پارتى و مەسعود سەرچاوەى قەیرانەکان
Wednesday, 10/08/2016, 23:04
ئەوەى تۆزێک ئاگاى لە پرسى سیاسى هەرێم بێت و سەرپێى شیکردنەوەى بۆبکات، بەبێ ماندوبوون بەدواداچوون دەگاتە ئەو قەناعەتەى کە هۆکارى سەرجەم قەیرانەکان و،خوڵقێنەری سەرجەمیان مەسعود و پارتەکەیەتى.
مەسعودە چۆتە سەرهەور و بەهیچ نایەتە خوارێ. مەسعودە کەپێى وایە لەخۆى زیاتر کەس شیاوى ئەو پۆستە نى یە.مەسعودە کەخۆى لێ بووە بە فس فس پاڵەوان ئەخوازێت بەهاوکارى و پشتیوانى تورکیا پاوانخوازى خۆى بسەلمێنێت.مەسعودە بۆتە هۆکارى قوڵکردنەوەى ناکۆکى نێوان هەرێم و بەغدا.مەسعودە بۆتە هۆکارى برسى بوون گیرفان بەتاڵى خەڵک. مەسعودە ئەخوازێت بەردەوام ناکۆکى و ئاژاوە لەنێو وڵاتدا هەبێت،مەسعودە بوار نادات جگە لەبنەماڵەى خۆى کەس پۆستى هەستیار و باڵاى بەربکەوێت.
شتێکى زۆر سەیر و عاجباتییە،کەسێک نەتوانێت ئیدارەى دووشار بدات، کەسێک هەموو میللەتى خستبێتە سەر ساجى عەلى، کەسێک بەعالەمى ئاشکرا بۆمانەوەى لەسەرکورسى دەسەڵات،شەڕ لەگەڵ میللەت یکات،بۆناچارکرن و مل دانى میللەت سیاسەتى برسیکردن و بێ موچەیى پەیڕەو بکات. ئەبێت ئەو بەناو سەرۆکە چ خێر و چاکەیەکى بۆگەل هەبێت؟ سەربارى ئەوەش وا چارەکە سەدەیەکە مەسعود ونێچیرى برازاى حوکمى وڵات دەکەن،جگە لەماڵوێرانى وسک هەڵگوشین و قوربەسەرى چ دەستکەوتێکى دیکەیان هەبووە؟لەنەهامەتى بۆ قەیران ،لەقەیران بۆماڵ وێرانى،کەبچووکترین تاکى ئەم وڵاتە،گەمژەترین کەسى ئەم هەرێمە دەزانێت کە هۆکارەکەى تەنیا و تەنیا هەر مەسعودە،گەر ئەو نەمێنێت لەماوەى شەو ورۆژێکدا لەسەدا نەوەدى کێشە و قەیرانەکان چارەسەر دەبن.
خۆشییەکەى ئەوەیە کەمەسعود بۆخۆشى چاک پەى بەو راستیە دەبات،لێى مەعلومە کەبۆخۆى دروستکار و خوڵقێنەرى ئەو قەیرانانەیە،چارەسەریش بەندە بەوازهێنانى خۆى و بنەماڵەکەى لەدەسەڵات.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مل نادات و پاساو و بەهانەى بێ بنەمادەهێنێتەوە.جارێک دەهۆڵ کوت و زۆڕناژەنەکانى دەڵێن مەسعود بەدیلى نى یە. جارێکیش دەڵێن تەواوى وڵاتان مەسعود وەک سەرۆک دەیناسن.
منیش لەگەڵ هەردوو بۆچوونەکەدام، راستە کەمەسعود بەدیلى نییە. چونکە هیچ کەس ناتوانێت هاوشێوەى ئەو قەیران بخوڵقێنێت. ناتوانێت وەک ئەو یارى بەچارەنووسى میللەت بکات.هەروەها بۆ ئەوەشى کە وڵاتان وەک سەرۆک مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن، ئەوەشیان راستە ،چونکە لەناو کوردا هیچ کەسێک نى یە وناتوانێت وەک ئەو مل کەچ بکات بۆ وڵاتان و، وەک نۆکەر و غولام و دەربار لەخزمەتیاندا بێت.
ئێستاش وەک ئاگادارن ماوەیەکە پارتى کەوتۆتە تەنگژە و شپرزەییەوە، بەتایبەت دواى رێکەوتنى یەکێتى و گۆڕان و نزیکبوونەوەى قایەر عەزیز، بەجارێک زارەترەک بووە، سەرەتاى کۆتایى تەمەنى دەرکەوتوە،(بەو مەرجەى لایەنەکان لەسەر بڕیار و بەڵێنى خۆیان سوربن و بۆ خاترى پارە و پۆست ئەمجارەش سازش بۆ مەسعود و پارتى نەکەن) ئەمەش بەروونى وئاشکرایى لە میدیا وراگەیاندنەکانیاندا رەنگى داوەتەوە، بۆ رەواندنەوەى ئەو ترس و گومانانەو چەواشەکردنى لایەنگرانیان ،کەوتونەتە هەڵمەتێکى زۆر پیس و ناڕەوا ، بەجۆرێک پەنا دەبنە بەر تاوانى ئابڕو بردن و سوککردنى نەیارانى ئەو پارتانە. ئەمەش کاریگەریى ئەوتۆى نەبووە ،نەیتوانیوە ئەو ترس و گومانە بڕەوێنێتەوە،هەروەها بەیت و بالۆرەى سەربەخۆى وفیدرالیش نەیانتوانیوە ببنە فریاد رەسى .هەربۆیە لەتازەترین هەوڵیدا پەناى بردۆتە بەر ناردنى شاند و نوێنەر بۆلاى لایەنەکان، تابیرێک لەچارەسەربکەنەوە،کەئەمەش دیسان کارێکى ئەستەم و نەکردەیە، بۆ مەسعود و پارتەکەى کە تا نها هەرخۆى بەگەورە وکەسى یەکەمى کوردستان دەزانێت،پێى نەنگ و شورەیى و محاڵە کە بۆخۆى ئەوە قبوڵ بکات سەردانى لایەنەکان بکات، تا لەنزیکەوە گوێ بیستى پێشنیاز و راسپاردەکان بێت. پرسیارەکە ئەوەیە کەسێک هێندە لەخۆى رازى بێت وخۆى وەها نیشان بدات کەلەسەرو یاسا و دەسەڵات وسەرجەم پارت و میللەتەوەیە، دان بەهەڵەى خۆیدا نەنێت، نکولى لەکەموکوڕى و کارە ناپەسەندەکانى بکات، گیانى لێبوردەیى تیا نەبێت و، بۆ ساتێکش ئامادەنەبێت گوێ لەمیللەت بگرێت وەلەنزیکەوە لەکێشەو گرفتیان بکۆڵێتەوە. ئەوە بۆخۆى پەیامێکەو ئەوەمان پێدەڵێت کە مەسعود تا ئەو رۆژەى گیانى دەردەچێت هەر خۆى سەرۆک و بەرپرس و کەسى یەکەمە. بۆ ئەوەش بەهەمووشت قایلە، بەو مەرجەى کورسى خۆى و بنەماڵەکەى پارێزراوبێت،ئەمەش هیچ واتایەکى نى یە ،هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت.چونکە وەک باسکرا و ئاماژەى پێدرا،سەرلەبەرى خوڵقێنەرى قەیرانەکانى ئەم هەرێمە خودى مەسعود بازرانیە، هەتا لاش نەبرێت ولەو کورسیەى دوور نەخەنەوە قەیران و نەهامەتى گەورەتر و قوڵتر چاوەڕێمانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست