حدکا داشى دامەیە یان شۆڕش دەکات؟
Sunday, 03/07/2016, 21:06
لەگەڵ هەموو شۆڕش و خەبات و تێکۆشانێکدام بۆسەربەخۆیى و رزگارى وڵات، پشتگیرى و پشتیوانم بۆ هەموو بزوتنەوە و رێکحراوێکى شۆڕشگێرى. بەمەرجێک ئەو خەبات و شۆڕش و سەرهەڵدانەى لەهەناوى میللەتەوە هەڵقوڵابێت و،بزوتنەوەى یەکى خۆڕسک بێت، بۆخۆى لەسەر پێى خۆى بوەستێت و، بەبێ ئیعاز و هاوکارى دەرەکى سیاسەت بکات. ئەگەرنا هەر بزاف و رێکخراو،و پارتێک بەویست و خواستى لایەنى دەرەکى ، بۆبەرژەوەندى ئەوان وەک رۆبۆت و دەسکەلا بەکار هێنرا،ئەگەر گەورەترین شۆڕش بێت،ئەگەر مەزنترین بزافیش بێت،ئەوا بى ئاکام دەبێت.
وەک ئەوەى کە ماوەى پێشوو لەلایەن حدکا وە لەچەند ناوچەیەکى رۆژهەڵات ئەنجامدران. کە بەبڕواى من زیانى لەقازانجى زۆرتر بوو ، بۆچى و لەبەر چى؟ لەبەر ئەوەى ئەوان تا نها خۆیان ساغ نەکردۆتەوە،کە کام حزبەیان راست و رەسەنن نوێنەرایەتى میللەت دەکەن؟ هەروەها وەک دەبینرێت و هەستى پێدەکرێت، لەناوەوەى ئێران بەگشتى و رۆژهەڵات بەتایبەتى ،پێگەى جەماوەریى و رێکخستنیان زۆر لاوازە. ئەگەریش ئەڵێن وانى یە وناڕاستە،ئەوا هەموو دەبینین،لەگەڵ ئەو هەموو فشار و زوڵم زۆرەى رژێم ،کەچى چ حدکا و، چ لایەنەکانى دیکە زۆر بێ خەمن هیچ کاردانەوەو تەرزێکى شۆڕشگێریان نى یە،کە ببێتەوەڵامێک بۆ دەسەڵات .جوداى ئەوانەش حدکاو لایەنەکانى دیکە، هێزى چەکدار و پیشمەرگەیان هێندە کەمە کە ناتوانن بەرەیەکى فراوان و شەڕێکى گەورە لەگەڵ دەسەڵاتدا بەرپابکەن. لەبەر ئەوەى بەشى زۆرى پێشمەرگەکانى، یان لەنێو ئۆردوگادا لێى دانیشتون و فێرى ژیانى شارستانى بوون، یان ئەوەتان لەئەوروپا و وڵاتانى دیکە. بۆیە تا دێت ژمارەى پێشمەرگەکانیان بەرەو کەمى و نەمان دەڕوات. بێجگە لەوانەش تەواوى پارتە سیاسیەکانى رۆژهەڵات پاش شۆڕشى ئێران ، چ چالاکى و کارێکى وایان نەکردوە تا باوەڕ و متمانەیان لەلایەن هەوادارانیانەوە بەدەست بهێننەوە.
بۆیە جێگەى پرسیار و هەڵوەستە لەسەر کردنە ،کەبۆچى و لەبەرچى پاش چارەکە سەدەیەک مت بون و بێدەنگى جارێکى دیکە حدکا دەست دەکاتەوەبەچالاکى؟! ئایا بەویست و ئیرادەى خۆیەتى ،یان دەستى دەرەکى؟ ئایا حدکا توانیویەتى هێزێکى تۆکمە و شەڕکەر دروست بکات؟ هاوشێوەى پەکەکەو یەپەگە لەسەخترین شەڕو دژواریدا سەنگەر چۆڵ نەکات ، چۆک بەدوژمن دابدات؟نامەوێت لە سەنگ و قورسایى حدکا کەم بکەمەوە. بەڵام دەپرسم و دەڵێم ئایا حدکا بەتەنیا و بەهێزیکى کەمى بێ ئەزمونى چەندین ساڵ دانیشتوى دوو ر لە شەڕو خەبات، ئەتوانێت شەڕى دەوڵەتێکى وەک ئێران بکات؟ ئایا حدکا بۆخۆى قەناعەت و باوەڕى بەو سەرهەڵدانە هەیە؟ من دەڵێم نەخێر و دەیان نەخێرى تریش، باوەڕم وایە کە سەرکردایەتى حدکا ئێستاشى لەگەڵدا بێت باوەڕیان بەو شێوازەى هەڵگیرسانەوەى شۆڕشە نى یە. لەبەر ئەوەى بەویست و خواستى خۆیان نایکەن،بە فەرمایش و رێنمایى لایەنى دەرەکیە، لایەنى خۆماڵیش لەو نێوەندەدا دەستى باڵایان هەیە. بۆیە حدکا بە شارەزاى بێت یان نەشارەزایى ئێستا بۆتە مقاشێک بەدەستى نەیارانەوە.پاشەڕۆژیش کە بیرى کردەوە بەخۆیدا هاتەوە ئەو دەمە دەزانێت کە چ هەڵەیەکى سیاسى کردوە،چۆن چۆتە خزمەتى لایەنى دەرەکى و بۆتە داردەستیان.
جگە لەوەش لەم کات و ساتەدا کە کوردستان لەبارودۆخێکى ناسک و هەستیاردایە.و هەموو دەزانین دوژمنان چاویان پێمان هەڵنایەت.بۆ بیانوویەک دەگەڕێن تا ئەزموون دەسەڵاتمان بخەنە مەترسییەوە. ئەمەشى کە حدکا لەئێستادا دەیکات،جگە لە زیان و ماڵوێرانى بۆ گوندنشینانى سەرسنورى هەرێمى باشوور هیچى دیکەى لێ شین نابێت. ئەگەر دەخوازن شۆڕش درێژە پێبدەن و خەباتێکى بەرفراوان لەدژى دەسەڵات بەرپا بکەن، ئەوا چاکترە کار و چالاکى خەباتیان بگوێزنەوە بۆ ناوجەرگەى ئەو وڵاتانە،وەک ئەوەى ئێستا پەکەکە لە باکور دەیکات ، شۆڕشێکى سەرتاسەرى لە باکور بەرپا کردوە و،دوژمنى هێناوەتە هەلەکە سەما.گەرچى زیان و کوشتاریشى زۆرەو لە ئێستادا بەزیان بۆمیللەتى کورد تەواو دەبێت، بەڵام دڵنیام کە سبەى رۆژ ئاکام و بەرئەنجامى باشى ئەبێت،لەبەر ئەوەى شۆڕشەکە خۆرسکەو میللەت و گەریلا و شانبەشانى یەک لەسەنگەردان، و تەواوى خەڵکى باکور پاڵپشت و هاوکاریانن، سەرنجى زۆرێک لەوڵاتانیان بۆخۆیان راکێشاوە، بەڵام حدکا و خەڵکى رۆژهەڵات تەواو لەیەک دوورن ،ئەتوانم بڵێم لەیەکتریش تۆراون. ئەبێت بەر لە هەرشتێک پێش سەرهەڵدان خەبات و چالاکى، هەوڵبدات کە متمانەى میللەت بەدەست بێنێتەوە،خەڵک ئاشت بکاتەوە. رێکخستنى ناوخۆ دروست بکات، خەڵکى هۆشیار بکاتەوە، لەرێگەى ئەوانەوە و خۆى ساز بکات. بەبڕوا و قەناعەتى خۆى،نەک بەزۆرى دەرەکەى ئۆردۆگا بەجێ بهێڵیت و، رووبکاتە شاخ و خۆى لە مۆنیکا و خانوى چەند قات و بەرگى پۆشتەو، سپلیت و قەنەفە وسەتەلایت رزگار بکات، بەدەر لەوە هەرچى چالاکییەک دەیکات، هەرچى سەرهەڵدانێکێتى مایە پووچە.بێ بایەخە. ئەوەش سوود وبەرژەوەندى بۆلایەنەکانى دیکە دەبێت.بۆخۆشىئەوراستیە زءۆ چاک دەزانێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست