کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بژاردە تەنها راپەڕینە

Wednesday, 07/09/2016, 19:56


هەرچەندە بایکۆتکردن  مانگرتن و نەچونە سەرکار کارێکى زۆر قورس و ناخۆشە وبەزیانى  خەڵکى  هەژار و کەم درامەت کۆتایى دێت،بەڵام چاریان نى یە و هەقێکى رەواى خۆیانە، ئاخر چ رەواى هەقە ئێمەى هاوڵاتى باجى نەفامى و ململانێى ناشەریفانەى مەسعود بدەین؟ بۆچ دەبێت رۆژانە کارەساتى جەرگبڕ و،خنکانى بەکۆمەڵ ببینین، تاوانى پەپوولەیەکى چەند بەهار چى یە دەبێتە خۆراکى قرش و ماسییەکانى دەریاى ئیجە؟!
تاوانى مامۆستاو فەرمانبەران چى یە کە بە6 مانگ ونیو مووچەى پێدەدەن! تاوانى پێشمەرگە چى یە کەسنگ دەنێ بەگوللەوە،کەچى لەولاوە خێزان و مناڵەکانى لەبرسانا هانا بۆ ناکەس و چەورە بەرن.
دووساڵە ژیانى میللەت لەوپەڕى خراپیدایە، هۆکارەکەشى ملهوڕى و سیاسەتى سەقەت و نەفامانەى مەسعودو پارتى یە،،کە لەژێر فشارى تورکیا مل نادات بۆ رێکەوتن وئاسایى بوونەوەى رەوشى هەرێم و بەغدا، هیچ لەخەمیشدا نین و،بگرە هەر گاڵتەیان پێدێت. کەچى بۆخاترى کورسیەکەى هوشیار زێبارى کە سەربە بنەماڵەیە  ولەپێرى کلاو سورەکانە،نێچیر و سەرانى پارتى بە چوار ناڵە ئەگەنە بەغدا و، دەستى عەبادى ماچ ئەکەن، بۆخاترى لانەبردنى زێبارى لەو پۆستە ئامادەى هەموو سازش و تەسلیم بونێکن. ئەمە کرۆک  مەبەست و سیاسەتى پارتى یە،کە بارزانى یەک لەهەموو میللەتى کورد بەنرختر و بەرێزترە.
زۆرمان وت، و زۆر گەندەڵى و ناعەدالەتى و دزى و  فزى بەرپرسان و حکومەت و دەسەڵاتمان خستە روو، زۆر بەڵگەو نهێنى  ترسناکمان درکاند، کەچى هیچ چارێکى نەبوو،چ من و چ تۆى هاوڵاتیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەى کە ئیدى قەڵەم و میدیا و راگەیاندن،کاریان تەواو بووە، ئەوەى توانیمان کردمان، ئەوەى پەیمان پێ برد هێنامانە زمان، بەڵام پێم وابێت هیچ کام لەوانە چارەى دەردى ئێمەى نەکرد،،سارێژى بچووکترین زام مانى نەکرد. بۆیە ئەبێت وگرنگە، کەبیر لەرێگە چارەى دیکە بکەینەوە، لەبەر ئەوەى ئەو حکومەتە باکى بەمانگرتن و خۆپیشاندان و بایکۆتکردن نى یە. بگرە پێشى خۆشە بۆخۆشى هاوکارمان دەێت، تا لەورێگەیەوە خۆمان خاڵى بکەینەوە، ییر لەرێگە چارەى دیکە نەکەینەوە.
ئەوە دەبینن هەموو رێگە چارە و دەربازبوونەکان داخراون،هەرچى ئاسۆ و رۆشنایى و تروسکایى هەیە بۆچارەسەر نى یە، حکومەتیش تا دوارادە بێباکە و، گاڵتەى بەگیرفانى خاڵى و سکى برسى ئێمە دێت، بۆیە تاکە یەک رێگە ماوە ،بەدەر لەوەش هیچ چارەو دەروازەیەک  بۆ رزگارى نى یە. ئەویش راپەڕین و تەفروتونا کرددنى ئەم بەناو دەسەڵاتى کوردى یەیە.
هەمووان ئەو رەوش و بێ موچەى و قەیرانەمان لا سەخت و گران و دژوارە،گەر لەژێر ئازارى برسێتى و هەژارى پشتمان چەماوەتەوە. با لەبرى مانگرتن و خۆپشاندان وئەم شتانە. چارەنووسى خۆمان بەشێوەیەکى دیکە دیارى بکەین.. بادز و گەندەڵکار و خائین و مشەخۆرەکان راماڵین.راپەڕینى سەرتاسەرى بەرپا بکەین.هەتا لووتى مەسعود وبنەماڵە بەپلەى یەکەم و، پاشان دز و جەردەکانى  دەستەمۆى دەسەڵات وسیاسەتى پارتى ،کە خۆى لە کەڵتەکۆن و لیکەوتە سیاسیەکانى یەکێتیدا ئەبینتەوە نەشیکێنین . هاو چارەنووسى قەزافى و سەدامیان لێ نەکەین. هەر ئەبیت چاوەڕێى درۆ و قسەى چەواشەکاریانەى سەفین دزەیى و، بەیت و بالۆرە و لەخشتە بردنەکانى مەسعود بین لەژێرناوى سەربەخۆى و ریفراندۆم دا مەستمان بکات،  رەوشمان لەئێستا وێرانتر دەبێت. بۆیە ئێستا راپەڕیٍن لەسبەینێ باشترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە