کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و بەڵگەنامەکانى ویکلیکس

Sunday, 24/07/2016, 19:22


زۆرم بەلاوە سەیرە کە هەندێک ماڵپەڕ و کەسایەتى ،کەوتوونەتە بڵاو کردنەوەى بەڵگە نهێنییەکانى ماڵپەڕى ویکلیکس،کەلەسەر بارتى و مەسعود بلاوکراونەتەوە،وەک ئەوەى شتى نوێ و شاراوە و نەبیستراو بن و، تا ئێستاش کەس گومانى ئەوەى نەکردوە کەپارتى کارى لەو شێوەیە بکات.
  هەر مرۆڤێکى ئەم وڵاتە بگریت و پێى بڵێت چى دەزانیت لەسەر ناپاکییەکانى پارتى و مەسعود؟ بەبێ بیرکردنەوە و، وەستان یەکەو راست دونیایەک تاوان و خیانەت و ناپاکى ، مەسعود و  پارتەکەى ئەخاتە روو ،کەشتگەلى شاراوەو نەبیستراوى واى تیلیە، کەباوکى ویکلیکس یش پەى پێ نەبردووە و نازانێت، خۆئەگەر بێت و بمانەوێت ریز بەندییەک، بۆ ئەو تاوان و خیانەتانە بکەین، هەرلەسەردەمەمى مەلا مستەفا تا رۆژگارى ئەمڕۆى مەسعود، بەسەدان و هەزاران نووسین وباس دوایى نایەت،رەنگبێت هەتا ئێمە ئەو ناپاکى وخیانەتانە، دەنووسینەوە ودەیخەینە روو، پارتى چەندان کارى تاوان و رووزەردى دیکە ئەنجام بدات. یەکوردى و بەکورتى،خیانەت و ناپاکىو نۆکەرى و داوێن پیسى و تیرۆر و دزى و گەندەڵى و، وڵات فرۆشى و...مشتێکى بچووکى کارە شەرم ئامێزەکانى پارتین. ئیدى بەلایانەوە ئاسایى و سروشتییە کەسەدان و هەزاران بەڵگەى تاوانکارى لەسەریان بڵاو بکرێتەوەـ بەدڵنیایشەوە هەرکارێکى چەپەڵ و تاوانکارى لەکوردستان بکرێت، بەرلەهەر کەسو لایەنێک پەنجەى تۆمەت بۆپارتى درێژ دەکرێت، کە یان  پارتى یە یان بەشێوەیەک لەشێوەکان بەشدارە.
   زۆر وتراو ،زۆر نووسرا، زۆر بەڵگە لەسەر پارتى و خیانەتەکانى بلاو کرایەوە، هەموومان هاو ڕاو و هاودەنگین لەسەر ئەوەى خیانەت و ناپاکى، چۆتە خوێن و دەمارى  مەسعودە وە،لێک جیاکردنەوەشیان بەمەرگ و نەمان کۆتایى دێت. بۆیە ئەوەى کەپێویستە ئەورۆ کارى لەسەر بکەین و، بیکەینە پێشینەى کارەکانمان، سازکردنى کەمپین و پێکهێنانى دەزگاو دامەزراوە یە، لەکەسانى شارەزاو شایەتحاڵ لەناپاکییەکانى پارتى و بنەماڵەى مەسعود،و هەوڵدان بۆ بەدیکۆمێنت کرنى ئەو کارانەو، کردنەوەى کەیسى تایبەت بۆیان. پاشان سکالا لەسەر تۆمارکردنیان لەیەکێک لەدادگا نێو دەوڵەتیەکان،چ لەمافى مرۆڤ، یان لەدادگاى لاهاى ،یان لەیەکێتى ئەوروپا.ئەگەرنا بڵاوکردنەوە وخستنە رووى بەڵگە و زانیارى لەسەرتاوانکارى پارتى، و بەخەڵک ناساندنى، بێ رەواج و کەم بایەخە، هیچ لەپرسەکە ناگۆڕێت. بگرە پارتى بۆخۆشى ئەوەى پێخۆشە. چونکە باکى نیە بەناو وسومعە و رەوشتى. هەروەها ئەوە بەلاى ئەوەوە زۆر باشترە، کەخەڵک لەجیاتى خۆپیشاندان وناڕەزایى و گردبوونەوە لەدژى پارتى ئەنجامى بدەن. بە قسە وتانە وتەشەر و بڵاوکردنەوەى ئەو زانیاریانە داخى دڵى خۆى هەڵرێژێت و خۆى خاڵى بکاتەوە.
چاکتریشە کەسایەتیەکانى ناوەوە و دەرەوە و،سەرجەم پارت و رێکخراوەکان، ئەوانیش هەنگاو هەڵبێنن لەدژى پارتى و مەسعود مانگرتن و خۆپشاندان و گردبونەوە ئەنجام بدەن. فشارى زۆر لەسەر پارتى وکۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى بکەن ـ تا پارتى ناچار بێت دەست بەردارى کورسى بێت و لەعەرشى دەسەڵات بێتە خوارەوە. بەوەشەوە نەوەستین  پێداگیرى بکەین تا لەسەر تەواوى کارە خراپەکانى دادگاى بکرێت. ئەمە بۆ یەکێى گۆڕانیش ئەرک و کارى لەپێشینەیە، ئەگەر ئەخوازن بەشێوازێکى نوێ بێنەوە ناو گۆرەپانى سیاسەت، ،چیدى هاوکار و پشتگیرى پارتى نەبن ، تا ببێتەکوێخا، کەبەفەزڵ و بێدەنگى وبێ دەسەڵاتى ئەوان بوو،وا لێمان بوو بەبەڵا. جا بۆئەوەى متمانەى خەڵک بەدەست بێننەوە، بیانەوێت، ئەو رابردووە تاڵەى کە لەهاوپەیمانی ستراتیژى ، و بەشدارى حکومەتدا ئەنجامیان داوە بسڕنەوە، با هەنگاوى پراکتیکى بۆ لاوازکردن و پەراوێزخستنى پارتى بنێن. چیدى ئەو قەوانە سواوەمان بۆ لێنەدەنەوە، کەپارتى گەندەڵە،پارتى پاوانخوازە،پارتى هەموو داهاتى کوردستان دەدزێت، ئەمڕۆ رۆژیەتى، پێویستە، لەبرى بەیاننامەو کۆبونەوە و،ئیدانەکردن، لەدژى.ملى پێ کەچ بکەن،  بەخۆشى بێت یان ناخۆشى لەدەسەڵات دوور بکەوێتەوە،بەدەر لەوە هیچ رێگا چارەیەک نى یە ونابینرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە