کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگەیاندنى دەوڵەتى کوردى لەژێر ئاڵاى تورکیا دا

Thursday, 25/08/2016, 19:51


ئەمجارەش مەسعود بارزانى بەرەو تورکیا ملى نا و زۆر شەرمەزارانە لەنێوان دووئاڵاى تورکیادا  گفتوگۆو وێنەى لەگەڵ ئەردۆغان و یلدرم دا گرت. سەردانەکەى ئەم جارەى مەسعود هاوکانە لەگەڵ هێرش و سنور بەزاندنى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى سوریا و بۆردومان کردنى شارى جەرابولس، هەروەها یادى 500 سەد سالەى شەرى مەرج دابقە کە سوپاى عوسمانى بەسەر مەمالیکدا لەم رۆژەدا سەرکەوت. کە ئەمانە هەمووى ئاماژەن بۆ ئەوەى کە مەسعود بارزانى   چەنێک نۆکەر و پیاوى تورکیایە.
  ئەو پرسە هەموو کەس ئەزانێت وپەى پێدەبات،کە مەسعودى گەورە خۆفرۆش بەبێ پرسى تورکیا ناتوانێت دەست بەئاویش بگەیەنێت، هەروەها هەموو دەزانین کە تورکیا چەندە  باوەڕى بە کورد و نەتەوە ودۆزەکەى هەیە. کەچى کۆمەڵێک  نەفام و کۆیلەى پارتى کەوتونەتە هاش و هوش و دەهۆڵ کوتین کە گوایە سەردانەکەى مەسعود بۆ تورکیا و وڵاتانى دیکە، بۆپرس وراوێژکردنە لەسەر  راپرسى و بۆ سەربەخۆیى کوردستان.  کە ئەمەشرۆڤە و لێکدانەوەیەکە کە جگە لەکۆیلە و پیاوەکانى بنەماڵە کەس چڵمى پێ ناسڕێت و پەک قروش بەو هەواڵە نادات.. ئەمە چ نهێنیەکە مەسعود بارزانى بۆ ئەوپرسە ئەچێتە تورکیا،کەچى بۆ سوێندیش تەنانەت بەفۆتۆ شوپیش نەتوانرا ئاڵایەکى کوردستان،،قیروسیا ئاڵاى پارتى لەپاڵ ئاڵاى تورکیا دابنرێت؟ئەمە چەندى بەچەندە لەلایەک بنیاڵى یڵدرم سەرۆک وەزیران ،بەئاشکرا و بێ پەردە ئەڵێت دژى هەموو قەوارەیەکى کوردین لەسوریا پێک بێت؟کەچى خەوا ڵوەکانى بنەماڵە ئەلێن مەسعود بۆ ئەوباس و خواسە چووە، بەدەر لەوەش جۆ بایدن جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، بەراشکاوى ئەڵێت  پێویستە کورد لەوبەرى فورات بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان،هەروەها بەهیچ شێوەیەک پشتیوانى کورد و پەیەدە ناکەن بۆدروستکردنى هەر هەرێم وکیانێک.
لێک نزیکبونەوەى تورکیا و روسیا، پۆزش هێنانەوەى تورکیا بۆ سوریا، هەروەها رێکەوتنى ژێر بەژێرى تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران و روسیا، کە سەرجەمیان تاسەر ئێسقان دژ و نەیارى یەکدین،کەچى لەم کات و زروفە دژاوەردا رێک دەکەون ، ئەکرێت کۆیلەکانى پارتى و خودى مەسعود و لەو پیلانە خۆیان بەدووربگرن .نەزانن کە کرۆکى باس و رێکەوتنەکە،تەنها و تەنها بۆ دژایەتى کردن و سنوردانانە بۆ شاڵاو و چالاکى وبەرخودانەکانى پەیەدە، لەبەرئەوەى چ تورکیا و چ مەسعو دتاکە هیوا و ئاواتێکان کەهەیانە و  دڵیان پێیخۆشە وەکو بوکەڵە یارى پێدەکەن، رێکخراوى تیرۆریستى داعشە، ئەو داعشەى دونیا لێى تۆقیوە زیڕەى لێکردوە،کەچى لەسەر دەستى شەرڤانان و میرخاسانى پەیەدە رۆژانە دەبەزێت و هەڵدێت،ئەمەش پەیامێکى مەترسدارە بۆ تورکیا و پارتى،کە بەدورى نازانن سبەى رۆژ هێزێکى شەڕ کەر و چاونەترس و دوژمن بەزێنى وەک پەیەدە ببێتە بەڵا بۆیان مەترسى بخاتە سەر دەسەڵاتیان،
پاش رزگاکردنى مەنبەج و تێکشانى  سوپاى سوریا لەحەسەکە و پەڕینەوەى پەیەدە بۆ ئەوەبەرى روبارى فورات، و بەزاندنى هێڵى سوور، زیاتر ترس و شڵە ژانى خستە ناو دڵى تورکیا، کە ئەگەرێت و پەیەدە دەست بگرێت بەسەر جەرابلوس و شارە سنوریەکانى نێوان تورکیا و سوریا،ئەوا ئیدى تورکیا دەکەوێتە ناو شەڕێکى گەورە وفراوانەوە ، بۆ هێزەکانى پەکەکەش سنور واڵا دەبێت و ئەتوانن زەبرى زۆر گەورە و کاریگەر لە سوپاى تورکیا بدەن و ،باکور بکەنە دۆزەخ. ئەمە وایکرد کە زۆر بەزوویى دەوڵەتى تورکیا بانگهێشتى مەسعود بارزانى بکات، کرۆکى رێکەوتنەکەى نێوان  وڵاتان  بۆ لەنابردنى ئەو ئەزمونەى رۆژاوا بەگوێى پارتیدا بدات و، بارزانیش وەک هاوپەیمان نا، وەک نۆکەر بکەوێتە خۆى، ئەوەندەى لەدەستى دێت لە دژایەتیکردنى پەیەدە و پەکەکە چ بە داخستنى سنور،چ  کەناڵە میتەکانى وەک کەناڵ24 و رووداو زاگرۆس رۆڵى خۆیان لەو پیلانە بگێرن. ئەگەرنا نەفامترین کەسى ئەم وڵاتە بێ ئاگادارترین کەسى سەر ئەم زەمینە ئەزانێت کە پرسى سەربەخۆیى و ریفراندۆم جگە لە گاڵتەو چەواشە هیچى دیکە نى یە و،تەنها بۆ ئەوەیە ماوەى بەسەرچووى مەسعود بارزانى لەبیر خەڵک بەرنەوە.بەهانە بۆ دزى و گەندەڵى  خۆیان بدۆزنەوە. لەکوێ تورکیا ئەوەنە دەست و دڵى باشە رازى بێت بە دروستکردنى کیانێک بۆکورد لەباشور، لەولاشەوە بەشى زۆرى شارەکانى باکور بونەتە کەلاوە. ژیانیان تێدا نەماوە، تەنها لەبەر ئەوەى کوردن و داواى سەرەتاترین مافى خۆیان دەکەن؟ بەدڵنیایەوە ئەیڵێم ئەوەى مەسعود لەدژى کورد کارئەکات، ئەوەندەى مەسعود پیلان و خیانەتمان بەرامبەر دەکات، هیچ کاتێک دوژمنانى تورک  فارس و عەرەب نەیانکردوە، بیریشم کەوتەوە بەرەو یادى 31 ئاب ئەڕۆین وچەند رۆژێکمان ماوە، رەنگبێت  مەسعود بارزانى ئەو خیانەت و ناپاکى یە بەشێواز بەرگێکى نوێ وە دووبارە بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە