کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان لەهەفتەیەکدا

Friday, 30/09/2016, 1:03


+ لەسەراسەرى دەڤەرى زەرد، تەنیا دووکەس خۆپشاندانیان کرد،،ئەوانیش باوک و کچێکى شەش ساڵان بوون. شارەزایانى بوارى خۆپیشاندان و مانگرتن ئەڵێن ئەوە شتێکى شاسایى یە و سروشتى یە کە لەو هەرێمە گوزرە دەکات، لەبەر دوو ئەگەر: یەکەمیان ئەگەر هەیە کە  تەنیا و تەنیا ئەو دوو کەسە لەو ناوچەیە حاڵیان خراپ  و گیرفان بەتاڵ بن. باقیەکەى خوا پێ یاو و قەپات بن. یان ئەوەتا لەرقى دەسەڵاتى پارتى و مەسعود ،،هەموو خەلًکى ئەو ناوچانەیە سەرى خۆیان هەڵگرتبێت چووبن بۆخاریج. تەنیا ئەو دووکەسە ماونەتەوە و لەکاروان بەجێ ماون. ئەگەرنا یەک دووکەسى تریش هەبوو لەژێرەو و بەنهێنى لەدژى مەسعود وپارتى نارەازاییان دەربڕیایە
*دووسەد مەتر لەملا کۆڕبەندەکەى مەلا بەختیارەوە، کەبەناوى دابڕان رێکخرابوو، یەک لافیتەى گەورەم بینى نوسرابوو(دبموکراسى بۆهەمووان) هەرلەژێر ئەو شیعارەیا دوو چالاکوانى مەدەنى، لەسەر ئەوەى ویستویانە بەشێوازێکى دیموکراسى و مەدەنیانیانە ،داواى مافى خۆیان بکەن ،لەلایەن دەمامکدارەکانى حزبەکەى مەلاوە دەستگیرکران، باقڵم دیموکراسیەکەى مەلا تەنها لەناو قاعەو و ئوتێلەگران بەهاکان و لەبەردەم مایکى کەناڵەکانا رەواجى هەیە. لەدەریشەوە تەنها  بۆخانم و کیژۆڵە مەمک قوت و پوز خڕەکانى رێکخراوە دیموکراتیەکانە.
*یەکێتى وەکو پارتى قوڕیکردوە بەسەر خەڵکا، ئەویش لەدزینى نەوت و داهاتدا درێغى ناکات، کەچى بۆ خۆپیشاندانەکەى 27ى مانگى سلێمانى، لەهەمووان زیاتر خۆى سەرقاڵ کردبوو،،هانى خەڵکى ئەیا کەبەشدارى بکەن. من لەوە تیاماوم و سەرم سوڕماوە، وسەرى لێ دەرناکەم. باشە ئەوە زانیمان یەکێتى بێ تاوان و بێ بەرییە لەبڕینى قوتى خەڵک و نەدانى موچە.ئەى تۆبڵێت کێ  سەبەبکارى  ئەم دۆخە بێت؟! من زیاتر گومان  لەحزبى شۆسیالیت و زەحمەتکێشانە
.کە ئەوان لەپشت ئەم نەهامەتیانەوە بن،توخوا ئێوەش بەدواداچون بکەن،بزانن  وایە یان نا؟!
* رۆژانە چەندین کەسایەتى رۆشنبیر و هونەرمەندى کورد کۆچى دوایى دەکات، و دونیاى فانى بەجێدێڵێت چەندانى دیکەش وەک ویدات حسێن و سۆرانى مامەحەمە  وسەردەشت عوسمان ، بەنوێژى نیوەڕۆ ،لەسەر دەستى  پیاوکوژەکانى پارتى  تیرۆر دەکرێن، کەچى موسەقەفین و موفەکرینى دهۆک ،بۆ موزایدە و روو سپیکردنەوەشیان ورتە لەدەمیان نایەتە دەرەوە. لەولاشەوە بۆ مردنى شیمۆن پێرێزى سەرۆکى پێشوى ئیسرائیل، پرسە دادەنێن و شین دەگێڕن.بەنیازیشن بۆ سێ رۆژانەو چلەکەى حەڵوا ببەخشنەوە  و مەولوى بۆ بخوێنن.
بژى برایەتى کورد و جولەکە
 ناویشمان نایەت لەناو کولەکە
* لەسەر پرسى مانگرتن و باکۆتى مامۆستایان، و دەستپینەکردنەوەى دەوامى خوێندنى ئەمساڵ. دنیا دیدەیەک فەرمووى قەیچێکا بائەمساڵ خوێندن و مەکتەب نەبن. ئەگەر هەش بوو، بەقسەم بکەن مناڵەکانتان مەنێرن با دوا رۆژیان نەفەوتێت. بەدەردى ئەو هەزاران خریجى زانکۆ پەیمانگایە نەچن ،کە رۆ ژتا ئێوارە لەبەر بێ ئیشى جادە ئەپێون. ئەوەتا خۆ بەچاوى خۆتان ئەبینن،مەسعود بارزانى کە نەخوێنەوار و بێ سەوادە ،ئەلفو تێڵا لەیەک ناکاتەوە، سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى پارتى یشە.کەواتە
تف  لەعیلم و سنعەت و سەد کارەبا
مەرحەبا ئەى جەهل و وەحشیەت مەرحەبا
*جەریدەیەکى سەقەت  و روو زەرد لەدەڤەرى زەرد بەناوى (هەولێر) دەردەچێت، رۆژانە بەتیراژى 26 هەزار دانە چاپ  ئەکرێت. بەبەلاش و حەلاش ئەدرێت بەخەڵکى. ئەو شەوە بەقەلەم و کاغەز حسابێکى وردم بۆکرد.بەمەسرەفى چاپکردن و کاغەزو موچە و پاداشتى نوسەران و کرێى گواستنەوە و وردە مەسرەف ،هەردانەیەک نزیکى 10 دۆلار لەسەر خۆیان ئەکەوێت، ،ئەگەر بێت و تێچووى یەک مانگى ئەو جەریدە بێ خوێنەرە تەرخان بکرێت بۆ چاپکردنى کتێبى مەکتەب، قەناعەتتان بێت ئەتوانین هەموو قوتابیانى کوردستان وعێراق کتێبى تازەیان پێبدرێت،بەڵام بەقەولى باپیرانمان ئەو کارە پیاوى خۆى ئەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە