کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆیلە سۆرانیەکانى ناومیدیاى پارتى تۆزێک شەرم بتانگرێت

Sunday, 11/09/2016, 22:44


لەکتََێبى (میر)ى ماکیافیلى بڕگەیەکى هەیە ئەڵێت ( بۆ ئەوەى میر بگات بەدەسەڵات ئەبێت گوێ نەداتە ئاکار،کەسایەتى ،رەوشت)جا ئەوەى کەئێستا پارتى و مەسعود پەیڕەوى دەکەن دەقا ودەقى بیرۆکەو هزرى ماکیافیلى یە، لەخیانەت ،ناپاکى ولاًت فرۆشى، تیرۆر، بێ ئابڕویى ، درێغیان نەکردوە، بۆ مانەوەى خۆیان لەدەسەڵات و کورسیدا، هەموو سوکایەتى وبێ رێزییەک قبوڵ دەکەن. 
زۆڕناژەنى  ئەو ئابڕوو تکاوانەش،چەند کەسێکى ناپاک و ویژدان فرۆشى وەک سەفین دزەیى ،کوڕى موحسین دزەیى ،پیاوى بەعس و سیخورى سەردەمى شا و. و،عەلى حسێنى کۆنە بەعسى وچەند کۆیلەو ئابڕو تکاوێکى  دەڤەرى سلێمانین ، کەئێستا لە کەناڵەکانى رووداو و کوردستان 24  رۆژنامە رووزەردەکانى  پارتى درێژە بە سوکایەتى و خۆفرۆشیان دەدەن.
    تاکە شتێک کە هەموو مرۆڤێک شانازى پێوەدەکات و، بەگەورەترین سەرمایەى ژیانى دەزانێت ،ئاکار و رەوشتە، هەرکات ئەوشتە لەمرۆڤدا بوونى نەما، ئەوا ئیدى چاوەڕوانى هەموو شتێکى لێ بکە. لەدرۆکردن، ناپاکى ،خۆفرۆشى، دزى ،تاڵانى.
    زمانحاڵەکانى هەردوو کەناڵە کە ئاشکرایە سەرلەبەریان سیخوڕ و پیاوى دەزگاى میتى تورکین  و مانگانە پارەیەکى چەوریان دەست دەکەوێت، لەبەرامبەردا بەکەیفى خۆیان سوکایەتى بە کورد و خەباتى پارچەکانى دیکە دەکەن،.سەرلەبەرى هەواڵ و دەنگوباسەکانیان  بێ کاریگەرکردنى  رۆڵى پەکەکە و پەیەدە و،،شکۆدارکردنى تورکیا و کەمالیزمە کەبەسپۆنسەرى مەسعود و بەرێنمایى ئەو پیادەدەکرێت.
سەیرەکەى لەوەدایە ئەو کەناڵانە سوور ئەزانن کە هەواڵەکانیان درۆ و ناڕاستە، نەک بینەر بگرە بۆخۆشیان باوەڕى پێناکەن ،بەڵام هەر بڵاویدەکەنەوە. وەک ئەو سوکایەتى و درۆیەى کە ئاشکرا بوو، بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کە مەسعود بارزانى ،لە میانى سەردانى بۆ فرەنسا لەگەڵ هۆلاند باسى پرسى سەربەخۆیان کردوە، بەڵام دواتر کە هەواڵەکە بە زمانى ئینگلیزى و فەرەنسى بڵاوکرایەوە و،وەرگێردرا  بۆ کوردى،،ئاشکرا بووکە جگە لەدرۆ و چەواشەکاریەکى پارتى هیچى دیکە نى یە، بەپەلە کەوتنە پۆزش و عوزر هێنانەوە. 
  من گوتم رەنگبێت پارتى و میدیاکانى ئیدى دەستبەردارى ئەو فریودان و خۆڵکردنە چاوى خەڵکە ببن،تا ماوەیەک کە متمانە و باوەڕ بەدەست دێننەوە، خۆیان لە زۆر درۆو هەواڵى چەواشەکارانە بەدووربگرن ،بەڵام ئاشکرایە کە پارتى و درۆ ، پارتى و چەواشە، پارتى و سوکایەتیکردن بەکورد و دۆزەکەى بۆتە نەریت و پەیڕەوێکى ناوخۆیان، ئەوەتا ئەمجارەش لەرێگەى ناپاک و پیاو و نۆکەرى مەسعود بارزانى( عوسمان ئۆجەلان) جارێکى دیکە ئەخوازن رووى رەش و ئابڕوى تکاوى مەسعود بکڕنەوە، هەموومان ئاگادارین کە کرۆکى سەردانەکەى مەسعود بۆ تورکیا بۆچى و لەپێناوى چیدابوو، کەچى کەناڵە درۆزنەکەى پارتى تا دوێنى دوور و نزیک نەیدەوێرا خۆى لەباسى ئاشتى و پرسى ئۆجەلان و باکور بدا، بەڵام کاتێک بەزەبرى هێزى پەکەکە و، مانگرتن و فشارەکانى سەر دەوڵەتى تورکیا، رازى بوو کە بنەماڵەى ئۆجەلان بچنە ئیمرالى چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت، کە ئەوەى تۆزێک هەستى هەبێت و  هەندێک ئاگادارى رەوشى تورکیا بێت،ئەزانێت کە لەپاى چى دەوڵەتى تورکیا بەوە رازى بووە. کەچى لەولاوە کەناڵەکەى مەسرور زۆر بێ  شەرمانە، لەرێگەى خۆفرۆش و نۆکەرى پارتى(عوسمان ئۆجەلان) ئەو درۆیە بەگوێماندا دەدات، کە رازى بوونى تورکیا بۆ بینینى ئۆجەلان بەهۆى داواکارى و پێداگرى مەسعود بارزانى یەو بووە. ا
  من لۆمەى عوسمان  ئۆجەلان و ئەو کەناڵانە ناکەم کە  بۆخاترى  سپیکردنەوەى رووى رەشى مەسعود و ،شۆردنەوەى خیانەتەکانى پارتى ناچارن ئەو کارنە بکەن. بەڵام ئەوەى کە پەست و نیگەرانم دەکات، بوونى کۆمەڵێک چەورەو کاسە لێسى وەک حاکم فەرهاد و رەنج سەنگاوى هیوا و.....ئەو کۆیلانەیە. کە سوور ئەزانن پارتى ناپاکە، پارتى خیاتەتکارە ،خۆفرۆشە،دزە،گەندەڵە. پیاوکوژە.کەچى هەر سوورن لەسەر ئەوەى لەگەڵیاندا کاربکەن، وەک نەزانن ئەو مووچەیەى کەوەریدەگرن  کرێى خیانەت و ناپاکیانە، لە لایەن میتى تورکیاوە، ئەوەى کەپێتان دەدرێت،هەقى خۆێنى رژاوى ویداد و سۆرانى مامەحەمە و هاوەڵەکانیەتى،ئەوەى کە پێشکەشتان دەکرێت، لەبرى ئەوەیەکە کە رازین بە برسیکردن و بڕینى قووتى خەڵک ،بۆخاترى ئەوەى کە مەسعود هەر لەسەر کوسى بمێنێتەوە. هیچ شتێکم نى یە بۆ پارتى و مەسعود بنەماڵە، لەبەر ئەوەى لەمێژە لەساڵانى کۆمارى کوردستانەوە، لەسەر دەستى مەلا مستەفا ، خیانەت و کورد فرۆشى بۆتە،بەشێکى دانەبڕاوى بەرنامەى ئەوپارتە. بەڵام نیگەرانیەکەم بۆ ئەوەیەکە ئەو زۆڵە کوردانەى لەو کەناڵانە کاردەکەن ،رێک سەردەمى بەعس و رۆژنامەى هاوکارى و تەلەفزیۆنى بەغدام بیر دێتەوە. کە ئەو کەسانە بۆ خاترى موچە و هەندێک ئیمتیاز، کەسایەتى و رەوشت و ویژدانى خۆیان فرۆشتبوو، کە تا رۆژى ئەمرۆش بەشى زۆریان لەژیاندا ماون ،بەڵام پێیان شەرم و نەنگیە خۆیان دەربخەن و بێنە ناو میللەت، ئاواتە خوازو گەشبینم کە پارتى و بنەماڵە تڕۆدەکرێن و لە گۆڕەپانى سیاسەتدا ئاسەواریان نامێنێت، خۆزگەى ئەوە دەخوازم کە هەرکات ئەورۆژە هاتە دى، پێش بەرپرسانى پارتى و بنەماڵە میللەت هەق و حساب و دادگاى ئەو قەلەم فرۆشانە بکات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە