کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ جیاوازیت

Thursday, 14/07/2016, 9:39


لە یەکێک لەکەناڵەکانى  پارتى بەرنامەیەک هەیە بەناوى(تۆجیاوازیت) تیایدا بەشداربووان،لە هەرچوار پارچەى کوردستان و، وڵاتانى دیکە.بە نومایش و کارى سەرنج راکیش بەشدارى دەکەن و، جیاوازى و تواناى خۆیان دەردەخەن، لەبەرامبەریشدا لیژنەیەکى چوارکەسى هەیە کە هەڵسەنگاندنیان بۆدەکەن و، سەرنج وتێبینى خۆیان بەرەتکردنەوە، یان سەرکەوتنى بەشدابووەکە بۆقۆناغەکانى دیکە رادەگەیەنن.
  ئەوەى کەلام سەیرە و بۆتە جێگاى پرسیار و مشت و مڕ لە ناخمدا، ئەوەیە کەلیژنەکە و کەناڵەکەش لەگەڵ ئەوەىکەمۆڵکى پارتین و ،لەلایەن پاراستن وپیاوانى بنەماڵەوە بەڕێوە دەبرێت،  پێم سەیرە چۆن تا ئێستا ئەو کەسە جیاوازەیان نەدۆزیووەتەوە،کە ئەگەر بەشدابووەکانى ئەو بەرنامەیە ،بەتاکەیەک بەهرەو جیاوازییەکیان خۆیان دەر ئەخەن، ئەوا ئەو کابرایە بەدەیان و سەدان جیاوازى و بەهرەى  هەیە، کەچى بەداخەوە تەلەفزیۆن و بەهرەناسەکان درکیان  پێ نەکردووە، ئەویش لەم چەند خاڵەدا کورت و پوختى دەکەمەوەـ بۆئەوە ئێوە لیژنەکە بیناسن وبیکەنە براوەى یەکەم. ئەویش (تۆ جیاوازیت لە خیانەتدا)
1- لەورۆژەوەى کەلەدایک بووە و سەرى لەهێلکە جوقاوە تا رۆژى ئەمرۆ بەرپرسە
2-پتر لە نیو سەدەیە سکرتێرى حزبێکە و لەو حزبەیا لەو پیاوترى تیانى یە. ببێتە جێگرەوەى
3-چارەکە سەدەیەکە خۆى بەسەرۆکى هەرێم داناوە، کەلەهەموو وڵاتانى دیموکراسى ماوەى سەرۆکایەتى دوو خولە واتە هەشت ساڵە. بەڵام لاى ئەوە تا نەفخى سورە.
4-ئەوەى بەخۆیى چێشت پێى بگات و، جامانەى سوور بێت  بەرپرسیاریەتى و پۆستى باڵاى هەیە.
5- خیانەت لەسەر خیانەت دەکات، کەسیش نقە ناکات، بەسەروەریش بۆى ئەژماردەکرێت.
6-بۆخۆى لەکەشکەلانى فەلەکەو میللەتەکەشى لەسەر زبڵدان وسەرەنوێلک ئەژین.
7- هۆکارى سەرەکى هەموو نەهامەتى و قەیرانەکانى کوردستانە.
8-بەنێرەکەرى یارى بەحکومەت و پەرلەمان و  دەوڵەت ئەکات، کەسیش ناوێرێت بڵێت لەل.
9-بۆگەیشتن بەدەسەڵات و مانەوەى ئێستاى لەسەر کورسى براى خۆشى لەناو ئەبات و لەناویشى بردووە.
10- ئەتوانێت لەیەک کات دا نۆکەرى و جاشایەتى بۆ سێ چوار وڵات بکات.
11-هیچ کەسێک بەئەندازەى ئەو دژى کورد نى یە،  شەڕى لەدژى پارتە کوردییەکانى هەر چوار پارچە نەکردووە.
12-هەرکاتێک هەست بکات پیاوان و ژێردەستەکانى خەریکى ملە قوتێن ،ملیان ئەپەڕێنێت.
13- دیموکراسى ومافى مرۆڤ و یاسا و دەستوور وئازادى رادەبڕین، وەک بنێشت نوساون بەپێلاوەکانییەوە
14-بەشەرى خوا نازانێت کچى هەیە یان نا؟ ژنى ماوە یان مردووە؟ کاتێک بۆسەردان دەچێت بەملاو لا ،ژنى بەرپرسانى حزبەکەى قەرز دەکات و بەناوى خانمى هەرێم دەیناسێنێت.
15-نەخوێنەوارە و خۆى بەپرۆفیسۆر ئەزانێت، بەنیازیشە ببێت بەسەرۆکى عێراق.
16 نەبیستومە نەبینومە لە راوکردنیشدا فیشەکى تەقاندبێت.
17- لەژیانیدا دووجار بەخەستى بریندا بووە، جارێک کەناوکیان بڕیوە،جارێکى تریش کە خەتەنە(سونەت )یان کردووە.
ئەمانەو زۆر جیاوازى دەگمەن و دانسقە لە وگرگنەدا هەیە،کەرەنگبێت من هەستم پێ نەکردبێت یان بەهرەى شاراوەى ترى هەبن، نەمزانیبێت. بۆیە بەولیژنەیە دەڵێم کە پێویست ناکات کاتى خۆتان بەهەدەر بدەن،ئەو هەموو پارە و پوولە لەو بەرنامەیا تەخشان وپەخشان بکەن،لەبەر ئەوەى سەرانسەرى دونیا تەى بکەن،هەر هەموو مرۆڤەکانى سەر زەوى  کۆبکەنەوە تابێنە ناوبەرنامەکەوە، جیاوازییەکانیان هەڵسەنگێنن هێشتا ناگات بەو،دڵنیاشم بۆهەتایە یەکەمى بێ رکابەر دەبێت، ئەویش کڵاو سورى کورتە بنەکەى  سەرۆکى پارتى یە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە