چەندین ساڵە ئەو ناعەدالەتیانە ئەبینن قبوڵى ئەکەن، ئایا مەسەلەکە ترسنۆکییە یان دەم چەورکردن و دەمکوتکردنە تا ئێستا نەیانوێراوە هیچ بڵێن؟!
ئەو کەسانەى کە ئەو ناوەندى بڕیارەیان دروست کردوە، کەسى واى تیایە تادوێنى هیچ و گومناو بێ ناونیشان بوو، بەڵام ئێستا لەسایەى یەکێتى و بەهۆى خۆهەڵواسینى بەتەکەتولێکەوە بووە بەشت و ناوی دێت، کەسى واى تیایە تا دوێنێ لە خوێندکاران و لاوان و رێکخرواەکان، لە پرسگەش جێگاى نەدەبۆوە، کەچى ئێستا بەهۆى یەکێتى یەو چۆتە پۆستەوە، ئاهێک بەسکیدا هاتۆتەوە و بۆتە خاوەن موڵک وماڵ، ئەو داواى شەفافیەت و عەدالەت لەیەکێتى دەکات، لەخۆى ناپرسێت باشە ئەى بۆخۆم عادیل نەبم، چ رەواى هەقە لەمالێکى 3 کەسیدا 2 کەس ئەندام پەرلەمان بن، لەکاتێکدا بەهەردووکیان ناتوانن نەک کێشەى میللەت بگرە کێشەى خۆیان چارەسەر بکەن.
  هەقى خۆیەتى بەشى زۆرى ئەو بەڕێزانەش کە لەدەورى ئەو ناوەندە کۆبونەوتەوە، تەماشایەکى پێشوو ،و ئێستاى خۆیان بکەن، بزانن لەسایەى یەکێتى و پۆستەکانیانەوە بوون بەچى؟ بەرپرس هەیە لەو ناوەندەدایە ، خوێنەوارى نى یە هیچ بڕوانامەیەکى باوەڕپێکراوى نى یە، کەچى لەرێگەى حزبەوە بووە بەهەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا و بەکالۆریۆس. بەرپرس هەیە تادوێنى خاوەنى ئوتومبیلێکى خۆى نەبوو، کەچى ئێستا دەیان  پێشانگاى ئۆتۆمبَیلى هەیە، بەرپرس هەیە نانى شەوى نەبوو بیخوات ،کەچى ئێستا نەخۆشخانەى تایبەت و چەندین لیوا و فەوج و ریزە گەڕەکى هەیە. بەرپرس هەیە لەگوندەکەى خۆشیان خانووى گڵى نەبووە، کەچى ئێستا نیوەى شارێکى داگیرکردوە بەناوى وەبەرهێنانەوە بۆتە فیرعەون. بەرپرس هەیە،کە مناڵەکانى ناتوانن دوو جوملەى موفید بڵێن، کەچى ئێستا لەحزبدا بوون بەگەورە و شت .بەرپرس هەیە،  ئەبوایە لەسەر سیخورى و جاسوسى خیانەت و ناپاکى بۆ دوژمنان لەسێدارە بدرایە، کەچى ئێستا باسى نیشتمان و،ووڵاتپارێزى ئەکات. بەرپرس هەیە،کە گەر بەدوا داچوون بکرێت تاوانى تەسلیمکردنەوەى خاڵە شەهاب و هاورێیانى دەکەوێتە ئەستۆى. بەرپرس هەیە،تا دوێنێ پێنج لیتر نەوتى نەبوو،کەچى ئێستا چەندین بیرە نەوتى هەیە و رۆژانە بەسەدان تانگەر نەوتى بۆدەگوازنەوە. بەرپرس هەیە لەسەرەوە خۆى بە شەفاف وخاکى دەزانێت، کەچى لەچاڤیلاند و گارگەى چیمەنتۆکانى بازیان و کۆمیانیاکانى قەیوان ونۆکان و بەڕێز پشکى هەیە و، هەزاران دۆنمى بەنایاسایى لە مێرگەپان داگیر کردووە. بەرپرس هەیە کە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت بڕواناکەم خێزانەکەى خۆشى دەنگى پێبدات،کەچى بەقودرەتى قادر و بەچەپڵە رێزان بوە بەئەندامى سەرکردایەتى . لەوەش خۆش تر باسى دیموکراسى و عەدالەتى کۆمەڵایەتى دەکات. بەرپرس هەیە مانگانە تەماع دەکاتە مووچەى پێشمەرگە و بەهەزاران پێشمەرگەى وەهمى و بندیوارى  هەیە و موچەیان وەردەگرێت، کەچى باسى قوتى خەڵک و بڕینى موچەى میللەت دەکات. بەرپرس هەیە، بۆ شەوێک رابواردن بۆ رازیکردنى سۆزانییەک دەیان دۆنم زەوى بەخشیوە،کەچى ئێستا باسى بەهەدەردانى سامانى میللەت ئەکات، بەرپرس هەیە، لەتاو تلیاک و حەشیشە ئاگاى لەماڵ ومناڵى خۆى نى یە، کەچى ئەڵێت با ئاوڕێک لەیەکێتى بدەینەوە. بەرپرس هەیە. دەیان پارچە زەوى لەسەر قەحبە و بەرەڵاى عەرەب تاپۆ دەکات، لەولاشەوە باسى پاوانخوازى دەکات، بەرپرس هەیە  بۆخاترى سۆزانى ولەشفرۆشێک بەپێڕ خەڵک دادەمەزرێنێت،لەولاشەوە باسى نا یەکسانى هەژارى میللەت  دەکات. ئەمانەو زۆرێک نموونەى تر لەو ئەندامانى ناوەندەدا هەیە، کە هەرهەموویان خۆیانى لێ گێل دەکەن، باشە گەر نیەت و بەرنامەتان چاکسازى یە، بۆچى لەم دووساڵەدا نەتان کرد، ئەوا ساڵانێکە خەڵک بەدەست هەزاران قەیرانەوە دەناڵێنێت، موچەى نى یە، ئاوى نى یە کارەباى نى یە خزمەتگوزارى سفرە، دامەزراوەکان ئیفلیج بوون ، ژیان وەستاوە. میللەت لەهەمووشتێک بێ بەشە ـ ئەى کوا پەرلەمانتارە بوێرەکان کوا نوێنەرانى میللەت، بۆ ورتە ناکەن؟؟ ئەوە ساڵانێکە حکومەت و پەرلەمان خەوێنراوە، خۆ بەخێرێ کۆسرەت رەسوڵ جێگرى مەسعود بارزانى یە، بۆ ناوێرێت  لەسەر ئەوە، کە سەرچاوەى هەموو قەیرانەکانن ئەلفێک بڵێت؟ ئەوە دەبنینین بەئاشکرا و بەبێ پەردە سوکایەتى بەپێشمەرگە دەکرێت، جەمیل هەورامى ئەچێتەلاى مەسعود بارزانى و لێى دەپارێتەوە بۆ مووچە ،ئەى بۆچى شێخ جەعفەر دەنگى نى یە بۆ ئەوناعەدالەتیە قبوڵ دەکات؟
تکام وایە ئەندامانى ناوەندى ئەو بڕیارەى کە خۆشتان گاڵتەتان پێدێت، تکایە ..تکایە میللەت لەوە زیاتر بەچاڵى نەعەلەتا مەبەن،شەڕ شەڕى خۆتانە، شەڕى پۆست و پلەو پارەیە، نامانەوێت بێمنەتین لێتان ،گەر بڵێن شەڕى ئێوەیە و، لەپێناوى ئێوە دا دەیکەین، لەبەر ئەوە شەڕ بۆ ئێمە مەکەن،  مەیکەنە منەت و موزایدە بەسەرمانەوە، بڵێن بۆخاترى ئێوە هاتوینەتە مەیدان، چونکە دەیان ساڵە بەهۆى ئەو گەندەڵى ودزى وناعەدالەتیەیەى ئێوەوەە حاڵمان بەم رۆژە گەیشتووە. گەر راست ئەکەن و خۆتان بەنوێنەر و دڵسۆزى میللەت و خەڵک ئەزانن، کە ئەوەیان زۆر ئەستەم و موستەحیلە، با هەریەکەتان دەسبەردارى یەک لەسەر سەدى پشک و موڵکەکانتان بێت  بۆ میللەت ، لەموڵک و بیرەنەوت و نەخۆشخانە و پرۆژەى وەبەرهێنان و، پرۆژەى گەشتیارى و کارگە و پارەى خەوتوو، بەبیلاهى بەبێ چاکسازى و هیچ خۆماندوکردنێک سادەترین خەڵکى ئەم وڵاتە وەک پاشاى دوبەى وقەتەڕ ئەژى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە